ڕه‌سوڵ بۆسكێنی: دووئیداره‌یی و كێشه و مووچه‌بڕین وه‌ك چاره‌سه‌ر.
كاتێ پارتی هه‌موو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی به‌رزه‌م كرد، ڕێگای بۆ ته‌خت بوو، ویستی به‌رنامه‌كه‌ی كه ده‌مێك بوو خه‌وی پێوه ده‌بینی جێبه‌جێ بكات، به‌هۆی یاسای نه‌وت و غازه‌وه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ عیراق دروست كرد و هه‌رێمی له عیراق دابڕی و جاڕی ئابووری سه‌ربه‌خۆی له هه‌رێمی كوردستان دا، وایان ڕاگه‌یاند هه‌ولێر ده‌كه‌ین به دوبه‌ی، له‌سه‌ر زمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت وتی ئابووریه‌كی سه‌ربه‌خۆی به‌هێز دروست ده‌كه‌ین و خه‌ڵكی هه‌رێم له خۆشگوزه‌رانیدا ده‌گه‌یه‌نینه ئاستی وڵاتانی پێشكه‌وتوو، ده‌بێ هه‌موو كه‌س له داهاتی نه‌وت سوودمه‌ند بێ و هه‌موو هاووڵاتیه‌ك به‌شی خۆی له داهاتی نه‌وت و ئابووری كوردستان ده‌بێت، ئه‌گه‌رچی هاووڵاتیانی هه‌رێم كه‌متر متمانه‌یان به ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی هه‌رێم ماوه، به‌ڵام به‌م قسه خۆشانه هه‌ندێك سۆزی خه‌ڵكیان جوڵاند، هه‌ر نه‌بێت ئه‌ندام و لایه‌نگرانی خۆیان كه‌وتنه گه‌واهی دان وه‌ك ئێستا بۆ چاكسازی، پارتی پشتی كرده عیراق و ڕووی كرده دۆسته‌كانی له ده‌ره‌وه، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ توركیای خوێنه خۆری كورد كه‌وته قه‌رز و گرێبه‌ستی په‌نجاساڵی، هێنانی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی دنیا، كه ئه‌وانه له‌ڕێگای باجه‌وه ده‌وڵه‌ته‌كانیان به‌شدارن له ئیداره و مامه‌ڵه‌یان، بۆ به‌شداریان له داهاتی نه‌وت و سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، گرێبه‌سته‌كان خێرا بوون به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی و دوور له‌چاوی خه‌ڵك و په‌رله‌مان و ته‌نانه‌ت هاوبه‌شه‌كه‌ی خۆشی یه‌كێتی له حكومه‌ت، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له ئه‌وان شه‌رمنانه له‌ژێر لێوه‌وه ده‌یانوت ئێمه ئاگادارین، به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئاگادار نه‌بوون، ئه‌وه‌تا كاتێك ده‌بینن حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و هه‌مووه قه‌رزداره ئه‌نجامه‌كه‌ی دیاره، بێگومان هه‌مووكارێكی به‌په‌له و ناشیانه، وه‌ك پرۆسه‌ی نه‌وت و ئابووری سه‌ربه‌خۆ له حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامه‌كه‌ی شكسته وه‌ك بینیمان.
پارتی له مه‌سه‌له‌ی پرۆسه‌ی نه‌وت و سامانه سروشتیه‌كان به‌رامبه‌ر به‌كۆمپانیا بیانیه‌كان شكستی هێنا و ئه‌وانیش سزای ماددیان به‌سه‌ردا سه‌پاند، به‌شێوه‌یه‌ك حكومه‌ته‌كه‌ی ئیفلیج كرد، كاتێ پارتی بۆ خۆده‌رباز كردن ویستی له‌و سزایه خۆی لابدات، كۆمپانیاكان له‌ڕێگای یاساییه‌وه سه‌ره‌ڕای سزا ماددیه‌كه، ناچاریان كرد قه‌ره‌بووش بدات، به‌ڵام ئه‌وه كۆتاییه‌كه‌ی نیه، له‌و گرێبه‌سته جیهانیانه‌دا كاتێ نه‌توانی سزای مادی بده‌ی، بێگومان تووشی سزای جه‌سته‌یی ده‌بیت، كاتێ حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێ سزا ماددیه‌كه جێبه‌جێ بكات، پێویسته باجی تر بدات، پارتی ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێك نه‌دۆزێته‌وه، له‌وانه‌یه ئه‌ندامانی بنه‌ماڵی بارزانی به‌ره‌و ڕووی سزای جه‌سته‌یی ببنه‌وه، پارتی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته جێگای ڕه‌خنه و سه‌رنجی دنیا و كۆمپانیاكان و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی سزای گیانی نه‌درێن، ده‌بێ كارێك بكه‌ن له‌توانای ئه‌وان به‌ده‌ر بێت، دوو ئیداره‌یی له‌وانه‌یه باشترین ده‌رفه‌ت بێ بۆ پارتی، بۆ ده‌رچوون له‌و ته‌نگژه‌یه، تا پێیان بڵێت ئه‌و به‌م كاره نیگه‌رانه و له توانای ئه‌و به‌ده‌ره، به‌ڵام ئه‌وه‌تا سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی تائێستا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان به پارتی نه‌داوه، ڕێگای دووه‌م بۆ ده‌رباز بوون له توڕه‌یی كۆمپانیاكان، پشێوی نانه‌وه‌یه له كوردستان، چونكه وڵاتی پڕ كێشه و ئاژاوه ده‌سه‌ڵات ده‌سته‌وستان ده‌كات، به‌ڕای ئه‌وان له‌وانه‌یه باشترین ڕێگا بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بێت، به‌ڵكو خه‌ڵك ڕاپه‌ڕن و خۆپیشاندان بكه‌ن و كۆمپانیا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌مه ببینن، كه پارتی وابه‌سته‌ی په‌یمانی خۆیه‌تی، به‌ڵام خۆپیشاندانی هاووڵاتیان له توانای ئه‌و به‌ده‌ره‌وه ئه‌وه ڕێگره له‌به‌رده‌می بۆ جێبه‌جێ كردنی سزاكه، هه‌رچه‌نده هیچ دیار نیه ئه‌م كاره سوودی ده‌بێت یانا، هه‌ر بۆیه ئێستا سه‌ره‌ڕای پاشه‌كه‌وتی مووچه و نیوه موچه و بڕینی منحه‌ی زیندانیانی سیاسی ….هتد، پارتی هاتووه ئه‌و گوشاره ده‌خه‌نه سه‌ر مووچه خۆران، بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك خۆپیشاندان بكه‌ن، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ئێمه ئاماده بووین سزاكه‌مان بده‌ین، به‌ڵام دۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ست ئێمه ده‌رچووه، به‌وه‌ش له سزای گیانی ڕزگار ببن، سزای ماددی و پاره‌ش بۆ ئه‌وان هیچ نیه، هه‌ر بۆیه ئه‌و گوشاره له خه‌ڵك و موچه خۆران ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی توند و تیژیش بنوێنن له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان، ئه‌وان لایان وایه خۆپیشاندان و كێشه و ئاژاوه‌ی ناو هه‌رێم بۆ ئه‌وان سوودبه‌خشه، به‌ڵام پێده‌چێت بارودۆخه‌كه هه‌روا ساده و ئاسان نه‌بێت.
كوردستان هه‌رێمێكی پڕ كێشه و قه‌یراناوی، داهاتی به‌شی بژێوی خۆی نییه، هێشتا به‌هۆی بوجه‌ی عێراقه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت، حكومەت قەرزاری پاشەكەوتی چەندین مانگی موچەخۆرانە، گه‌نده‌ڵكاری و دزی و ناشه‌فافی له‌وپه‌ڕی دایه، هاووڵاتیان متمانه‌یان به‌و حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاته نه‌ماوه كه خۆیان ده‌نگیان بۆ داوه، به‌هۆی بێ متمانه‌یی سیاسیه‌كان، هه‌ر بۆیه ڕۆژ به‌ڕۆژ ده‌سه‌ڵات و هاووڵاتیان له‌یه‌كتر دوور ده‌كه‌ونه‌وه، بێگومان ئه‌وه‌ش ئه‌نجامه‌كه‌ی مه‌ترسیداره.
دۆخی ناله‌باری كوردستان لهپهرێشانی هاووڵاتیان و بێخه‌می ده‌سه‌ڵاتداران، له سه‌روه‌ر نه‌بوونی یاسا، نهكارایی په‌رله‌مان، نه‌بوونی ئازادی ڕاده‌ربڕین، بێ متمانه‌یی خه‌ڵك به حكومه‌ت و كاربه‌ده‌ستان، نه‌بوونی و مووچه و ناسهمگیری ژیان، هه‌ستی برینداری خه‌ڵك و نه‌مانی هیوا به دواڕۆژی نزیك، ئه‌مانه هه‌مووی هۆكارگه‌لێكن هه‌رێمی كوردستانی خستۆته دۆخێكه‌وه هه‌موو ئان و ساتێكی له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه و ئه‌و كاته شه‌پۆلی لافاوی جه‌ماوه‌ر كێ ده‌زانێ بارودۆخه‌كه به‌ره‌و كوێ ده‌با؟!.