عیماد عەلی: ئه‌گه‌ر وابێت، سیاسه‌تمه‌دارانی كوردستان زۆرتر و زووتر توش ده‌بن.
به پێی قسه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ( العربیه الحدث) بێت، زانایان ئه‌وه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و یه‌كلابونه‌ته‌وه كه له كاتی قسه‌كردندا جۆره تهنۆچكهیهكی نه‌بینراو له‌و شوێنه‌ی نزیك ده‌می قسه‌كه‌ره‌كه و له هه‌وادا دروست ده‌بێت و بڵاوده‌بێته‌وه كه توانای هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆر‌ونا (كۆڤید 19) ی بۆ ماوه‌ی 12 خولهك هه‌یه و ، هه‌ر ده‌قه‌یه‌ك قسهركردن به ده‌نگی به‌رز هه‌زار ته‌نۆچكه دروست ده‌بێت، ئه‌وه‌ی جیگه‌ی سه‌رسورمانه ئه‌گه‌ر قسه‌كان به‌ده‌نگی به‌رز بن ئه‌وه رێژه‌ی هه‌ڵگرتن و گواستننه‌وه‌ی زیاتر ده‌بێت و ماوه‌ی مانهوهكهیشی زۆرتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر درۆی زیاتری تیدا بێت شه‌پۆڵه‌كانی ده‌نگ و له‌رینه‌وه‌كانی تێكده‌چن و ژماره‌ی تهنۆچكهكانیش زیاتر ده‌بن و ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كه ئه‌گه‌ری زۆر توشبوونی خودی ئه‌و كه‌سانه زۆرتره كه به ده‌نگی به‌رز و زۆر قسه‌ده‌كه‌ن و درۆزنن و خه‌ڵكی دهروبهریشیان زیاتره له‌وانه‌ی به نزمی قسه ده‌كه‌ن و راستگۆن و قسه‌ی راست ده‌كه‌ن..
به‌پێی تویژینهوهكانیش بێت، ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه ئه‌و كهرهنتینانهی هێمن و بێ ده‌نگن و قسه‌ی كه‌متریان تیدا ده‌كرێت، رێژه‌ی چاكبوونه‌وه زیاتره له‌و شوێنانه‌ی كه قسه‌ی زۆر تری تێدا ده‌كرێت و ده‌نگی به‌رزیشی تێدایه و درۆی زۆرتری تێدا ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشه ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ری زیاتر مانه‌وه و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و تهنۆچكانهی هه‌ڵگری ئه‌م ڤایرۆسه‌ن له شوێنی داخراو زیاتره وه‌ك له شوێنی كراوه.
بۆیه ئه‌گه‌ر وابێت، ده‌بێت سیاسی و ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان له‌هه‌موو شوێنێك زیاتر توشی كۆرۆنا بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌م قسه به‌ده‌نگی به‌رز ده‌كه‌ن و هه‌م درۆ ده‌كه‌ن و رستگۆییان تێدا كه‌مه وههمله ژووره داخراوه‌كانی خۆیاندا له‌نگه‌ریان به‌ستووه و ته‌نها قسه‌ی زلی بێ هونه‌ر ده‌كه‌ن.