عیماد عه‌لی: قسه‌یه‌كی واتادار بۆ مه‌لا به‌ختیار.
ئه‌م قسانه هه‌ر چه‌ند راشكاوانه‌یه و دڕشته، به‌ڵام له سۆنگه‌ی خۆشه‌ویستیی سودبهخشهوهیه نه‌ك رق و كینه و دردۆنگی بێت. خۆت باش ده‌زانیت هه‌ر هیچ نه‌بێت خه‌ڵكی شارهكهمی و خۆشم ده‌وێیت و تۆش چه‌ندین جار پێت وتووم؛ رێزت هه‌یه لام و خۆشم ده‌وێیت و نامه‌وێت به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ره‌خنه‌كانت بتشكێنم.
جا ئێستا قسه هه‌زاره‌و یه‌كێكی به‌كاره و به پوختیهكهی. به‌ڕێزم: كه‌س نیه لاری له خه‌بات و دڵسۆزی تۆی هه‌بێت بۆ پرسی ره‌وای گه‌لی كورد و كوردستان و به‌تایبه‌تی چینه هه‌ژار و داماوه‌كه و لاوێتی خۆت بۆ ئه‌وه ته‌رخان كرد، به‌ڵام زۆرجار كات و بارودۆخ و زه‌مینه‌ی قسه‌كردن و پاشخانی قسه‌كه‌ر رۆڵی خۆی هه‌یه له وه‌رگرتنی قسه‌كان له لایه‌ن بیسه‌ر و شوێنخۆی گرتنی هه‌ر راوبۆچونێك بێت به باشی. بێگومان ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی سه‌رقال بونت له‌نێو سیاسه‌ت و خه‌باتی رۆشنبیری و فكری و چهكدارپی نێو كوره‌ی خه‌بات له شار و شاخ جێگه‌ی خۆی هه‌یه. به‌ڵام بۆ ئه‌مڕۆ و دوای ئه‌م هه‌موو بێنه‌وبه‌رده، چی پێویسته و ده‌بێت رۆڵی تۆ چی بێت و به وردی بیركردنه‌وه‌ت خۆت باش ده‌زانێت كێ ده‌توانێت ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنێت و توانای كاری هه‌یه. به پوختیهكهی هه‌موو كه‌س له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه ئه‌ركی ئه‌مڕۆ به حه‌ره‌سی كۆن جێبه‌جێ ناكرێت و ئه‌م باره له‌وه زیاتر راست نابێته‌وه و بیر و ره‌فتار و هه‌نگاو و فاكته‌ر و كاره‌كته‌ری جیاواز له‌پێشتر و له‌و عه‌قڵیه‌ت و بۆچون و كرداره‌ی من و تۆی ده‌وێت. لێره‌ش ده‌بێت بڵێم ئه‌وانه‌ی ده‌توانن كاری باش بكه‌ن دوورن له شوێنی شایسته‌ی خۆیان و نه‌وه‌یه‌كن په‌راوێزخراون.
ئه‌وه‌ی زۆر روونه و له‌م ماوه‌یه گوێم لێ‌بوو، كه جه‌نابت تا ڕاده‌یه‌ك به روحی ئۆپۆزسیۆن و نارازیبوون شت ده‌نوسیت و قسه‌ش ده‌كه‌یت، بێگومان نیازه‌كان پاكن و مه‌به‌ستت ده‌ربازبونه له‌م قه‌یرانه هه‌مه‌چه‌شنه، به‌ڵام له ده‌رئه‌نجامی بیستن و بینینی كاردانه‌وه‌كان ئه‌وه‌م بۆ ده‌ركه‌وتووه كه قسه‌كانت وه‌كو خۆی وه‌رناگیرێت، ئه‌ویش له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكاری تایبه‌تی و بابه‌تی و زۆرترینیان په‌یوه‌سته به‌و مێژووه‌ی خۆت و ئه‌و پۆست وپ ایانه و هه‌ڵوێسته‌كانی پێشوترت و سیاسه‌ت كردنت له‌سه‌ر ساحه‌ی كوردستان و په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و چاودیرانیشدا.
تۆیه‌ك كه هه‌رچۆنێك بوو ئاڵای شۆرشت دامه‌زراند و به‌ڵێ زۆرینه‌ی یه‌كێتیت له‌گه‌ڵدا بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی ئه‌وكاته بخوێنینه‌وه ئه‌وه یه‌كه‌مین ئۆپۆزسیۆن بوو له ناو شۆرشدا كه ویستبێتی به ئاشتیانه راوبۆچونی جیاواز ده‌ربڕێت و هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م بابهتهكان بخاته‌روو و ره‌فتار بنوێنێت، كه زۆرینه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون ده‌رئه‌نجامی باش بێت بۆ رێره‌وی شۆرش و راستكردنه‌وه‌ی كاروانه‌كه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه زه‌مین و زه‌مانه‌كه‌ی قسه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، بێگومان هێز و نه‌یار و خه‌ڵكی جۆراوجۆر و به هه‌ر چۆنێك بێت به‌و چارهنوسهیان بردیت و ته‌نانه‌ت زۆرێك له هاورێكانت له‌به‌ر ئه‌و رێكخستنه له‌ناوبران. به‌ڵام ئه‌وه‌ی روون نه‌بوو كه له رووی ستراتیجه‌وه هیچ شتێك له‌بارانه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌و كاره قورسه به كاردانه‌وه‌یه‌كی كه‌سی ده‌هاته به‌رچاو.
ئه‌وه‌ی پێشبینی نه‌كراو بوو، بێ هیچ زه‌مینه‌یه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی كتوپڕیت بوو بۆ ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و كه‌س نه‌یزانی ئایا رێككه‌وتنی پێش وه‌خت هه‌بوو یان به‌هه‌ره‌مه‌كی كرا و چێژی ده‌سه‌ڵات رۆڵی خۆی بینی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌بیرت بێت به‌یه‌ك حه‌فته پێش ئه‌و بڕیاره، له‌سه‌ر بانی لقی سلێمانی زه‌حمه‌تكێشان له عه‌قاری به‌ده‌م پیاسهیهكهوه ئه‌و پرسیاره‌م لێ‌كردیت كه كاك عیماد ئاشكرایه ئه‌و بڕیاره‌ی داوه‌و یه‌كێتیه، له‌و كاته‌دا هاتوچونی ملازم عومه‌ر و رۆڵی له‌و باره‌وه دیاربوو، به‌ڵام كه پێم وتیت؛ ئایا راسته كاك به‌ختیار تۆش ده‌گه‌رێیته‌وه بۆ ناو یه‌كێتی، له‌وه‌ڵامدا زۆر به توندی ئینكارت كرد و دوای یه‌ك حه‌فته پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت، ئه‌مه‌ش زۆر شتی بۆ ده‌رخستم كه لێره‌دا جێگه‌ی باسكردن نیه.
مه‌به‌ستم له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و كورته مێژووه ئه‌وه‌یه كه لێره‌دا باس له سه‌ر ستراتیجهته، ئه‌گه‌ر تۆ روحی ئۆپۆزسیۆنبونت تێدا بوایه ده‌بوو بیری چه‌ندین ساڵه‌ی دوای ئه‌و رۆژه‌ت بكردایه‌ته‌وه و تۆیه‌ك كه یه‌كه‌م ئۆپۆزسیۆن بێت له شاخدا بۆچی ئه‌وه‌ت بۆ شار هه‌ڵنه‌گرت و دواتر زه‌مینه‌ی راستی و واقعی ئه‌وه‌ی بۆ دهرهخستیت كه تۆ ده‌بووی به بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌ی راستكه‌ره‌وه‌ی رێگه‌ی حوكمداری كوردستان نه‌ك بزوتنه‌ه‌ی گۆڕان، بۆیه تۆ پێگه و پۆستی ده‌سه‌لاتت هه‌ڵبژارد و هه‌رچه‌ند له‌م ماوه‌یه‌ش و له‌وێشدا روحیه‌تی ناڕازیبونت زۆر جار ده‌رده‌كه‌وت.
بۆیه هه‌ر له‌وێوه ئه‌و خۆشه ویستیه‌ی تۆ هه‌تبوو لای خه‌ڵكی شۆرشگێر له‌كاتی خۆی و به‌تایه‌بتی له لای گه‌نج و لاوی زانكۆكانی كوردستان رووی لهكزی كرد‌و جه‌ماوه‌ریت تا ده‌هات خامۆشتر بووه‌وه و له باری بابه‌تی و له‌رووی پرسی ره‌وای گه‌ل به‌گشتی زیانێكی گه‌وره بوو بۆ ره‌وتی سیاسی كوردستان.
ئێستاش به‌و روحیتهوه قسه ده‌كه‌یت، كه له‌و باوه‌ڕه‌دام زۆر سودی نابێت. به‌ڵام به بۆچونی من ئه‌گه‌ر بته‌وێت سود به‌م ره‌وته حوكمڕانیه‌ی كوردستان بگه‌یه‌نیت و هه‌نگاوی رزگاربون له قه‌یرانه‌كان بخه‌یته روو كه توانای باشیشت له‌وباره‌وه هه‌یه ده‌بێت به‌خۆت ئه‌و مێژووه‌ی خۆت و په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك وجه‌ماوه‌ر له‌به‌رچاو بێت و ئینجا قسه بكه‌یت و ره‌فتار بنوێنیت، كه من پێم وایه ده‌بێت:
بیر له‌وه بكه‌یته‌وه كه ئه‌وه‌ی ئه‌م راره‌وه سیاسی و حوكمداریه ده‌گۆڕێت قه‌ت له نێو حه‌ره‌سه كۆنه‌كانی شۆرشی چه‌كداری و ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌وانن و له بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و به‌رده‌سته‌ی ئه‌وانن و به‌وانه‌ی قازانجیان لێ بینوین ناكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت له‌هه‌موو لایه‌كیه‌وه دابڕانێكی ته‌واو له نێوان ئه‌م نه‌وه‌ی دوای راپه‌ڕینه و ئه‌وانه‌ی شۆرش بكرێت و ئه‌وه‌ی بۆ ئێوه بمێنێته‌وه ئامۆژگاری و رێنوێنی و هه‌ڵویستی دووره پهرێزیه له هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی سیاسی، ئه‌گینا ئه‌و متامنه پێویسته بۆ پشت پێ به‌ستن به هیچ كه‌سێكی وه‌كو ئێوهمانانی نێو سه‌رجه‌م حزبه‌كان نه‌ماوه.
به‌ڵێ ده‌توانیت ئه‌و شاره‌زاییه فكری و فه‌لسه‌فی و رۆشنبیریهت به وانه و محازه‌ره و كۆڕ و كۆبونه‌وه و ئه‌ڵقه‌ی رۆشنبیری و سیاسی پێشكه‌شی خه‌ڵك بكه‌یت به‌دوور له سیاسه‌تكردن { پێم خۆش ده‌بوو پێشتر به‌خۆت ئه‌و بڕیاره‌ت بدایه و وه‌كو چۆن خۆت قه‌ناعه‌تت به‌وه هه‌یه كه هه‌موو شتیك له‌گۆڕانی به‌رده‌وامدایه ئاوا بۆ خۆت به زوویی جێگه‌ت بۆ نه‌وه‌ی جیاوازی دوای راپه‌ڕین چۆڵ بكرایه( لێره‌دا مه‌به‌ستم سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی نیه كه ئه‌وانیش ئاوی ده‌ستی ئێوهمانانیان خواردۆته‌وه) مه‌به‌ستم نه‌وه‌ی نوێی جیاوازی دوور له حزبه‌كانی كوردستانه، كه ته‌نها پێویستیان به رێكخستنه‌وه و رێنوێنی و ئامۆژگاری هه‌یه، ئه‌وسا ده‌بویت به پێشه‌نگ و مێژوو بۆی ده‌نوسیت و گوفتارو كردارت به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سته‌وه}. ئێستاش تاكه بوار مابێته‌وه دایڕانی یهكجارهكیته له حزبایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی دوای ئه‌م هه‌موو هه‌وراز و نشێوه له شوێنی تایبه‌تی خۆت خۆت بدۆزیته‌وه.