ماده‌لی: مۆرای مه‌زن كێیه؟
مادەلی/ ناونیشانی نوسەر عیماد عەلی یە
تاك خودای كورد له پێش تۆماركردنی مێژووی كۆنی خۆی و گه‌یشتنی حه‌قیقه‌تی ئه‌و مێژووه بهشێوەیهكی پچر پچڕ و به‌سه‌ر زاره‌كی نه‌وه له‌دوای نه‌وه له ناوچه‌كانی دانیشتنی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئێستا پێی ده‌ڵێن كورد؛ واته له پێش سۆمه‌ری و گوتی یان پێش تۆماركردنی مێژووی راسته‌قینه‌ی گه‌لانی پهیدابوی شاخ و ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری زاگرۆس و به زاره‌كی گه‌یشتنی مێژوو و سه‌رگوزه‌شته و حیكایه‌ت و خوڕافه و داستان و ئه‌فسانه‌ی تایبه‌ت به هه‌ر گه‌لێك، به تایبه‌تی به‌گه‌لانی زۆر دێرینی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی میدیترانیا و میزۆپۆتامیا و، به‌تایبه‌تی جێنشینی بنه‌چه‌ی كوردانی ئێستا له پێش سۆمه‌ریه‌كان و دواتریش و به‌تایبه‌ت له ناوچه فراوان و كه‌نده‌ڵان و ئه‌شكه‌وت و دواتر گوندی گوندی كشتوكاڵێ.. زۆرینه‌ی ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه دڕۆن كه دیكیۆمێنتكان روو له باوه‌ڕبوون به یه‌كه‌م تاك خودا كه كورد باوه‌ڕی یێبووه و ته‌نانه‌ت له پێش ئاهورامه‌زدای زهردەشت و له هیچ جێگه‌یه‌كی دونیا نه‌بووه و، به‌ڵكو ئه‌و زه‌مانه پاش زاڵبون و دواتر سوكبون و سڕێنه‌وه‌ی بواهڕبون به بیری میتافیزیكی له سه‌رده‌می ئه‌فسانه و خوڕافه و چیرۆك و حیكایه‌تی زاره‌كی بووه و كه‌س به‌لای تاك خوداییدا نه‌چووه و ته‌نها ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ وایه كه بنه‌چه‌ی ( كورد) بووه پێش زه‌مانی خۆی كه‌وتووه له‌و باره‌وه، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی له جێگیربوون له شوێنێكی دیاریكراو سه‌ركه‌وتو بووه و ئه‌شكه‌وتی وه‌كو مهزڵگه به‌كارهێناوه و دواتر و له‌ماوه‌یه‌كی زۆر دواتر دێهات دروست بووه و به‌تایبه‌تی له كاتی دۆزینه‌وه كشتوكاڵ و له‌وه‌ڕگه و ئاژه‌ڵداری. ئه‌و (خودایه) یان ( په‌روه‌ردگاره) یان (خوداوه‌نده) به ده‌ربرێنی زاراوه‌ی ئه‌مڕۆ له‌مه‌ڕ خالیق كه ئه‌و كاته به (مۆرا ناسراوه واته پێش ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت وشه‌ی خودا هاتبێته ئاراوه به هیچ زمانێك. ئه‌مه‌ش ده‌ربڕی ئه‌وه‌یه كه فكر و بیروبۆچۆن و رۆشنبیری و دابونه‌ریت و عه‌قڵیه‌تی بنه‌چه ی كورد( ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی خۆی وه‌كو بۆ نمونه فارس تێكه‌ڵ نه‌بوبن) له قۆناغێكدا بووه كه پێشكهوتوتربووه له گه‌لانی دیكه ئه‌گه‌ر هه‌بوبن له‌و مێژوه‌دا، (خودایه‌كی) تاك و پڕ واتا و له سه‌رویی مرۆڤه‌وه و له پیناو مرۆڤدا و له‌ناخی مرۆڤ و دونیابین و له داهێنانی عه‌قڵی مرۆڤ و دونیابینی و دوور له هه‌ر میتافیزیك و دونیایه‌كی تر.
له‌وێدا ته‌نها باس له ( مۆرا) واته تاكخودا كراوه بێ هیچ ئاینێك یان كتیووێك یان رێبازێك یان سروتێكی ئه‌گه‌ر هه‌بوبێت یان نه‌بوبێت، واته ته‌نها بیر له خود و خاڵقی خود و گه‌ردوون كراوه‌ته‌وه و مۆرا به بنه‌چه‌ی خه‌ڵق و داهێنه‌ر و هاتنه‌بوونی خه‌ڵق و گه‌ردوون زانراوه. بۆیه كنهكهران له‌وباوه‌ڕه‌دان كه ته‌نها له‌و كاته‌دا بیری رووت له خه‌ڵقی خود كراوه‌ته‌وه و دوور له هه‌ر شتێك ناوی ئایین بێت یان خودایه‌ك و كتیبێك و رێباز و دروشم و سروتێكی هه‌بوبێت بۆ باوه‌ڕكردن كه دواتر بووه‌ته جوڵاندنه‌وه و به زاراوه‌ی ئه‌مڕۆ حزب به ناوی ئایین و پشت به ستن به خاڵق بۆ قه‌ناعه نه‌كردنی خه‌ڵك به راستی ره‌وته‌كه. بۆیه هه‌موو ئاینه‌كانی دواتر وه‌ك ره‌وتیكی سیاسی بووه و سروت و نوسین وه‌كو به‌رنامه و په‌یڕه‌و و ئامانج و تێكۆشان بووه، به‌ڵام خودا په‌رستی (مۆرا ) دوور بووه له هه‌ر شتێك كه ئێستا ناوی ده‌نێین سیاسه‌ت و كهسپهرستی و هیچ پێغه‌مبه‌ر و نوێنه‌رێكی نه‌بووه له‌سه‌ر زه‌وی و خۆڕسكانه به بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك داهنێنراوه یاندۆزراوهتهوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌كی نه پێغه‌مبه‌ر و نه‌ش په‌یامهێن و نه‌ش ههواڵهێنی هه‌بووه، ته‌نها تاك خودا په‌رستی راسته‌قینه وه‌كو خاڵقی خود و به‌قه‌ناعه‌تی راسته‌قینه‌ی خود و تێڕامان و بیكردنه‌وه‌ی زۆری مه‌ودا دوور بووه و دوور بووه له‌وه‌ی كه ئێستا پێی ده‌ڵێین كۆبونه‌وه‌ی ئایینی یان سیاسی و حزبی و به دوور بووه له‌باره‌گا و مزگه‌وت و بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی بوونی ئایین و حزب كه له‌م زه‌مانه ناسراون و به‌دوور بووه له هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك به تایبه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی مرۆڤ، ته‌نها قه‌ناعه‌تی خودی خۆڕسكانه و كۆبیری كۆمه‌ڵێك مرۆڤ له شوینێكی دیاریكراو به خاڵقێكی نه‌ناسراو نه‌بینراو و دوور له نوێنه‌ر و له‌هیچ نه‌چوو جگه له‌وه‌ی كه له‌سه‌رەتادا هه‌بووه و سه‌ره‌تای هه‌موو شتێكی خه‌ڵق كردووه و له جه‌وهه‌ریدا خۆی جێگیر كردووه و سیفه‌تی خۆی پێبه‌خشیوه پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵته و خراپه‌كاری رۆژانه‌ی دوای ئه‌و رۆژه دایپۆشێت، واته هه‌ر له هاتنهبووی پێش ئه‌وه‌ی ئێستا به زانستی ئه‌مرۆ ناسراوه به گه‌ردیله و له‌وه‌ش بچوكتر كه پێكیدێنێت و تا گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی خۆی له زۆرخانهییش له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی نازینده و زینده‌دا هاتووه تاوه‌كو ئه‌و رۆژه‌ی باوه‌ڕێان پێهێناوه ..
ئه‌وه‌ی به تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م تاكخودایه داده‌نرێت ئه‌وه‌یه كه هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت مۆرا له ناخی خۆیدا ببینێت، به زاراوه‌ی ئه‌مڕۆ ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ ده‌روون و خودی خود، ئه‌ویش به ره‌زامه‌ندی ده‌روونی پاش پاكژبوونه‌وه له هه‌موو رێگریه‌ك له خه‌ڵته‌ی سه‌ر ده‌روون و ده‌رهاویشته و ده‌ردانی خراپ بیكردنه‌وه و باری ژیانی مرۆڤ و له نێوخۆیی خود و قه‌ناعه‌تبوون به باری ژیان و وه‌زع و حاڵی خود، كه ئه‌مه‌ش ده‌تگه‌یه‌نێته ئاسووده‌یی ده‌روونی و وا ده‌كات كه له حاڵه‌تێكدا بیت هه‌ست به بوونی مۆرا بكه‌یت و ده‌روون تێكه‌ڵی بیت یان ببینیت و وتووێژ بكه‌ن و هه‌ردوولا ره‌وانیان ئاسوده‌بێت و خوشگوزه‌ران بژین پیكه‌وه و به قسه‌ی واقیعی به‌خته‌وه‌ر و خۆشحاڵی هه‌میشه‌یی بن و ژیانیان ئاسایی بێت و ته‌گه‌ره و كۆسپه‌كانی به‌رده‌میان پهرشو بڵاو بێت و نه‌مێنێت و لاشه و ده‌روون به بێگه‌ردی و پاكژی ته‌ماهی بكه‌ن.
بۆ ئاسوده‌یی ره‌وانی و تێپه‌ڕاندنی جه‌نجاڵی بیركردنه‌وه و كه‌ڵه‌كه‌بونی ئاڵۆزیه‌كانی ژیان و گوزه‌ران جۆره مۆسیقایه‌كیان ڵیداوه به ئامیرێكی سروشتی تایبه‌ت له شێوه‌ی ته‌مبور و سازی ئێستا و ناوێكی غه‌ریبی هه‌بووه به ناوی ( تازور)ه‌وه هاتووه و بووه ئامیڕێكی مۆسیقای پیرۆز بۆ چه‌ندین قۆناغی پاش سه‌ره‌تاكانی باوه‌ڕبون به مۆرا. پاشان و به‌دوور له كاری ئایین هه‌موو دهنگو و ئاوازی سروشتی به دوور سروتی تایبه‌تی ئێستای ئایین به‌و ئاوازه و بێ قسه و جوڵه ده‌ربڕیوه و ژیانی بێ مۆسیقایان ره‌تكردۆته‌وه و مۆسیقایان به تایبهتمهندهیكانی مۆرا زانیوه و دونیای بێ ده‌نگی مۆرا به ژیانی وشك و ره‌ق و بێ ره‌وان و بێ واتا ناویان بردووه.. مۆسیقایان به ده‌نگی مۆرای مه‌زن ناوبردووه كه له‌كاتی تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ ده‌رووندا خۆشحاڵی به بیر و ئاوه‌ز و گیانی مرۆڤ ده‌به‌خشێت .
به‌ڵی ئه‌مه بۆمان روون ده‌كاته‌وه كه ئه‌وه‌ی ئێستا پێی ده‌ڵێین كورد یه‌كه‌م میله‌ت بووه ته‌نانه‌ت له پێش زه‌رده‌شت و ئه‌و زه‌مانه‌ش و له پێش زه‌مانی گۆتیه‌كان خودای تاك و ته‌رای په‌رستووه نه‌ك بت و زۆر خودایی ( ماوه سی و پێنج ساڵه له توێژینه‌وه‌یه‌ك ئیش ده‌كه‌م و زۆر پێوه هیلاك بووم له‌سه‌ر ئه‌فسانه و خورافه و داستان و ئایینه‌كانی پێش ئیبراهیمی و ته‌نانه‌ت بتپه‌رستی و زه‌رده‌شتیش بنه‌چه‌ی كوردی ئێستا له پێش سۆمه‌ریه‌كانیش( كه هه‌ندێك به بنه‌چه‌ی كوردیان داده‌نێن) خودایه‌كیان په‌رستووه به ناوی ( مۆرا) كه تایبه‌تمه‌ندی حۆی هه‌بووه، ئه‌مه له كاتێكدا په‌نجا باپیره‌ی عیسا و مو‌سا و حه‌مه‌ی عه‌ره‌بی و هیچ پێغه‌مبه‌رێكی تر له دونیادا نه‌بوون، به‌ڵام به هۆكاری زۆر لێره جێگه‌ی نابێته باسی بكه‌م وه‌كو هیچ ئاینێكی دیكه زاڵنه‌بووه و مرۆڤایه‌تی پابه‌ندنه‌بووه پێی وه‌كو سێ ئایینه نوێكه.. (تا ئێستا تویژینهوهكهم نزیكه‌ی 800 لاپه‌ڕه ده‌بێت و هیلاكی نزیكه‌ی سی و پێنج ساڵی گه‌ڕان و پشكنین و كنه كردن و وه‌ڕگیران و داوای یارمه‌تی له مۆزه‌خانه و كتیبخانه و به‌ڵگه‌نامه‌ی كۆن به ماوه‌یه‌كی زۆریش دابڕان له ئێش كردنی به‌رده‌وام به هۆی بارودۆخی تایبه‌تی ناله‌بار) تا گه‌یشتومه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی باسم كرد؛
یه‌كه‌م خودا واته تاك خودا په‌رستی لای كوردی پێش مێژووی تۆمار كرا‌و بووه به ناوی ( مۆرا)ی مه‌زن.. بۆیه ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن بوار بدات له چه‌ند ساڵی داهاتوودا ئه‌گه‌ر كونوكه‌له‌به‌ر و بۆشایی نه‌مێنێت چاپی ده‌كه‌م، به‌ڵام جارێك هه‌ندێك كه‌موكورتی تێدایه و ده‌بێت بۆشاییه‌كانی كه له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ی ئێستا ئاڵۆزی تێده‌كه‌وێت پڕبكهمهوه.. ( ته‌مه‌ن بوار بدات زۆری له‌سه‌ر قسه ده‌كه‌م و قه‌ناعه‌تم وایه دوای ئه‌و هه‌موو هیلاكیه‌ی له‌دوای گه‌ڕان و كنه‌كردن و پشكنین و وه‌لانانی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان، توێژینه‌وه‌كه وه‌رچه‌رخانێكی باش ده‌بێت له ده‌رخستنی حه‌قیقه‌تی شاراوه‌ی بنه‌چه‌ی گه‌لێك.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاك خودا په‌رستی ته‌نانه‌ت له پێش په‌رستنی ئاهورامه‌زدای زه‌مانی زهردشتیشهوه كه قسه له‌سه‌ر بنه‌چه و رهسهناتیهكهی زۆره، تاكخودای به‌ناوی ( مۆرا ) له ناو كوردا داهێنراوه یان گه‌یشتوون به راستپهكهی” به‌ڵام نه‌ك له شیوه‌ی ئایین و پێغه‌مبه‌رایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌زهه‌ب و تهبیقهتی هاوشێوه‌ی ئه‌م ئایین تا ئه‌مڕۆ به‌ركارن و هه‌روه‌ها دوور له شیوه‌ی ئه‌م به‌ناو ئیمام و خۆبهزانای ئایینی زان و شێخه بهكرێگیراوانهی عه‌ره‌ب و ئایینه ئێراهیمیهكان ته‌فروتونایان كردووین و ته‌نانه‌ت بوونه هۆكاری داڕمانی ئه‌وه ده‌توانین پێیان بڵین ئیمپراتۆریه‌ته‌كانیان و به‌دینه‌هێنانی ئاواته له مێژینه‌كانی نه‌وه‌كانی كورد له‌م سه‌رده‌مه زۆر نوێیه له سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت، بۆیه ده‌بێت نه‌فره‌ت لەو جۆره ئیمام و به‌كرێگیراوی ئایینی غه‌یره و شێخانی پاشكۆی ئه‌ویتری مێژووی كۆن و نوێ بكه‌ین…
واته ده‌كرێت بڵێین بنه‌چه‌ی و باووباپیرانی كورد یه‌كه‌م میله‌ت بوون ته‌نانه‌ت له پێش زه‌رده‌شتی ناونراو به ناوی خۆشمان و له پێش زه‌مانی گۆتیه‌كان خودای تاك و ته‌رای په‌رستووه نه‌ك بتپه‌رستی و زۆر خودایی. ئه‌مه له كاتێكدا په‌نجا باپیره‌ی عیسا و مو‌سا و حه‌مه‌ی عه‌ره‌بی و هیچ پێغه‌مبه‌رێكی تر له دونیادا نه‌بوون و بیریان به‌لای خاڵق و داهێنه‌ر و هاتنه‌بووندا نه‌چووه، به‌ڵام به هۆكاری زۆر لێره جێگه‌ی نابێته باسی بكه‌م یه‌كه‌م تاكخودا په‌رستی مۆرای مه‌زن ئایین نه‌بووه ووه‌كو هیچ ئاینێكی دیكه زاڵنه‌بووه و جگه له بژارده‌ی ئه‌وكاتانه زۆرینه‌ی مرۆڤایه‌تی پابه‌ندنه‌بووه پێی وه‌كو سێ ئایینه نوێكه.. واته به روونی ده‌توانین بڵێین یه‌كه‌م به‌ناو ئێستا پێی ده‌ڵێن خودا واته تاك خودا په‌رستی لای كوردی پێش مێژووی تۆمار كرا‌و بووه به ناوی ( مۆرا) ی مه‌زن ( واته ناوی خودا كه به مۆرا هاتووه بێ ئه‌وه‌ی كه‌س وشه‌ی خودا بزانێت چیه له‌و كاته‌دا و به‌ناوی داهێنه‌ر و هێنهرهبون باسیان كردووه..
ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن بوار بدات له چه‌ند ساڵی داهاتوو زۆری له‌سه‌ر قسه ده‌كه‌م و توێژینه‌وه‌كه‌ش وه‌رچه‌رخان ده‌بێت.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاك خودا په‌رستی ته‌نانه‌ت له پێش په‌رستنی ئاهورامه‌زدا و زه‌ردشت و ئایینه‌كانی ته‌نانه‌ت هیند و چین و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئایینه نوێكان بووه و، دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه؛ له ناو بنه‌چه‌و باوه گه‌وره‌ی بناغه‌دانه‌ری ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه ئێستا پێیان ده‌وترێت كوردا داهێنراوه و پێشتریش گۆتی و میدی و زۆر ناوی تریان پێوتراوه” به‌ڵام له شیوه‌ی ئه‌م بنا‌و ئیمام و شێخه بهكرێگیراوانهی عه‌ره‌ب و عه‌جه‌میان نه‌بووه و له بنه‌ڕه‌تدا ئایین نه‌بووه، به‌ڵكو تاكخودا ناسی بووه. كه‌چی ئایینه ئێبراهیمیهكان ته‌فروتونایان كردووین و ته‌نانه‌ت بوونه هۆكاری داڕمانی زۆرێگه له ئیمپراتۆریه‌ت و ئه‌ماره‌ت و ده‌سه‌ڵاتی كورد و بونه‌ته هنۆكاری به‌دینه‌هێنانی ئاواته له مێژینه‌كانی كورد له سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و ته‌نانه‌ت له‌ناوبردنی ئه‌و بیركردنه‌وه ئه‌گه‌ر بتوانین بڵێین ئایینه تاكه كۆنه له‌مێژه تاكو تهرایهیه كه ده‌بووه هۆكاری دروستبونی ده‌وڵه‌ت بۆ كورد له مێژه‌وه، بۆیه ده‌بێت نه‌فره‌ت له‌م هۆكار و رێگره‌كانی مێژووی كۆن و نوێ بكه‌ین…
تگهیشتومهته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی باسم كرد یه‌كه‌م خودا واته تاك خودا په‌رستی لای كوردی پێش مێژووی تۆمار كرا‌و بووه به ناوی ( مۆرای) مه‌زن، له‌م سه‌رده‌مه‌ی نه‌بونی یان زۆر كه‌می دیوكیۆمێنت وای كردووه زۆر وردبونه‌وه‌ی بوێت ته‌مه‌ن بوار بدات زۆری له‌سه‌ر قسه ده‌كه‌م و ده‌نوسم و توێژینه‌وه‌كه فروانتردهكهم به پشت به‌ستن به زانیاری زانستی ورد و راستگۆیانه‌ی ئاشكرا ..
ده‌رباره‌ی كتێبی مۆرا) یان لای ئه‌وه‌وه هاتبێت و به چی زمانێكه‌وه بێت:
(مۆرا)ی مه‌زن وه‌كو مرۆڤ نیه له هیچ ناچیت واته زمانه‌كه‌شی دووره له زمانی مۆرڤ هه‌ر چۆنێك بێت و چه‌ن كۆنیش بێت، به‌ڵكو پاكێتی و پاكژی ده‌روون و ره‌وانه و ئه‌گه‌ر زمانی هه‌بێت ئه‌ویش وه‌كو مرۆڤ ده‌بێت، بۆیه له روحی مرۆڤی پاك و له هه‌موو شوێنێكی پاكژ و نه‌زیه و نمونه‌ییه و زمان هه‌ر چیه‌ك بێت یان هه‌ر كتێبێكی هه‌ر چیه‌ك بێت به هه‌ر زمانێكی بنوسرێت له سیفه‌ته‌كانی مرۆڤه وئه‌مه‌ش واده‌كات كه له خودایی كه حه‌قیقه‌تێكی راسته‌قینه‌ی ره‌وانی رووته دوور ده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه ئه‌و نه بزمانی مرۆڤ و نه‌ش به نوسینی مرۆڤ و نه‌ش به قسه‌ی مرۆڤ ده‌دوێت و ته‌نها حهقیقهتیكیه و لای بنه‌چه‌ی سه‌ره‌تاكانی كوردی سه‌رده‌می كۆنی پێش سۆمهرێهكانیش ده‌ركه‌وتووه یان باوه‌ڕیان پێهێناوه و بێ زمان و بێ شێوه و بێ نوسینه، بۆیه كه له كتێبی تایبه‌تی به مۆرا خۆی كۆڵراوه‌ته‌وه گه‌یشتوون به‌و راستیه‌ی كه نوسین و زمان و قسه و سیفه‌تی مادی له سیفه‌تی مرڤه و ناكرێت خاڵقی هه‌موو شتێك له یه‌ك شت بچێت ئه‌ویش له رووی زمانه‌وه . یۆیه حه‌قیقه‌تی ره‌ها بێ زمان و بێ نوسین و بێ سیفه‌تی مرۆڤایه‌تیه و سیفه‌تی به‌دوور له مرۆڤ و سیفه‌ته‌كانی و شێوه‌كانی و ره‌فتاره‌كانی ئه‌و ده‌بێت ئه‌م سیفه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. بۆیه راو بۆچونێك هه‌بووه كه كتێبیشی هه‌بووه و به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر به بۆچون و زمانی ئێستا بیری لێبكرێته‌وه نه‌زانراو بووه و كه‌س نه‌یزانیه‌وه چۆنی لێكبداته‌وه له ناخی ئه‌و مرۆڤانه‌ی گه‌یشتونه‌ته ئه‌و حه‌قیقه‌ته دانراوه و نه‌هێڵراوه له‌گه‌ڵ سیفه‌تی مرۆڤ تیكه‌ڵ بێت ،،،
مۆرای مه‌زن هه‌میشه دڵخۆشه وبه تێكه‌ڵبوون وات لێده‌كات تۆش به پاكی و روونی ده‌روون و ره‌وانت به‌رده‌وام له خۆشی و كه‌یف و سه‌فادا بیت و به پێچه‌وانه‌ی هه‌ر به‌ناو ئاینێكی دیكەی نوێوه كه هه‌میشه گرنگی به مه‌رگ و گریان ده‌دات. ئه‌م هه‌موو هێزی گرنگیپێدانی بۆ ژیان و خۆشی و به‌خته‌وه‌ری و خۆشحاڵی و كه‌یف و سه‌فا و خۆشگوه‌زرانی و قه‌ناعه‌ت به به‌ش و ژیانی خۆت بووه. تاكیكی ده‌روون پاكژ و هه‌میشه دلخۆش و به‌خته‌وه‌ر و قانع و ده‌ست و داوێن پاك و زاهید و دادپه‌روه‌ر و ژیاندۆست و روون مۆرا ده‌بینێت و دیناسێت.
باوه‌ڕبون به مۆرای مه‌زن به شێوه‌یه‌كی خۆرسكی و وه‌كو تاكخودا په‌رستی و دوور له كتێب و مه‌نهه‌ج كه ئیشی ئایینه و، سه‌رجه‌م ئایینه‌كان به مه‌به‌ستی تایبه‌تی به‌كاریان هێناوه و كه‌سانێك خۆیان كردووه به خاوه‌نی و خۆیان به نوێنه‌ری تاخودا داناوه و له ده‌رئه‌نجامدا وه‌كو حزب و په‌یره و پرۆگرام و رێباز و سه‌ركردایه‌تی كه وه‌كو نوێنه‌ری خودای لێهاتووه، به‌ڵام بیر و هزری مۆرای مه‌زن به‌دوور له ئایین و لهنێوكۆمهڵگهدا ده‌كرێت به زاراوه‌ی ئێستای كوردهواری خۆمان ده‌توانین بڵێین به خۆرسكانه و بیركردنه‌وه تێهزرین به‌دوور له‌ئایین بووه و باوه‌ریان پێهێناوه و لهوقهناعهتهدا بوون كه مۆرای مه‌زن له هه‌موو مرۆڤێكو به‌ڵكو له هه‌ر به‌شێكی بچوكی له‌ش و میشك كه ئێستا پێی ده‌لێن خانه‌یه‌كی مرۆڤدا بونی هه‌بووه ولهرووه زانستیه‌كه‌وه وایان زانیوه كه له زینده‌وه‌ری كه‌م خانه و ته‌نانه ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌دا نه‌یازانیوه وردیله‌ی تاكخانه هه‌یه، به‌ڵام وایان داناوه كه به‌شه‌كانی لاشه‌ی مرۆڤ و زینده‌وه‌ران خودای تێدایه و كهپاك و پاكژ كرایه‌وه به عتهقڵ و ده‌روون خودای تێدا ده‌بینیت وه‌كو چۆن مرۆڤ ده‌روونی پاك ده‌بێته‌وە و به كرده‌وه و فیعل ره‌فتار و سیفه‌تی مۆرای تێدا ده‌بینێت وه‌كو خالقی كه‌ون له سه‌ره‌تاوه كه له گه‌ردیله بچوكتریش ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام له‌رووی زانستیه‌كه‌ی ئه‌وان به تاقیگه و سه‌لماندن ئه‌وه‌یان نه‌كردووه له‌به‌ر نه‌بوونی بواری زانست و تاقیگه و سه‌لماندن له‌و كاته‌دا..
شاعیرێك به‌ناوی مادۆ له زه‌مانی میدیه‌كان ئه‌م دێرانه‌ی كه ده‌كریت بڵێین شیعرێكی تایبه‌ته بۆ مۆرای مه‌زنی نوسیوه:
مۆرای مه‌زنمان داهێنی گه‌ردوون هۆكاری جوانی و پاكژیی ده‌روون
هه‌ڵكشا له سه‌ر شاخی بێستون ره‌وانی بێگه‌رد بۆن گوڵه به‌یبوون
خۆشی ژیان و عیشقی دۆنادون هه‌موو پێكه‌وه هه‌ڵسان و رابوون
رونتكردهوه ناخی پڕ له نوور زۆر به پیتت كرد ده‌شتی شاره‌زوور
هاتن بۆ مه‌زار له نزیك و دوور رایكشا جێگه‌ی پان و بێ سنوور
كه‌س كینه‌ی نه‌ما و دوژمن بوو خاپوور زۆر فراوان بوو باكوور بۆ باشوور
سهریههڵهێنا خۆری سپێده گۆڕه‌پانی گرت زانا و گه‌ڕیده
نه‌وه‌ی گۆتی بوو زاده‌ی زاگرۆس تاكو ئامه‌د و ئاراس و ئارۆس
هه‌ر له ڤانه‌وه تا ئارتیمیتیا بوو به میلكانی هه‌ڵكه‌وته‌ی چیا
تاوه‌كو زه‌رده‌په‌ڕ به نزا و ئاخافتن ده‌پاڕانه‌وه له مۆرای مه‌زن