عیماد عه‌لی: له‌نیوان گه‌نده‌ڵی شاسوار و ده‌سه‌ڵاتی كوردستاندا.
كه‌س نیه باوه‌ڕی به‌وه نه‌بێت كه شاسوار عه‌بدولواحید هه‌ر هیچ نه‌بێت فریودانی شه‌رعی له‌بۆندی رێكه‌وتنی پشه‌كه‌كانی چاڤیلاند كردووه و غه‌دری له‌زۆر خه‌ڵك كردووه، به تایبه‌تی خێزانی هه‌ژاری وا هه‌یه كه زێڕی ماڵ و منداڵی بۆ به‌شداری كردن له‌و پشكانهدا فرۆشتووه. هه‌مووان ده‌زانن كه له‌و كاته‌دا له‌مانگی هه‌نگوینی و سه‌رده‌می قازانجگۆڕكی بوو له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ده‌سه‌ڵاتی زۆنی سه‌وزی ئه‌و ده‌مه، بۆیه له ناو رێكخستن و راگه‌یاندنی ئه‌و كاته‌ی خۆیانه‌وه پروپاگه‌نده‌ی پیاو چاكی و خواپه‌رستی و راستگۆییان بۆ ده‌كرد، به‌ڵام دواتر له‌به‌ر ناكۆكی سیاسی و ئابووری و یه‌كتربڕی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان دژایه‌تی یه‌كتریان كرد و دواتر بوون به‌دوژمنی یه‌كتر. ئه‌وه‌ی روونه كه خودی شاسوار خۆی به ته‌نها راسپۆتین نیه بتوانێت ئاوا ئه‌و فێڵانه بكات و بهبهرزهكی بانانه‌وه بۆی ده‌ربچێت و هیچ كه‌سێك نه‌توانێت دادگایی بكات، بۆیه، ئاشكرایه كه ئه‌م كهڵهگاییهی ئه‌م سه‌رمایه‌داره هه‌زار هۆكاری تێدایه و به‌هێزترین بۆچون كه خه‌ڵكی قسه‌ی له‌سه‌ر بكات ئه‌وه‌یه كه ده‌سترۆیشتووی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه‌دا خۆی مه‌ڵاس داوه و پشتی گرتووه، بۆیه وا به بێمنه‌تی قسه ده‌كات و باكی به هیچ نیه. له هه‌مان كاتدا له كاتێكدا كه حكومه‌ت نزیكه له ئیفلاسبوون، موچه‌ی موچه‌خۆران نادرێت ئه‌و پاره‌یه‌كی زۆری قه‌رزی حكومه‌تی لایه و (كه‌سیش لێره له‌م زۆنه) پێی ناڵێت به‌ری چاوت ئه‌برۆی پێوه‌یه. ئه‌وه‌ی ئاشكراشه كه له‌م زۆنه كاری خۆی ده‌كات و هه‌موو كاره‌كانی ئه‌گه‌ر فرتوفێڵیش بێت له‌م ناوچه‌یه جێبه‌جێ ده‌كات .
له به‌رامبه‌ردا، ده‌سه‌ڵاتی كوردی، كه به‌خۆی نغرۆی گه‌نده‌ڵیه و نادادی و نا روونكاری وا یكردووه كه سه‌دان جار به‌قه‌د شاسوار پاره‌ی ئه‌م میله‌ته‌ی به راسته‌وخۆ بێت یان ناراسته‌وخۆ به فیڕۆ داوه و ده‌یان گه‌نده‌ڵی ده‌سترۆیشتوو به فتروفێڵی شه‌رعی و پارهسپیكردنهوه و په‌یوه‌ندی ژێڕ به‌ژێڕ ده‌یان قات پاره‌ی زیاتر له‌م شاسواره خواردووه و بووه به ملیۆنێر و ته‌نانه‌ت ملیاردێرێش به‌سه‌ر ئه‌م میله‌ته داماوه و كه‌سیش باسی ناكات. ته‌نده‌ر و تهندهدهر كاری و هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵات و مهقاوڵ و بازرگان و به‌فیڕۆدان و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی پاره‌ی زه‌به‌لاح و كڕینی موڵك و عه‌قار له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵكارانی ده‌سترۆیشوو و بازرگانان و خه‌ڵكانی ده‌ربار له سه‌رجه‌م كونوقوشبنێكی جیهان شایه‌تی گه‌نده‌ڵیه‌كی نهێنی و ته‌نانه‌ت ئاشكرای زۆرن له‌م هه‌رێمه بێ كه‌سه‌دا.
ئێستا كه له‌م قه‌یرانه داراییه‌دا وا حكومه‌ت نزیكی مایهپوچبوونه، تازه ده‌سه‌ڵات خه‌ریكه به‌دوای قه‌رزی كۆنه‌وه‌یه و ئه‌وه‌ش به رێگه‌ی ناعه‌داله‌تی و هاندانی خه‌ڵك و به‌كارهێنانی راگه‌یاندن و فشاری سیاسی كه به‌خۆی له‌به‌ر مه‌رامی سیاسی پێش دادپه‌روه‌ری ده‌رده‌كه‌ویت و تاك لایه‌نه فشاری دروستی كردووه. به‌ڵێ بێ متمانه‌یی وایكردووه كه هیچ كه‌س باوه‌ڕی به‌م حكومه‌ته نه‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به راستیش له هه‌وڵی سه‌پاندنی دادپه‌روه‌ریدا بێت و له كڕۆكی كاره‌كانی نیاز پاكیش بێت و مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی خه‌ڵك بێت.
بۆیه خه‌ڵكی مافخوراو حه‌قی خۆیه‌تی به دادپه‌روه‌رانه مافی خۆی وه‌رگرێته‌وه و غه‌دری لێنه‌كرێت و سزای فێلبازان بدرێت ، به‌ڵام كۆمه‌لێك پرسیار له‌مباره‌وه ده‌كرێت و پێویسته دسه‌ڵات به‌خۆی وه‌ڵامیان بداته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ماف متمانه‌ی پێبكات و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕی پێبكات كه حكومه‌ت له پێناو ئه‌و فشار ده‌كات و ئه‌وییش پشتگیری بكات:
* ئایا زوڵم و زۆری و غه‌در له خه‌ڵك ته‌نها له لایه‌ن شاسواره‌وه روویداوه و كه‌سێكی دیكه نیه له‌م كوردستانه گه‌نده‌ڵكاریی زۆرتری له شاسوار كردبێت و به ساخته‌چێتی و فرت‌و فێل پاره‌و مافی ئه‌م میله‌ته‌ی خواردبێت؟
*حكومه‌ت ده‌توانێت هۆكاری هه‌ڵتۆقینی له‌ناكاوی ئه‌و هه‌موو ملیاردێره بۆ خه‌ڵك باس بكات و بڵێت ئه‌مه‌ت له‌كوێ بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ماتمانه بۆ خۆی بگێڕێته‌وه؟
* ئه‌گه‌ر شاسوار ره‌خنه‌ی نه‌گرتایه و خۆی به ئۆپۆزسیۆن له‌قه‌ڵه‌م نه‌دایه و را\گه‌یاندنه‌كه‌ی فزه‌ی لێ نه‌هاتبا، ده‌سه‌ڵات ئه‌و فشاره‌ی ده‌كرد؟
* بۆچی ده‌سه‌ڵات باسی سه‌رجه‌م گه‌نده‌ڵكاران له زاخۆوه بۆ خانه‌قین ناكات و ساختهچیهكان ده‌رناخات و ته‌نها و وه‌ك به ئاشكرا دیاره به‌مه‌به‌ستی سیاسی باسی شاسوار به ته‌نها ده‌كات؟
* بۆچی باس له‌و به‌رپرسه ملیاردیڕانه ناكات كه به فرتوفێڵی زه‌قی ئاشكرا و ته‌نها له‌به‌ر ده‌سه‌ڵاتی فراوانیان توانیویانه له رێگه‌ی ئیستغلیلال كردنی پۆسته‌كانیان ده‌وڵه‌مه‌ند بن ؟
* بۆچی كه‌سێك له‌و به‌رپرسانه؛ چی له‌كاتی پۆست وه‌رگرتن یان له‌كاتی به‌رپرسیارێتی حزبی ئه‌ستۆپاكی خۆیان ده‌رناخه‌ن و كه‌س ناڵێت بۆچی ئه‌وه ناكه‌ن و به گه‌نده‌ڵیش حساب ناكرێن؟
* بۆچی ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی هه‌رێم ده‌سته‌مۆ كراوه و تا ئێستا هیچ رۆلێكی نیه و خه‌ڵكی ملكه‌چ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و گومان له خودی خۆشیان هه‌یه؟
بۆیه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردستان ده‌یه‌وێت خه‌ڵك متمانه‌ی پێ بكات و حهقوحقوقی خه‌ڵك وه‌ربگرێته‌وه، با به‌یه‌كه‌وه و به‌یه‌ك پاكێج پشتخانی چۆنێتی هه‌ڵتۆقینی سه‌رجه‌م ملیاردێره تازه‌كان به خاوه‌ن پۆسته باڵا حكومه‌ی و حزبیهكلنیشهوه ئاشكرا بكات، ئه‌وسا میله‌ت باوه‌ڕی پێده‌كات و فشاره‌كانی حكومه‌ت له‌سه‌ر شاسوار ته‌نها به مه‌به‌ست و ئامانجی سیاسی نازانێت و له‌وباوه‌ڕه‌دا ده‌بێت كه سبه‌ینی راگه‌یاندنه‌كه‌ی شاسوار بكه‌وێت بهشانوباڵا هه‌ڵدانی ده‌سه‌ڵات، هه‌مان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته شاسواری لێ نابێت به حه‌زره‌تی مه‌سیح و به ده‌ست و داوێن پاك و نه‌زیه له‌قه‌ڵه‌م نادرێت، به‌هه‌مان شێوه‌ی خه‌ڵكی تری ده‌سترۆیشتووی خاوه‌ن بڕیاری گه‌نده‌ڵ.