محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا: په‌لكێشكردنی بێگانه.
به‌ڕای من وشه‌ی په‌لكێشكردن زۆر گونجاو نییه، چونكه له‌ڕووی ماناوه هه‌ستناكه‌م به‌ته‌واوه‌تی ناشرینی كرداره‌كه ده‌ربخات و بێگانهكهش بێ‌تاوان ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌زۆر كاره‌كه‌ی پێكرابێت، به‌ڵام به‌ناچاریی به‌كارمهێنا.
په‌لكێشكردنی هێزی بێگانه له‌ناو كورددا شتێكی نوێ یان سه‌یرنییه، مێژووی دوور‌و نزیك چه‌ندین نموونه‌ی تێدایه. بڕواناكه‌م هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك وه‌ك كورد په‌لكێشكردنی هێزی داگیركه‌ری بۆ ناو خاكه‌كه‌ی به‌ئاسایی وه‌ربگرێت، خاك لای هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك پیرۆزترینه، به‌ڵام مێژووی كورد وامان پێناڵێت و به‌رده‌وام سه‌ركرده‌كانی كورد مامه‌ڵیان بهخاكهوه كردووه‌و له‌پێناوی پاره‌دا هه‌میشه خاكیان فرۆشتووه، هه‌رچه‌نده هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك نییه ئه‌وه‌نده جورئه‌تی هه‌بووبێت به‌ئاشكرا وابڵێت، به‌ڵام به‌كرده‌وه سه‌لماندویانه.
پێشتر باسناكه‌م، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی چاڵدێرانه‌وه به‌ئاسته‌م سه‌ركرده‌ی كورد هه‌یه خاكی لا گرنگ بووبێت، له‌شه‌ڕی چاڵدێراندا كورده‌كان دابه‌شی هه‌ردوولای شه‌ڕه‌كه بووبوون، هه‌ر لایه‌ك ده‌یویست خاكه‌كه‌ی بكه‌وێته ژێر ده‌ستی ئه‌و داگیركه‌ره‌ی خۆی بۆته سووری به‌ر له‌شكره‌كه‌ی.
زیاتر له چوارسه‌ده كوردستان له‌ژێر ده‌ستی عوسمانیه‌كاندا بوو، هه‌ر سه‌رۆك خێڵ بوو پێش سوپای عوسمانی ده‌كه‌وت دژی خێڵه‌كه‌ی دراوسێیی، هه‌ر هێزو لایه‌ن بوون ده‌كه‌وتنه پێش سوپای عوسمانی دژ بهفیسار ئیماره‌ت. بۆ یه‌كجاریش كه‌س بیری له‌خاك نه‌كرده‌وه، بیریشی كردبێته‌وه به‌كرده‌وه نه‌بووه.
شێخ مه‌حموود ویستی ده‌وڵه‌ت دروستبكات، هه‌ر خێڵ بوو دژی ده‌وه‌ستایه‌وه، ته‌نانه‌ت شار هه‌بوو به‌دزیه‌وه مه‌زبه‌ته‌ی ناردبوو كه نایانه‌وێت به‌شێك بن له‌ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی شێخ و ئاماده‌ش بوون پێش سوپای ئینگلیز بكه‌ون.
قازی محه‌مه‌د به هه‌موو كهموكوڕیهكانهوه كۆماری ڕاگه‌یاند، به‌ڵام زۆرینه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێراندابوون و ئاماده‌ش بوون پێش سوپای شاهنشاهی بكه‌ون.
كاتێك شۆڕشی ئه‌یلول هه‌رای تێكه‌وت و له‌سه‌ر چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی به‌به‌غداوه باڵی مه‌كته‌ب سیاسی و عێلی بارزانی پێكداهه‌ڵپژان، براده‌رانی مه‌كته‌ب سیاسی بێ سێ و دوو خزانه په‌نا حكومه‌تی عێراق و پێش سوپا كه‌وتن بۆ لێدانی باڵه‌كه‌ی دیكه، ئه‌وسا خه‌ڵك به‌ته‌وسه‌وه ده‌یوت كۆڵوانه سوور، وه‌ك ئاماژه بۆ سووری پێش له‌شكر.
له‌دوای ئاشبهتاڵیشهوه هه‌رگیز پارتی سێ و دووی نه‌كردووه له هێنانی سوپای ئێران و توركیا بۆ سه‌ر یه‌كێتی نه‌یاری، شه‌ڕی هه‌كاری ناشرینترین نموونه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه.
له‌هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو یه‌كێتی به‌و په‌ڕی شانازییه‌وه پێش سوپای ئێران كه‌وت بۆ لێدانی بیره‌نه‌وته‌كانی كه‌ركوك و پاشان ته‌واوی حیزبه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی كه‌وتنه پێش سوپای ئێران بۆ داگیركردنی هه‌ڵه‌بجه، بێئه‌وه‌ی بیری له‌وه بكه‌نه‌وه هێنانی سوپای بێگانه بۆ سه‌ر خاكی خۆت خیانه‌ته، ئیتر ئه‌وه ڕوویدا كه بینیمان له‌و شاره برینداره.
له‌ئه‌نفاله‌كاندا سێسه‌دو په‌نجا هه‌زار جاشی كورد پێش سوپای عێراق كه‌وتن بۆ له‌ناوبردنی خه‌ڵكی بێچهك و تێكدانی گونده‌كانی خۆیان.
له‌دوای دروستبوونی قه‌واره‌ی كوردیشه‌وه گۆمه‌كه قوڵتربووه‌وه، هه‌ردوو حیزبه‌كه‌ی ئه‌وسای ده‌سه‌ڵات درێغیان نه‌كردووه له پێشڕهوتیكردنی له‌شكری بێگانه‌و زۆر بێباكانهش شانازیان پێوه‌كردووه، جگه له‌سه‌رده‌می تیرۆركردنی كادره‌كانی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له‌به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی هێزی ئێرانی بگاته كۆیه‌و ڕاسته‌وخۆ له‌حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان بدات، به‌رده‌وام هێزی چه‌كداری ئێرانی له‌م ناوچه‌یه ته‌راتێنی كردووه‌و ته‌نانه‌ت سه‌ركرده باڵاكانی یه‌كێتی ڕه‌سمی یادگارییان وه‌ك شانازی له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمانده ئێرانیانه‌دا بڵاوده‌كرده‌وه.
له سیویهكی ئابدا پارتی به‌وپه‌ڕی شانازییه‌وه سوپای عێراقی هێنایه سه‌ر هه‌ولێرو داگیریكرد، تا ئێستاش شانازی پێوه ده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ركێشیه‌ی سوپای عێراق، ئه‌مریكا چه‌ند موشه‌كێكی به عێراقه‌وه نا، هه‌ر ئه‌و كات ڕۆژنامه‌نوسێك له سه‌رۆكی ئه‌مریكای پرسی، باشه له‌جیاتی ته‌قاندنی ئه‌و مووشه‌كه گرانبه‌هایانه، باشتر نه‌بوو پاره‌كه‌ی بده‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان تا بتوانن له‌ڕووی سوپای عێراقدا بوه‌ستن، سه‌رۆك له‌وه‌ڵامدا وتی كورده‌كان خۆیان پێش له‌شكری عێراق كه‌وتوون بۆ داگیركردنی پایته‌خته‌كه‌یان، ئه‌گه‌ر من كارێكی وابكه‌م پاسه‌وانه‌كانی خۆم پێش هه‌ركه‌سێك ده‌مكوژن. ئێمه ئه‌وساو به‌ئێستاشه‌وه له‌و قسه‌یه تێنه‌گه‌یشتین، چونكه هه‌رگیز لای ئێمه خاك گرنگترین نه‌بووه.
دوای مانگێك یه‌كێتیش له‌گه‌رده‌لوولی تۆڵه‌دا هاوشێوه‌ی پارتی به‌پاڵپشتی قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان ناوچه‌كانی خۆی گرته‌وه‌و قه‌واره‌كه دوو له‌تكرا.
بۆیه ئێستا لات سه‌یرنه‌بێت، ده‌سه‌ڵاتداری كوردی پێش له‌شكری ئیحتلالی توركی بكه‌وێت و پێشمه‌رگه‌كانی بكاته پاسه‌وانی بنكه‌و باره‌گاكانی تورك، ئه‌مه بست و پێنجه‌مین جاره و تا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه بمێنن به‌رده‌وام ده‌بێت.
یه‌كێتی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه شه‌ڕی بوو، پێش ته‌قاندنی یه‌كه‌م فیشه‌ك داوای یارمه‌تی لهتوركان كرد، پارتی به‌به‌رده‌وامی شه‌ڕی په‌كه‌كه ده‌كات و توركیاش وه‌ك هێزی یه‌ده‌گی خۆی سه‌یری ده‌كات.
خه‌تاكه ته‌نیا لهحیزبهكانهوه نییه، ئه‌وه‌تا به‌لیستی مووچه زیاتر له چوار سه‌د هه‌زار پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه، ته‌نیا یه‌ك كه‌س به فه‌رمانده‌رو بنفهرمانهوه نه‌چووه بۆ شه‌ڕی تور‌كان، بۆ؟
چونكه لای ئێمه خاك گرنگتر نییه.
- Latest Posts by محەمەد عەبدوڵا
محەمەد عەبدوڵا: ئەنفال لە ڕوانگەیەکی دیکەوە.
-محەمەد عەبدوڵا: هەڵەبجە، شەڕی کۆتایی.
-محەمەد عەبدوڵا: گەمەی حوکمڕانی.!
- All Posts