عیماد عه‌لی: ئه‌م كه‌سانه حه‌زیان له گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌وانیتره.
ئه‌وه‌ی هیچ خه‌مێكی گشتی نیه، یان له رووی سایكۆلۆجیه‌وه نه‌خۆشه، یان ئامانجێكی سیاسی هه‌یه و له‌و رێگه‌ی شه‌یتانیه‌وه كار ده‌كات، یان وه‌ڕس بووه و راست و هه‌ڵه له‌یه‌ك جیاناكتهوه، یان باوه‌ر به مردنی خۆی و تۆپینی كهرهكهشی هه‌یه، یان سادیه‌تی گیانه‌وه‌رانه‌ی دڕندانه‌ی خۆی زاڵه به‌سه‌ر فكر و روح و مێشكی‌دا، یان ته‌نها بۆ دژایه‌تیه بۆ ئه‌ویتر و بێ ره‌حمانه ئاواته‌خوازه ته‌ڕ و وشك پێكه‌وه بسوتێن و گرنك ئه‌و به‌ڵایه له‌و دوور بێت، زۆر هۆكاری لاوه‌كیی دیكه‌ش ده‌بنه مایه‌ی بێ خه‌می له مردنی كه‌سانی دیكه.
تۆیه‌ك به‌هه‌ر پشتخانی رۆشنبیری و عه‌قڵیه‌تی تایبه‌تی خۆته‌وه، زۆرجار كه هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی كه‌سێك ده‌بیستی، بێگومان كه بیناسی و كه‌سوكار و خزم و نزیكه‌كانی بێت جیاوازه له‌وه‌ی نه‌یناسیت، به‌ڵام كه به روداوێك یان كاره‌ساتێك یان له‌شه‌ردا گوێبیستی كوشتن و لێقه‌ومان ده‌بیت، یه‌كسه‌ر ئه‌وه‌ی به هه‌ست و نه‌ستدا گوزه‌ر ده‌كات ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر به ئاشكراش باسی نه‌كه‌یت له‌گه‌ڵ خۆتدا ده‌لێیت باش بوو من و كه‌س و كارم تێدا نه‌بووین. ئه‌مه حه‌قیقه‌تێكی زانستیانه‌ی تاقیكراوه‌یه و كه‌س باسی ناكات و شتێكی سایكۆلۆجی تایبه‌ته به مرۆڤ، به‌ڵام به‌پله‌ی جیاوازه‌وه له هه‌ر یه‌كێكدا بوونی هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی لهریزبهدهره ئه‌وه‌یه خه‌ڵكانێك هه‌ن به‌خۆیان و دوور له كاره‌سات و نه‌خۆشی و لێقه‌ومان بۆ ئامانجێكی سیاسی بێت یان یان ئابووری یان كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ خۆیاندا حه‌ز ده‌كه‌ن خه‌ڵكی دیكه بمرێت یان ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی نزیكن له‌و كه‌م ببنه‌وه. نمونه‌ش زۆره و له‌وانه زۆر مان گوێمان له‌وه‌بووه كه فڵان سه‌ركرده به ره‌فتاری نا پێویسیت بۆته هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی تێدا نه‌بووه وه‌كو ئه‌وه‌بووه لای ئه‌و نه بای دیبێت و نه‌بارانیش. خه‌ڵكی تریش ئاواته‌خواز بووه بۆ ئامانجێكی سیاسی ژماره‌ی كوژراوانی رووداو گه‌لێك زیاتر بووایه و، خه‌ڵكی تریش بێ گوێدانه ده‌رئه‌نجامی خه‌ته‌رناكی ره‌فتارێكی سیاسی له‌وه‌ی ببێته هۆكاری ژماره له‌راده‌به‌ده‌ری گیان له‌ده‌ست دان، هه‌نگاوی نابهحێی خۆی ناوه و حسابی بۆ هیچ شتێك نه‌كردووه. ئه‌م جۆره سه‌ركردانه و كه‌سانی ساكار و ئاساییش زۆرن كه باوه‌ڕێان به‌وه‌یه ئاگره سوره له خۆی دوور بێت و روحیه‌ت و نه‌فسیه‌ت و راده‌ی رۆشنبیری وای لێده‌كات ئه‌م جۆره بیره زاڵ بێت به‌سه‌ریدا. خه‌ڵكی خوپه‌رستی تریش هه‌یه كه وا بیر ده‌كاته‌وه، له‌هه‌ر بوارێكدا ژماره‌ی ركابه‌ری كه‌م بیت ده‌ستكه‌وتی زۆرتری ده‌ست ده‌كه‌وێت، له‌م باره‌وه له‌سه‌رجه‌م شۆرشه‌كان و له نێو بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانیش شتی له‌م شێوه كه‌م نه‌بووه.
ئه‌م جۆره هه‌ست و نه‌ستانه له ده‌رئه‌نجامی ره‌هه‌ندی سادیانه‌ی مرۆڤه له قووڵایی نانهستی خۆیدا كه‌ڵه‌كه‌بووه، ئه‌م حۆره هه‌ستانه ئه‌وه نیه ته‌نها له‌به‌رامبه‌ر دوژمنان بێت به‌ڵكو له ئاست ئه‌وانه‌شه‌وه‌یه به شێوه‌یكی گشتی هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان پێوه نه‌بێت و ته‌نانه‌ت نه‌شیناسن.
له‌م سۆنگه‌وه، ئه‌و جۆره خه‌ڵكانه ده‌بینیت كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌ڵای كۆر‌ونا له‌كوردستان ده‌كه‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی خۆیان توش ده‌بن، له‌و جۆرانه بۆ مه‌رامێكی سیاسی تایبه‌ت خۆی ده‌كات به دلسۆزی هه‌مووان و كه‌چی خۆی ده‌مامكی پۆشیوه و ده‌ستكێشی له‌ده‌ستدایه و ئه‌گه‌ر توش بێت توانای مادی ئه‌وه‌ی هه‌یه له نه‌خۆشخانه‌ی تایه‌بت خۆی چاره‌سه‌ر بكات به‌ڵام له‌ولاوه به رلستهوخۆیی بێت یان ناراسته‌وخۆ به قسه بێت یان به ره‌فتار هانی خه‌ڵكی دیكه ده‌دات گوێ له رێنماییه‌كان نه‌گرێت و به هه‌نگاوی سیاسیی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، له‌م چه‌ن رۆژه له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان له‌م جۆره خه‌ڵكه‌مان زۆر بینی.
ئێستا له‌م ته‌شه‌نه كردنه‌ی په‌تای كۆرونادا، خه‌ڵكی هه‌مه جۆره مان بۆ ده‌ركه‌وت له تاكی ئاسایی نێو كۆمه‌ڵگه‌وه بگره تاوه‌كو به‌رپرسه نابه‌رپرسه‌كان یان فه‌رمانره‌وایانی بێ سیفه‌ت و دوور له مرۆڤایه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌زه‌قی ده‌رده‌كه‌وێت و زاڵه به‌سه‌ر وه‌زعی هه‌موواندا ئه‌وه‌یه كه روحی هاوكاری و هه‌ست به ژیاندۆستی و بیری مرۆڤایه‌تی تا ئه‌و راده‌یه كزه كه به ئاشكرا هه‌ر كه‌سه و بۆ خۆی و له پێناو ته‌نها خۆیدا ره‌فتار ده‌كات، ته‌نانه‌ت له كاتی میحنه‌تی له‌م جۆره‌دا كه ده‌كرێت ببێته هۆكاری قڕكردنی خه‌لك به گشتی و هه‌ژار و نه‌دار و داماو به تایبه‌تی ئه‌و ته‌نها بیری لای ده‌ستكه‌وت و ئامانجه ته‌سك بینیه‌كانی خۆیه‌تی.
واته هۆكاری كه‌سیی تایبه‌ت ، ئامانجی سیاسی و ئه‌خلاق و ویژدان و په‌روه‌رده و رۆشنبیری و عه‌قڵیه‌ت و بیركردنه‌وه‌ی خۆدی و دیدگای له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ویتر و خودپه‌رستی گرنگترین ئهوهۆكارانهن كه رۆڵیان له حه‌زی كه‌سێك بۆ مردنی ئه‌ویتر یان پاراستنی ئه‌ویتر له مردن هه‌یه.