سوپا سەلام: وانەیەک لە گاندی!
گاندى: كوڕم تاكه رێگاى گه‌یشتن به‌سه‌ر كه‌وتن ئه‌وه‌یه له مرۆڤایه‌تى دانه‌بڕێین.
زۆرن ئه‌و میلهتانهى به وێنه‌ى كورد به قۆناغى رزگارى نیشتمانیدا تێپه‌ڕیون و گه‌یشتوون به ئامانجه‌كانى خۆیان، به‌ڵام كه من ئه‌و میلهتانهى كوردئاسا له نیوه‌ى رێگا گرفتارى قێزهاتنهوهبن له یه‌ك و ته‌نانه‌ت به قوربانى و نههامهتهیهكانى یه‌كدى خه‌نى بن و بیكه‌نه مایه‌ى گاڵته‌وگه‌پ.
عهرهبێكى مه‌غریبى دڵى بۆ قوربانیه‌كى غه‌ززه ده‌جۆشێ، ئیتاڵیهكى دانیشتووى نیۆرك داوا له (تره‌مپ) ده‌كات به هاناى خه‌ڵكى ئیتاڵیاوا بچێ له سه‌روبه‌ندى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنادا، توركێكى موینخى ئه‌ڵمانیا له‌ناو یاریگاى دۆرتموند نزا بۆ یانه‌ى فهنهربهخچهى وڵاتى دایك ده‌كات، ته‌نها كوردى ئه‌م عیراقه نه‌بێت كه هێشتا كلتورى شه‌ڕه‌گه‌ڕه‌ك و كلكى كه‌ر بڕین و پوش و پاوان سوتاندنى زه‌مه‌نى باوانى تێنه‌په‌ڕاندووه.
ئه‌م گرفته‌ش چه‌نده په‌یوه‌ندى داره به‌لایه‌نى ده‌روونی تاكى كوردى عراقه‌وه، هێنده‌ى تر په‌یوه‌ندیداره به‌و ئاكاره باوانه‌ى كه‌له‌و كۆمه‌ڵگایه‌ى تیایدا گه‌شه‌ى كردووه، چونكه (ده‌روونى مرۆڤ و ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ى لێوه‌ى ده‌ئاڵێت،دروستكراوى ده‌ستى كۆمه‌ڵگاكه‌یه – على وه‌ردى -)،ئه‌مه‌ش واى كردووه مرۆڤ گه‌لێك بێت كه‌سایه‌تیه‌كى دوو فلیقانه (دوو روو)ى لێده‌رچێت، له‌لایه‌كه‌وه بانگه‌شه‌ى كوردبوون و ده‌وڵه‌تدارى و هاونیشتمانى بوون بكات و له مزگه‌وت و نزرگه‌و شوێنه ئاینیه‌كان نزا بۆ وڵات و هاونیشتمانیانى بكات،له‌لایه‌كى دیكه‌وه شاگه‌شكه بێت كاتێك كاره‌ساتێك یاخود به‌ڵایه‌ك تووشى ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ى نیشتمانه‌كه‌ى ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر به‌شێك له هۆكاره‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ئه‌و هه‌ژمونه سیاسیه‌ى كه له نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو باڵى به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌دا كێشابوو كه كارى له‌سه‌ر (مصائب قوم عند قوم فوائد) ده‌كرد و ئه‌م میتۆده شۆڕ كرابوه‌وه ناو په‌روه‌رده‌ى تاك و خێزانه‌كان، به‌ڵام خۆ ناكرێت دواى نزیك به نیو سه‌ده هێشتا كلتورى قێزهاتنهوهى نێوان دانشتوانى شاره‌كان وه‌ك میرات بگوازرێته‌وه بۆ وه‌چه‌كان و هێند دڕدۆنگ په‌روه‌رده بكرێن ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ڵایه‌ك به‌سه‌ر سلیمانى یاخود شارێكى دیكه‌ى ئه‌م هه‌رێمه بچوكه‌دا هات له قازانجى خۆى و حزبهكهیدایه و دوژمنێكى بێزراوى له‌ناو چووه، چونكه به هه‌موو پێودانگێك دووره له به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان.
له‌كوێى مرۆڤایه‌تیدا هاتووه هه‌واڵى مردنى (6)كه‌س به ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سلیمانى له كۆى (20هه‌زار)كه‌س ته‌نها (968)كه‌س پێى دڵگران بێت و ئه‌وانى دیكه خه‌نى بن، گریمان ئه‌وانه‌ى ته‌نها لایكیان كردووه له نه‌زانینى چۆنێتى به‌كارهێنانى فه‌یسبوك بێت، خۆ له‌و ژماره‌یه (231)كه‌س به‌فعلى به مه‌رگى ئه‌م ئازیزانه‌ى سلیمانى قاقا لێده‌ده‌ن و (28)كه‌سیان هه‌واڵه‌كه‌یان به‌دڵه.. ئه‌م مشته بچوكه‌ى خه‌رمانى شارچێتى و دوور كه‌وتنه‌وه له مرۆڤایه‌تى ئه‌گه‌ر لاى هه‌ندێك شتێكى سانا بێت، به‌ڵام به هه‌موو پێوه‌رێكى زانستى كۆمه‌ڵناسى مایه‌ى تێڕامانه كه هێشتا ره‌شه مه‌خلوقى ئاوها هه‌بن مه‌رگى هاوزمانى خۆیان شاگهشكهیان بكات! ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره په‌روه‌رده و بیركردنه‌وه‌یه به هه‌ند وه‌ربگرین ده‌توانین گه‌ره‌نتى یه‌ك سه‌ده‌ى دیكه بكه‌ین كه كوردى ئه‌م عیراقه ناگاته مهقصهدهكهى (بێكه‌س) و ده‌بێت هه‌زار ره‌حمه‌ت بۆ (گۆران)ى شاعیر بنێرین كه فه‌رمووى:
ئه‌ى ترفهى مانگه شه‌وى ده‌ركى ده‌لاقه
باپیس نه‌بى خۆت مه‌ده له‌م كوردى عیراقه