ئارام هادی: چۆمسکی “جیهان لە بەرامبەر کۆرۆنا شکستی هێنا.
پرۆفیسۆر (نەوام چۆمسکی)، لە سەر دەرهاویشتەی قەیرانەکانی ئێستای جیهان و دابڕاندن و هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی کۆمەڵگاکان و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بێ باکی حکومەتەکانی جیهان، دەگەڕێتەوە بۆ هەردوو کارنامەی چل ساڵی ڕابردووی حکومەتەکەی (مارگرێت تاتچلەر) لە بەریتانیا و (ڕۆناڵد ڕیگن) لە ئەمریکا و ڕایدەگەیەنێت: سیستەمی جیهانی چل ساڵ پێش ئێستا و لە سەردەمی ئەو دوو سەرۆکە، هه‌ره‌سیان به ڕۆڵی حكومه‌ته‌كان هێنا و هه‌موو شتێكیان ته‌سلیم به كۆمپانیاكان كرد، له‌م باره‌وه دوو گوته‌ی به‌ناوبانگی ئه‌م دوو سه‌رۆكه به‌بیرده‌هێنێته‌وه كه كاتی خۆی مارگرێت تاتچلهر ده‌یوت: پێویستمان بە بازاڕێکی ئازادە کە خەڵکی تێفڕێ بدەین و وازیان لێبهێنین، خۆیان هەوڵی مانەوە بدەن تیایدا.
هه‌رچی په‌یوه‌ندی به (ڕۆناڵد ڕیگن)یشه‌وه هه‌یه ده‌ڵێ: دەوڵەت بەڵایە و دەبێت خۆمانی لێ ڕزگاربکەین و زیاتر بوار بۆ کەرتی تایبەت و بازاڕی ئازاد بڕەخسێنین.ئه‌م دوو سه‌رۆكه هاوكاتی یه‌كتر له ترۆپكی ده‌سه‌ڵاتی سیسته‌می باڵای جیهانیدابوون له (ئه‌مریكا و ئه‌وروپا)، سیاسه‌ته‌كانیان كاریگه‌ری ده‌خسته سه‌ر كۆیگشتی سیسته‌می جیهانی، هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا (پرۆفیسۆر چۆمسكی) ڕه‌خنه‌ی توند له سیاسه‌ته‌كانی ئێستای دۆناڵد ترامپ ده‌گرێت و ده‌ڵێ ” ترامپ چه‌ند بڕیارێكی كوشنده‌ی ده‌ركردوه له‌وانه ڕاگرتنی هاوكاریه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كه به مانای وازهێنانی ئه‌مریكایه له مردنی ملیۆنان كه‌س له وڵاتانی جیهانی سێ یه‌م ( ئه‌فریقا. ئه‌مریكای لاتین. به‌شێك له وڵاتانی ئاسیا)، هه‌روه‌ها ڕاگرتنی كاره‌كانی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی هاوبه‌شی (ئه‌مریكی+چینی) كه ده‌مێك ساڵه له‌چین تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی ڤایرۆسی شه‌مشه‌كوێره ده‌كه‌ن و گه‌یشتون به ئاستێكی زۆرباش”.
له به‌شێكیتری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌و پرۆفیسۆره ئاماژه به‌وه ده‌دات، كۆمه‌ڵه‌ی ڤایرۆسه‌كان هه‌ر له سارسه‌وه تا كۆرۆنا ده‌ریخست كه حكومه‌ته‌كان شكستیان هێناوه تیایدا، چونكه هه‌ڵه‌ی سیاسیه‌كانی ڕابردوو هۆكارێك بوون له بچوككردنه‌وه‌ی حكومه‌ت و په‌ره‌پێدان و گه‌وره‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی كۆمپانیاكان، كه ئه‌وانیش تاكه ئامانجیان سود وه‌رگرتنی زیاتره به‌بێ له به‌رچاوگرتنی به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان، ده‌شڵێ ” ئێمه‌ی دانیشتوانی جیهان ده‌بێت له داهاتوودا ژیانی خۆمان وا رێكبخه‌ین كه له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كاندا بگونجێت، چونكه ئه‌مه سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌یه و له داهاتوودا شایه‌دی شه‌پۆلی نوێ و جۆریتری زنجیره ڤایرۆسه‌كان ده‌بین كه ژیانمان وێران ده‌كات، به‌تایبه‌ت ژیانی پیر و په‌ككه‌وته‌كان و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه”، لە 12ی ئەم مانگە (نه‌وام چۆمسكی) پرۆفیسۆری ئه‌مریكی له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ (ئاده‌م دیڤیس) سەرۆکی یەکێتی کەمبردیج، له سه‌ر تۆڕی یوتوب ئه‌م قسانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی وتوه.
٭ئهمهش ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌یه كه سیاسیه‌كان ته‌سلیمی ئه‌قڵی خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان بوونه و پلان و نه‌خشه‌ی ئه‌وان جێبه‌جێده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها حكومه‌ته‌كان جگه له ڕاییكردنی هه‌ندێك كاری ڕۆژانه ڕۆڵی له نه‌خشه‌سازی و دانانی پلانی ستراتیژیدا نیه، ڕه‌نگه ئێمه دوا نه‌وه بین له به‌رگه سیسته‌می ئه‌م جیهانیه كه له دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌مه‌وه داڕێژراوه و كۆتاییه‌كانی نه‌وه‌ی ئێمه و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ی داهاتوو پێویستیان به فۆڕمێكیتره له حوكمڕانیكردن، ئه‌مه‌ش له ته‌قاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو ته‌لاری بازرگانی ئه‌مریكیه‌وه ده‌ستی پێكردووه و به ڕووخاندنی هه‌ردوو حكومه‌تی (عیراق. ئه‌فغانستان) و سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ره‌بی و هاتنی داعش تێپه‌ڕی تا گه‌یشتن به ڤایرۆسی كۆرۆنا)، ئێستاش له لێواره‌كانی ڕووخاندن و هه‌ره‌سهێنانی گشتی سیسته‌مه جیهانیه كۆنهكهین و جیهان سه‌رقاڵی سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی خۆیه‌تی له بواره‌كانی (سنوری جوگرافی. ئابوری. سیاسی. سه‌ربازی. کارگێڕیی.ته‌كنۆلۆژی).
خۆشبه‌ختانه له وڵاته تازە گه‌شه سهندوهكاندا بە مانایەکیتر وڵاتانی جیهانی سێ یەم، تا ئێستا كۆمپانیاكان هێنده ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر سیاسیه‌كانه‌وه نیه، به جۆرێكیتر سیاسیه‌كان هه‌موو شتێكیان ته‌سلیم به سه‌رمایه‌داره‌كان نه‌كردوه، هه‌رچه‌نده له بگره و به‌رده و به ناكۆكی قوڵدا تێده‌په‌ڕن، دەکرێت پێش بەو بەربەریەتە بگیرێت و سیاسەتێکی نەرمی مرۆیی جێگەی بگرێتەوە، چونکە گەر بەشی زۆری جیهان خراپەکار و خۆ خۆر و قازانج ویست بێت، ئەوا توانای نیە ڕۆڵی مرۆیی دکتۆرە کوباییەکان لە یارمەتیدانی ئیتالیەکان بشارێتەوە.