عیماد عه‌لی: كه هه‌ڵوێستی به‌غدا وا بێت، چاره‌سه‌ر چیه؟
ئه‌وه‌ی به چۆنێتی بیركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م حكومه‌ته‌كانی به‌غدا له كاتی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ كورد دا بچێته‌وه، زۆر به روونی بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌گه‌ر كورد له حاڵه‌تی لاوازی رووی تێكردبێت پێداگری زیاتر له‌سه‌ر ملكه‌چبونی كورد ده‌كات و تا بۆی بكرێت زیاتر پێ له‌سه‌ر ملی كورد ده‌نێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كورد له باردودۆخێكی به‌هێزدا بێت و كارتی به‌ده‌سته‌وه بێت سه‌ره‌ڕای بوونی قوڵایی ده‌وڵه‌ت له به‌غدا به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته به‌خۆی داوای دانوستان ده‌دكات و هه‌ڵوێست و راوبۆچونی جیاواز ده‌بێت.
به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا كورد ئه‌مه‌ی له‌به‌رچاو نیه و چه‌ندین جار به كارته‌وه رووی له‌به‌غدا كردووه و ته‌نانه‌ت له‌حاڵه‌تی به‌هێزیدا بووه كه‌چی نه‌یتوانیوه ئامانجه‌كانی بپێكێت و پێ له‌سه‌ر مافه‌كانی خۆی بنێت و به‌ده‌ستكه‌وت لێی ده‌ربچێت، ته‌نانه‌ت له به‌هێزیشدا خاتری حكومه‌تی ناوه‌ندی گرتووه و خاڵه لاوازه‌كانی پركردۆته‌وه و چه‌ندین هه‌لی له‌دستداوه و ته‌نانه‌ت دووباره عیراقی روخاوی دروست كردۆته‌وه.
ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه جیاوازیه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌وتۆ له نێوان حكومه‌ته‌كانی به‌غدا به‌دیناكرێت و له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسی كورد هه‌مان ره‌فتار و كردار ده‌كه‌ن، به پاشایه‌تی وكۆماری وبه دیكتاتۆری و نیمچه دیموكراسیه‌وه، به هه‌مان بیركردنه‌وه و گوفتار و ره‌فتار له‌گه‌ڵ كورد هه‌ڵوێست دهنوێین. كێشه هه‌ره گه‌وره كه له‌وێدایه‌و له مێژوودا ئه‌وه‌ش سه‌لمێنراوه كه ئه‌گه‌ر كوردێك له ناوه‌ند كاربه‌ده‌ست بێت و پۆستی وه‌رگرتبێت، له‌و كاتانه‌دا له عه‌ره‌به‌كه عه‌ره‌بتر و عیراقیتر بووه و خۆی له‌بیركردووه.
ئه‌ی هۆكاره‌كان چین؟
1- ناته‌بایی نێوخۆیی كورد به‌خۆی و بونی هه‌ڵوێستی هه‌مه‌جۆری جیاواز و نا یه‌كگرتوویی نێوخۆیی و جیاوازی له جۆری په‌یوه‌ندیه‌كان یان بوونی چه‌ندین په‌یوه‌ندیی هه‌مه‌چه‌شنی حزبی له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی عیراق و ولاتانی ده‌وروپشت و به‌دوور له سه‌نترالیزمی په‌یوه‌ندیه حكومویهكانی كوردستان و زاڵبونی حزب له‌م سێكته‌ره‌دا.
2- بوونی چه‌ندین كون‌و كه‌له‌به‌ر و بۆشایی گه‌وره و ده‌رگای واڵا بۆ ده‌ستوه‌ردانی نه‌ك به‌غدا به ته‌نها به‌لكو وڵاتانی ده‌رو درواسێش له كاروباری كورد و ئیستغلال كردنی له لایه‌ن ئه‌ویتره‌وه.
3- نه‌بونی متمانه به‌خۆبوون و سیاسه‌تێكی روون و ئاشكرای یه‌كگرتوو، له‌گه‌ڵ په‌رشوبڵاوی و ملكه‌چبوون بۆ ئه‌م و ئه‌و به‌هۆكاری به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و كه‌سی.
4- خاڵی لاوازی هه‌ره‌سه‌ره‌كی ئه‌م دانوستانه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، مایه‌پوچبونی ئیداری و مالی حكومه‌تی هه‌رێم و كاریگه‌ری نه‌بوونی متامانهیه له نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات و بوونی ده‌نگی مناڵانه و هه‌رزه‌كارانه‌ی هه‌ندێك سیاسی و خاوه‌ن پله و پۆستی رێكه‌وت كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ستراتیج ناخوێننه‌وه و به ره‌فتاری پۆپۆلیستانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه ترسناههكهی كورد ده‌كه‌ن، چی له به‌غدا بن یان له كوردستان.
5- نه‌بونی دابه‌شكردنی رۆڵه‌كان له نێوان پێكهاته‌ی وه‌فدی دانوستانكاری كورد به پێچه‌وانه‌ی به‌غدا كه هه‌ڵوێستی راسته‌قینه ده‌درێته خه‌ڵكه دانوستان كاره‌كه‌ی خواره‌وه و سه‌ركرده باڵاكان قسه‌ی روكه‌ش و باس له د‌ستور ده‌كه‌ن.
باشه ئه‌ی چاره‌سه‌ر؟
تاوه‌كو وه‌زعی كورد وابێت و له‌م لاوازیه بێت باشتر وایه روو له‌به‌غدا نه‌كرێت وئهولهویات ئه‌وه‌یه له نێوخۆی كوردستان هه‌نگاوگه‌لێكی سیاسی و ئیداری و ئابووری ئه‌رێنی بنرێت و وابكات كه به‌غدا به ئاشكرا بیر و ره‌فتاری بگۆڕێت وهه‌ڵوێستی جیاواز بنوێنێت و ئه‌و بوغرایی وبێ منه‌تیه‌ی نه‌مێنێت.
ئه‌مه چۆن ده‌بێت؟
1- بۆ یه‌كجاریش بووه، رق و كینه و كاریگه‌ریانه‌ی دژایه‌تی مێژووی ململانێی كه‌س و لایه‌نه‌كان وه‌لاوه بنرێت و له كۆبونهوههیكی فراوانی دلپاكی و كوردانه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پلانێكی جوان داڕێژن و یه‌ك ده‌نگی و ره‌نگی خۆیان بۆ ئه‌وانتیر بسه‌لمێنن.
2- ئه‌گه‌ر بكرێت لیژنه‌یه‌كی بێ لایه‌ن و پسپۆڕ و شاره‌زای دلسۆزی ناحزبی دوور له گومانی بوونی په‌یوه‌ندی بهمو به‌و، بۆ دانوستان پێكبهێنرێت، له‌جیاتی ئه‌م وه‌فده حزبی و حكومیانه‌ی هه‌رێم ئه‌ركی دانوستانی بخرێته ئه‌ستۆی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا بزانێت كه ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندی حزبی له‌به‌رچاو ناگرن و به راشكاوی و روونكاری مامه‌ڵه له‌گه‌ل گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكی كوردستانیان له‌به‌رچاوه. خه‌ڵكی متمانه‌یان پێ ده‌كات و هه‌ر ملهوریهكی به‌غدا بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا ده‌كه‌ن و باوه‌ڕیان پێده‌كه‌ن.
3- پێش رووكردنه به‌غدا، له ڕووی دارایی و ئیداریه‌وه هه‌نگاوی وا بنرێت كه به‌غدا هه‌ست بكات وه‌زعی دارای هه‌رێم رووی له باشی كردووه و پێویستیه‌كی ئه‌وتۆ به‌وان نه‌ماوه و دانوستان بۆ رێككه‌وتنی درێژخایه‌ن ده‌كه‌ن نه‌ك له به‌ر هۆكاری قه‌یران و پاڵنانی حزبی و ترسی مایه‌پوچی دارایی.
4- گرنگیدان به به‌رهه‌می نێوخۆیی و رووكردنه ئه‌ڵته‌رناتیڤ، ئه‌گه‌ر بكرێت داهاته‌كان زیاتر بكرێت و شه‌فافانه پرسی نه‌وت و غاز باس بكرێت و بۆ خه‌ڵك بسه‌لمێنرێت كه دزی و گه‌نده‌ڵی تیدا نیه و له لایه‌ن وڵاتانه‌وه ههڵنهخهڵهتێنراوین.
5- دوای خۆ رێكخستنه‌وه، هه‌وڵی راكێشانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه كان و وڵاتانی زلهێز بۆ نێو دانوستانه‌كان بدرێت و به‌شدار بن له دیاریكردنی خه‌تابار و پێشێلكاری ده‌ستور بۆ سه‌رجه‌م گه‌لانی عیراق و جیهانیش.
واته به خۆرێكخستنه‌وه و دڵپاكی و نزیكبونه‌وه و یه‌كگرتوویی و دوركه‌وتنه‌وه له ملهوڕی و رق و كینه و به‌شداری هه‌مووان و وه‌لا نانی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك و به پلانی تۆكمه، كارته‌كانی ده‌ستی كورد زیاتر ده‌بن و ئه‌و كاته به‌غدا ملكه‌چی دانوستانی هاوسه‌نگ ده‌بێت و بوغراییهكهی له‌قوڕ ده‌نرێت.