عیماد عه‌لی: كێشه‌كه نه‌زانیه یان رقی كوێرانه؟
سهرەتاییترین پره‌نسیپی سیاسی له‌كاتی گفتوگۆدا، له لایه‌كه‌وه خستنه بازاڕی راوبۆچونی زیادهرهویانهیه و پیشاندانی به‌هێزیی خۆت بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت، ئه‌گه‌ر له‌لاوازترین ههڵهویستیشدا بیت، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌بێت رێكوپێكترین هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئه‌ندامانی وه‌فدی گفتوگۆكار و ئه‌وانه‌ی له‌پشتیانه‌وه‌ن هه‌بێت، ئه‌گه‌ر له چه‌ندین حزبی جیاوازیش بن، تا بكرێت هه‌ر یه‌كه‌و لای خۆیه‌وه یارمه‌تیده‌ری به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین داواكاری بن له به‌رامبه‌ره‌كه.
به‌ڵام داخه‌كه‌م، له سه‌رجه‌م دانوستانه‌كانی كورد و حكومه‌تی ناوه‌ندی زۆر خاڵی ئاسان و ئاسایی و سه‌ره‌تایی په‌یڕه‌و ناكرێت، نه‌ك هه‌ر خۆ به ملكه‌چبونی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی به‌رامبه‌ر و به ئاشكرایی نه‌بوونی نزمترین پله‌ی هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه‌كانی پێكهێنه‌ری شاندی گفتوگۆ و دانوستان كار و نوینه‌ر و سه‌ركرده‌كانی وه‌فده‌كه به زه‌قی بۆ دۆست و دوژمن ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵكو تۆزقاڵێك كارتی فشار به ده‌ستیانه‌وه ناهێڵن. ئه‌م هه‌ڵه زه‌قه دیارانه چه‌ندین جار دووباره ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ر ده‌كات ته‌نها خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیانه، له‌گه‌ڵ زیاتر ملكه‌چبونی خودی لایهیهنهكان و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی ئاسان بۆ یاریكردنی به‌رامبه‌ر و زانینی خاڵه لاوازه‌كانت به سوك و ئاسانی له لایه‌ن به‌رامبه‌ره‌وه.
ئه‌مه چه‌ندین جاره شاندی هه‌رێم روو له‌به‌غدا ده‌كات و له‌كاتی دانوستاندا چه‌ندین لێدوان وهه‌ڵوێستی جۆراوجۆر له زۆر لاوه دهبیستینو ده‌بینین، مه‌عقوله تۆیه‌ك كورد بیت و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق بیت و خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگی پێدابیت یان سه‌ركرده‌یه‌كی باڵابیت، له‌م كاته و هه‌ر ئه‌مڕۆ كه شانده‌كه گه‌یشته به‌غدا و پێش كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌فدی عیراق، تۆیه‌ك له‌جیاتی پیشاندانی به‌هێزی وه‌فده‌كه‌ی خۆت و ده‌رخستن یان دروستكردنی كارتی به‌هێز بۆ وه‌فده‌كه‌ی خۆت ئه‌گه‌ر راستیش نه‌بێت، یان هه‌ر هیچ نه‌ڵێیت، به پێچه‌وانه‌وه قسه بكه‌یت و بڵێیت وه‌فدی هه‌رێم هیچی له‌به‌رده‌مدا نیه جگه له رازیبون به مه‌رجه‌كانی به‌غدا و ملكه‌چبون بۆ سه‌رجه‌م داواكانیان و، له‌لایه‌كی تره‌وه له‌م كاته‌دا به‌خۆت هه‌ڵوێستێك به هۆكاری پۆپۆلیستانه ده‌ربڕیت و ململانێی حزبی و كه‌سی بخه‌یته‌گه‌ڕ و هه‌موو شته‌كان تێكه‌ڵ بكه‌یت و بكه‌ویته خه‌تی قازانجی به‌رامبه‌ره‌كه‌ته‌وه و، به‌و شێوه‌ی بێێت فشار له‌سه‌ر وه‌فده‌كه‌ی خۆت دروست بكه‌یت له جیاتی ئه‌وه‌ی ئاسانكاری بۆ بكه‌یت و به هه‌ڵوێسته‌كانت ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م كارتهكانیشی سوتابێت تۆ به به‌هێزی پیشان بده‌یت بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت نه‌ك بكه‌ویته به‌ره‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ته‌وه، ئه‌م هه‌ڵه و نه‌زانی و هه‌ڵویسته بێفه‌ڕانه چه‌ندین جار له كۆن و تازه‌شدا روویداوه و دوباره ده‌بنه‌وه.
له‌ولای تره‌وه و له‌لایه‌ن بهرامبهركهتهوه، له‌گه‌ل بوونی قوڵایی ده‌وڵه‌ت و به‌هێزیی هه‌ڵوێستی، سه‌ره‌ڕای پشێوی و په‌رشوبڵاوی لایه‌نه حزبیه‌كانی به‌رامبه‌ر، به‌ڵام بونی حكومه‌تی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و توندی به‌رده‌وام وخاوه‌نی زۆرێك له‌كارته قورسه‌كانی خۆی بێت، له لایه‌ك و، له لایه‌كی دیكه‌وه یه‌ك لایه‌ن یان كه‌سایه‌تی له پێش و له كاتی دانوستانه‌كاندا نه‌بینیت لێدوانێك بدات كه ببێته فشار له‌سه‌ر وه‌فدی خۆیان یان هه‌ڵوێستیان لاواز بكات یان كارتێك بداته ده‌ست لایه‌نی به‌رامبه‌ره‌وه، به‌ڵكو زۆرێك ڵێدوان ده‌بیستیت كه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه له هه‌موو شتیكدا جیاواز بن و هه‌ماهه‌نگیان نه‌بێت به‌ڵام له به‌رامبه‌ر مافه‌كانی كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌رێم هه‌ماهه‌نگیی ته‌واویان هه‌یه و یارمه‌تیده‌ری وه‌فدی دانوستانكاری خۆیانن و به بونی ده‌وڵه‌تیشه‌وه كه قوڵاییه‌كه‌ی خۆی له‌خۆیدا پشتی وه‌فدی حكومه‌تی ناوه‌ندی زۆر پته‌وتر ده‌كات، ئه‌وان به یه‌كگرتوویی ده‌ربكه‌ون.
لێره‌دا به خوێندنه‌وه‌ی وه‌زعی ناله‌باری نێوخۆیی كوردستان له‌هه‌موو لایه‌كیه‌وه، پرسیار گه‌ڵێك بۆ هه‌موو چاودێریك له‌مه‌ڕ ئه‌م هه‌ڵوێست و قسه و لێدوان و جوڵانه‌ی سه‌ركرادیه‌تی كورد له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ناوه‌ند و لایه‌نه‌كانی به‌رامبه‌ردا دێته پێشه‌وه. ئه‌مه‌ش به روونی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ردخات كه یان به هه‌ڕه‌مه‌كی و بێ حساب كردن و دوور له خوێندنه‌وه‌ی كات و شوێن لێدوان ده‌ده‌ن و هه‌ڵوێست ده‌رده‌بڕن و هیچ شتێك له‌به‌رچاو ناگرن و له ده‌رئه‌نجامدا هه‌ڵوێستی وه‌فده‌كه‌ی خۆیان لاواز ده‌كه‌ن، یان به ئه‌نقه‌ست و به رق‌و كینه‌ی شه‌خسی وحزبی زیان به سه‌رجه‌م بواره‌كان ده‌گه‌یه‌نن و له‌و ناوه‌شدا حاڵه‌تی دانوستانه‌كان و هه‌ڵوێسته‌كان و خۆیشیان زیانی گه‌وره ده‌كه‌ن .
كه‌س نیه نه‌زانێت كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و نه‌زانه و عه‌قڵی داكه‌وته و په‌رپوت و داڕزاو به‌رێوه‌ی ده‌بات و دوور له‌لوتی خۆی نابینێت، به‌ڵام له كاتێكی ئاوادا كه پرسێك له‌به‌رده‌متدایه و چاره‌نوسی گه‌له‌كه‌ت پێوه به‌نده و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی پێوه پهیوسهته، ناكرێت ئه‌م هه‌ڵه زه‌قانه بكه‌یت و ئه‌م نه‌زانی و ململانێ هه‌مه‌چه‌شنه‌ی ته‌سك به‌ڕێوه‌به‌ریت و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بكه‌وێته‌وه و له‌دواجاردا كاریگه‌ریی سه‌لبی خۆی له‌سه‌ر ره‌وتی ژیانی خه‌ڵك به‌گشتی زیاتر جێبهێڵێت.
پێویسته بڵێم هه‌ر هیچ نه‌بێت یهكجارله كۆنه قین و بڕیاری پێشوه‌خته‌ی بنیاتنراو له‌سه‌ر ململانێی به‌رژه‌وه‌ندخوازانه دوور بكه‌ونه‌وه و كوردستانیانه و بابه‌تیانه بیربكه‌نه‌وه دهسترۆیشووانی كوردستان.