بەڵگەی تەعریبی نوێ لە دوای 16 ئۆکتۆبەرەوە.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
تایبەت بە وتاریکورد
بەپێی ئەم نوسراوەی ڕاکان سەعید پارێزگاری داسەپاوی کەرکوک داوای لەفەرماندەی ئۆپراسوێنەکانی کەرکوک دەکات ڕێگە بدرێ بە تەعریبی ئەو ناوچانە تا بکرێت بەشێوەیەکی یاسایی و، شەرعیەت بدرێت بە عەرەبکردنی کەرکوک و دوروبەری.
ئەمە لە کاتێکدایە یەکێتی و پارتی یەکتر تۆمەت بار دەکەن لە ڕادەستکردنەوەی کەرکوک بەحەشدی شەعبی و سوپای عێراق و لە دوای ڕووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەرەوە، لایەنی بەرەی تورکمانی و عەرەبەکانی ناوچەی کورکووک لەهەولی ئەوەدان پانتایی دەسەڵات لەسەر ڕووپەرێکی بەرفران بچەسپێنن و بتوانن لەو ڕێیەوە ناوچە کێشە لەسەر بووەکان بۆ خۆیان کۆنتڕۆڵ بکەن.
خودی ئەم ماوەدان و چاوپۆشی کردنە، دوو هێزی دەسەڵاتڕۆیشتووی پارتی و یەکێتی لێ بەرپرسیارە، چوونکە ناکرێت بەرەی تورکمانی لە پەڕلەمانی کوردستان نوێنەریان لەبەرزترین پایەدا هەبێت و بەدەنگی تەزویرو پارتی و بنەماڵەی بەرزانی پلەی جێگری سەرۆکی پەڕلەمان وەربگرن و لەو لاوشەوە حیزبەکەی بەرەی توکمانی لە هەوڵی کورد قڕاندا بێت. جگە لەمەش پارتی و بنەماڵەی بەرزانی گڵۆپی سەوزیان بۆ عەرەبە هاوردەکان داگیرساندووە تا زیاتر پرۆسەی بەعەرەبکردن ئەنجام بدەن، لەبەرامبەر پاڕاستنی سەرمایەی بنەماڵەکەیان لە کەرکووک.
وەک بۆچوونی ماڵپەڕی وتاریکورد: هۆشیاریی گەلەکەمان پێویستە، گەر دەیاندەوێت ژیانی ئێستاو داهاتوو مسۆگەر بکەن بە خۆشی، دەبێت بە هۆشیارییەوە لە هەنگاوەکانی دەسەڵاتی ئەم دوو حیزبە بڕوانن و بزان چ پاشا گەردانییەکیان بۆ ئەم گەلە هێناوە لە پێناو بەردەوامی دەسەڵات و سەروەت و سامان کۆکردنەوە لە ڕێچکەی تاڵانی و دزییەوە.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە