عیماد عه‌لی: خۆپیشاندان له دهۆك چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
هه‌موان ئاگاداری شێوه‌ی به‌رێوه‌بردنی كاروباری ئیداری سیاسی شاری دهۆكن. سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی پارتی به مهعهقلی خۆی ده‌یزانێت و لای خه‌ڵك وای پیشانداوه كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه بنه‌ماڵه په‌ره‌ستو حزب په‌ره‌ستو به‌تایبه‌تی پارتی په‌ره‌ستن، به‌ڵام تا ئه‌و شوێنه‌ی بۆی بكرێت ئیستغلالی ئه‌و شاره‌ی بۆ مه‌رامی حزبی و بنه‌ماڵه‌یی كردووه و، هه‌وڵی داوه باری كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رجه‌م شاره‌كانی دیكه دابڕێت و شێواتربێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینیت، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی كاسه‌لێس و ده‌رباری تێدایه ده ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت و بێ نه‌وای هه‌یه. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و پارێزگایه له زۆر چالاكی سیاسی تاكهلایهن كاریگه‌ریی سه‌لبی بۆ ناو و ناوبانگی هه‌بووه و زۆرجار ناو‌و ناتۆره‌ی بۆ دانراوه، به‌ڵام زۆر سیفه‌تی ناوازه‌ت به تێكه‌ڵبون له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ دهدرهخات، خۆش مه‌شره‌بی و زۆر گوێ نه‌دان به قوڵایی سیاسه‌ت و خودپارێزی و مانه‌وه‌ی دابونه‌ریتی تایبه‌ت وای لێكردووه كه تا راده‌یه‌ك لاته‌ریك ده‌ربكه‌وێت نه‌ك وه‌كو لای هه‌موان وا زانراوه كه تاك لایه‌نی باڵی به‌سه‌ردا راكێشابێت.
به‌ڵی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره زۆر به‌سه‌بر و پشوو درێژن و كاریه‌گه‌ری پێگه‌ی پارێزگاكه له نێوان زۆر ئیتنی و ئایینی و ده‌وڵه‌مه‌ندی مێژووه دێرینه‌كه‌ی ناوچه‌كه‌یان و باری عه‌شیره‌تگه‌ری و فراوانی ناوچه‌كه‌و دابڕانی له یه‌كتر له رووی جوگرافیه‌وه خه‌سڵه‌تێكی تایبه‌تیان پێ به‌خشیوه كه جۆراوجۆری وه‌زعی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆنشبیری پێوه دیاربێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روونه كه له رووی سیاسیه‌وه قه‌ت سازشیان بۆ داگیركه‌ران نه‌كردووه مه‌گه‌ر پاڵیان پێوه‌نرا بێت و ده‌سه‌لاتدارانی شۆرشه‌كانی كوردستان حه‌قی خواردبن و هه‌وڵی خۆفهرزكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پاندبێت و په‌نایان بۆ شوێن دیكه بردبێت نه‌ك ببه‌ن به دارده‌ستی خه‌ڵكی دیكه.
ئه‌مرۆش، ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه جیاوازن، له‌كاتێكدا كه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له‌ئارادا بوو، كه‌زانیان ده‌ستی حزبی و ئایدیۆلۆجیه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی له‌پشته جوڵه‌یان نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بۆ مافی تایبه‌تی خه‌ڵكی مافخوراو به‌دوور له ویستی هیچ بنه‌ماڵه و حزب و ئایدیۆلۆجیهك هاتنه سه‌ر خه‌ت و یه‌كه‌مین چالاكی خۆیان نواند، كه له هیچ شوێنێكی كوردستان هیچ چالاكیه‌كی ناڕه‌زایی له ئارادا نیه، ئه‌مه‌ش بێ لایه‌نی و دوور له حزبیبونی ناڕهازیهتیهكان دهسهڵمێنت له‌م كاته‌دا.
چالاكوانان و خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر و گردبونه‌وه‌ی دهۆك شایانی رێزن و مێژوو بۆیان ده‌ینوسێت و، ئه‌م سه‌ره‌تایه ئه‌وه‌شمان پێ ده‌ڵێت، كه زه‌بروزه‌نگ رێگه له ئازادیخوازان ناگرێت داوای مافی راسته‌قینه‌ی خۆیان بكه‌ن و ئه‌م به‌ده‌نگ هاتنه‌ی خه‌ڵكانێك كه ساڵانێكه بێ ده‌نگن و ئارامیان گرتووه و پشوو درێژن له شوێنێكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتا‌ر و توندوتیژی و سهركوتكهردا، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئێسقان هاتووه و پێستی دڕیوه و ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتداران بزانن ئه‌گه‌ری ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ریش زۆر زۆره و له صه‌دام زیاتریان پێناكرێت.