شێرزاد شێخانى: له زوڵمكردنيشدا تۆزێ عه‌داله‌ت ره‌چاو بكه‌ن.
به‌پێى زانياريه دزه‌پێكراوه‌كان له‌ناو كوبوونهوهكانى حكومه‌تى هه‌رێمدا باس له‌وه ده‌كرێ گوايه حكومه‌ت به‌نيازه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كه‌مبكاته‌وه وه‌ك رێكارێك بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى قه‌يرانى دارايى كه به‌هۆى گه‌نده‌ڵى و شكستى حكومه‌ته يهكلهدواى يه‌كه‌كانى هه‌رێمه‌وه به‌رۆكى دانيشتوانى ئه‌م هه‌رێمه‌ى گرتۆته‌وه.
عه‌ره‌ب قسهيهكيان هه‌يه ده‌ڵێ ( آخر الدوا‌ء الكي ). واته كۆتا چاره‌سه‌ر سووتاندنه. حكومه‌تى هه‌رێميش ناچاره جارێكيتر ده‌ست بۆ ئه‌م زوڵمه لهفهرمانبهرهكانى ببات، چونكه هه‌رچه‌نده سه‌دان و هه‌زاران دزو جه‌رده‌ى ئه‌م هه‌رێمه لهسايهى حكومه‌تدا بوونه مليۆنێرو ملياردێر، به‌ڵام هيچ كاميان ئاماده نين به‌شێك له‌پاره دزراوهكانيان بهێننه‌وه لانيكه‌م وه‌كو قه‌رز بيدهن به حكومه‌ت تا تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه و دواتريش هه‌ر له‌سامانى ميللهته بهشمهينهتيهكه بۆيان بگێڕنه‌وه.
به‌هه‌رحال وه‌كو كورد وته‌نى ( بارى كه‌رێ هه‌ر لهكهرێيه )، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌بێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته زاڵمه تۆزێك ويژدانى هه‌بێ و ته‌نانه‌ت لهزوڵمكردنيشدا تۆزى عه‌داله‌ت له‌به‌رچاو بگرێ و ته‌نها چيينه هه‌ره هه‌ژارو بێدهرهتانهكه نه‌كاته قوربانى ئه‌م دۆخه كه ئه‌ويش چيينى فه‌رمانبه‌رو مووچه‌خۆرانه.
بۆيه لێره‌دا پێشنيار ده‌كه‌م حكومه‌ت ئه‌گه‌ر بهتهمايه ده‌ست بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ببات له‌ژێر ناوى كه‌مكردنه‌وه يان نه‌هێشتنى ده‌رماڵه‌كان كه ئه‌وانيش به‌شێكن له‌مووچه ، پێويسته له‌لايه‌كى تره‌وه قه‌ره‌بووى ئه‌و بڕينه بكات بهمشيوهيهى خواره‌وه:
1- به‌فه‌رمانى حكومه‌ت بريار بدرێت به دابه‌زاندنى نرخى خزمه‌تگوزارييه ته‌ندروستيه‌كان به‌رێژه‌ى 25-40 % له‌م بوارانه‌دا:
A- نرخى كه‌شفى دكتۆره‌كان بۆ ده هه‌زار دينار به گشت پسپۆرييهكانهوه.
B- نرخى فحوسات وه‌كو ( ئهشيعه و سۆنه‌ر و رهنين و گشت فحوساتى موختبهرهكان ).
C – نرخي خه‌وتنى نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه تايبه‌ته‌كان.
D- دابه‌زاندنى نرخى ده‌رمان به‌هه‌موو شێوهكانييهوه و دانانى رێژه‌يه‌ك قازانج به‌سه‌ر هه‌موو نرخه‌كانه‌وه.
2- دابه‌زاندنى باجى خانوبه‌ره‌و شاره‌وانى به‌هه‌موو شێوهكانييهوه.
3- دابه‌زاندنى غه‌رامه‌ى هاتوچۆ به‌رێژه‌ى سه‌دا په‌نجا.
4- دابه‌زاندنى نرخى ئه‌مپێرى موهليدهكان بۆ نيوه.
5- دابه‌زاندنى كرێى موڵكه‌كانى حكومه‌ت.
6- دابه‌زاندنى كرێى خانوو دوكان و موڵكه تايبه‌ته‌كان.
به‌مشێوه‌يه جۆرێك له‌عه‌داله‌ت ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ و باره قوڕسهكه ته‌نها ناكه‌وێته سه‌ر شانى چيينه هه‌ژاره‌كانه‌وه، به‌مه‌ش هه‌موو لايه‌ك به‌شدار ده‌بن له‌هه‌ڵگرتنى لێپرسراوێتى لهتێپهڕاندنى ئه‌م قه‌يرانه، خه‌ڵكه‌كه‌ش ئه‌وه‌نده‌ى تر له ده‌سه‌ڵات تووڕه نابن تا حه‌ددى رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان و وێرانكردنى ئه‌وه‌ى هه‌شمانه به ئيستغلالكردنى وه‌زعه‌كه له‌لايه‌ن رژێمه داگييركهرهكانهوه كه هه‌ميشه چاوه‌ڕوانى شێواندنى وه‌زعى ناوخۆى هه‌رێمه‌كه‌مانن.
- Latest Posts by شێرزاد شێخانی
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
-شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
-شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts