عیماد عه‌لی: هه‌ژاران له هه‌ركوێیه‌ك بن یه‌ك خوایان هه‌یه.
ئه‌وه‌ی له‌م دونیای روونه كه تا ئێستا دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی شیعاره و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام ناداپهروهریش به رێژه‌یه‌ك له شوێنێكه بۆ ئه‌ویتر جیاوازه و جیاوازی ڕه‌گه‌زی و چینایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی و ره‌نگ و زۆر شتی تریش به پێی ناوچه جیاوازه‌كان نا یه‌كسانی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكیشی به‌دوای خۆیدا هیناوه. له‌ماوه‌ی بیست ساڵی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م زۆر گۆڕانمان بینی، به‌ڵام به‌ڵام كرده‌وه تیرۆریسته‌كانی تاوه‌ره‌كانی نیۆیۆرك و له‌ناوبردنی رژێمی سه‌دام و شۆرشی به‌هاری عه‌ره‌بی و بڵاوبونه‌وه‌ی فایرۆسی كۆرۆنا و ئێستاش كوشتنی جۆرج فلۆید دیارترینیان بوو كه چاوه‌رێی زۆر شتی لێده‌كرێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌یه و له‌به‌رچاوه ڕووداوی خۆسوتاندنی محه‌مه‌د بوعه‌زیزی و به‌خوێنساردی كوشتنی جۆرج فلۆیده له‌دوو ولاتی هاوشیوه و جیاواز له‌هه‌مان كاتدا.
محه‌مه‌د بوعه‌زیزی له شاری سیدی بوزیدی تونس دوای ئه‌وه‌ی فادیه حه‌مدی پۆلیسی شاره‌كه‌ی خۆی شه‌پازله‌یه‌كی تێهه‌ڵدا و عه‌ره‌بانه‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕاند و ئه‌و بڕه كه‌مه كاڵایهی رژاند، وه‌زعی ژیانی ناله‌باری و عیزه‌تی نه‌فسی هه‌ژارانه‌ی زۆری لێهێناو به رۆژی رووناك گڕی له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و له 4/1/2011 گیانی له‌ده‌ستدا.
دوای نۆ ساڵ و ئه‌مجاره له ئه‌مریكا و هه‌ژارێكی دیكه له‌به‌ر ته‌نها بیست دۆلار كوشتیان، به‌ڵێ جۆرج فلۆید له شاری منیاپۆلس میسۆتای ئه‌مریكا له 25 /5 / 2020 به‌ده‌ستی دیریك چۆڤین ی پۆلیس له پاش ئه‌وه‌ی هه‌شت خولهك فشاری ئه‌ژنۆی له‌سه‌ر ملی دانا، خنكاندی و گیانی له‌ده‌ستدا.
بوعه‌زیزی له وڵاتی گه‌نده‌ڵی و نه‌بونی دادپه‌روه‌ری و بێكاری و نه‌بونی ئازادی و ده‌سه‌ڵاتی تاكره‌وی و قاتوقڕی و زۆری هه‌ژار و داماو و دیكتاۆریه‌ت.
فلۆید له وڵاتی ئازادی و دونیای سه‌رمایه‌داری و پاره‌په‌رستی و پاشماوه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی و نادادپه‌روه‌ری ئابووری و بێكاری و هۆملێس و نایه‌كسانی و زۆری خه‌ڵكی داماو و دونیای سهرمایهدداری زاڵم.
دوو ولاتی هاوشێوه و لهههمانهكاتدا جیاواز له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی و رۆشنبیری و میژوویی و جوگرافیه‌وه، به‌ڵام دوو وڵاتی دونیای زوڵم و ده‌رده‌سه‌ری بۆ هه‌ژار و داماوان و له‌ژێر سایه‌ی سیستمی سه‌رمایه‌داری قێزه‌ون.
له تونس دوای ئه‌م رووداوه شێوه‌یه‌ك له شۆڕشی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و گۆڕانێكی له‌به‌رچاوی له ناوچه‌كه كرد، سهرهرهای وه‌زعی خودی ناوچه‌كه رێگه‌ی نه‌دا به ته‌واوی له‌خزمه‌ت خه‌ڵكی هه‌ژار بكه‌وێته‌وه.
له ئه‌مریكاش، له‌و رۆژه‌ی كوشتنی فلۆید تاوه‌كو ئه‌مڕۆ، ئه‌م رووداوه بۆته هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك و خۆپیشاندان و توندوتیژیی به‌دوای خۆیدا هیناوه، بۆچوون و پێشبینیه‌كان جیاوازن، به‌ڵام پرسیاره‌كه له‌وه‌دایه كه ئایا ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌ی ئه‌مریكا چیی به‌دوای خۆیدا دێنێت و چی رووده‌دات؟ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دونیای ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌بێت؟ به‌گۆرینی ناوه‌ندی سه‌رمایه‌داری دونیا ده‌گۆرێت و قۆناغیكی نوێ ده‌ست پێده‌كات، چه‌ندمان ماوه بۆ ئه‌و قۆناغه حه‌تمیه و كه‌ی زه‌مینه‌ی خۆش ده‌بێت و سه‌ره‌تا و كۆتاییه‌كه‌ی چۆن ده‌بێت؟ له‌و باوه‌ڕه‌دام كاتێكی زۆری ماوه بگه‌ین به‌و گۆڕانكاریه ریشه‌ییانه، به‌ڵام نیشانه‌كانی له ئاسۆیه‌كی دوور ده‌ركه‌وتوون.