لوقمان مصطفی صالح: کەرەنتینا و کۆرۆنا.
ناوی مرۆڤ یەکەمین ئامڕاز و ناسێنەری کەسایەتی مرۆڤە و یەکەمین کاری فەرمی لە دوای هاتنە دنیایی منداڵ ناونانی منداڵەکەیە. هەر بۆیە پسپۆڕە دەروونناسییەكان جەخت لەسەر بەهاو سەنگ و قوڕسایی مانا و ناوەڕۆكی ناونانی منداڵ دەكەنەوە، بەو پێیەی لە ئاییندەدا رەنگدانەوەی بەسەر سروشتی كەسایەتی منداڵەكەدا دەبێت، تا ئەوەی رەنگە زۆرجار ئەو رەنگدانەوەیە نەخوازراو بێت و پەرچە كرداری نەرێنیشی لای منداڵ لێبكەوێتەوە، سەپاندنی ناونانی مناڵەکانمان لەکاتی لەدایک بونیاندا، بەبێ ڕەزامەندی خۆیان، باوکان و دایکان هەر وەک چۆن بە پێی میزاجی خۆیان پیش‌تر بەناوی حیزب، کەسایەتی، نەتەوایەتی، نیشتیمانی، صحابەو پەیامبەرەکانەوە ناویان لە منداڵەکانیان دەنا ئەوە لە ئێستادا باوکان ودایکان بە پیی بارودۆخی سەردەمەکە ناو هەڵدەبژێرن، بێگوێدانە لێکەوتە کۆمەڵایەتێکان و باری دەروونی مناڵەکە لە ئایندەدا. هەر وەک دەڵێن: لەم ماوەیەدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی مناڵبوون ڕویدا کە گوایە باوکێک ناوی هەردوو مناڵە جمگەکەی ناو نا بوو ( کەرەنتینا و کۆرۆنا ) هەتا فەرمانبەری نەخۆشخانەکە پێی ووتبوو ناوی خۆش و بەمانا لە مناڵەکانت بنێ ئەمە کەی ناوە.! لە وەڵامدا ووتبووی ئەوە پەیوەندی بە تۆوە نیە، ئاخر لە کوێی دونیادا بووە جگە لە عەرەبەکانی سەردەمی جاهیلی نەبێ ناوی مناڵەکانت بە پەتای کوشندەو قێزەون ناوبنێی.!
ئەگەر پێشوتر بەهانەتان ناوە پیرۆزەکان بووبێت بە نیازی ئەوەی لە داهاتوودا وەک ئەوان دەرچن ئێ بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا دەڵێن چی.؟ هەرچەندە ناوە پیرۆزەکانیش که‌سه‌که ناکاته مرۆڤێکی ڕاست و دروست و دڵسۆز، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه زۆرجار ئاکامی خراپتری ده‌بێت، چونکه له‌وانه‌یه که‌سێکی ناله‌بارو تاوانباری لێده‌ربچێت، هه‌روه‌کوو ده‌بینین سه‌دان که‌س ناوی زۆر پیرۆزی په‌یامبه‌رو پیاوچاکانیان هاڵگرتوه، که‌چی مرۆڤی زۆر دڕنده‌و تاوانباریان لێ دروست بوه. هەندێک لە ناوەکانی نمونەی (کەرەنتینا و کۆرۆنا ) دەبنە جێی شەرمەزاری بۆ مناڵەکان بەهۆی نەگونجانیان لەگەڵ ژیانی نوێی ڕۆژانەی مناڵەکەتدا،زۆر جارمناڵەکان لەخوێندنگاو شوێنە گشتیەکاندا بەهۆی ناوەکانیانەوە لەبەردەم هاوەڵەکانیاندا دوچاری شەرم و گیروگرفتی زۆر دەبنەوە.! هۆیەکەشی سەپاندنی بیروڕای باوکان ودایکانە، کە هەڵگری ئایدۆلۆژیایەکی ئاینی،سیاسین لەژیانی ڕۆژانەی خۆیاندا، سەپاندنی ئەم بیروباوەڕە، بەسەر مناڵەکانیاندا.لەکۆتاییدا دەبێتە هۆی لێکەوتنەوەی کۆمەڵێک کێشەی وەک: کۆمەڵایەتی، یاسایی، سیاسی، پاشان سەرئێشەیەکی زۆر وەک گلەیی و
گازندەی مناڵەکان لەلایەک و تێچوی ناوگۆڕینەکەو سەرئێشەو ماندوبونەکەشی لەولاوە بوەستێ.!
ئەم دیاردەیە، كه دایك‌و باوك‌و به‌گشتیش خێزانه‌كان به‌رپرسیارن له‌وه‌ی ناوێكی ناخۆش یان نه‌شیاو له منداڵه‌كانیان ده‌نێن، بۆیه باشتر وایه دایكان‌و باوكان و ریابن وهه‌وڵ بده‌ن ناوێكی گونجاو لە منداڵه‌كانیان بنێن بۆئه‌وه‌ی مناڵەکانیان له‌داهاتوودا شه‌رم له‌ناوه‌كانیان نه‌كه‌ن و هه‌وڵی گۆڕینی نه‌ده‌ن. “بمانهوێو نه‌ماوێ ناو كاریگه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان به‌تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، بۆیه وه‌ك دەبینین بەهۆی ناڕازی بونیان لە ناوەکانیان ڕۆژانە ناوگۆڕین لەدادگاکان روو له‌زیادبوونه، هه‌رچه‌نده ره‌نگه هه‌ندێك له‌گه‌نجان وه‌ك مۆدێلێك سه‌یری ئه‌م حاڵه‌ته بكه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانم بڵێم له‌ئاینده‌دا ئه‌و گه‌نجانه‌ی لهزانكۆدان به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی كه لهناوهكهیان نارازین ناویان ده‌گۆڕن.
هەرچەندە لە ئێستادا لە ناودادگاکاندا بە بڕیارێک ئەو پرۆسەیە وەستاوەو لەدەسەڵاتی دادگاندا نەماوە چۆتە سەر بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی کەسەر بە حکومەتی فیدراڵیە و ئەو پێی هەڵدەستێت، هەواڵ و دەنگ و باسەکەوایە کە لەڕوی ئەمنیەوە خزمەت بە دوژمنان دەکات، بەڵام بریار وایە بەم نزیکانە بۆ گۆڕینی ناو و نازناو بریارەکە بدرێتەوە بەدادگاکان. ئەگەر نیازی ناو گۆڕینت هەبوو ئەوا بەم ڕێکارە یاساییە دەتوانی دەست بکەیت بە مامەڵە کردنی ئەویش: به‌پێی ماده‌ی [ 21 ] له یاسای باری شارستانی ژماره [ 65 ] ی ساڵی 1972.. هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت بۆ یه‌كجار ته‌نها ناوی خۆی و نازناوی بگۆرێت به‌مه‌رجی نهپهرێته سه‌ر ناوی دایك‌وباوك و باپیره.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێت ئه‌م هه‌نگاوانه ئه‌نجام بدرێت:
1- ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه مناڵ بێت ده‌بێت ئیزنی فه‌رمانگه‌ی چاودێری ناكامه‌كانی بۆ وه‌ر بگیرێت, گه‌ر فه‌رمانبه‌ر بیت ئیزنی فه‌رمانگه‌كه‌ی پێویسته .
2-كردنه‌وه‌ی بریكار نامه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته… به‌مه‌رجێ ناوه نوێ كه و لایه‌نی به‌رامبه‌ر دیاری كرابێت كه [ به‌ریوه‌به‌رایه‌تی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه ] یه.
3- ئیقامهكردنی ده‌عواكه له دادگای باری شارستانی [ به‌رایی ].
4- كڵێشه‌ی ده‌عواكه: دوو حاڵه‌ت هه‌یه
A- گه‌ر ناوه‌كه‌ی ناشایسته بێت …. پێویستی به شاهید نییه. نمونه [ كه‌رۆ ]
B- گه‌ر ناوه‌كه‌ی شایسته بێت …. پێویستی به شاهید هه‌یه. نموونه [ كاردۆ]
ئەگەر بتەوێ ناوەکەت بگۆڕیت ئەوا بەم شێوەیە لەڕووی یاساییەوە چاک ئەکرێت، بۆ ئەوەی لەڕووی دەروونیەوە هەست بەئارامی بکەیت و لە داهاتوودا كاریگەری خراپی لەسەر كەسایەتیت بۆ درووست نەکات. چونکە لەرووی ژینگەی كۆمەڵایەتی و دەوروبەرەكەت بەهۆی ناوەكەتەوە كاردانەوەی جیاجیایان بەرامبەر دەبێت، گومانی تێدا نیە کە كاریگەرییەكی خراپی نەرێنی لە ناوەوەی مرۆڤەکان دروست دەكات”. بۆیە پێویستە میدیاكان ئەو پرسە وەك لایەنێكی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و بە تایبەت منداڵان تەماشا بكەن و دایكان و باوكان هۆشیار بكەنەوە لەوەی بەشێوەیەك كار بۆ ممیزاج و ویستە ئایدۆلۆژیا و سیاسییەكانیان بكەن كە كاریگەری نەرێنی لەسەر داهاتووی منداڵەكانیان دروست نەكات.
- بابەتەکانی تری لوقمان مستەفا سالح
لوقمان مستەفا: هەڵبژاردن تەنھا ڕێگایە بۆ گۆڕانکاری.
-لوقمان مستەفا: لە پشتی یاساوە لە کەرکوک چی دەگوزەرێ!
-لوقمان مستەفا: داگیرکاریەک بە بەر چاوی جیھانەوە.
- All Posts