ئارام هادی: پاڵپشتی لامەرکەزی بن تا لە کاروانەکە جێنەماون.
بونی ناوەندی بەهێز لە هەرێمی کوردستان وایکردوە پارێزگاکان دەسەڵاتەکانیان هێندەکەم بێت، شارەوانی دەربەندیخان دووساڵە ناتوانێت شۆفڵێک بۆ شارەوانیەکەیان بکڕێت و چاوەڕێی حکومەتە!، هەروەها بڕیاری گواستنەوەی فەرمانبەرێک لە فەرمانگەی وەزارەتێکەوە بۆ فەرمانگەیەکیتری هەمان وەزارەت دەبێت مامەڵەکەی بچێتەوە هەولێر!، هاوکات جیاکاری پارێزگا و قەزاکان لەلایەن حکومەتەوە، لەنمونەی میزانیەی قەزای (زاخۆ و ئاکرێ چەند بەرامبەری چەمچەماڵ و کەلارە)، لەلایەکیتریشەوە ڕاوەستاندنی پرۆژەی خزمەت گوزاری لە سلێمانی و بەردەوامبونی پرۆژەکان لە هەولێر یەکێکیترە لە سزا سیاسیەکانی لایەنێکی سەرەکی پێکهێنەری حکومەت، یان تەرخانکردنی کەمترین پارە بۆ پرۆژەکانی سلێمانی بەراورد بە پرۆژەکانی هەولێر، ئەمەش جارێکی‌تر دووبارەی دەکەمەوە لە ئەنجامی بونی ناوەندێکی بەهێزە لە سیستەمی حوکمڕانیدا و حكومه‌تی هه‌رێمی شكست پێهێناوه و هێنده‌یتر خه‌ڵكیشی بێزاركردوه.
بە پێچەوانەشەوە گەر سیستەمی حوکمڕانی بکرێتە لامەرکەزی ئیداری(كارگێڕی. دارایی)، ئەوا پارێزگاکان خۆیان دەبنە خاوەن داهات و بڕیاری جێبەجێکردن، ئەمە بۆ جیهانیش ڕاستە ئێوە سەیری وڵاتە داخراوەکان بکەن، کە بەهۆی بونی ناوەندی بەهێزەوە چیان بەسەرهاتوە و بەشێکیشیان هەرەسیان هێنا، لە نمونەی یەکێتی سۆڤیەتی جاران و بەشێک لە وڵاتانی ئاسیا بەم عیراقەی خۆشمانەوە گه‌ر گوزەرێک بە شاری كه‌ركوكی کێشە لەسەر و بەصرەی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت بکەیت وادەزانی لە شارێکی ئەفریقی تەواو هەژاردای.
سیسته‌می لامه‌ركه‌زی ئیداری(كارگێڕی. دارایی)، سیسته‌مێكی ته‌واو پێشكه‌وتوه و له دابه‌زاندن (شۆڕكردنه‌وه) یان دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌ت به‌سه‌ر پارێزگاكان و له‌وێشه‌وه بۆ ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و قه‌زا و ناحیه‌كان، ئابوری پارێزگاكان به‌هێزترده‌كات و مامه‌ڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیانیش ئاسانتر ده‌كات، هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری وه‌گه‌ڕ ده‌خاته‌وه و ده‌ستی كاریش زیاتر ده‌كات، سه‌رئێشه‌ی حكومه‌تیش كه‌م ده‌كاته‌وه.
له‌ئێستاشدا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ڕێگه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌ی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و پاڵپشتیكردنی حزبه‌كه بۆیان، قیاده‌ی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی(كارگێڕی. دارایی)ده‌كات و مه‌به‌ستیه‌تی (ژێرخان و سه‌رخانی ئابوری) پارێزگاكان له‌ده‌ستی خودی پارێزگاكهدابێت، له‌ڕووی كارگێڕیشه‌وه باری قورسی سه‌رشانی هاوڵاتیان سوكتربكات، خۆشبه‌ختانه‌ش تائێستا فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌لیژنه‌ی 11كه‌سیه‌كه‌ی تایبه‌ت به لامه‌ركه‌زیدا ئه‌ندامن و سه‌رقاڵی پلانی خۆیانن، ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر یه‌كێتی و فراكسیۆنه‌كه‌ی ده‌ستبه‌رداری پرۆژه‌كه نابێت تا به ئه‌نجام گه‌یاندنی، جگه له ئه‌جێندای خزمه‌تكردنی خه‌ڵكیش هیچ ئهجێندایهكیتری شاراوه‌ی له ههگبهدانیه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به لایهنهكانیتر هه‌یه باشتره هاوكاری سه‌رخستنی پرۆژهكهبن ده‌نا له كاروانه‌كه جێده‌مێنن.