شێرزاد شێخانى: فلس و عانه.
هه‌ولێريات 140
وه‌ختى خۆى پاره‌ى عيراق زۆر به‌قييمه‌ت بوو . ته‌بعه‌ن زۆربه‌ى زۆرى خه‌ركى عيراق حه‌تا ئه‌و سارانه‌ى ئه‌خير قه‌ت گێيان لێنه‌ده‌بوو فلانه كه‌س مليۆنێره. ئه‌و سيفه‌تى مليۆنێرييه ته‌نها له‌موجه‌له‌و فليمانمان ده‌ديت، ئه‌گه‌رنا له‌لاى خۆمان كه‌سه‌ك نه‌بوو ناوى مليۆنه‌ر بى. ده‌وره‌مه‌ند هه‌بوون، به‌س هيچكات سه‌روه‌ته‌كه‌يان نه‌ده‌گه‌يشته مليۆنه‌ك دينار.
له‌بيرمه له‌سارى 1977 حكومه‌تى عيراق ئيعلانى ميزانييه‌ى ده‌وره‌ته‌كه‌ى راگه‌ياندو له‌جه‌ريده‌كانى عيراقدا كرايه هه‌ڵايه‌كى گه‌وره گوايه لۆ يه‌كه‌مجاره له‌تاريخى عيراقدا ميزانيه‌كه‌ى بگاته 12 مليار دينار!. ئێستا كوڕه مه‌سئووله‌ك دوازده مليار دينار هه‌ر له‌سه‌ر مێزى قومارى ده‌دۆڕێنى و ته‌قه‌ى سه‌ريشى دێ!.
يه‌كه‌م دينارى عيراقى له‌سارى 1932 ده‌ركرا، ئه‌و كاته‌ى عيراق سه‌ربه‌خۆيى وه‌رگرت و بووه ئه‌ندام له عوصبه‌ت لئومه‌م . پێشتر له‌عيراق معامه‌له به روپييه‌ى هيندى ده‌كرا. له‌وانه‌يه مه‌سه‌له‌كه عيلاقه‌ى به‌و جه‌يشه هيندييه‌وه هه‌بى كه به‌ريتانيا لۆ داگييركردنى عيراق له‌سارى 1917 دا هينابووى و مومكينه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى معاشى ئه‌و جوندييانه به روپيه‌ى هيندى درايه لۆيه بوويته پاره‌ى معامه‌لات له‌عيراقدا. ئه‌وجا حه‌تا سارانى حه‌فتا‌يه‌كانيش پييره‌ژن و پييره‌مێرده‌كانمان هه‌ر به‌و پاره‌يه معامه‌له‌يان ده‌كرد، وه‌كى ده‌يانگۆت ( روپيه‌ك ) مه‌به‌ستيان 75 فلس بوو، واته درهه‌مه‌ك ونيو. يان ده‌يانگۆت به شه‌ش عانه و دوزاده عانه. عانه‌ش هه‌ر پاره‌يه‌كى هيندى بوو لاى خۆيان ناوى ( ئانه ) بوو كه ده‌يكرده چار فلس.
يه‌كه‌مجار كه دينارى عيراقى ده‌رچوو قييمه‌ته‌كه‌ى به‌رامبه‌ر به دۆلارى ئه‌مريكى ده‌يكرده 4 دۆلار‌و 86 سه‌نت، دوايى له‌سارانى حه‌فتايه‌كان بووه 3 دۆلار‌و 33 سه‌نت. هه‌تا حه‌ساڕه گه‌وره‌كه‌ى سارى نۆهه‌ته‌كان له‌سه‌ر ئه‌و قييمه‌ته‌ى خۆى مايه‌وه، ئيدى وه‌كى ميزى حوشتر دايه دوا‌وه، له‌و سارانه قييمه‌ته‌كه‌ى زۆر شكاو گه‌يشته دوو هه‌زار دينار به‌رامبه‌ر يه‌ك دۆلار، ئێستاش يه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ر به 1120 ديناره.
له‌سه‌رده‌مى حه‌ساڕه‌كه‌دا كه‌رايه‌تى سه‌دام گه‌يشته ئه‌و حه‌دده‌ى پاره‌ى ته‌بع ده‌ربكا كه قييمه‌تى قوونكه جغاره‌يه‌كى نه‌ما، چونكى زۆر ئاسايى بوو ئه‌گه‌ر جيهازه‌كى ئيستنساخى مله‌وه‌نت هه‌بايه ده‌تتانى لۆ خۆت مليۆنان دينار ته‌بع بكه‌ى، ئه‌وه بوو حكومه‌ت ئه‌و جيهازانه‌شى مه‌نعكرد و خه‌تى فسفۆرى خسته سه‌ر ديناره‌كه لۆ ئه‌وه‌ى ته‌زوير نه‌كرێ.
له‌سارانى پێش جه‌نگه شوومه‌كانى سه‌دام دينار زۆر قييمه‌تى هه‌بوو، ته‌سه‌وڕ بكه‌ن معاشى مامۆستايه‌ك له‌مانگه‌كيدا بيست دينار بوو، گه‌وره‌ترين مۆزه‌ف معاشى نه‌ده‌گه‌يشته سى و چل دينار. جوندى موكه‌له‌ف يه‌ك مانگى ره‌به‌ق به 4 دينار روبعه‌ك كه‌م به‌سه‌ر ده‌برد. شاگرد له‌سبه‌ينێوه هه‌تا مه‌غريب ئيشى ده‌كرد درهه‌مه‌ك يان دوو درهه‌مى رۆژانه وه‌رده‌گرت كه ده‌كاته سه‌ت فلس. عياده‌ى شه‌عبى به‌په‌نجا فلس بوو، بيتاقه‌ى سينه‌ما به 40 و60 و80 فلس بوو، له‌فه‌يه‌ك به ده فلس و پازده فلس بوو، كيلۆيه‌ك گۆشت به 75 و 100 فلس بوو، فه‌رده‌يه‌ك برنج له‌سارى حه‌فتايه‌كان به 3 دينار بوو، فه‌رده‌يه‌ك شه‌كر به ده دينار بوو. پێويستيت به‌دختۆر بايه به‌فه‌حسو ئه‌شيعه‌و موخته‌به‌رو ده‌رمانيش دوو دينارى تێده‌چوو. سه‌فه‌رى به‌غدا به‌نێرن حه‌فت درهه‌م بوو ، شه‌وى نوستنى فندق به سێ ده‌رهه‌مى بوو. برنج وشله به سه‌ت فلس بوو، ئه‌گه‌ر گۆشتيشى له‌سه‌ربايه به سێ درهه‌مى بوو . چار شيش كه‌بابى كويسنجق به 120 فلس بوو، چايه‌كى سه‌يد سه‌ليم به ده فلس بوو، بيبسى به‌نيو درهه‌مو سيفۆنيش به ده فلس بوو. كتێب به 100 و 120 فلس بوو، موجه‌لات به په‌نجاو شێست فلس بوو . پێڵاوى باتا به سێ درهه‌م وچار درهه‌م بوو، قاتيش به 3و4 دينارى بوو . كراس به شه‌ش وحه‌فت درهه‌م بو .
معاشو رۆژانه‌ت هه‌رچه‌نده‌ك بايه هه‌ر به‌شى ده‌كردى، مۆزه‌ف مانگى بيست دينار معاشى بايه ده‌يتانى كرێى خانى لێ‌بدا و جلكوبه‌رگيش لۆ منداره‌كانى بكڕى و نانى رۆژانه‌شى بخواو زه‌خييره‌ى زستانيش دابنێ، خه‌ركيش به‌عام قه‌ناعه‌تى هه‌بوو هه‌ر كه‌س به رزقى حه‌ڵاڵى خۆى رازى بوو . كه‌س چاوى له‌حه‌ڕام نه‌بوو، حوكمه‌تيش لۆ يه‌ك ده‌قه معاشى تاخير نه‌ده‌كرد سه‌رى مانگ 30 يان 31 رۆژ بايه معاشى خۆت وه‌رده‌گرت.
ئه‌وجا با لۆتان شيبكه‌مه‌وه دينارى ئه‌و وه‌ختى چه‌ند به قييمه‌ت بوو:
يه‌ك دينار بيست درهه‌م بوو . يه‌ك درهه‌م په‌نجا فلس بوو . يه‌ك عانه چار فلس بوو . يه‌ك روپييه‌ش 75 فلس بوو.
ئه‌و هه‌زار ديناره زه‌رده‌ى ئێستا ده‌يبينن ، ده‌كاته يه‌ك مليۆن فلسى ئه‌و سه‌رده‌مه زێرينه‌ى باسى ده‌كه‌م. ئه‌وجا حيسابى خۆت بكه‌و بزانه ئه‌مه له‌چييه‌وه گه‌يشتينه چى؟.
له‌كۆتاييدا با شته‌كتان لۆ بگێرمه‌وه كه له‌و دواييانه له فه‌يسبووك ديتيتم.
– به هه‌زار دينارى سارى 1947 ده‌تتانى يه‌ك گه‌ڕه‌كى ته‌واو بكڕى.
– به‌هه‌زار دينارى سارى 1957 ده‌تتانى يه‌ك عيماره‌ى چار قات بكڕى.
– به‌هه‌زار دينارى سارى 1967 ده‌تتانى خانيه‌كى گه‌وره بكڕى.
– به‌هه‌زار دينارى سارى 1977 ده‌تتانى شوققه‌يه‌كى پێ بكڕى.
– به‌هه‌زار دينارى سارى 1987 ده‌تتانى پارچه عارده‌كى باشى پێ بكڕى.
– به‌هه‌زار دينارى سارى 1997 ده‌تتانى دوو بلۆكى پێبكڕى.
– به‌هه‌زار دينارى سارى 2007 ده‌تتانى يه‌ك له‌فه‌ى فه‌لافلى پێبكڕى.
ئه‌دى ئێستا؟.
– به هه‌زار دينار ده‌تانى دوو ده‌سكه كه‌ره‌وزو يه‌ك ته‌ره‌تووره‌و سه‌ركه پيازه‌كى پێبكڕى!.
ده‌وجا بڕێن شار ناخۆشه .. باقى وه‌لسه‌لام ..
- بابەتەکانی تری شێرزاد شێخانی
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
-شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
-شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts