گرنگ ترین هەواڵ لە سەر ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئامادەکردن و نوسینی/ عیماد عەلی
زانای جاپۆنی خاوه‌ن خه‌ڵاتی نۆبڵ له پزیشكی, پرۆفیسۆر تاسۆكۆ – هۆنگۆ، لیدوانێكی ترسناك ده‌دات و ده‌ڵێت: ئه‌م ڤایرۆسه‌ی كۆڤید 19 ( كۆرۆنا) له چین و له تاقیگه‌كانی ئوهان دروستكراوه و سروشتی نیه.
دەڵێت: من چوار ساڵ له‌وێ كارم كردووه و زۆر هاورێم هه‌ن له‌وێدا، بۆ ماوه‌ی سێ مانگه په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌كه‌م هیچیان به‌رده‌ست ناكه‌ون و وه‌ڵامم ناده‌نه‌وه، بۆیه یان تیرۆر كراون یان له ژێر چاودێریی ورددان و ناتوانن قسه‌یه‌ك بكه‌ن. ده‌ڵیت یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته تایبه‌تیه‌كانی ڤایرۆسی سروشتی ئه‌وه‌یه كه له هه‌ر بارودۆخێكی سروشتی و له پله‌ی گه‌رمادا به سروشتی پێكبێت ناتوانێت له بارودخێكی دیكه‌دا به‌رگری بكات و بمێنێته‌وه، بۆ نمونه له كه‌شوهه‌وای سارد به سه‌روشتی دروست بێت له گه‌رمیدا له‌ناوده‌چێت و به پێچه‌وانه‌ش ڕاسته. به‌ڵام ئه‌م ڤایرۆسه له هه‌موو شوێنێكدا هه‌یه و ده‌ژێت و به‌ره‌نگاری سه‌رماو گه‌رما و هه‌موو سه‌ختیه‌كان ده‌كات. ئه‌وه‌تا له نه‌رویج و سویسرا و فینله‌نده‌وه بگره تاوه‌كو وڵاتانی ئه‌فریقیا و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بڵاوبۆته‌وه. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌ستكرد و دروستكراوه. په‌یمانیش ده‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌م راوبۆچونهی راست ده‌رنه‌چوو ئه‌وا ئه‌گه‌ر له ژیاندا مابێت یان له‌دوای مردنی ئاماده‌یه به هه‌ر شێوه‌یه‌كی سزای بده‌ن پاداشت و خه‌ڵاتی نۆبڵه‌كه‌ی لێ وه‌ربگرنه‌وه و به‌هه‌ر جۆرێك ده‌یانه‌وێت سزای بده‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌و بۆچونه‌ی پرۆفیسۆر تاسۆكۆ راست بێت حه‌قی ئه‌وه‌یە به هه‌موو شێوه‌یه‌كی سزای چین بدرێت و بكرێته په‌ندی زه‌مانه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گومانی تێدایه چۆن یه‌كلایی بینه‌وه كه چین سه‌رچاوه‌ی ئه‌م كاره بێت و خه‌ڵكی دیكه نه‌بێت و به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا كه په‌رێزی زۆر پاك نیه.
ئه‌گه‌ر وابێت شایانی ئه‌وپه‌ڕی سزادانه