ناودار زیاد: بەراوەژووبوونەوەى ئامانجەکانى تێکۆشان و، هەرێمى کوردستان.
ڕه‌وتی بزاوت و جوڵانه‌وه‌کان زۆرجار به لاڕێدا بردراوه، یاخود مه‌به‌ست و مه‌رامه‌کان هه‌ندێکجار ده‌رئه‌نجامی دژ و پێچه‌وانه‌یان به‌ده‌سته‌وه داوه. واتا ئه‌وه‌ی خواستراوه ئه‌وه به‌دیی نه‌هاتووه، به‌ڵکو دژ و پێچه‌وانه‌که‌ی به‌دیهاتووه. خه‌بات له‌پێناوی ئامانجێکی دیاریکراودا کراوه که‌چی له‌وسه‌ره‌وه ئامانجه دژه‌که‌ی به ئه‌نجام گه‌یشتووه. خه‌ڵک به ئامانجی له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتێکی سته‌مکار شۆڕش و ڕاپه‌ڕین و خه‌باتی کردووه که‌چی ده‌سه‌ڵاتێکی دیکه‌ی دیکتاتۆر و تۆتالیتا‌ر جێگه‌ی گرتووەته‌وه. خەڵک بۆ دەربازبوون لە ژیانێکی کولەمەرگی و مەمرە و مەژی و ھەژاریی بەرخوردی دژی گروپ و دەستەبژێرێکی سەردەستی چەوسێنەر کردووە، کەچی چین و تاقمێکی دیکەی لەوان خراپتر جێگەیان گرتۆتەوە و، خەڵکەکەش لەناو ھەمان دۆخی ناھەمواردا ماوەتەوە. مەسەلەکە بەم جۆرەیە: نوێنەر و دەسەڵاتدار و فەرمانڕەوایەکى خراپ بە یەکێکی دیکەی لەو خراپتر دەگۆڕدرێت. دامەزراوەیەکی پۆخڵ و گەندەڵ بە دامەزراوەیەکی دیکەی پۆخڵ و گەندەڵ جێگەی پڕ دەکرێتەوە. ھزر و باوەڕێک کە چیتر خەڵکی متمانەیان پێی نەماوە بە ھزر و باوەڕێک جێی لەق دەکرێت کە لە کۆتاییدا بەس بۆ ئەوە دەست دەدات گاڵتە و لاقرتێی پێ بکەیت.
بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسه و بۆچوونانە نموونەگەلێکی زۆر له به‌رده‌ستدان، بۆ ئەمە زۆربەمان بە نموونەى یەکێتى سۆڤیەتى جاران (ڕوسیاى ئێستا) و کوبا و بەهارى عەرەبى ئاشناین، به‌ڵام سەرسوڕهێنەرترین نموونه له مێژوودا بریتییه له‌و مه‌به‌ست و نیه‌ته‌ی چینی بۆرجوازى ئه‌وروپا خه‌باتیان له پێناویدا کرد. کاتێک تەماشاى مێژووی سیاسیی ئه‌وروپا دەکەین دەبینین چینی بۆرجوازى یاخود چینی ناوه‌ند له سه‌ده‌کانی پازدە و شازدەدا دەستیان دایە بەگژداچوونەوە و ململانێ دژى کەنیسە و پاپا و ده‌سه‌ڵاتی ئایینی باڵاده‌ست، لە بەرامبەردا پشتگیریی و لایه‌نگریی خۆیان بۆ پاشا و دەسەڵاتى دونیایى نیشاندا و که‌وتنه کارکردن بۆ هێنانه ئارای حوکمڕانییهتییهتێکی پاشایەتى نیشتیمانيی، چونکە خواست و ویستیان ئه‌وه‌بوو هێز و دەسەڵات و صڵاحیاتەکان له دامه‌زراوه‌ی ئايينیی وەربگرنەوە و بیده‌ن بە دامه‌زراوه‌ی دونيايی. بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد ئایین وه‌ک په‌یوه‌ندییه‌کی شه‌خسیی و تایبه‌تی و خۆبه‌خۆ لێبکه‌ن له نێوان تاک و خوداوه‌ندا، ئه‌مه له‌لایه‌ک. له‌لایه‌کی دیکەوە، خه‌بات و کۆششی به‌رده‌وام و ڕژدیان لەپێناوى لاوازکردن و نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ره‌به‌گایه‌تی چه‌وسێنه‌ر و قۆڕخکهردا ئەنجامدا، چونکه ده‌ره‌به‌گه‌کان خاک و نیشتیمان و وڵاتیان دابه‌ش و پارچه پارچه کردبوو، هه‌ریه‌که‌یان بازنەیەکى جوگرافیى بۆ خۆى دابڕیبوو، دەرەبەگەکان لەو بازنە و چوارچێوەیەدا پەیڕەویى دەسەڵاتێکى زۆر و زەوەندیان دەکرد، واتا ده‌ره‌به‌گ له سه‌رحه‌د و سنوره‌که‌ی خۆیدا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی گشتی و ڕه‌ها بوو. بۆرجوازییەکان به هه‌مان شێوه ویستیان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له ده‌ره‌به‌گه خاوه‌ن زه‌وییه‌کان وه‌ربگرنه‌وه و بیده‌ن بە پاشا، چینى بۆرجوازیى له به‌گژداچوونه‌وه‌ی پاوانکاریی و دەسەڵاتیی ھەژموونگەرای دهرهبهگهکاندا ڕۆڵی سه‌ره‌کییان گێڕا، ئامانجیان له‌مه هێنانه ئارای ده‌سه‌ڵاتێکی پاشایی بوو وه‌ک پەیکەرێکی سه‌ربه‌خۆ و، وه‌ک یه‌که‌یه‌ک که نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی میلله‌ت بکات و، ده‌نگی هه‌موو چین و توێژ و گروپە جیاوازەکان بێت، نه‌ک ته‌نها چین و تاقم و ده‌سته‌بژێرێکی دیاریکراو. سەرباری ئەوەی لە چەند وڵاتێک خەباتەکەیان دەرئەنجام و بەرھەمی ھەبوو، ھێزی دەرەبەگ و کەنیسە لاواز کرا و، لە بەرامبەردا پاشا قوتکرایەوە و کرایە خاوەن دەسەڵاتێکى زۆر، به‌ڵام بینرا که ئه‌مه ڕووه‌و ئاقارێکی دیکه ئاڕاسته‌ی وه‌رگرت، مه‌سه‌له‌که ورده ورده به‌راوه‌ژوو بووه‌وه، پاشا ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌ره‌و ڕه‌هایی و زوڵم و سته‌مکاریی برد، هه‌موو هێزێکی له ده‌وری خۆی کۆکرده‌وه، که‌وته دژایه‌تیکردنی هه‌ر که‌س و تەوژم و لایەن و هێز و گروپێک که ڕووبه‌ڕووی ڕابوەستایهتهوه، پشتی له داخوازی ئه‌وانه کرد که دژی عه‌قڵییه‌تی فیوداڵیی و چه‌وسانه‌وه و دیسپۆتیزم تێکۆشانیان ئه‌نجامدا و قوربانیاندا. به‌جۆرێک، ده‌سه‌ڵاتێکی ناوه‌ندی و تۆکمه‌ی پاشایه‌تیی ڕه‌گی داکوتا و ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند که به حه‌وت ئاو شۆردرابوو له چاو سیسته‌مه حوکمڕانییه‌کەی پێش خۆی. چینی بۆرجوازیى ئه‌گه‌ر بیانزانیبا پاشاکان ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانی به‌و مه‌ره‌یه ده‌به‌ن هه‌رگیز کۆششیان بۆ هێزبه‌خشین و ڕه‌وایه‌تیدان به پاشا نەدەکرد. ئاخر دواتر دووباره به ناچاری که‌وتنه‌وه ناو هه‌وڵ و تەقەللا و خه‌بات و به‌رخۆدان دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ڕه‌هایه‌ی پاشا، که خۆیان پیتاک و باربووی سه‌ره‌کی بوون له هێنانه ئارا و دروستکردنیدا.
لەم سۆنگەیەوە، ده‌توانین بڵێین له هەرێمى کوردستانیش گروپێک له حوکمڕان و ده‌سه‌ڵاتداران وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن که به خه‌بات و شۆڕش و ڕاپه‌رینی ده‌یان ساڵه و به پشتگیریی و هاوکاریی و ده‌نگی میلله‌ت بوونه‌ته خاوه‌ن پۆست و پله و پایه و ده‌سه‌ڵات و شکۆمەندیى، چونکە خەڵک خەباتی کرد و، قوربانیدا و، ماڵوێرانى بینی و، خوێنی ڕشت، بە ئامانجی خوڵقاندنی دەسەڵاتێکی دادپەروەر و ئازادیخواز و، فەراھەمبوونی ژیانێکی ئارام و سەقامگیر، که‌چی ژمارەیەکى زۆر لە فەرمانڕەوایانى هەرێمى کوردستان نزیک بە 30 ساڵە چنگیان له ده‌سه‌ڵات گیرکردووه و، بە توندى باوه‌شیان به کورسییه‌کانیاندا کردووە، به سه‌دان له‌و حوکمڕان و ده‌سه‌ڵاتدارانه خاوه‌ن ده‌یان سەروەت و ئیمتیاز و مومتهلهکاتن لە ناوخۆ و دەرەوەى وڵات که له داهات و موڵکی گشتی و سامانی میلله‌ت کێشاویانه‌ته‌وه، زۆربەیان هیچ ڕێزێک بۆ یاسا و ده‌زگاکانى سیستەمە سیاسییەکە دانانێن، ئه‌وه‌ی له فه‌رهه‌نگیی ئه‌واندا نه‌بێت بریتییه له ده‌ستاوده‌ستکردنی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئه‌وان کۆ له هیچ میکانیزم و ئامڕازێکی ناشه‌رعیی و نادروست و نایاسایی ناکه‌نه‌وه له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه شه‌خسیی و تایبه‌تیی و حیزبییەکانیان. ئه‌وان خۆیان و میلله‌ت و خه‌ڵکەکەشیان گرفتار و گیرۆده و ده‌رده‌دار کردووه. جێی داخه، که دۆخه‌که‌یان به ئاستێک گه‌یاندووه چاره‌سه‌ربوونی وه‌ک مه‌حاڵ و نه‌کرده‌نیی لێهاتووه. ئه‌م به بنبه‌ست گه‌یشتنه‌یه وامان لێده‌کات هه‌ست به خه‌ته‌رناکی و مه‌ترسیداری دۆخه‌که بکه‌ین. ھەر بۆیە دەنگ و ئاڕاستەیەک لەناو میللەتدا پەیدابووە کە خه‌بات دژی ئەم سته‌مکار و چه‌وسێنه‌رانە بە پێویست و زەروری دەزانێت، وەک چۆن لە ڕابردوودا دژی دوژمن و حیزبى بەعس و ڕێکخراوى داعش بە پێویست و گرنگى زانیوە، ھەرچەندە ئەوەش زۆر باش درک دەکرێت کە بەگژداچوونەوەی زاڵم و ستەمکاری ناوخۆ و خۆمانە و خۆیی و خۆماڵى دە ھێندە و زیاتریش دژوارتر و ئەستەمتر و تاقەت پڕوکێنترە لە خەبات دژی دوژمنی بیانیی و دەرەکیی و بێگانان.