شێرزاد شێخانی: ئایا پارتی ده‌ستبه‌رداری بندیواره‌كانی خۆی ده‌بێ؟
وه‌ڵام: مه‌حاڵه.
ئیدی نه ورته‌ورتی حزبه‌كان، نه قه‌وچه قهوچی وه‌زیره‌كان، نه پڕته‌وبۆڵه‌ی شه‌قامیش ئیستیفاده‌ی یه‌ك فلسی قهڵپییان نیه.. چونكه:
1- به‌پێی زانیاری په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی به‌غدا” حكومه‌تی فیدرالێ ته‌نها ئیعتراف به 750 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌رێم ده‌كات و باقییه‌كه‌ی كه نیو ملیۆنه به بندیوار حسێب كردووه. كه‌واته پێنج سه‌د هه‌زار كه‌س مووچه‌ی ناشه‌رعی وه‌رده‌گرن. به‌و حیسابه‌ش كه پارتی هه‌میشه حزبی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵات بووه كه‌واته به‌شی شێری به‌ر ئه‌كه‌وێ كه ئه‌مانه‌ش هه‌موویان ده‌نگده‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانین. بۆیه پارتی له‌ژێر هیچ فشارێكدا ناتوانێ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و سه‌دان هه‌زار ده‌نگده‌ره‌ی خۆی بێت كه له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكدا پله‌ی یه‌كه‌می بۆ مسۆگه‌ر ئه‌كه‌ن.
2- به‌شێك له‌وانه‌ی حیسابی بندیواریان بۆ ئه‌كرێ ئه‌و ده‌یان هه‌زار چه‌كداره‌ی له‌شكری رۆژو گرووپه بهكرێگییراوهكان وعهشییرهتهكانی دیوی توركیا و ئێرانن، كه ئه‌مانه‌ش بۆ رۆژی ته‌نگانه له‌دژی میلله‌تی باشوور به‌كار ئه‌هێنرێن و بوونه‌ته چه‌كی ده‌ستی پارتین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری له‌كوردستاندا، بۆیه ئه‌سته‌مه پارتی ئه‌م چه‌كه له‌ده‌ست خۆی بدات.
3- به‌شێك له‌و بندیوارانه ئه‌و به‌ڵته‌چی و شهقوهشێنانهی پارتین كه له ئه‌گه‌ری هه‌ر خۆپیشاندانێكدا به‌سه‌ر شه‌قام و كووچه‌و كۆڵانه‌كانی شاره‌كاندا بڵاویان ئه‌كاته‌وه‌و له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا رووبه‌رووی جه‌ماوه‌ریان ئه‌كاته‌وه.
4- به‌شێك له‌و بندیوارانه ئه‌و كۆیله‌و قهڵهمفرۆشانهن كه رۆژانه له‌میدیاكانی پارتی وكه‌ناڵه ئاسمانیه‌كاندا دیفاع له سیاسه‌ته تاكڕه‌وییه‌كانی پارتی ئه‌كه‌ن بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك.
5- به‌شێك له‌م بندیوارانه موسته‌شارو مه‌فره‌زه خاسه‌و كۆنه بهعسییهكانن، كه ئه‌مانه‌ش ته‌نها بۆ ده‌نگ كۆكردنه‌وه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌كاریان دێنێ.
6- به‌شێك له‌م بندیوارانه ئه‌و كادیر‌و ئه‌ندامانی پارتین كه مووچه‌یان گواستراوه‌ته سه‌ر حكومه‌ت و به‌شێكیان خانه‌نشینكراون، به‌شه‌كه‌ی تریشیان له‌سه‌ر هێزه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن، ئه‌مانه‌ش خه‌ڵكانی دڵسۆزی پارتین وئاسان نیه ده‌ستبه‌رداریان بێت.
7- به‌شێك له‌و بندیوارانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه رۆژێك له‌رۆژان شاخیان نه‌بینیوه ، به‌ڵام به‌ناوی شۆڕشی ئه‌یلول و گوڵان و زیندانی سیاسی و شه‌هیدو كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ر مووچه‌ی خانه‌نشینیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
كه‌واته ئه‌م له‌شكره‌ی بندیواری پارتی چه‌كێكی كاریگه‌ری ده‌ستیه‌تی هه‌م بۆ به‌كارهێنانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، هه‌میش بۆ به‌هاناوه چوونی له‌كاتی ته‌نگانه‌دا، بۆیه پارتی ئه‌وه‌نده گێل نیه له‌به‌ر خاتری چاوی میلله‌ت و به درۆی چاكسازی ده‌ستبه‌رداری ئه‌مانه بێت. بۆیه پێموایه پارتی ئه‌گه‌ر هه‌موو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت ببڕێ ده‌ست بۆ ئه‌م بندیوارانه نابات.
بێگومان یه‌كێتی و حزبه‌كانیتریش بندیواری خۆیان هه‌یه، به‌ڵام وه‌كو پێشتر ئاماژه‌م پێدا كه به‌شی شێر به‌ر پارتی ئه‌كه‌وێ، بۆیه حزبه‌كانی غه‌یری پارتیش ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌ست بۆ بندیواره‌كانیان ببرێ.
مه‌سه‌له ههولێریهكه ده‌ڵێ : گه‌وره ئاو ده‌ڕێژێ، گچكه‌ش پێی لێده‌نێ …
- Latest Posts by شێرزاد شێخانی
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
-شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
-شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts