ناودار زیاد: بایەخى هه‌نارده‌كردن و گواستنه‌وه‌ی نەوت بۆ هەرێمى كوردستان.
وزەی هایدرۆكاربۆنی له جیهاندا تا ئێستاش بێ جێگرەوەیە، هه‌رچه‌نده کۆشش هه‌یه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی به وزەی با و ئاو و خۆره‌تاو و…تاد. به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی جێله‌قكردن به وزەی نه‌وت. له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و پیشه‌سازی له بواره‌كانی ته‌كنۆلۆجیای ئۆتۆمبێل و كارخانه جۆراوجۆره‌كان پێویستییه‌كی بێ سنووریان به‌م وزەیه هه‌یه. بۆیه له دۆخێكی وادا سه‌رچاوه‌ی سامانه نەوتییه‌كان و هێڵه‌كانی گواستنه‌وه و بازرگانی ئه‌م سامانە برەوى هەیە و گەرموگوڕە. ئه‌مه‌ش وڵاته پیشه‌سازی و به‌رخۆره‌كانی نەوت و گازى سروشتى به وڵاته به‌رهه‌مهێن و هه‌نارده‌كارەکانەوە وابەستە دەکات، له‌م ڕووه‌وه پاراستنی ئاسایشی بازاڕی نەوت و غاز و هێڵه‌كانی گواستنه‌وه ئه‌وله‌ویه‌تی وڵاتانی زلهێزی جیهانه. به‌تایبه‌ت ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌رچاوه‌كانی وزەی ده‌وروبه‌ری ده‌ریای قه‌زوین و كه‌نداو له ستراتیژییه‌تەكانی وڵاتە یەکگرتووەکانى ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپایه. كه‌واته ئاسایشی هه‌ندێك وڵات پەیوەندیی به پلانى ستراتیژی وزەوە هه‌یه.
وڵاتە زلهێز و بەهێزەکانى جیهان له پێشبڕكێیه‌كی توند و سەختدان بۆ ئه‌وه‌ی بەسەر سه‌رچاوه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و گازی سروشتی‌دا زاڵ‌بن، ده‌بینین بۆ ده‌سكه‌وتنی سه‌رچاوه و هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی وزە كێشمه‌كێش و ململانێی ئه‌مه‌ریكا و ڕوسیا له سوریا قەیرانێکى مه‌ترسیداری خوڵقاندووە.
چاره‌نووسی سیاسی و ئاسایشی هەرێمی كوردستانیش گرێدراوەتەوە به ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز لەگەڵ هاوسه‌نگی و دیبلۆماسیه‌ت له ناردن و به بازاڕكردنیدا. لێکەوتەکانى ئەو گرێبەستەى کە حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاى ڕۆزنەفتى ڕوسیدا کردى لە ساڵى ( 2017 ) دا دەرئەنجامەکەى ئێستا دەردەکەوێت، بەو پێیەى پێچەوانە و دژ بوو لەگەڵ خواستى ئەمەریکادا، چونکە ئەمەریکا دەیان ترلیۆن دۆلارى لەپێناوى هەرێمى کوردستاندا خەرجکردووە، بۆیە پێى قووت ناچێت یەکێک لە نەیارە سەرسەختەکانى کە ڕوسیایە بێت و خێر و بەرەکەتەکەى بۆ خۆى ببات.
ئاشكرایه له ئاستی ناوخۆشدا حكومه‌تی به‌غدا هه‌وڵی جۆراوجۆریدا بۆ بێڕەواجکردنى سیاسه‌تی وزەی هەرێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كۆمپانیای ناچار كرد یان به‌غدا یاخود هه‌ولێر هه‌ڵبژێرن، كه هه‌ولێریان هه‌ڵبژارد، هەڵبەت قازانجى زیاتریان لە هەولێر دەست دەکەوت بۆیە هەولێریان هەڵبژارد. بەڵام به‌غدا به‌هۆی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ سوننه و ناکۆکى نێو ماڵى شیعەش نەدەپەرژایە سەر بیانووگرتن بە هەرێم. ئێستا دەبینین کە بەغدا بە هاوکارى ئەمەریکا لە هەوڵى خۆڕێکخستنەوەدایە، فشارێکى زۆریان لەسەر هەرێم دروستکردووە تاکو دەسبەردارى سیاسەتى پێشووى وزە بێت و بچێتە ژێر خواستى ئەمەریکا و بەغداوە. هه‌روه‌ها له ئاستی ناوچه‌ییشدا هەرێمی كوردستان نەیتوانى له گواستنه‌وه و هه‌نارده‌كردندا هاوسه‌نگی له‌نێوان توركیا و ئێران‌دا ڕابگرێت، وێڕاى ئەوەى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشاره‌كانی توركیا و ئێران و وه‌ك ده‌روازه‌یه‌كیش نەیتوان ئه‌فغانستان و عه‌ممان و ئوردن و ته‌لئه‌بیب به‌كاربهێنێت. له‌سه‌ر ئاستی جیهانیشدا هەرێم لە دەرەوەى تێگەیشتندا بووە لە خواست و مەیلى هەر یەک لە ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و ڕوسیا و چین و هیندستان و ژاپۆن پێکەوە و لە یەک کاتدا بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به وزەی هەرێمی كوردستان.
ده‌توانرا سامانى وزە و نەوت بكرێته چه‌كێكی جیۆسیاسی كارا و له بواره‌كانی دیبلۆماسی نه‌ته‌وه‌یی و ئابووریی و سیاسی پێشبخرێت چونكه به‌هۆی ئه‌م سامانه‌وه‌یه كه هەرێمى كوردستان سه‌نگ و پێگەى قورسى هەیە و كه‌وتۆته ناو تۆڕی جیۆپۆله‌تیك و جیۆئابووریی جیهانییه‌وه. ئەگەر بێتوو جڵەوى سیاسەتى نەوتى بەدەستەوە نەمێنێ ئەوا چیتر دەور و سەرنجڕاکێشی ئەم چەند ساڵەى دوایى نامێنێت کە خۆى تەسەڕوفى بە نەوت و وزەوە کردووە.