عیماد عه‌لی: ده‌یانه‌وێت ئاواته‌خوازی ده‌سه‌ڵاتی دكتاتۆری بین؟
باوه‌رناكه‌م كه‌س ئه‌و وته‌یه‌ی سه‌رۆكی میسر حوسنی موباره‌ك له‌بیر بچێت كه وتبووی گه‌لانی عیراق پێویستیان به دكتاتۆرێكی عادیل هه‌یه، هیوادارم ته‌نها مه‌به‌ستی خوارو و ناوه‌راستی عیراق بوبیت نه‌ك گه‌لی كوردیش.
هۆكاری ئه‌و پشێویه‌ی به پله‌ی جیاواز له شاره‌كانی كوردستان ده‌بینرێت چیه؟ كێ به‌رپرسه و مه‌به‌ست چیه له بوونی ئاژاوه له شوێنێك و تاڕادهیكی زۆر توندوتۆلی و هه‌ناسه بڕینی خه‌ڵك له‌ویتر؟ بۆچی له رووی ئێداریهوه پاشاگهرادنی و هه‌ركه‌س بۆخۆی به ته‌واوه‌تی له‌م ده‌ڤه‌ره ده‌بینرێت و كه‌س خۆی به به‌رپرس نازانێت و نمونه‌یه‌كی زۆر خراپ بۆ ئیداره‌دانی قه‌یران پێشكه‌ش ده‌كرێت؟ كێ ئه‌م ئالۆزیه‌ی خولقاندووه و هۆكاره تایبه‌تیه‌كه‌ی چیه؟ بۆچی ناتوانرێت دیسپلینی وه‌زعه‌كه بكرێت و به ئان‌وسات هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌كان ده‌گۆڕێن؟ بۆ خه‌ڵك له سنوری قازانجی گشتی ده‌رده‌چێت و بێ متمانه‌یی پالی پێوه‌ناوه زه‌ره‌ر له خۆی و ئه‌ویتریش بدات؟ بۆچی ده‌روازه‌كان و بازگه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره زیاتر به‌ره‌ڵایی پێوه دیاره و له‌به‌رژه‌وه‌ندی كێیه خه‌ڵك خۆی به كه‌ڵه‌گا بزانێت له‌م ده‌ڤه‌ره و پۆپۆلیستانه ره‌فتار بكات و زه‌ره‌ر له خه‌ڵك به گشتی بدات؟ ئایا ئه‌مه‌ش ده‌ستی ده‌ره‌كی تێدایه و وای كردووه به فره ناوه‌ندی زاڵ بێت و كاره‌كان به‌هه‌ڕه‌مه‌كی به رێبكرێن؟ یان له كۆتاییدا ده‌بێت پرسیار له‌وه‌بكرێت، ئه‌م بارودۆخه و ئاستی گشتی رۆشنبیریه هه‌مه‌چه‌شنه‌ی خه‌ڵك و مامه‌ڵه‌ی ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌وجۆره وا فه‌رز ده‌كات هه‌مووان قه‌ناعه‌ت بكه‌ن كه جگه لهدكتاتۆرێكی زاهید و دادپه‌روه‌ر و دڵسۆز هیچ دیموكراسی و ئازادیه‌ك دادی ئه‌م میله‌ته نادات؟
ئه‌گه‌ر به وردی ته‌ماشای جیاوازیه‌كانی سه‌پاندنی یاسا‌و یاسا شكێنی به‌گشتی بكه‌ین و ئه‌و ره‌فتارانه‌ی كه زه‌ره‌ر به ره‌وتی گشتی ژیان و گوزه‌ران و ته‌ندروستی و وه‌زعی ئابووری خه‌ڵك ده‌گه‌ینێت وردكهینهوه، ئه‌م ده‌ڤه‌ره به‌خراپترین نمونه دێنه‌به‌رچاو. ئه‌وه‌ی سه‌یره ته‌نها هه‌نگاوێكی باش هه‌زار و یه‌ك كه‌س خۆی ده‌كات به‌خاوه‌نی و ده‌یان ره‌فتار و هه‌نگاوی خراپ به‌ڵكو كاره‌ساتاوی كه‌س خۆی لێ نادات و هه‌مووان خۆیان لێ گێل ده‌كه‌ن.
كه‌س فزه‌ی لێوه نایه‌ت كه كێ فه‌رمانی نه‌هێشتنی لیژنه‌ی ته‌ندروستی ده‌روازه‌ی باشماخی داوه و بۆچی ئه‌وه كراوه و بۆچی پێشیلكاریه‌كانی هاورده و ناردنه ده‌ره‌وه له‌م ده‌روازه‌یه‌وه له‌هه‌موو شوێنێك زیاتر به زه‌قی ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌ی بۆچی خه‌ڵك هه‌لگری فاسیرۆسهكه بێت و به واسیته بنێردرێته ماڵه‌وه و له‌وانه‌بێت ده‌یانی تریش توش بكات.
به‌غدا له وهزعیكی ناله‌باردایه له رووی ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشیه‌كه‌وه كه‌چی به بێ سانسۆر و به وه‌جبه خه‌ڵك له‌م ده‌ڤه‌ره‌وه خۆیان ده‌كه‌ن به كوردستاندا. بۆچی؟
دیاره ئه‌م حاڵه‌ت و وه‌زعه ئه‌گه‌ر به‌ئه‌نقه‌ست نه‌بێت به نه‌زانی و غه‌شیمی و هه‌ركه‌س بۆخۆیی و فره‌كوێخایی و نه بونی ناوه‌ندی بڕیار كاره‌كه‌ی زیاتر تیكداوه و كه‌س نازانێت حزب حوكم ده‌كات یان فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت یانكهسه به‌ناو به‌رپرسه‌كان . ئه‌گه‌ر وا به‌م شێوه‌یه بڕوات و خه‌ڵك به ئامانجی پۆپۆلیستی هه‌نگاوی دژ به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بنێت و شار و ده‌ڤه‌ره‌كه بێ خاوه‌ن بێت، ده‌بێت چاوه‌رێی ئهوهنهكهیت ئاوا به ئاسانی ئه‌م قۆناغه خه‌ته‌رناكه بپه‌ڕینه‌وه.
هه‌مووان ده‌زانن كه به‌ره‌ڵایی و پشێوی و بێ یاسایی دووره له دیموكراسیه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م فره مینبه‌ری حوكمرأنی و فره كوێخاییهی له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا هه‌یه هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌رجه‌م سهلبیاتهكانه كه‌چی لای خه‌ڵك وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و ئازادیه‌یه وای كردووه به‌ره‌ڵایی دروست بێت و باسیش له‌وه ده‌كرێت كه عه‌قڵیه‌تی خه‌ڵكه‌كه ته‌نها به هێز به‌رێوه ده‌برێت و هیچ كه‌سێك وه‌زعی ناله‌باری دارایی هه‌ژاران ناخوێنێته‌وه كه تاوه‌كو زوو وه‌زعه‌كه ئاسایی بێته‌وه ئه‌وه‌نده له قازاناجی ئه‌واندا ده‌كه‌وێته‌وه وه‌ك له هی كه‌سیتر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باروگوزه‌رانی ئه‌وان له مه‌ترسیدایه نه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌رپرسه خواپێداوه‌كان كه ژیان و گوزه‌ران و ته‌ندروستی خۆیان دابین كردووه و درێژه‌كێشانی حاڵه‌ته‌كه به‌م شێوه‌یه هیچ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر ئه‌وان نابێت.
هه‌ر ئه‌م پشێویه وا ده‌كات كه خه‌ڵك له دیدگای بنه‌ڕه‌تی خۆی بۆ دیموكراسی و ئازادی و پلۆرالیزم و چۆنێتی به‌ڕیوه‌بردنی سیستمی حوكمڕانی به‌خۆیدا بچێته‌وه و ئاواته‌خوازی ده‌سه‌لاتێكی دكتاتۆری دڵسۆز بێت. هیوادرام تاوه‌كو بهبهریوه ماوه، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بسه‌لمێنرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره به قه‌ڵای دیموكراسی وئازادی و پلۆرالیزم و كراوه‌یی داده‌نرێت.