ڕەوەند عەبدوڵا حەمە: کەیسی هەندێ لە بەر پرسانی هەرێم کە پەیوەندی بازرگانیان هەبوو لەگەڵ داعش چی بەسەر هات؟
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
وەک زەمەنیکی سیاسی و سەربازی لە هەناویی جەنگێکی ئابوریانە، داعش بە بارگراوەندی دینی و کلتوری دڕندانە هاتە مەیدان. سەرەتا لەو شوێنەی ماتڕیالی گەشەو پانتایی دەسەڵاتی لە خۆ دەگرت، هەنگاو بەهەناگو بوونی خۆی دەسەپاند. یارییە گرنگە لەوەوە سەری دەرهێنا، هێشتا ئەم هێزە نەببووە هێزیكی کاریگەر لەسەر کۆی ڕەوشە سیاسییەکە، دەوڵەتانی زلهێز خۆیان بۆ کۆکردبۆوەو لە دوورەوە قسەیان لەسەر هەڵوەشاندنەوەو کۆتایی هێنانی ئەم هێزە دەکرد، هێندە بە پەرۆشەوە دەیان ڕوانی لێی، کە ئەم هێزە گەشە بکات جیهان ڕووبەڕووی کارەساتی مرۆیی و سیاسی دەکاتەوە. بۆیە هەر زوو لەهەولی ئەوەدا بوون بێنە مەیدان و لەناوی ببەن، لەولاشەوە چەند دەوڵەتێکی هاوپەیمانی هاوپەیمانانی دژ بە داعش بە ئاشکراو بەبێ هیچ سانسۆرێک، ببونە سەرچاوەی دارایی و لۆجستی و تەندروستی ئەم هێزە. بەهەموان مەرامێکی سیاسی و تاڵانی دارایی یان لە پشت گەشەو لەناوبردنی داعشەوە هەبوو، تا گەیاندیانە ئەوەی چەقی داعش بکەنە چەقی ململانییەکی ترسناک لە نێوان دوو هێزی گەورەی وەک ئەمریکاو ڕووسیا.
سەرەتاو تا ڕووەو کۆتای داعش، کورد هێزیی رووبەڕووبوونەوەو، پانتایی مێدیاو کۆڕوو کۆبوونەوە سیاسییەکانی جیهان بوو. کورد ببووە فاکتەری بیانووە سیاسی و سەربازییەکان. سەرانی کوردیش لەو مەیدانەدا ئەسپی تاڵانی و خۆبردنە پێش، بێ ئاگا بوو لە داهاتووی چارەنوسی هەرێم، کەوتبوونە پەیوەندی ژێر بەژێر و چنینەوەی داهات بەبێ هیج بەهایەکی نیشتمانی و نەتەوەی، کە ئەمشە زۆر گەورەترە لە کارەساتی ڕادەستکردنی شەنگال و چەند شارۆچکەو گوندێک بۆ بەردەم لەمۆزی دڕندەکانی داعش، ئەویش لە پاش شکاندن و ڕزگارکردنی زۆربەی شاڕو شارۆچکەکانی ژێر دەستی داعش، ئاشکرا بوونی هاوکاریی و بازرگانیکردنی سەرانی کورد و داعش. ئەویش پەیوەندی بازرگانی هەندێ لەبەرپرسانی هەرێمە بە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشەوە، لەکاتێکدا ئەم ڕێکخراوە گەورەترین مەترسی بوو بۆ هەرێم و ناوچەکەو وە بە گەورەترین ڕێکخراوی تیرۆرستی دادەنرێت، هەندێ لە بەر پرسەکانی هەرێم پەیوەندی بازرگانیان هەبووە لە گەڵ ئەم ڕێکخراوە تیرۆرستییەو لە بەر بەرژەوەندی ئابوری خۆیان بێ گوێدانە ژیانی هاوڵاتیان و پێشمەرگە و ئەوانەی لەسەنگەری پێشەوەن لە جەنگی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش کۆمەڵێ بەرپرس لە ژێرەوە پەیوەندی بازرگانیان هەبوو لەگەڵ داعشدا ئەمەش بۆ خۆی کارەساتە و دەبێت ناویان بچێتە ناو زبڵدانی مێژووە دەبێت ڕووبەڕووی یاسایەکی عادلانە بکرێنەوە.
هەندێ لە میدیاکانی ڕوویەکی ناشرینی خۆیان نیشاندا لەم ڕوداوەدا، بێدەنگیان هەڵ بژاردووە و بە هیچ شێوەیەک باسی ئەو پەیوەندییە بازرگانییە ناکەن کە لەنێوان هەندێ بەر پرس و ڕێخراوی تیرۆرستی داعش ئەنجام دراوە، لە بەرئەوەی میدیاکانیش زۆربەی زۆریان لەلایەن حزبەوە قۆرخ کراون بە تایبەت هەردوو حزبی دەسەڵاتدار و، ئەمەش بۆخۆی کارەساتە و حزبی دەسەڵات میدیاکانی خۆیان بەکار دێنێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان، ئەم میدیایانەش بە میدیای نا تەندروست لە قەڵەم دەدرێن و، ئەم جۆرە میدیایانە جێی هیچ جۆرە متمانەیەکی میلەت نین، بەرپرسەکان بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵکی بەکاری دێنن و ئەم جۆرە میدیایانە دوورن لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی و میدییای.
زەرەرمەندی یەکەم هاوڵاتیانی مەدەنی و پێشمەرگە بوون، لەبەر ئەوەی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش جگە لە پێشمەرگە هاوڵاتی مەدەنیشیان دەگرت بە دڕندەترین شێوە دەیان کوشتن لە ناچەکانی گەرمیان بە تایبەت لە گوڵەجۆی زەنگئاباد و پێپاز، ئەم ڕێکخراوە هاوڵاتیانی مەدەنی و پێشمەرگەیان کردۆتە ئامانج زەرەروو زیانێکی مادی و مرۆییان گەیاندۆتە ناچەکە، بەمەش دەبێت ئەو کۆمەڵە بەرپرسە کە پەیوەندیان هەبوو لە گەڵ ئەم ڕێکخراوە، ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە و بە مەرجێک دادگا دووربێت لە دەست تێوەردانی حزبی و بڕیایی سزای ئەو تاوانە قێزەونە کە ئەنجام یانداوە بدات، و سزایەکی تووند بدرێن. لە بەر ئەوەی هیچ بەرپرسێکی تر بیر لەو جۆرە هەڵەی گەورەی وا نەکاتەوەو ببێت بە وانەیەک بۆ بەر پرسانی تر. بەڵام بەداخەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدارو دادگاکان کە نەیان توانیوە بێ لایەنی خۆیان بسەلمێنن لە جۆرە تاوانێکی ئاوا گەورەدا، لە کوردستان لە دادگا کاندا یاسا جێبەجێ دەکەن، بەسەر ئەو کەسانەی هیچ پشگیری یەکیان نییە لە لایەن هەردوو حزبی دەسەڵاتەوە. واتە یاسا بۆ کادر و بەرپرسی حزبی بە تایبەت هەر دوو حزبی دەسەڵات جێبەجێ ناکرێ، یاسا چەکێکە بە دەست پارتی و یەکێتی یەوە بە ئارەزووی خۆیان بەکاری دێنن، بۆ ئەوانەی دژیان بوەستنەوە.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە