عیمادعه‌لی: بۆچی گه‌یاندیان به‌م حاڵه؟
ئه‌وه‌ی ئێستا له‌كوردستاندا ده‌گوزه‌رێت ده‌كرێت كتومت بوترێت پشێوی و گێژاوێكه گه‌یشتۆته حاڵه‌تێك كه له‌هیچ كاتێكدا و، ته‌نانه‌ت له قۆناغی شه‌ری نێوخۆی هه‌ردوو زلهێزه‌كه، كه له سه‌رئه‌نجامدا دروستبونی دوو ئیداره‌یی هێنایه‌ئاراوه، به‌م شێوه‌یه و له‌م باره نه‌هه‌مواره‌دا نه‌بوو.
خه‌ڵك باری گوزه‌رانی له هه‌مو لایه‌كه‌وه تابڵێیت سه‌خته و سیاسیه‌كان بێ خه‌م و ده‌ستیان گرتووه به كڵاوی خۆیانه‌وه و جموجوڵی راسته‌قینه بۆ چاره‌سه‌ر نابینرێت، ئه‌ویش یان ده‌زانن هیچیان پێ ناكرێت و ئه‌وه‌یان پێ نیه وه‌زعه‌كه به‌ره‌و ئاسایی به‌رنه‌وه و كاره‌كه‌یان له‌ده‌ست ده‌رچووه یان ئه‌م بارودۆخه به‌قازانجی تایبه‌تی حزبی و كه‌سی و بنه‌ماڵه‌یی و ململانێی خۆیان ده‌زانن و ده‌توانن درێژه به ژیانی خۆیان بده‌ن له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌ت.
متمانه‌ی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات له نزمترین ئاستی خۆیدایه و ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات قسه‌یه‌كی خێریش بكات بۆ خه‌ڵك به پێچه‌وانه‌وه وه‌رده‌گیرێت، ئه‌مه به‌ره‌و خراپترین باری ژیان ده‌مانبات و له ره‌وشێكی ئێستای بڵاو بونه‌وه‌ی كۆر‌ونا تا بێت رووه‌و داڕمانمان ده‌بات و ئه‌وه‌ی لێی ده‌ترساین رووده‌دات.
ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌له و گه‌نده‌ڵی و نه‌زانیه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌لانێین، ئه‌وه‌ی كێشه‌كه قورس‌تر ده‌كات تا ئێستا سیاسه‌تی كه‌س و حزبه نابه‌رپرس و پۆپۆلیسته‌كه‌یه كه به‌رده‌وام خه‌ریكی نان‌و پیاز خواردنن به‌م حاڵه‌ته‌شه‌وه كه خه‌ریكه له رووی باری ته‌ندروستیشه‌وه به‌هه‌مان شێوه‌ی باری ئابووری ئیفلاس بكه‌ین و توشی كاره‌ساتی گه‌وره‌تر بین. مه‌عقوله تۆ خۆت داوای پیاده‌كردنی رێنماییه‌كان بكه‌یت و خۆت ساكارترین رێنامیی جێبه‌جێ نه‌كه‌یت و نه‌بیته نمونه، به‌ڵكو خۆت بكه‌یت به گاڵته‌جار له‌پێناو ده‌نگێكی په‌رله‌مانی یان به جه‌ماوه‌ری بونی خۆت له‌سه‌ر حسابی باری ئابووری و ته‌ندروستی خه‌ڵك.
تۆ ده‌سه‌ڵات له‌ولاوه بوه‌ستێنه كه سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانی بێ دراسه‌ت و به شڵه‌ژاوی و نه‌خوێندنه‌وه‌ی لێكه‌وته‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه داوای جیبه‌جێی كردنی ده‌دكات ده‌رده‌كات، كه‌چی خه‌ڵكیش هان ده‌دات بۆ پابه‌ندبوون به فه‌رمانه‌كانی كه به پێچه‌وانه‌وه به ناڕه‌زایه‌تی زیاتر و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت داواكاریه سودبه‌خش و راسته‌كانیشی ته‌واو ده‌بێت.
سه‌ركرده بووه خۆی له قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر بدات و یه‌ك رێنمایی جیبه‌جێ نه‌كات و خۆی به‌خه‌مخۆری ئه‌م میله‌ته بزانێت و خه‌ڵكیش هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێت و، ئه‌ویتریش له‌ولاوه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك داوای جیبه‌جێ نه‌كردنی داواكاریه‌كانی حكومه‌ت بكات و له قه‌ڵه‌باڵغترین چایخانه دا‌نیشێت و دوكان به دوكان بگه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن له ناو خه‌ڵكدایه و له‌سه‌ر حسابی ته‌ندورستی هه‌ژاران جه‌ماوه‌ر بۆ خۆی په‌یدا بكات، ئه‌مه ته‌نها له‌كوردستان نه‌بێت له كوێ رووده‌دات؟
ئه‌وه‌ی ده‌یبینین جگه له پشێوی و گاڵته‌جاری و ئاژاوه‌گێری و هه‌ڵنه‌گرتنی ساكارترین به‌رپرسیارێتی له لایه‌ن خۆ به به‌رپرس زانه‌وه نه‌بێت هیچی تری پێ ناوترێت.
ئه‌و واته‌وات و قسه زۆر و زه‌به‌ندانه‌ی ده‌رباره‌ی كۆرۆنا و نه‌زانینی راستیه‌كان ده‌وترێت دۆخه‌كه‌ی گه‌یاندۆته ئه‌م باره‌وه كه وه‌زعی ته‌ندروستی هه‌مووانی خستۆته مه‌ترسیه‌كه‌وه كه مه‌گه‌ر له پاش روودانی كاره‌سته‌كه ئه‌م نابه‌رپرسانه په‌نجه‌ی خۆیان بگه‌زن، كه‌چی ته‌نها زیان له خه‌ڵك و به‌تایبه‌تی كه‌م ده‌رامه‌ته‌كه ده‌گه‌یه‌نن و خۆیان به‌به‌رزكی بانان لێی ده‌رده‌چن و توانای مادیان واده‌كات به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆیان له هه‌موو نه‌هامه‌تی و ده‌رد و نه‌خۆشیه‌ك بپارێزن و له خۆیان هه‌موو میحنه‌تی نێو ئه‌م گه‌له رزگار بكه‌ن.
بۆچی وا ده‌كه‌ین؟ كێ هۆكاری گه‌یشتنمانه به‌م حاڵه‌ته؟ بۆ تائێستاش پۆپۆلیسته‌كان له كرده‌وه‌ی خۆیان ناكه‌ون؟ بۆچی حكومه‌ت به‌م شێوه‌یه نه‌زانانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه سیاسی و ته‌ندروستی و ئابووریه ده‌كات و به‌و شێوه‌یه بڕیارگه‌ڵیك ده‌دات كه به ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ئه‌وه په‌شیمان ده‌بێته‌وه؟ بۆچی به‌هه‌مان شێوه‌ی باری دارایی ئاشكراكاری له باری ته‌ندروستی و حاڵه‌تی ڤایرۆسه‌كه نیه؟ ئایا سیاسه‌ت تێكه‌ڵ به باره ته‌ندروستیه‌كه‌وه ده‌كرێت و ته‌ندروستی گشتی خه‌ڵكیان كردۆته قوربانی سیاسه‌ت وحزب و به‌رژه‌وه‌ندی؟ بۆچی به راشكاوی باسی باری ته‌ندروستی خه‌ڵك و كاریگه‌ری ڤایرۆسه‌كه و باری ئابووری به شیوه‌یه‌كی تایبه‌تی ناكه‌ن؟
ئه‌م شڵه‌ژان و پشێوی و بێ متمانه‌ییه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵك له ده‌رئه‌نجامی هه‌نگاوه كتوپره‌كان و كاری هه‌نوكه‌یی دوێنی و ئه‌مڕۆ نه‌هاتۆته ئاراوه، به‌ڵكو له ده‌رئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌و گومانانه‌یه به درێژایی ئه‌م سێ ده‌یه له پشتخانی فكری و عه‌قڵ و دیدگای خه‌ڵك دروستبووه و ئێستا باوه‌ری به راستیه‌كه‌ش نیه، به‌ڵێ نه‌بونی شه‌فافیه‌ت و شاردنه‌وه‌ی راستیه‌كان و خه‌ستنه به‌ری سه‌رجه‌م به‌رژه‌وه‌نده‌ی كه‌سی وحزبیه‌كان و فیڵ و فریودان و ته‌ڵه‌كه‌بازی به‌رده‌وامی چه‌ندین ساڵه و گه‌نده‌ڵی له‌سه‌رجه‌م جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات ویه‌كه به یه‌كه‌ی حزبه‌كان و نه‌هێشتنه‌وه‌ی هه‌لی چاكبونه‌وه و زۆری درۆ و ده‌له‌سه و به‌رده‌وامبوونی مه‌نسوبیه‌ت و مه‌حسوبیه‌ت له قه‌یراوانویترین كاتدا و بچوكبونه‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌لات بۆ چه‌ند بنه‌ماڵه و كه‌سێكی ده‌سترۆیشتوو له‌كوردستان قوڕه‌كه‌ی زیاتر خه‌ست كردۆته‌وه.بۆیه ده‌بێت ده‌سه‌ڵات ئه‌م بێمتمانه‌ییه بخوێنێته‌وه و هه‌نگاوی خۆی بنێت نه‌ك به ملبه‌رزیه‌وه مامه‌ڵه بكات، دواتر كاردانه‌وه‌كان وه‌كو ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له به‌رامبه‌ر كۆرۆنادا ده‌بینێت.
ئێستا له‌م كاته‌دا نه ده‌سه‌لات ده‌سه‌لاته و نه ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌ی هه‌ڵوقڵاوی نێو كوانوی گڕ تێبه‌ربووی خه‌ڵكمان هه‌یه، ئه‌وه‌ی هه‌بوو له‌گه‌ڵ باری لار و هه‌له به‌رده‌وامه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌كو ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌ی زه‌مانی خۆی رۆیشتوو و هه‌موو گوریسه‌كه بووه‌وه به خوری و ده‌سه‌لات شه‌قامی بۆ خرایه سه‌ر پشت و خه‌ڵك باوه‌ڕی نه‌ك به ئۆپۆزسیۆن به‌ڵكو به كه‌س نه‌ماوه و باشترین زه‌مینه‌یان خۆش كردووه بۆ ده‌ستوه‌ردانی هه‌مه‌جۆری هه‌موو لایه‌كی ده‌وروبه‌ری كوردستان.
تاوه‌كو ئه‌نده‌كێك به به‌ریوه ماوه چاره‌ی بكه‌ن، ئه‌گینا به هێواشی داده‌ماڵڕێین و حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق هه‌موو مه‌رجه‌كانی فه‌رز ده‌كات و ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتی خۆی له هه‌رێم وه‌كو هه‌ر پارێگایه‌كی عیراق و زیاتریش دسه‌پێنێت و ئه‌م نیمچه كیانه‌ی هه‌رێم ده‌چێته تونی باباوه و، ته‌نانه‌ت وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش ئه‌وه‌ی نه‌یانكردووه له كوردستان له‌مه‌ودوا ده‌یكه‌ن و، ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌و زه‌مینه‌تان خۆش كردووه كه میله‌ت پێشوازی له خراپترین ئه‌گه‌ر یكات، ئه‌گه‌ر لایه‌نی ده‌ره‌كی ده‌ستپێشخه‌ر بێت تێیدا به داگیركاریشه‌وه. به‌ڕأشكاوی بیڵێین، ئه‌گه‌ر به‌عس زیندوو بوایه یان هه‌ر لایه‌نێكی هاوشێوه‌ی به‌عس هه‌بێت بیه‌وێت ئیستیغلالی كوردستان بكات له‌م كاتانه‌دا وای لێهاتووه كه خه‌ڵك پێشوازی ڵێده‌كات و ئه‌و ده‌ستكه‌وته بچوكانه‌ش ده‌بنه‌وه به بڵقی سه‌ر ئاو و ئاشبه‌تألی سیاسی دوور مه‌ودا رووده‌دات كه كاریگه‌ریه‌كانی هه‌تا هه‌تایی ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م جاره ئاشبه‌تاڵه‌كه له بنكه‌وه ده‌بێت ئه‌گه‌ر پێشتر له سه‌ركردایه‌تیه‌وه روویدا.
بۆیه، له‌م كاته‌دا كاتی لوتبه‌رزی و حزبایه‌تی ته‌سك نیه، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت خۆتان میله‌ت رزگار بێت ده‌بێت:
به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدا بن و كۆبونه‌وه‌ی به به‌رهه‌م بكه‌ن، وه‌زعی كوردستانی له‌م قۆناغه بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌وێت نه‌ك به‌م شیوه‌ی ته‌نانه‌ت نه‌تواننن تاكه كۆبۆنه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن. بیر له هه‌نگاوی عه‌مه‌لی بكه‌ن و به‌خۆتاندا بچنه‌وه . چاره‌نوسی هه‌مووان به‌ده‌ستی نابه‌رپه‌رسی ئێوه‌یه و بۆ یه‌كجاریش بووه بیرێكی گه‌لپه‌رستانه بكه‌نه‌وه، هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌یه‌كی كه‌میش بووه له نێوان خۆتان و میله‌ت بده‌ن . به‌ڵام باش بزانن هه‌ر كاتێك بێت میله‌ت ده‌تانخاته زبڵدانی مێژووه‌وه.
تێبینی/ وێنەکە لە سپی مێدیا وەرگیردراوە. سوپاس