قوته‌یبه فازڵ: مامۆستایانی ئاینی كوا ڕۆڵتان له میراتگری په‌یامبه‌ران؟
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی یه‌كێكه له‌و كۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتیانه‌ی كه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر په‌یوه‌سته به ئاین و ڕێكاره ئاینیه‌كانه‌وه، بۆنه و جه‌ژن و مه‌راسیمه ئاینیه‌كان له زۆربه‌ی بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و كاریگه‌ری هه‌یه.
له‌و نێوه‌نده‌شدا زانایانی ئاینی هه‌میشه ده‌م ڕاست و قسه ڕۆشتووی ناو كۆمه‌ڵگه بوونه و كاریگه‌ریشیان له‌سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیانی خه‌ڵكیدا هه‌بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری و ڕۆڵی زانایانی ئاینی زۆر دیار بووه له سه‌رجه‌م شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی گه‌لی كورد.
په‌یامبه‌ری ئیسلامیش (د. خ) لێ بێ له فه‌رمووده‌یه‌كدا ده‌فه‌رموێ (العلما‌ء ورثة الانبیا‌ء) واته زانایان جێ‌نشین و میراتگری په‌یامبه‌رانن، ئه‌گه‌ر بڕوانینه مێژووی مرۆڤایه‌تی هه‌میشه په‌یامبه‌ران ڕۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بووه و له دژی زوڵم و سته‌مكاری زۆرداران وه‌ستاونه‌ته‌وه و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانیان وشیار كردوه‌ته‌وه و هه‌رده‌م ڕۆڵی چاكسازییان بینیوه، ڕۆڵی په‌یامبه‌ران چه‌سپاندن و داواكردنی مافی ماف خوراوان و ڕزگاركردنی مرۆڤایه‌تی بووه له كۆیلایه‌تی وچه‌وساندنه‌وه.
ئه‌گه‌ر چاوێكی خێرا و چه‌ند نموونه‌یه‌ك له په‌یامبه‌ران سه‌یر بكه‌ین ده‌بینین بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی مافی چه‌وساوان و چه‌سپاندنی دادگه‌ری نێو كۆمه‌ڵگه قوربانی گه‌وره‌یان داوه و پێشه‌نگی نه‌ته‌وه‌كانیان بوونه، په‌یامبه‌ر (یه‌حیا) (سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێ ) له پێناوی وتنی ڕاستی و حه‌قدا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه سه‌ری له‌لاشه‌ی جیاكراوه‌ته‌وه، (زه‌كه‌ریا) (سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێ ) به مشار كراوه‌ته دووپارچه‌وه، پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش (د.خ) جگه له ده‌ركردن و لێدان و برسێتی زۆربه‌ی ژیانی به هه‌ژاری گوزه‌راندووه، ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ژیان و به‌سه‌رهاتی زانایانی پێشینیش بكه‌ین هه‌میشه ڕۆڵیان هه‌بووه و پێشه‌نگی گه‌ل و نه‌ته‌وه بوونه بۆ چاكسازی و داواكردنی مافی چه‌وساوان.
من ئه‌م پێشه‌كی و به‌رچاو ڕونیهم بۆیه باس كرد وه‌ك وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ك و به‌راوردێك بۆ زانایانی ئاینی كوردستان و ڕۆڵیان له جێنشینی په‌یامبه‌ران .
ئایا مامۆستایانی ئاینی له كوردستان ئێستا چی ڕۆڵێك ده‌بینن؟
ئایا پێشه‌نگی خه‌ڵكی ماف خوراون؟
یاخود ده‌مڕاست و به‌رگریكارن له سته‌م؟
به داخه‌وه ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان به‌شێك له زانایانی ئاینی ڕۆڵێكی باش ناگێڕن له كاری ئیصلاحی و داواكردنی مافی چه‌وساوان و ماف خوراوان.
ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی كوردستان به بارێكی ناهه‌موار و ته‌نگژه‌یه‌كی ئابووری سه‌ختدا تێپه‌ڕ ده‌بێت زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی بژێوی ژیانیان له مه‌ترسیدایه و به‌شێكی زۆر له خێزانه‌كان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دان، چه‌ندین خاوه‌ن كار مایه پووچ بوونه و ده‌یان هه‌زار كرێكاریش بێ كار ماونه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی په‌تای كۆرۆناش كه ترس و بیمی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ماوه و نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه.
به داخه‌وه به‌شێك له زانایانی ئاینی له بری به‌رگری و داواكردنی مافی خه‌ڵكی بوونه‌ته وته بێژ و ده‌مڕاستی حكومه‌ت ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی داوای مافه‌كانیان نه‌كه‌ن.
په‌یامبه‌ران هه‌میشه له پێشه‌وه‌ی چه‌وساوان و برسیانی میله‌ته‌كانیان بوونه، به‌ڵام تا ئێستا ئێمه له كوردستان نه‌مانبینیووه زانایه‌كی ئاینی بڵێ ئه‌مڕۆ له‌به‌ر نه‌بوونی ژیانم ناڕه‌حه‌ت بووه كه هه‌رگیزیش خه‌ڵكی كوردستان له‌و ئاسته‌دا نه‌بوونه ئه‌گه‌ر نانی ده‌می خۆیان بگرنه‌وه ناهێڵن زانایانی ئاینی موحتاج و كه‌مده‌رامه‌ت بن، بۆیه پێویسته مامۆستایانی ئاینیش ئه‌مڕۆ زیاتر له هه‌موو سه‌رده‌مێك به‌رگریكار و داواكاری مافی خه‌ڵكی بن.
من هه‌رگیز ناڵێم با زانایان و مامۆستایانی ئاینی توند و تیژی بنوێنن و هانی خه‌ڵكی بده‌ن به‌ره‌و توندڕه‌وی، به‌ڵكو با ده‌نگیان و مینبه‌ره‌كانیان بكه‌نه ده‌نگێكی كارا و كاریگه‌ر بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی چه‌وساوان و خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی كوردستان. با ڕۆڵیان له میراتگری په‌یامبه‌ران وه‌ربگرنه‌وه با ببنه‌وه به (ورثة الانبیا‌ء) نه‌ك ببنه زانا و مامۆستای كاربه‌ده‌ستان ( علما‌ء السلاطین).
- Latest Posts by قوته‌یبه فازڵ
دکتۆر قوتەیبە فازڵ: جەنگی ئوحود و فەوزای ڕاگەیاندن.
-قوتەیبە فازڵ: ئەمریکا و دۆستەکانی.
-قوتەیبە فازڵ: تەمووز و ڕووداوەکانی.
- All Posts