عیماد عه‌لی: جڵه‌وی رزگاربونمان به‌ده‌ست كێ یه؟
به‌ڵێ رزگارمان ده‌بێت، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌ی باسی ده‌كه‌ین و له‌سه‌ر ده‌ستی به‌ده‌ر له‌م ده‌سه‌لاته مایه‌پوچه و به‌دوور له سه‌رجه‌م حزب و پێكهاته‌كانیه‌وه. پرسیاره گرنگ و ته‌وه‌ری و چارهنوسسازهكه ئه‌وه‌یه، چۆن و به‌كێ و كه‌ی ده‌كریت؟ ئه‌گه‌ر به ماتماتیكانیه حسابی بكه‌ین، وه‌ڵامێكی واقیعیانه به‌دیده‌كه‌ین.
جارێك با ئه‌وه بخه‌ینه لاوه و به‌ڕه‌هایی باوه‌ڕی به‌هێزمان به‌وه بێت كه تاوه‌كو ئه‌م حزبانه و ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ی باشوور مابێت و به‌م كه‌ره‌سته دهستڕۆیشووانهوه به‌ڕێوه‌بچین و به‌م شێوه‌یه ده‌ستیان واڵا بێت، به پشت به‌ستن و له‌به‌رچاوگرتنی هۆكاری خودی و بابه‌تیشه‌وه ده‌گه‌ینه قه‌ناعه‌تی ره‌هایی كه به‌هۆی تێكه‌ڵبوون و لێكئاڵانی هاوكێشه‌كان و پێكهوهبهتسراویی به‌رژه‌وه‌ندیه هه‌مه‌چه‌شنه كه‌سی و حزبیكان، ده‌گه‌ینه سه‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌تی ته‌واومان هه‌بێت كه رۆژ له دوای رۆژ رووه و خراپتر ده‌ڕۆین و تروسكاییه‌ك و هیوایه‌كی بچوكیش نابینینه‌وه بۆ چاكبوون و چاكسازیی و به‌خۆداچونه‌وه و ساغبوونه‌وه‌ی چاك و خراپی ئه‌مانه‌ی سهرساحهكهی باشووری كوردستان و له نسكۆ و ئاشبه‌تاڵ و شكستی یه‌كجاره‌كی نزیك ده‌بینه‌وه. ئه‌ی كێ قوتارمان ده‌كات وچۆن ئه‌و هێزه دێته ئاراوه ئه‌و ئامانجه چاره‌نوسسازه بێنێته دی؟
با ئه‌وه‌ش بلێین، كه ته‌نانه‌ت هاتنه ئارای زه‌مینه‌سازی و به‌رپابوونی شۆرشی سه‌رتاسه‌ری به‌هۆی بوونی دوژمنانی ده‌وربه‌ر و ده‌ستوه‌ردانیان وامان لێده‌كات كه ئه‌گه‌ری ده‌رئه‌نجامی خراپتر له‌م وه‌زعه به‌هێزتره له رزگاربوون و كه‌وتنه سه‌ر سكه‌ی راست. ئه‌ی رزگاربونمان چۆن و به كێ ده‌كرێت؟
ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه له مێژووی نزیكماندا سێ ئه‌زمونمان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵیانسه‌نگێنین و به دیاریكردرنی فاكته‌ره‌كان ئه‌و ئه‌زمونه یان كه‌ره‌سته و پێكهاته‌یه یان لایه‌نه به رێژه‌یه‌كی باڵاتر به باشتر بزانین بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك بژارده‌یه‌كی گونجاو بۆ به ئازادی وه‌رگرتنی كلیلی رزگاری له میله‌تی كورد له كوردستانی باشوور به گونجاوی بزانین. ئه‌و سێ ئه‌زمونه بریتین له:
1- ئه‌زمونی پارتی و خه‌باتی كلاسیكی
2- ئه‌زمونی یه‌كێتی و هاوشێوه‌كانی و خه‌باتی تێكه‌ڵی كلاسیكی و سه‌رده‌مانه
3- ئه‌زمونی په‌كه‌كه و هاوشێوه‌كانی له چوارپارچه‌ی كوردستان و خه‌باتی گونجاوی سه‌رده‌میانه‌ی واقیعی.
هه‌ردوو ئه‌زمونی یه‌كه‌م و دووه‌م شكستهێنانی خۆیان سه‌لماند و بوارێكی بچوكیشیان نه‌هێشتۆته‌وه بۆ قه‌ناعه‌ت كردنی خه‌ڵك وباوهڕبون به‌وه‌ی كه خه‌بات و مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر ساحه‌كه له قازانجی خه‌ڵك بكه‌وێته‌وه. ده‌مێنێته‌وه ئه‌زمونی سێیه‌م به هه‌موو كه‌موكورتیه‌كانیه‌وه.
دیاره ئه‌زمونی په‌كه‌كه‌ش بێ كه‌موكورتی نیه به‌ڵام له‌چاو ئه‌وان تروسكاییه‌ك له هیوا به بونی قازانج له هاوشیوه‌یی و هاوئهزمونی ماوه، به‌ڵام به مه‌رج و چۆنێتی كاركردنی رێكخستنێكی هه‌لقوڵاوی خۆڕسكانه‌ی نێو چین و توێژه‌كانی گه‌لی كوردستانی باشوور ئه‌گه‌ر به هاوكاری و پشتگیری خه‌ڵكی به‌ئه‌زمون و تێگه‌یشتووی هه‌مه‌چه‌شنی رۆشنبیری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی نێو خه‌ڵكی كوردستان بێت.
دیاره تا ئێستای دوو تاقیكردنه‌وه له‌مه‌ر هاوشێوه‌یی بونی په‌كه‌كه و به ده‌ستگیرۆیی و یارمه‌تی په‌كه‌كه له كوردستانی باشوور هاتۆته ئاراوه، ئه‌وانیش (پارتی چاره‌سه‌ر و ته‌ڤگه‌ری ئازادی) ن. ئه‌وه‌ی راستی بێت و به راشكاوی باسی بكه‌ین، به هۆكارگه‌لێك و له‌پێشه‌وه‌یاندا له‌به‌رچاونه‌گرتنی تایبه‌تمه‌ندی باشووری كوردستان، تاوه‌كو ئه‌مڕۆ هه‌ردوولایه‌ن شكستیان هیناوه و جێی ده‌ستیان دیار نه‌بووه و نابێت.
پرسیاره‌كه له‌وێدایه ئه‌ی كه‌وابێت كوردستانی باشوور به كێ رزگاری ده‌بێت؟
به خوێندنه‌وه‌ی هه‌مه‌چه‌شنی بارودۆخی كوردستانی باشوور و مێژووه‌كه‌ی و عه‌قڵیه‌تی خه‌ڵك و باری رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و پێویستیه‌كانی ژیان و زه‌روره‌تی هه‌ڵقوڵانی ئه‌ڵته‌رناتیڤی گونجاو بۆ پێكهاته‌ی له‌ناوچو و بێ كه‌ڵك و ئیكسپایهری ڕزیوی به‌رچاوی ئێستا.
به‌ڵێ هاوكاری و ده‌ستگیرۆیی و ئه‌زمون و شاره‌زایی چۆنێتی به‌ڕیوه‌چونی خه‌بات و كاری په‌كه‌كه یه‌كێكه له پێویهستیهكان بۆ رزگاربونمان به‌ڵام به‌دوور له‌ده‌ستوه‌ردان و پاشكۆیه‌تی و هاوشیوه‌یی، به‌ڵكو به سه‌ربه‌خۆیی كار و له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندی باشوور و ئامانجه تایبه‌تیه‌كان و خوێندنه‌وه‌ی قۆناغه‌كه كه چیاوازیهكی یه‌كجار زۆری له‌گه‌ڵ باكوور وباشوور و رۆژهه‌ڵات هه‌یه.
ئێستا، ئه‌و گه‌له‌ی باشوور زۆر كه‌ره‌سته‌ی باش و پڕ و عاقڵ و به‌توانا و ته‌نانه‌ت بیرمه‌ندی تێدایه كه هه‌مووان ده‌زانن شێوه وجۆری حزبایه‌تی و مامه‌ڵه‌ی حزبه گه‌نده‌ڵه‌كانی كوردستانی باشوور بێ هیوای كردوون و دووره‌په‌رێزن و خه‌ڵكیش ده‌كوڵێت و بێ سه‌ركرده‌ی راسته‌قینه و دڵسۆز و ئازا و بوێر ماوه‌ته‌وه، ده‌كرێت به هێوری و له‌سه‌رخۆیی و هێمنانه سه‌ری هۆشمه‌ند و ژیر بخرێته‌گه‌ڕ و له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی و له ئانوساتی گونجاو‌دا ئه‌ڵته‌رناتیڤی گونجاوی وه‌زعی كوردتسانی باشوور بكه‌ونه كار و خه‌باتی دروست و‌ر استه‌قینه و هه‌نگاوی یه‌كه‌می رزگاری بنێن.
نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه خوێنی بۆ رژاوه و قوربانی بۆدراوه، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاكه ئه‌زمونه له باشوور و تا ڕاده‌یه‌ك ئازادیه‌كی بێ پیشینه‌ی تێدا به‌رقه‌راربووه، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی خودبهڕیوهبریشه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوژمنان گوێقوڵاخ و له بۆسه‌دان بۆ ئیستغلالكردنی هه‌ل و بۆشایی گه‌وره بۆ هه‌ڵپه‌كردن و به‌كارهێنانی كهڵپه و نینوكه دڕهكانیان بۆ له‌ناوبردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه به زیان گه‌یاندن و هێنانه رارای ئه‌گه‌ری له‌ناوچونی ئه‌م قه‌واره‌یه جگه له ئه‌ڵته‌رناتیڤی خراپر هیچی به‌دواوه نایه‌ت.
بۆیه ده‌بێت كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر له‌به‌رچاو بگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت:
* بوارنه‌درێت به دروستبونی پشێوی و ئاژاوه‌گیڕی و ڕاوڕوت و له‌ده‌ستچونی جڵه‌وی وه‌زعه‌كه.
* هه‌وڵی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نێوخۆیی و داموده‌زگاكان و به‌هێزكردنیان به به‌دیلی گونجاو به پلانێكی تۆكمه‌ی درێژخایه‌ن و له لایه‌ن رێكخستن و پێكهاته‌یه‌كی به‌دیلی ئه‌م گه‌نده‌ڵانه.
* له‌به‌رچاوگرتنی جموجوڵی ده‌وربه‌ر به تایبه‌تی ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه ژێر به‌ژێری و نهێنیه‌ی نێوان توركیا و ئێران و عیراق له‌سه‌ر حسابی به خشكه‌یی نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌ریم و كارئاسانیكردنی ئه‌و غهشیمانهی كوردیش به ئاگاییان بێت یان به بێ ئاگایی.
بۆیه. ده‌بێت خه‌ڵكی شۆرشگێڕ و نه‌ته‌وه‌یی و چه‌پ و نیشتمانی هه‌میشه حازربه‌ده‌ست بێت و به‌وردی چاودێری بارودۆخه‌كه بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌می له‌سه‌ر ئه‌وه زیاتر و پر به‌رپرسیارێتی و به‌تواناتره له سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ كه بێ خه‌م و بێ شاره‌زایی و هه‌رزه‌كارانه كوردستانی باشووریان به‌ڕێوه‌بردووه و به‌م حاڵه‌یان گه‌یاندووه.
به پۆختیهكهی، له رووی مه‌بده‌ئی و بیروبۆچون و دڵسۆزی و پاك و خاوێنی و ده‌ستپاكی و زاهیدی و شاره‌زاییه‌وه، كوردستانی باشوور پێویتسی به رێكخراوێك هه‌یه كه له رووی دروشم و كار و چالاكی و رێكسختن و ره‌فتاره‌وه تێكه‌ڵ بێت له شێوه‌ی په‌كه‌كه و ههبهگه و یه‌په‌گه و پژاك و به‌دوور بێت له پاشكۆیه‌تی ئه‌وان (بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌ردی پارتی چاره‌سه‌ر و ته‌ڤگه‌ر نه‌چێت) و به پێكهاته و تایبه‌تمه‌ندی كوردستانی باشوور بێته‌ئاراوه.