بەهرۆز جەعفەر: کلەوژە لە عێراق داخستنی کۆمەڵگە ( Social Closure).
بە کورتی لە زمانی ئینگلیزیدا، وە لە کۆمەڵناسی سیاسی دا چەمکی کلەوژە (Closure) ئەوە ئەگەیەنێت سبەی جەژنە یان پرسەیەکی کەسێکی پلەیەکت هەیە یاخود مەراسیمێکی کۆمەڵایەتی زۆر پێویست هەیە، کەچی گروپێک تۆ لەماڵەوە گیر ئەکەن و ڕێگە نادەن هیچ بەریەککەوتن و ئاکتێکی کۆمەڵایەتی یان بەشدارییەکت هەبێت. بەرانبەر بەم چەمکە لە دەرونناسی دا ( کەپت کردن) هەیە، بریتی یە لەو هەڵسوکەوت و ئاکارانەی کە تاکێک ئەیەوێ ئەنجامی بدات بەڵام عادات و تەقالیدی کۆمەڵگە یان بارودۆخەکە ڕێگەی پێ نادەن، ئیتر تاکەکە لە « عەقڵی باطن» دا ئەمە هەڵ ئەگرێ تا بۆی بلوێ و ئەنجامی بدات. بەگشتی کەپت کردن پەیوەندی بەشێوازی پەروەردە بونەوە هەیە. لێرەدا کلەوژە وەکو سۆسیۆلۆجیستی هاوچەرخی ئەڵمانی ماکس وێبەر ئەڵێت گروپێک دەوری هەموو کۆمەڵگە ئەدەن و ئەیانخەنە ژوورەوە بۆ ئەوەی خۆیان لە دەرەوە بەرژەوەندییەکانی خۆیان ڕاو بکەن.
تەحەداکانی بەردەم عێراق و حکومەتی عێراق قورسن لە ( 2020 ). پێدەچێت پەتای کۆرۆنا ببێتە قورسترینیان. تەنها لە 12 ی ئایاری 2020 دا ئامارەکە ئاوایە کە 119 کەسی لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و تووشبووەکان بریتین لە 82 تووشبوو لە بەغدا، 32 لە بەسرە، 2 لە موسەننا، 2 لە نەینەوا و 1 تووشبوو لە دیالە”.
کەوابوو، کۆرۆنا ڤایرۆس باشورو ناوەندی عێراق ئەتەنێتەوە، وای دابنەین ( 1000 ) کەس بەم ڤایرۆسە ئەمرن، حکومەت چی ئەکات؟. داوای پارە لە دەرەوە ئەکەن بەناوی هاوکاری مرۆییەوە کەچی بۆ خۆیان و دەوروبەرەکانیان هەڵی ئەگرن. هەروەها حکومەت لەم حاڵەتەشدا لاوازە بەتایبەتی کە باشورو ناوەندی عێراق هەست بەبونی حکومەت هەر ناکرێت، تا هەفتەیەک دوان ئەتوانن بەر بە لێشاوی خەڵک بگرن ق
و نەیەنە دەرەوە، چونکە بونیادو دۆخی کۆمەڵایەتی و خێڵەکی و زۆری ژمارەی ئەندامانی خێزان گوێ بە ڕێنمایی و حکومەت نادا. بەم شێوەیە تەقینەوەیەکی کۆمەڵایەتی و مرۆیی خراپ بە ڕووی حکومەتدا ڕووئەدات.