کاوسێن بابەکر: دەستەوستانی حکومەت لە ووتارەکەی مەسرور بارزانیدا.
کاتێ مەسرور بارزانی حکومەتی گرتەدەست لەووتارێکمدا نوسیم: ئەگەر مەسرور بارزانی حکومەتێکی بەهیزو ئەقڵانی بێنێتە کایەوە کە هەم زەمینەی لەبارترو پشتیوانی حزبی و باوکی زیاترە لە نێچرڤانی ئامۆزای، دەتوانێ لەکورسی حکومەتەوە کورسی سەرۆکایەتی حزبیش مسۆگەر بکات! بەڵام بەداخەوە نەک هەر نەیتوانی، بەڵکو حکومەتەکەی بەرەو ئەوە دەچێ ژمارەی پێوانەیی تۆمار بکات لە خراپیدا لە ماوەی 29 ساڵی رابردودا بەو نیشانانەی خوارەوە.
یەکەم/ نەک نەیتوانی جیاوازبێ لەحکومەتەکانی رابردو، بەڵکو لەسەر هەمان ڕێرەو بەهەنگاوی خراپتر بەردەوام بوو. لەپەیوەند لەگەل کەیسی نەوتدا، ناشەفافی کە هەر وەک جاران بودجە نایەت بۆ پەرلەمان و کڕین و فرۆشتنەکان ناڕون و بی بەڵگەن و، سندوقی پارەی نەوت هێشتا هەر دیارنیە.
دووەم/ چاکسازی تائێشتا بەو هەموو کەم و کوڕیەوە دیارنیە کەی جێبەجێدەکرێ.
سێیەم/ خالەسنوریەکان بڕیار بوو پیداچونەوەیان بۆ بکرێ و ئەو کۆمپانیایانەی بەنایاسایی پارە وەردەگرن و، ئەوانەی باجیان لێوەرناگیرێ سنوریکیان بۆ دابنرێ و، نەهێڵرێن. کەچی تائێستا هەر لەقسەو دروشمدا ماونەتەوە.
چوارەم/نقەرزەکانی حکومەت، کە لای کۆمپانیاکانە هێشتا وەرنەگیراونەتەوە.
پێنجەم/ ڕێکەوتنی بەغدا دەبوایە لەمانگی یەکەوە جێبەجێبکرایە و، پارەی 250 هەزار بەرمیلەکە ڕەوانە بکرایە، کەچی تا ئێستا دانوسانەکان نەگەیشتووە بە ئامانج و قورستر لەسەر هەرێم دەکەوی.
شەشەم/ لە وتارەکەی پێش جەژندا مەسرور بەرزانی قسەی لەسەر 27ملیار دۆلار قەرزەکرد، کەچی هەرچۆنێک لێکی بدەیتەوە فرۆشی نەوت و پارەی بەغداو داهاتی ناوخۆ، نەدەبوو فلسێک قەرزمان لەسەربا، بەپێچەوانەوە دەبوایە پارەی یەدەگیشمان هەبوایە کە نیمانە.
حەوتەم/ ئەوبارە قورسەی قەیرانی ئابوری و پەتای کۆڕۆنا دروستیکردوە لەهەموو دونیا دەولەتان هەم باج کەم دەکەنەوەو، هەم موچە زوتر دەنێرن و هەم خەڵک کە کاسپیەکەی ڕاوەستاوە یارمەتی دەدرێن. کەچی حکومەتی ئێمە گڕگڕ هاتوە بیر لەموچە بڕین و زیادکردنی باج دەکاتەوە. کەچی لەولاوە هاتوو لە وتارەکەیدا ئاماژە بەوە دەدات و بەئاشکرا خەتای هەموو هەڵەو پەڵەو گەندەڵیەکانی خستۆتە سەر زۆریی موچەخۆران کەهەر خۆیان بەخاتری وەلای حزبی دایانمەزراندون!