عیماد عه‌لی: وه‌ڵامێك بۆ وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار.
به‌ڕیز كاك مه‌لا به‌ختیار به ناوی روانگه‌و ره‌خنه‌وه وه‌ڵامێكی كورتی بۆ نوسینه‌كه‌ی پێشومی داوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌ند كاك به‌ختیار به‌وه ناسراوه كه یادكردنه‌وه‌ی به‌هێزه و تا ئێستاش ورده‌كاری ژیان و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانی زه‌مانی زووی خۆی له‌بیره‌و به دانپێدانانی خۆیشی بێت هیچی له‌بیر نه‌چۆته‌وه، به‌لام به‌داخه‌وه وادیاره سه‌رقاڵبونی فكری و رۆشنبیری و سیاسیی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بیره‌وه‌ریه‌كانی هه‌بووه و (قرتكێك) له‌و مێژووه‌ی له‌بیر كردووه. منیش به باشم زانی به‌كورته وه‌ڵامێك بۆ خۆی و بۆ روانگه و ره‌خنه‌ی سایتی چاو‌دێر بنوسم:
1- كاك به‌ختیار؛ ئه‌و هه‌وڵه‌ی بۆ یه‌كخستنی چه‌په‌كان درا له‌كاتێكی دیاریكراودا بوو، واته پێش زه‌مه‌نی ده‌ركه‌وتنی چێژی پۆست و ده‌سه‌ڵات بوو، وه‌كو وتم به‌دوور له ستراتیج و كاری دوورمه‌وداش بوو، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر راشكاو بین یه‌كگرتن له گه‌ڵ زه‌حمه‌تكێشان له‌به‌ر هۆكاری دیكه‌ی دوور له‌و مه‌به‌سته بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌حمه‌تكێشان نه به چه‌پی عه‌یار بیستوچوار و نه‌ش به ئۆپۆزسیۆن ناسرابوو. ته‌نانه‌ت ده‌كرێت بڵێین هه‌ر چهپێتیی نه‌مابوو و ئۆپۆزسیۆنبونیشی له‌هیچ كون و كه‌له‌به‌رێك دیار نه‌بوو، حزبێك بوو ته‌نانه‌ت شانازیی به‌وه ده‌كرد كه یه‌كه‌م جار ئه‌و بووه ئاڵای كوردستانی كردۆته هێمای خۆی و ململانێی نێوخۆیی و سه‌ركردایه‌تی قه‌ت ئه‌وه‌ی ده‌رنه‌خست كه فڕی به چهپێتێهوه بێت، ململانێ و كێشه و بێشه‌كانی ناو زه‌حمه‌تكێشانی ئه‌و كاته‌ی كه هه‌موومان لێ بووین سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن كه روحیه‌تی ئۆپۆزسیۆن بونی تێدا نه‌بوو، لێره‌دا جیگه‌ی باسكردنی هه‌موو شتێك نابێته‌وه.
2- به‌ڕێز كاك به‌ختیار، ئه‌وه‌ی راستی بێت ئه‌و كاته هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر دیموكراتی نه‌بوو، تازه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كرابوو و هه‌نگاوی یه‌كه‌می دیموكراتی جێی خۆی قایم ده‌كرد، به‌ڵكو هاوپه‌یمانی یه‌كێتی و زه‌حمه‌تكێشان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان رێگه خۆشكه‌ربوو بۆ ئه‌و جموجموڵهی یه‌كگرتن، به‌ڵام جگه له تموحی ده‌سه‌ڵاتداری هیچ هۆكارێكی دیكه له پشت ئه‌و یه‌كگرتنه نه‌بوو، ته‌نانه‌ت شه‌ڕی بزوتنه‌وه‌ش به چه‌ندین مانگ دوای به یهكێتیبونی ئێوه هه‌ڵگیرسا، كه له‌و كاته‌دا كه‌س نه‌یزانی وای لێدێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه به هۆكار و فشار بزانرێت له‌سه‌ر ره‌وتی دیموكراسی، كه ئه‌مه‌ش وانیه.
3- كاك به‌ختیار ده‌ڵێت (كاك عیماد له‌و سه‌رده‌مه خۆی له‌گه‌ڵ یه‌كگرتن بووه) منیش ده‌لێم، به‌ڵگه راستی ده‌رده‌خات، من قه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كگرتن نه‌بووم كاك به‌ختیار گیان؛ براده‌رانی ئاڵای شۆرشی خۆت نه‌ك ئاڵای شۆرش – كۆنفراسیش؛ باش ده‌زانن ئه‌وانه‌ی لێم نزیك بوون چی ئه‌وانه‌ی له ژیاندان یان گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌كاتی گواستننه‌وه‌ی ته‌رمی به‌غه‌در شههیدكراوانی ئاڵای شۆرش بۆ مه‌زارگه‌ی پیرۆزی خۆیان، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته تۆ له‌سه‌ر مهزارگهكهیان چیت وت و دواتریش من له‌گه‌ڵ هاورێیان رام چی بو و چیم وت و هه‌ر له دوای ئه‌وه‌ش و له‌كاتی ده‌نگۆی یه‌كگرتنه‌كه رام چی‌بوو، به‌كورتیه‌كه‌ی به‌ڵگه‌ی یهكلاییكهرهوهش بۆ قسه‌كانم ئه‌وه‌یه، كه ئه‌وكاته كه‌س رێگه‌ی لێنه‌گرتم ببم به یه‌كێتی، ئه‌ی بۆچی له ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ی زه‌حمه‌تكێشانه خانه‌قینیه‌كان به‌ته‌نها كاك عه‌دنان عه‌زیز و من نه‌بووین به یه‌كێتی؟ با ئه‌وه‌ش بڵێم ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی پێش یه‌كگرتن به‌ناوی زه‌حمه‌تكێشان – ره‌وتی یه‌كگرتن ده‌ركرا، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش بڵاو بووه‌وه كه جه‌نابی كاك مه‌لا به‌ختیار ئیمزای نه‌كردووه و رای له‌سه‌ر نه‌بووه و ته‌نها عیماد ئه‌حمه‌د بووه كه پێشتر ژێربه‌ژێر وه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی رێككه‌وتنی كردوه و، له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و یه‌كێتی بووه و هه‌ر ئه‌و پرۆسه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی باس كردووه و به‌و شێوه‌یه هاتۆته ئاراوه. ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاسهیهی سه‌ربانه‌كه‌ی لقی زه‌حمه‌تكێشانی سلێمانی له عه‌قاری له‌بیرت چوبێت كه ته‌نانه‌ت له‌وكاته‌دا دیاریه‌كی زۆر بچوكت ( شه‌ست دیناری سویسهر)ی ئه‌وسا بوو به بۆنه‌ی تازه هاوسه‌رگیریمه‌وه پێت به‌خشیم، نیشانه‌ی ورده‌كاری ئهوچركهساتهیه، به‌وردی و ته‌نانه‌ت ئگه‌ر پێویست بكات وشهكانیشت پێ ده‌ڵێم كه رات چیبو له‌سه‌ر یه‌كگرتنه‌كه، وه‌كو له نوسینی پێشتردا به‌گشتی باسم كرد
4- ئه‌گه‌ر كاك مه‌لا به‌ختیار خۆی به ئۆپۆزسیۆن نازانێت؟ بۆچی ره‌خنه‌كانی ئه‌وه دهردخهن كه نه‌ك باوه‌ڕی به‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌ماوه به‌ڵكو ته‌نانه‌ت زۆر له قسه‌كان ئه‌وه نیشان ناده‌ن كه تا ئێستا له حزبێكی ده‌سه‌ڵاتدا بێت، نه‌ك ته‌نها جیاوازی هه‌لوێست و بیركردنه‌وه‌ی هه‌بێت، ئه‌وه‌ی راستی بێت ئه‌م راو بۆچونه تازانه‌ی به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیارم زۆر پێ خۆشه و ده‌بوایه زووتر بێت.
5- من خۆم له جیلی ئێوه جیا نه‌كردۆته‌وه، هه‌ر چه‌ند من ده‌یه‌یه‌ك له ئیوه بچوكترم، به‌ڵام خۆم به سه‌ركرده‌ی نه‌وه‌ی نوێ نازانم، تاوه‌كو ئه‌گه‌ر بتوانم سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی تازه (نه‌وه‌ی نوێی كوردستان) بكه‌م، به‌لكو من ده‌لێم ئیمه‌ومانان به هه‌موومانه‌وه كه هه‌ر یه‌كه‌و به‌قه‌د به‌رپرسیارێتی و پێگه‌ی خۆی به‌رپرسه له‌م شكسته‌ی فه‌رمانره‌وایی كوردستاندا، رێگه بۆ نه‌وه‌ی نوێی دوای ڕاپه‌ڕین چۆڵ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دابڕانێك له نێوان ئه‌و ره‌فتار و بیر و بۆچونانه‌ی ئێمه و ئه‌وان دروست بێت و ئه‌وان بتوانن رێگه‌كه راست بكه‌نه‌وه و قیتاره‌كه به‌جوانی بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر سكه‌ی نوێ یان تایبه‌تی خۆی.
ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ی كۆن به‌خۆی ئه‌و رێگه‌یه نه‌گرێته‌به‌ر، هیوادرام خه‌ڵكی به‌توانا و لێزان و دلسۆزی نه‌وه‌ی تازه‌ی دوای راپه‌رین بتوانێت حه‌ره‌سه كۆنه‌كان بخاته لاوه و رێگه‌ی هه‌مومان رۆشن بكاته‌وه و شكست بگۆڕیت به سه‌ركه‌وتن.