قوته‌یبه فازڵ: قه‌ڵه‌مێكی بوێر و چه‌كێكی تاریك بین.
تیرۆركردنی نووسه‌ر و ئه‌كادیمی و توێژه‌ری بواری ئه‌منی ” هشام الهاشمی” كۆمه‌ڵێك یاده‌وه‌ری تاڵ و هه‌ندێك بیره‌وه‌ری پڕ له ئازار دێنێته‌وه یاد، هه‌میشه قه‌ڵه‌مه بوێر و چاو نه‌ترسه‌كان به ڕووی تاریك بینی و مشه‌خۆرانی سه‌ر جه‌سته‌ی ئازادی ده‌بنه قوربانی بیروڕا ئازاده‌كانیان، هه‌موو كات نووسه‌رانی حه‌ق بێژ به ژیانیان باجیان داوه.
عێراق له‌م سه‌رده‌مه‌دا به قۆناغێكی زۆر هه‌ستیاردا گوزه‌ر ده‌كات ئه‌ویش بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی بێ سه‌روه‌ری ناسه‌قامگیره، ده‌وڵه‌تێك كه ده‌توانین بڵێین هه‌ر كووچه و كۆڵانێكی، هه‌ر خێڵ و عه‌شیره‌تێكی، هه‌ر بنه‌ماڵه و خێزانێكی خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندیه‌كی جیاوازه، به ده‌یان گرووپی چه‌كدار كه هه‌ریه‌كه و له به‌رژه‌وه‌ندی مه‌زهه‌ب و لایه‌نێك یاخود بۆ ده‌وڵه‌تێكی ده‌ره‌كی كار ده‌كات و به‌كار ده‌هێنرێت بێ گوێدانه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی وڵات.
كاركردن بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی وه‌ها ده‌وڵه‌تێك كارێكی قورس و به‌ڵكو زۆر ئه‌سته‌میشه، له ده‌وڵه‌تێكی وه‌هادا هه‌نگاونان به‌ره‌و چاكسازی و بڕینی هه‌موو ده‌سته ده‌ره‌كی و به‌رژه‌وه‌ندی خوازه‌كان باجی زۆر قورسی ده‌وێت.
له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ده‌یان ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر و ڕۆشنبیر و ئه‌كادیمی عێراقی له سه‌ر ده‌ستی گرووپه چه‌كداره مه‌زهه‌بی و تائیفیه‌كان تیرۆر كران و به‌ڵكو هه‌ندێكیان بێ سه‌ر و شوێن كران و شوێن بزر بوون.
هه‌ركات ده‌نگێكی ناڕازی به به‌رژه‌وه‌ندی گرووپه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌رز بووبێته‌وه به ده‌یان له‌مپه‌ر و ئاسته‌نگی بۆ درووستكراوه به مه‌به‌ستی كپ كردنی ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌شكرا بێت له كۆتاییدا تیرۆر كراوه، هه‌میشه گرووپه به‌رژه‌وه‌ندی خوازه‌كان دروشمی (اخر الدوا‌ء الكی)یان به‌رز كردوه‌ته‌وه له پێناوی خۆیاندا كه ده‌ڵێت ” كۆتا چاره‌سه‌ر سووتاندنه لایه‌نه چه‌كداره‌كانی عێراق به‌م نه‌فه‌سه‌وه كاریان كردووه.
” هشام الهاشمی” له ساڵانی جه‌نگی دژ به داعشدا زۆر به زه‌قی ده‌ركه‌وت و قه‌ڵه‌مێكی بوێر و ڕاستگۆ بوو بۆ ده‌رخستنی ڕووی خراپی داعش و ناساندنی به جیهان له ڕێگه‌ی نووسین و وتار و چاوپێكه‌وتن و سیمینارهكانیهوه دواتریش به بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبێك له‌سه‌ر داعش كه ته‌واوی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و گرووپه‌ی تیادا ناسێنرا بوو به ناوی ” تنظيم داعش من الداخل”.
جگه له‌وه‌ی چه‌ندین پۆستی ئه‌منیشی وه‌رگرت به مه‌به‌ستی به گژداچوونه‌وه‌ی بیری تووند ئاژۆ له‌وانه :
” به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ئاسایشی نیشتمانی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوه‌ندی ئه‌كه‌د، ڕاوێژكاری ئاسایش له ناوه‌ندی عێراقی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌ندامی لیژنه‌ی زانستی كۆنگره‌ی به‌غداد بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیرۆر ….چه‌ند پۆستێكی ئه‌منی تریش”.
هاشمی له كاتی شه‌ڕی دژ به داعش میوانی نیمچه هه‌میشه‌یی شاشه‌كانی ته‌له‌فزیۆن بوو بۆ ناساندن و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه، دوای كۆتایی هێنان به حوكمی داعش هاشمی جارێكی تر ده‌ركه‌وته‌وه و له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه بووه‌وه میوانی به‌رنامه‌كان, به‌ڵام ئه‌مجاره جیاوازتر و به ده‌نگێكی دلێر داوای كرد كه پێویسته ده‌وڵه‌ت له سه‌رجه‌م گرووپه چه‌كداره یاخیه‌كان پاك بكرێته‌وه گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌كه‌كانیان له چوارچێوه‌ی یاسایه‌كی تۆكمه‌دا سه‌ر به ده‌وڵت كار بكه‌ن.
چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له تیرۆركردنی نووسینێكی زۆر ورد و پڕ له زانیاری له‌سه‌ر پێكهاته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بڵاو كرده‌وه هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆی توڕه‌كردنی گرووپه چه‌كداره‌كان و له كۆتاییدا تیرۆریان كرد.
به داخه‌وه مێژووی عێراق ئه‌وه‌مان بیر ده‌خاته‌وه و ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه هه‌میشه ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی بۆ ئازادی و خۆشگوزه‌رانی تاكی عێراقی هه‌وڵ ده‌ده‌ن به چه‌كێكی تاریك بین له ناو ده‌برێن، میژووی عێراق به سه‌دان ساڵه خاكه‌كه‌ی به خوێنی ئازادیخوازان ڕه‌نگ ده‌كرێت، به‌سه‌دان ساڵه ڕۆڵه‌كانی ده‌كرێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌س و گرووپێكی بچووك و پاوان خواز، تیرۆر كردنی هشام الهاشمی نه یه‌كه‌م كه‌سه و نهكۆتاش، كاروانی قه‌ڵه‌مه حه‌ق بێژه‌كان به‌رده‌وامیان ده‌بێت تا هه‌ره‌س به چه‌كی تاریكی و دوور له به‌های مرۆڤایه‌تی ده‌هێنن.
- بابەتەکانی تری قوته‌یبه فازڵ
دکتۆر قوتەیبە فازڵ: جەنگی ئوحود و فەوزای ڕاگەیاندن.
-قوتەیبە فازڵ: ئەمریکا و دۆستەکانی.
-قوتەیبە فازڵ: تەمووز و ڕووداوەکانی.
- All Posts