ڕه‌سوڵ بۆسكێنی: خۆپیشاندانه‌كانی دهۆك زه‌نگێكی مه‌ترسیداره.
ئاواتی له‌مێژینه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان پێكهێنانی حكومه‌تێكی خۆماڵی، خه‌مخۆری، دیموكراسی بوو، تا له‌ژێر عه‌رشی ئه‌و حكومه‌ته‌دا به‌ئازادی و ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانی بژین، بۆیه هه‌ر له دوای ڕاپه‌ڕینی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی باشووری كوردستان له داموده‌زگاكانی حزبی به‌عس و پێكهێنانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كوردی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان چاویان بڕیه داهاتووی ئه‌و حكومه‌ته‌ی له‌دێر زه‌مانه‌وه ئاواتیان بۆ ده‌خواست، كه‌چی دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی حوكمڕانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی، هێشتا كه‌مترین خواسته‌كانیان تێری نه‌كردوون، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین داواكاری و پێشنیار و ڕه‌خنه له كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات بۆ باشتر كردنی خۆشگوزه‌رانی داواكانیان خسته به‌رده‌می كاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام به كامی دڵیان نه‌گه‌یشتن و چاوه‌ڕوان مانه‌وه، به‌ناچاری په‌نایان برده‌به‌ر شه‌قام بۆ خۆیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌میشه خۆی به پارێزه‌ری خواسته‌كانی خه‌ڵك و به‌دیهێنانی مافه‌كانیان زانیوه، به نیه‌تی خزمه‌ت كردنی جەماوەر بەشداری لە حكومڕانی كوردستان كردووه و خۆی لە بەرپرسیارێتی نەدزیوەتەوە، هه‌وڵی به‌دیهێنانی دیموكراسی و داخوازی رەوای جەماوەری كوردستانی داوه، به‌له‌به‌رچاوگرتنی مافی ئازادانه‌ی ڕاده‌ربڕین، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه خه‌ڵك چه‌ند ساڵ لهمهوپێش له سلێمانی و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌كان و داوای مافه‌كانی خۆیان ده‌كرد، ته‌نانه‌ت ده‌زگاكانی حزب و حكومه‌ت و پۆلیسیش كه‌وتونه به‌ر توڕه‌یی خه‌ڵك، چه‌ندین جار ئه‌مه دووباره كراوه‌ته‌وه، كه‌چی له‌شاری هه‌ولێر و دهۆك ڕێگا به خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خه‌ڵك نه‌دراوه، مه‌گه‌ر به‌ویستی ده‌سه‌ڵات بووبێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێزی ویستی خه‌ڵكی نه‌گرت و حیسابی بۆ لایه‌نه‌كانی تریش نه‌كرد و له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتی و لایه‌نه سیاسیه‌كانی تر، وه‌ك برا گه‌وره و حزبی یه‌كه‌م مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد، له‌به‌ر ئه‌و لوتبه‌رزی و تاك ڕه‌وانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان كرد وهیچ پیرۆزییه‌كی بۆ شكۆی په‌رله‌مان و داخوازییه‌كانی خه‌ڵك نه‌هێشته‌وه، له‌جیاتی چاره‌سه‌ری مووچه‌ی هاووڵاتیان و باشتر كردنی دۆخی ئابووری و گوزه‌رانی هاووڵاتیانی هه‌رێم و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی تر، هەندێ دۆسیەی هێنایه پێشه‌وه كه لەم سەردەمی ته‌نگژه‌ی ئابوری و كێشه‌ی نێوخۆی‌دا، پەڕلەمانی خسته دۆخێكی هه‌ستیار و به‌ره‌یه‌كی ناڕازی له‌به‌رامبه‌ر خۆی كرده‌وه، له‌لایه‌كی تر هیچ حیسابی بۆ مووچه و بژێوی هاووڵاتیان نه‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه هیچ کاتێک خەڵک بەئەندازەی ئەمڕۆ نائومێد‌و بێ هیواو توڕە نەبوون، خه‌ڵك له‌هه‌موو شتێك نیگه‌ران بوون و هیچ ئومێدێكیان به داهاتووی ئه‌م حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته نه‌ماوه، بۆیه دووباره خه‌ڵك ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی، به‌ڵام ئه‌مجاره به پێچه‌وانه‌وه خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان له بەرامبەر حكومەت لە سلێمانییەوە گوازرانه‌وه دهۆك، كه پارتی به جێ نفوزی ڕه‌های خۆی ده‌زانێت، سه‌ره‌ڕای داواكردنی موچه و بژێوی و تاوانباركردنی حكومه‌ت به دزی و گه‌نده‌ڵی، ئه‌مجاره خه‌ڵك پێیان وایه ئەم فۆرمە لەدەسەڵات کە لەهەرێمدا هەیە شکستی هێناوه و پێویستی به‌چاره‌سه‌ره، به‌ڵام پارتی له‌به‌ر لوتبه‌رزی و بێ منەتی سیاسەتەکانی خۆی، پێناچێت هیچ خوێندنەوەی شیاوی بۆ دۆخەکە هەبێت وحساب بۆ نائومێدی و توڕه‌یی خه‌ڵك و شکانی وه‌همی ترسی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ر ناكه‌ن.
پارێزگاری دهۆك له دوای خۆپیشاندانه‌كانی مامۆستایان و خه‌ڵكی دهۆك زۆر بێباكانه لە جیاتی وەڵامدانەوەیەكی باوهڕهێنهر بۆ هێمن كردنه‌وه‌ی دۆخی بادینان و داخوازی مامۆستایان و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌وته تۆمەتباركردنی لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به پشتگیری و هاندانی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەكان تۆمه‌تباری كردن، به‌تایبه‌ت بەشی زۆری تۆمەتەكانی رووی لە سەركردایەتی یەكێتی و بەتایبەتیش به‌ڕێز لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆك بوو.
لێدوانەكانی پارێزگاری دهۆك به هاندان و پشتگیری كردنی حزبەكانی ئۆپۆزیسیۆن و یه‌كێتی لە خۆپێشاندەران، سه‌ره‌ڕای مایه‌ی سه‌رسامی بوو، متمانه ده‌داته یه‌كێتی كه دوای كۆنگره بووبێته جێگای متمانه‌ی خه‌ڵك و توانیبێتی له شوێنی نفوزی پارتی ببێتە خاوەنی بەرەیەكی ناڕازی و دەتوانێ لە بادینان شه‌قام به‌رزه‌م بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌م تۆمه‌تباركردنه ڕاست بێت، كەواته ئه‌وه‌ی كه پارتی جه‌خت له ده‌نگۆی بوونی به حزبی یه‌كه‌م له هه‌رێم ده‌كات وانیه و له حسابهكاندا به‌هه‌ڵه‌داچوون.
ده‌بێ پارتی و لایه‌نه سیاسیه‌كانی تر ئه‌وه بزانن له‌ڕاستیدا هه‌رێم به‌دۆخێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، هیچ کاتێک خەڵکی هه‌رێم بەئەندازەی ئەمڕۆ نا‌ئومێد و بێ هیواو توڕە نەبوون، لە سیاسەتی هه‌ڵه و خراپ به‌كاهێنانی ده‌سه‌ڵات و لەگەندەڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گه‌ل و بێباکی له‌به‌رامبه‌ر بەرپرسیارێتی دەسەڵات، ده‌بێ پارتی ئه‌وه بزانێت سەرهەڵدانی خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی خەڵکی دهۆک، کە پارتی به‌شوێنی ڕه‌های ده‌سه‌ڵاتی خۆی دەزانێت، ئه‌مه زەنگێكی مه‌ترسیداره و هێمای هۆشداری دانه به دەسەڵاتدارانی هەرێم، كه له‌هه‌ر گۆشه‌یه‌كی ئه‌م هه‌رێمه لە شێوازی بەڕێوەبردن توڕەو ناڕازیین و چی تر ناتوانن دان به‌خۆیاندا بگرن، له‌به‌رئه‌وه پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و به‌تایبه‌ت پارتی ئاڕاستەی سیاسەت و بەڕێوەبردن لەهەرێمدا گۆڕانی بەسەردابێت و كارێكی وا بكه‌ن دانیشتوانی ئەم هەرێمە به ئازادیی و ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانی و بەسەربەرزیی بژین.