پشکۆ ئەمین: یادیک لە دوو شەهید.
لای هەڵۆی بەرزە فری بەرزە مژی
چۆن بژی مەرجە، نەوەک چەندە بژی!
پێشکەشە بەگیانی پاکی هەردوو شەهیدی نەمر مامۆستا «حەمەسالح هیتلەر و مامۆستا عیزەت رەشید»، کە دوو رۆڵه‌ی به‌وه‌فا و دووسۆفیی کوردایه‌تی و دووسهربازیی گومناوی رێگه‌ی رزگاری و سه‌رفرازی نه‌ته‌وه‌و خاک بوون.. ھەردوو شه‌هید کوردبوون، مرۆڤی جوانی خاوەن ئیرادەبوون، داربه‌ڕوویه‌کی ڕەگ داکوتاوی شار‌و گوندی کوردستان بوون، فه‌رهادێکی شه‌یداو عاشقیکی دڵ پر له خۆشه‌ویستی خاک و نه‌ته‌وه‌بوون، دوو ڕۆڵەی بێ‌نیازی کۆڕی خەبات، هه‌ڵۆی بەرزهفری کوردایه‌تی بوون،خهونەکانییان ھەر تەنها بۆ رزگاری خاک و ئازادی نەتەوە و شەکانەوەی ئاڵایەک بوو!
مامۆستا حەمە ساڵح له 1940دا له شاره‌جوانه‌که‌ی بابان، پایته‌ختی کوردایه‌تی و مه‌ردایه‌تی وەک کۆرپه‌یه‌کی نازدار له باوەشی خێزانێکی کوردپه‌روه‌ر ھاتۆتە دنیاوە.و! مه‌ڵاشوی به کوردبوون و کوردایه‌تی ھەڵدرایەوە، تۆوی خۆشه‌ویستی خاک و نه‌ته‌وه به‌گیانیدا وه‌شێندرا. ھەمیشە چیرۆکی خاکی داگیرکراو دابه‌شکراو نه‌ته‌وەی بندەست، باسی رۆژانەو بێبڕانەوەی ناو بنەماڵەکەی بوو. هەر بۆیە لەمنداڵیەوە هەستی کرد نیشتیمانەکەی و شارەکەی زیندانێکی گەورەن.
ئامانە و دەیای دیمەن و حیکایەتی ناخۆش و تاڵی رۆژانە، مامۆستایان کردە پشکۆیه‌کی داگیرساو و یاخی ناو کوانووە پڕجۆشەکەی کوردایه‌تی و چاوبڕینە ئاسۆی ڕزگاری و هەڵاتنی خۆری ئازادی، له‌شاره‌که‌ی مامه‌یاره‌دا ئەم منداڵە هەراشە دەچێتە قوتابخانه وپله‌کانی خوێندن به سه‌رکه‌وتویی کۆتایی پێدەھێنێ. لهبەشێک لە گوندوشارۆچکە و شارەکانی کوردستانی داگیرکراو دەبێتە مامۆستا. لەسەردەمی مامۆستایەتیدا هەموو بەیانیانێک قوتابییەکان بە سرودی دەمی راپەرین و خوایە وەتەن ئاواکەی دەهێنێتە جۆش. مامۆستا هه‌ر مامۆستا نه‌بوو، چاوگێکی کوردبوون و کادیرێکی کوردایه‌تی و خه‌مخۆرێکی گوند و ھەژارانی کوردستان بوو، ئه‌وه‌ی له توانایدا بوایە له‌خزمه‌تی قوتابی و گونده‌کاندا ده‌یکرد! ھەرگیز خۆی لهخهڵکەکه جیانه‌ده‌کرده‌وه، بووبووە به‌شێک لەوان وەک مامۆستا و خەمخۆر و گوێگر و هاوکات هاوڕێشیان بوو! ئیدی بەمجۆرە ھاوبیر حەمەساڵح دەبێتە ڕۆڵەیەکی هەم شاری و ھەم گوندی. تا وای لێھاتبوو ، گوند نشینەکان ھێندەیان خۆش دەویست و ڕێز لێ دەگرت، به‌دڵ و گیان له ئامێزیان ده‌گرت و گوێیان بۆ وته‌کانی شلدەکرد. نیاز و خەمەکانیان بۆ باس دەکرد، رۆژ بە رۆژ پەیوەندیان پتەوترو زیاتردەبوو، وتەو باسه‌کانی مامۆستا جیاواز بوو له‌و باسانەی کادیره‌کانی حیزب باسیان دەکرد، هه‌روه‌ک چۆن وانەکانی قوتابخانه‌شی بۆ قوتابیه‌کان هه‌ر جیاوازبوو!
بۆ جوتیار باسی خاک و نیشتیمان و ئازدی و چاندن و سەوزکردنی وڵاتی دەکرد، دژی ژێر دەستی و چەوساندنەوە دەدوا، سەرگوزشتەی نیشتیمانی داگیرکراوی تیکەڵ بە داستانی مەم و زین دەکرد، باسی لاوک و حەیرانی بۆ دەکردن، دەڤەری ھەورامان و وانی پێکەوە گرێدەدا، مامۆستا هەرخۆی مامۆستابوو، وانەی قوتابیه‌کانی لە سەرچاوەی ناو کوانوە گڕ گرتوەکەی مێشکیەوە دەردەهێنا. باسی مێژووی دیاکۆو ئیستیاک و بابان و ئەحمەدی خانی و ئەردەلان و بەدرخان و مەولانا خالیدی بۆدەکردن، باسی مێژووە راستەقینەکەی کوردی دەکرد، باس هەر باسی داگیرکاری و دهردەسهری هه‌ژاران و ئازاری نه‌ته‌وه بوو، قوتابیەکانی فێری شیعر‌و چیرۆک و کولتوری کورد‌و خۆشەویستی ده‌کرد، مێژووی کورد‌و نه‌خشه‌ی خاکی داگیر‌و دابه‌شکراوی پێ ده‌ناساندن، ده‌رده کوشنده‌کان و رێگە چاره‌ی سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌ستنیشان ده‌کردن.
مامۆستا بروای بەچاره‌سه‌ری بنهڕەتی،واته له ڕەگهوه دەرهێنان هه‌بوو، ده‌یوت هه‌موو نه‌خۆشیه‌ک به‌نه‌خۆشیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌شه‌وه، ده‌بێت هۆ و ماکه‌که‌ی بدۆزیته‌وه‌و له‌بنه‌وه ده‌ریان بهیێنیت، پاشان چاره‌سه‌ری بکه‌یت! زوو زووش ده‌یوت ماف ده‌سه‌ندرێت نادرێت! مامۆستا پشکۆیه‌کی داگیرساو و خاوه‌ن په‌یام و پڕاوپڕ لهبروابوو! خاوه‌ن گوڕ‌و تینێکی تایبه‌ت بوو، گاڵته‌ی به‌هات و هاواردههات، سه‌رده‌می ئازاری 1970بوو که به زه‌رده‌خه‌نه‌که‌یه‌وه ده‌یوت تا کڵپه‌ی شمشیره داگیرساوه‌که‌ی سه‌رکه‌وتن نه‌گرین به ده‌ستمانه‌وه، تا گوێمان له ته‌پڵی سه‌رکه‌وتنی یەکجارەکی نه‌بێت ، تا دوا داگیرکه‌ر له‌کوردستان نه‌چێته‌ده‌ر ، نەورۆز ناکەین و نابێت دڵمان بههیچشتێک خۆشبێت، ئه‌م هات و هاواره بۆ نیمچه ماف جێگه‌ی شه‌رمه‌زاریه. ئێمه خاوه‌ن خاکین کۆچەر نین، ئەم مافە، مافی کۆچەریە، ئەم هات و هاوارەی بۆچیە؟ شەرمە بۆی هەڵدەپەرین.
ئێمەدەبێت کیانی خۆمان و وڵاتی خۆمان و ئاڵا و سه‌رۆکی خۆمان هه‌بێت، شمشیری تۆڵه دەبێت به توانا‌و هێزو خواستی خۆمان هه‌ڵکێشین، ئەوسا نابێت بوەستێن تا ئەوکاتەی داگیرکه‌ر له‌به‌رامبه‌ر داواکانماندا چۆک داده‌دات و سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاره‌کی به‌دیده‌هێنین ،خه‌ونه‌کانمان تەنهاو تەنهائاڵایهک ودهوڵهتۆکهیهکه لە نیشتیمانێکی ئازاد‌و یەکساندا! مامۆستا مرۆڤێکی جوان و ساده بوو، تا سه‌رئێسقان کورد‌و بروای به بیری نه‌ته‌وه‌یی هه‌بوو، هێمن و له‌سه‌رخۆ بوو، له‌خۆشی و ناخۆشیه‌کانی هه‌مواندا به‌خۆی و جله کوردیهکانیەوه ده‌سته‌ونه‌زه‌ر به‌شدار ده‌بوو! له ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ئازادی و ژیانه‌وه‌و یه‌کێتی کورددا ( کاژ‌یک) کاری ده‌کرد، بروایه‌کی ته‌واوی به کوردستان بۆ کورد‌و یه‌کسانی بۆگه‌ل هه‌بوو! به‌موو له‌وه‌ی بروای پێی بوو لاینه‌ده‌دا و هه‌ندێک جاریش کە دڵه سپیه ناسکه‌که‌ی توڕە ده‌بوو، توشی گله‌یی و گازنده و زویربوون ده‌هات!
لە 1974دا کاتێک داگیرکه‌ری دڵ پرلەقین پەشیمان بوەوە لە داننان بە مافه‌کانی کوردا و شۆرش هه‌ڵگیرسایه‌وه هه‌مووان بۆ پشتگیری وبه‌شداری له شۆرش رۆشتینە ده‌ره‌وه، بەڵام مامۆستا نەھات و به‌شدارنه‌بوو، گه‌رچی وه‌ک هه‌میشه به‌دڵ و گیان ،غەرقی عەشقی نیشتیمان بوو، له‌گه‌ڵ شۆرش و نه‌ته‌وه‌دا بوو. کاتێک پێیانوت بابرۆینه ده‌ره‌وه، له‌وه‌ڵامدا وتی (من تمه‌ن نا گۆرمه‌وه به دینار، سواری شه‌مه‌نده‌فه‌رێک نابم نه‌زانم کێ لیێدەخورێت و بۆ کوێ ده‌روات) !! بروام به‌نیمچه ماف نیه ! که‌ی بریاری سه‌ربه‌خۆی کوردستان دراو دژ به داگیرکه‌ران وه‌ستاینه‌وه ئه‌وسا چه‌ک به‌شانم و پێشمه‌رگه‌م به‌گیان و‌دڵ پارێزگاری له‌خاک و نەتەوە و شۆڕش ده‌که‌م! بەڵێ نه هاته‌ده‌رەوە و لە ناو شاری سلێمانی مایەوە. گەرچی وەک هەمیشە لەگەڵدابوو، به‌رگریکه‌رێکی سه‌ر سه‌ختی خه‌بات و سه‌نگه‌ر بوو، دژی هه‌موو کاره نامرۆڤانه‌که‌ی داگیرکه‌ر ده‌وه‌ستایه‌وه!! خولیای هه‌واڵی شۆرش و سه‌رکه‌وتنه‌کانی شاخی بوو له‌گه‌ڵ هه‌موو شههیدبونێکدا به‌کوڵ بۆ خوێنی رژاو ده‌گریا و لە بەردەمی هەرکۆستێکدا دەچەمایەوە، بهههواڵێ سه‌رکه‌وتنیش گه‌شکه‌ی ده‌گه‌یشتێ، داگیرکه‌ر دەیناسی بۆیە چاوی له‌سه‌ر لانهدهبردو هه‌میشه به‌دوایه‌وه بوون، تا ئه‌و رۆژه‌ی له‌گه‌ڵ مامۆستا عیزه‌ت ره‌شیدی هاوبیرو هاورێی گیانی به گیانی یهکداگیران، له زیندانەکانی داگیرکه‌ردا، نمونه‌ی کوردبوون و خۆراگریان به ئیسپات گه‌یاند.بەگژ جەلادەکاندا دەچونەوە، جەلادە خوینمژە داپلۆسینه‌ره‌کانی داگیرکه‌ر، ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی و خوا پێی ناخۆش بوو کردیان لە گەڵیان! ئەمان خۆراگر و قارەمان وکوردبوون، نێنۆکیان دەرهێنرا، چاو دەرهێنرا، گۆشتیان لێکردنەوە، قارەمانانە ھەر چۆکیان دانەدا، جه‌لادێکی فاشی له شه‌هید حه‌مه‌ساڵح ده‌پرسێت: بۆخۆت ناوناوه هیتلەر، تا وه‌ک هیتله‌ر، ئه‌وه‌ی ئه‌و کردی به جولەکە، تۆش وا له عەرەب بکه‌یت!
له‌وه‌ڵامدا مامۆستا وتی: من خۆم ناو نه‌ناوه هیتله‌ر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هیتله‌ر به‌جوله‌که‌ی نه‌کرد ئێوه زۆرخراپترتان به ئێمه‌کرد! ئه‌م وه‌ڵامە جەرگبرە پڕ لە قارەمانی خۆراگری و ئازایهتییە فاشیه‌کانی توڕەتر کرد. هه‌رچی ئازارێکی ده‌رونی و جه‌سته‌ی هه‌بوو له گه‌ڵیان کردن، تا دەھات پیره‌مه‌گرونی وره‌ی ئه‌م دوو هه‌ڵۆ به‌رزه فره خۆراگرتر و بەرزتر دەبوو له بەرامبەر ئهشکەنجەدانی فاشیه‌کان، ئه‌مان له قوتابخانه‌ی ئازادی و کوردایه‌تیدا گۆشکرابوون، فاشیه‌کان نەیانتوانی چۆکیان پێدا بده‌ن و لەو بەرزیەوە بیانهێنینە خوار! ئەم دوو داربهڕووە ره‌گ داکوتاوەی کوردایه‌تی، هەردوو چرا بە دەستانیی زانست و روناکی چۆکدادان وکۆیلەبوون نازانین. ھەروابووە مه‌شخه‌ڵ بەدەستانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی لەکوێ و بەزین و ملکەچی وا لە کوێ؟ هەرئەمان بوون بەمەرگ و بە فاشستانیان دەوت ئێوە لە کوێن رانەکەن، هەردوو مامۆستا شه‌وه‌زه‌نگی تاریکییان بە جەستەی کڵپە گرتووی خۆیان رۆشن کردەوە، حه‌مه‌ساڵح هیتله‌ر و مامۆستا عیزه‌ت ره‌شید ناسراو بهعیزهته سور، که دووئه‌ندامی چالاکی کاژ‌یک بوون، له رۆژی 17.8.1974 دا پاش دوومانگ و چەند رۆژێک له گرتنیان له قه‌سابخانه‌که‌ی ئه‌بوغرێبدا، بەدەم سرودی ئەی رەقیبەوە، پێکه‌وه هه‌ڵواسران و له‌سه‌یوانی دڵی کوردا خرانه ھەناوی خاکی پیرۆزی نیشتیمان. یادتان به‌خێر و مەزراتان پڕ گوڵ و گوڵزار بێت. ئه‌ی عاشقانی نهتهوەوئازادی، ئه‌ی خۆشه‌ویسته‌کانی خاک، ئەی شههیدهسهربهرزهکان، ئێمه له‌به‌رده‌م شکۆی خوێنه پیرۆزهکاتاندا دهنوشتێینهوهو هەمیشە دەڵێین ئێوە نەمرن و لە مردن بەهێزتر و گەورەترن سڵاو بۆ یاد و یادگار و ناویپڕ لە مێژووی تێکۆشانتان.
بەداخەوە وینەی شەهیدی نەمر مامۆستاعیزەتم دەست نەکەوت