شەهاب کەریم: ژنە بارزانییەکان بە پەز بەخێوکردن دەژیان.
گه‌ڕانه‌وه بۆ بنەبڕکردنی مێژووی پارتی، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو درمه‌كانی جه‌سته‌ی سیاسی كورد و خاكه‌كه‌ی، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دروستكردنی ماڵێكی ڕاسته‌قینه و كۆمه‌ڵگایه‌كی تەندروست. ململانێی ” كوڕه‌كانی مه‌لا مسته‌فا” بوو له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌وسای عێراقدا، بارزانیه‌كانی خسته به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال و بوونهسووتهمهنی بۆ بوغز و كینه‌ی بنه‌ماڵه و زۆرینه‌ی پیاوه‌كانیان له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا ڕاپێچی مه‌رگ كرد، منداڵ و ژنیان له‌به‌ر بژێوی كه‌وتنه سه‌رجاده و ڕێگاوبانهكانی نێوان هه‌ولێر و شاره‌كانی تری كوردستان، تاڵاوی ژیانێكی سه‌خت و چاوه‌ڕوانی ئهودهمەیان ده‌چه‌شت به كنگر و گژوگیا كۆكردنه‌وه و په‌ز به‌خێوكردن ده‌ژیان، هێڵه‌ك و لفكه و كاری ده‌ستیان دهخستهن نێو بازاڕه‌كانه‌وه و به‌كه‌مترین ده‌ستكه‌وت ده‌ژیان، نازو نیازی خۆیان له‌نێو له‌پی ده‌ستی كه‌سانی تردا ده‌خوێنده‌وه، هیوای دڵیان ده‌به‌خشیه دڵدارو گه‌نجه‌كانی ئه‌ویی ڕۆژێ.
خه‌ڵكانێكی زۆر شاهیدحاڵی گوزه‌ران و ژیانی ئهودهمهن. به‌ڵێ ئه‌وان له‌چاوه‌ڕوانیدا ده‌ژیان، به‌ڵام چ چاوه‌ڕوانیه‌ك.! له‌پاش ڕاپه‌ڕین(پارتی له‌ژێر ناوی” شه‌رف و ناموسدا” هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره‌ی له‌ناوبرد و بنه‌ماڵه‌كه‌ی خاوێنكرده‌وه و دوا كاریخۆی به‌ئه‌نجام گه‌یاند). ئه‌مه قسه‌ی به‌رپرسێكی پارتی بوو، كه له”كۆنگره‌ی 13″ دا هاواری ده‌كرد پێشمان كه‌وه بارزانی تۆ…و تۆمان ههبیبهسمانی.!؟ كۆنگره ؛ ده‌بوایه كۆنگری ڕوماڵكردنی كێشه‌كان و ده‌رخستنی ڕاستیه‌كان بوایه، نه‌ك پیاهه‌ڵدان و خۆڵكردنه چاوی ئه‌ندامانیان له هۆڵێكی داخراودا؛ ته‌وابوونی كۆنگره و دیاریكردنی سه‌رانی نوێ بنه‌ماڵه؛ ده‌سپێكێكه بۆ خرۆشاندی هه‌ستی شه‌قامی كوردی و تێكۆشانێكی نوێیه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه.
سه‌رۆكێك ئه‌مه ڕه‌وشت و كرده‌وه‌ی بێت، سه‌رۆكێك له‌شكری دوژمنی بێنێته سه‌ر خاكه‌كه‌ی و شهرەفی هاوڵاتیانی بۆ گرنگ نەبێت و نه‌پارێزێت، خوێنی گه‌نجه‌كانی بڕێژێت و به‌كه‌م سه‌یریان بکات، سەرۆکێک بازرگان و جاسوسی وڵاتان بێت، دەنگی ئازادی کپ بکات و ڕۆژنامەنوس لەسەر کەیسی کەسی بکوژێت، ده‌بێت بەرهەمی بێری چی بێت جگه له‌خێری كاره‌سات و قڕكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی!
ئەزموونی چەند ساڵەی شۆڕش و بەناو خەباتی ئەم سەرۆک و سەرکردایەتییە کە خۆ بە خاوەندارێتی دایکی شۆڕش ناوزەد دەکا و ھەڵگری کەیس و پرۆژەی نەتەوەییە بۆ کورد بە مەرام، چۆن دەتوانین متمانەیان پێ بکەین و لێبگەڕێین وا بە ئاسانی بمانخەنە بەردەم گورگ و خۆمان بە گورگان خواردن بدەین. سیستەمی تاکڕەوی زۆرە ملێی بەرزانی و پارتییە دەستی بەسەر پارە و داھات و موڵکی زۆرینە و گشتیدا گرتووە، ئەوە باڵکێشی حیزبەکانی تری بۆ تاک باڵایی و ھێزی بنەماڵەیی کردووە، ئەوە پیشانی ھەموانی داوە کە ھەرکەسێک بیت نا‌توانیت دژی بەرژەوەندیەکانی بنەماڵە ببیتەوە مەگەر بە خوێنی خۆت شەڕ بە دژیان ھەڵسەنگێنی لە کاتێکدا ئەوان بە ڕوونی لەگەڵ قوربانییەکانی خۆیاندا وا ھەڵسوکەوت بکەن و خێزانەکانی خۆیان پاش لفکە فرۆشی، بفرۆشن! گەر دوا بینینی دەسەڵاتی پارتی ببینین چۆن لەسەر کورسیەکی دەسەڵات ھەرێمی خستە ژێر چەپۆکی زوڵمەوە و چۆن شەنگالی فرۆشت، چۆن بۆ ڕیفراندۆمی کردوو چۆن ڕۆڵی ڕادەستکردنەوەی خۆی بە دونیا ناساند! پارتی لە ئێستادا بۆتە مۆتەکەی سەر شانی ھەموان و خەریکی مژینی خوێن و قوتی خەڵکە قوربانییەکەی ھەرێمە، بەھیچ جۆرێ نایەوێ دەستبەرداری دەسەڵات و دەسکەوتەکانی بێ کە بۆی ڕەخساوە، ئەوەتا لەگەڵ کاردانەوەکانی کە خۆی خوڵقێنەری بوون کاردەکات و خەڵکی لەسەر ڕادێنێ! دێت بە ناوی خزمەت و حوکومەتی نوێ و ڕەوشت و یاساوە بێ منەت خۆیان ووتەنی بە دەستی براگەورە پارە لائەداو پارە دەبڕێ! دە تۆزێ شەرم و حەیا لەو ھەموو دەنگ و ناڕەزایی و مێژووە بکەن کە بە خۆێن دراوە و ڕۆژانە لە ڕووتان دەنرێ! دەنا دواجار خەڵک خوێنەکەی لە ئێوە دەوێتەوە.