عیماد عه‌لی: ئایا رێككه‌وتنی ته‌ڤده‌م و ئه‌نه‌كه‌سه له قازانجی رۆژئاوای كوردستانه؟ بەشی یەکەم.
ده‌كرێت له رووی هاوكێشه ده‌ره‌كی و ناوهكیهكانەوه، له دوو دیدگاوه ته‌ماشای ئه‌م جۆره رێككه‌وتنانه و به تایبه‌تی ئه‌مه‌ی ته‌ڤده‌م و ئه‌نه‌كه‌سه بكرێت و شیبكرێته‌وه.
یه‌كه‌م/ هاوكیشه‌كانی په‌یوه‌ندیی ده‌وڵه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌م پرسه له ناوچه‌كه به گشتی.
دووه‌م/ له رووی نێوخۆی خودی كوردستانی رۆژئاوا‌و په‌یوه‌نده‌یه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریهكانیهوه له لایه‌ك و له‌گه‌ڵ كوردانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له لایه‌كی دیكه‌وه.
پێش هه‌موو شتێك هه‌ر رێكارێكی گه‌وره یان بچوك و هه‌ر هه‌نگاوێك به‌تایبه‌تی سیاسی بێت له كوردستانی رۆژئاوا بنرێت و به‌و مه‌رجه‌ی دوور بێت له بۆچون و دید و كاریگه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی توركیا، خۆی له‌خۆیدا و له‌ده‌رئه‌نجامدا له رووی دوارۆژی گه‌لی كوردستان به‌گشتی و به تایبه‌تی له رووی ستراتیجیه‌تی بهدیهێنلنی ئامانجه‌كانیه‌وه قازانج به‌خشه. ئه‌وا ئه‌گه‌ر زلهێزه‌كانیش ده‌ستیان تیدا بێت و به‌دوور له هه‌ماهه‌نگی و ده‌ستوه‌ردانی توركیا بێت و به هه‌ماهه‌نگی و سه‌رپه‌رشتی وڵاته وڵاتانی وه‌كو ئه‌مریكا و به تایبه‌تی فه‌ڕه‌نساش بێت كه یه‌كتربڕێك له ئامانج و سیاسه‌ته‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا له ناوچه‌كه له‌ئارادایه، جێگه‌ی خۆی ده‌گرێت.
دیسان له رووی بارودۆخه نێوخۆییه‌كه‌ی كوردستانی رۆژئاوا، ده‌كرێت له دوو دیدگایوه ته‌ماشای ئه‌م رێككه‌وتنه بكرێت، كه لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنیش له‌خۆ دگرێت.
ئه‌گه‌ر له ئه‌زمونی كوردستانی باشوور وردبینه‌وه و ناكۆكیه نێوخۆییه‌كانی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و مه‌رحوم مه‌لاموسته‌فا له شه‌ست و چواره‌وه، كاریگه‌ریی لێكه‌وته خه‌ته‌رناكه‌كانی له‌سه‌ر ئامانج و ژیانی گه‌لی كوردستان به روونی دیاره و، ئه‌زمونێكی یه‌كجار تاڵ و نه‌هامه‌تی و قوڕبه‌سه‌ری و زیانی گه‌وره هێنه‌ر بووه بۆ میله‌ت و بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه گه‌وره‌كه و، درێژ بوونه‌وه‌ی بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی پارتی و یه‌كێتی و لێكه‌وته له‌مێژینه و نوێكانی كه كاریگه‌ری سه‌لبی یه‌كجار گه‌وره‌ی بۆ كورد نه‌ك له كوردستانی باشوور به ته‌نیا، به‌ڵكو بۆ كوردستانی گه‌وره به گشتی هه‌بووه و، و جگه له دووبه‌ره‌كی و ماڵوێرانی و زیان بۆ ره‌وتی تێكۆشان و هه‌وڵی كورد بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی هیچی به‌دواوه نه‌بووه.
له روانگه‌ی ئه‌و دیدگایه‌وه ته‌ماشای وه‌زعی كوردستانی رۆژئاوا‌و و ململانێی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ته‌ڤده‌م و ئه‌نه‌كه‌سه به پێی ناكۆكی هه‌مه‌جۆری نێوان خۆیان له لایه‌كه‌وه و له لایه‌كی تره‌وه بوونی هه‌وڵی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی ئه‌وانه‌ی له پشت ئه‌نه‌كه‌سه‌ن له لایه‌كه‌وه و ئه‌وانه‌ی هاوپه‌یمانی ستراتیجی تهڤدهمن له لایه‌كی تره‌وه، ئه‌گه‌ر بارودۆخ و دوارۆژی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌ی كوردستانی رۆژئاوا بخوێنینه‌وه ئه‌وا له زۆر لاوه به یه‌كجاری ره‌شبین ده‌بین و ترسه گه‌وره‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌زمونی یه‌كێتی و پارتی و فیفتی به فیفتی له‌وێش دووباره بێته‌وه، ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌م كێشه له‌به‌رچاو نه‌گیرێت و چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی نێوخۆیی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له نه‌كرێت.
ئه‌گه‌ر توركیا به‌م شێوه‌یه‌ی تێدایه بۆی نه‌كرێت نارازیبونهكهی وا بكات رێگری له‌م رێككه‌وتنه بگرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و ئه‌مریكا له‌م كاره به‌شدارن و خه‌ڵكی تریش ته‌مویلی هه‌نگاوه‌كان ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندی ئه‌م ره‌وشه تازه‌یه‌ی به دوارۆژی سوریاوه ده‌بێت و هاوكێشه‌كان گۆڕانكاری له‌به‌رچاوی به‌سه‌ردا دێت( بێگومان له لایه‌كه‌وه پارتی و توركیا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له لایه‌نگیری ئه‌نه‌كه‌سه و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌به‌سته‌یان بۆ سه‌ر ئه‌رزی كوردستانی رۆژئاوا قسوری ناكه‌ن و له لایه‌كی دیكه‌وه یه‌كێتی و په‌كه‌كه‌ش له‌به‌رامبه‌ردا هه‌موو هه‌وڵێكیان به‌پێی توانای خۆیان بۆ پشتگیری ته‌ڤده‌م ناوه‌ستێنن) و ئه‌مه‌ش واده‌كات دوو بۆچون و دیدگای جیاواز خۆی فه‌رز بكات و ته‌نانه‌ت ده‌كرێت دوو میحوه‌ری نێوخۆیی ئاشكرا به پێی ره‌وشی سیاسی و ئیداری و كۆمه‌ڵایه‌تیش دروست بێت و له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ش ره‌نگ بداته‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات له روانگه‌ی دوورمه‌ودای پرسه‌كه‌وه زیانی ئه‌م رێككه‌وتنه له‌قازانجی زۆرتر بێت. به‌ڵام كه‌س نیه له تاكی كۆمه‌ڵگه مه‌یلی له یه‌كێتی و یه‌كبوون و یه‌كگرتوویی هه‌ڵویست و دیدبۆچونی كورد نه‌بێت له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستاندا بێت، ئه‌وه‌ی خوازراوه و ئامانجی خه‌ڵكی دلسۆزی پرسی گه‌لی كوردستانه له هه‌ر شوینێك بێت یه‌كێتی پێكهاته و دیدوبۆچون و هه‌ڵوێسته له‌مه‌ڕ سه‌رجه‌م پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، به‌ڵام پرسیاره‌كه له‌وێدایه، ئایا ئه‌وه‌ی تا ئێستا له رۆژئاوای كوردستان هه‌یه له‌و روحیه‌ته شۆرشگێری و ته‌باییه له‌ق نابێت و بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر نابێته‌وه؟ بێگومان زۆر سه‌خته به بێ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كان واقیعه‌كه به یه‌ك ئاراسته‌دا بخوێنیته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێدایه كه گومان له به‌رده‌وامی یه‌كڕیزی و یه‌كێتیی هه‌ڵوێستی سیاسی و بۆچونه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له‌مه‌ڕ سه‌رجه‌م پرسه‌كانی داهاتوو ده‌كرێت.