رەزا شـوان: پارتە ئۆپزسیۆنەکانی تورکیا بەڵێندەدەن کە کێشەی کورد چارەسەربکەن.
رۆژی چوار شەممە ( 29- یۆلیۆ/ 2020 ) کەمال کلیچـدار سەرۆکی پاری گەلی کۆماری تورکیا (جە هە پە) کە گەورەترین پارتی ئۆپـزسـیۆنی تورکیایە، وتی: پارتی داد و گەشەکردنی دەسەڵاتدار، ئەو بەرپـرسە لە چارەسەرنەکـردنی کێشەی کورد” کلیچـدارئۆغڵۆ جەختی لەوە کـردەوە، گەر پارتەکەی بگات بە دەسەڵات، کـێشەی کورد چارەسەردەکات، کە دەیان ساڵە لە وڵاتدا گڕی گرتووە. وتی:” کێشەی کورد بە درێژایی چـل ساڵە مشتومڕی وروژاندووە.. بۆ لە ماوەی ئەم چـل ساڵەدا ئەم کێشەیە چارەسەر نەکـراوە؟ دەسەڵاتی سیاسی لە ماوەی چـل ساڵدا کێشەی کوردی چارەسەر نەکردووە. پەرپرسیش لەمە تا ئێستا رژێمە. من کە سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماریم، پەیمانتان دەدەمێ، کە بەپێی پێوەرەکانی دیموکراسی و لەسەر رۆشنایی سەربەخـۆیی تورکیا، ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەم” کلیچـدار ئۆغـڵو روونیشی کردەوە، هەموو جیهان دەبینن کە لە تورکیادا ناکرێ باس لە مافی مرۆڤ بکرێ” وتیشی:”چالاکوانی مافـناس” عـوسمان کافـالا (1001) رۆژە لە زینـدان دایە، ئەمە شایەنی دەوڵەت نییە، گەر ئێوە ـ مهبهستی له ئەردۆگانه ـ لە هەمان کێشەدا، تاوانی زیاتری بۆ هەڵنەبەستن، کەواتە تـۆ تـۆڵەی لێدەکەیتەوە. وەکو ئەو تۆڵەکـردنەوەیەی بەڕێـز (سەلاحەدین دەمیرتاش) هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گـەلان، کە لە ساڵی ( 2016 ) ەوە زیندانی کراوە”
لە ئەمڕۆدا پارتە سیاسییەکان لە تورکیادا، رکەبەرایەتی تونـدی ئەوە دەکەن کە سۆزی کورد لە باکووری کوردستاندا بە لای خۆیاندا رابکێشن، بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتـووی تورکیادا، زۆرتـرین دەنگەکانی دەنگدارانی کورد بەدەستبهـێنن. چونکە دەنگەکانی کورد بە ژمارەیەکی گـرنگ و هـاوسەنگی هەڵـبژاردنەکانی تورکیا دەزانن.
راپرسی و هەڵسەنگانـدنەکان ئامـاژە بەوە دەکەن، لە ئەنجـامی ئەو تاوانـانەی کە ئەردۆگان بەرانبەر بە کورد کردوونی و دەیکا لە باکووری کوردستان، ئەندامەکانی پارتەکەی و لایەنگرانی لێی بێزارن، پارتەکەی دووچاری پاشەکشێیەکی گەورە بووە.. گەلێ لە ئەندامەکانیان جـیابوونەتەوە و بە دوای ئەڵتەرناتیفـێکی تردا دەگەڕێـن و چوونەتە ناو پارتەکانی تـرەوە.
لە مانگی یۆلیۆی ( 2015 ) دا، ئەردۆگـان بە شـێوەیەکی فەرمی کۆتایی بە گفتوگۆی ئاشتی کوردی هـێنا، کە لەگەڵ سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، عەبدوڵڵا ئۆجەلان درێژەی هەبوو. گەرچی کورد نەرمییەکی زۆری نوانـد و سازشیان لە بەشێکی زۆری مافـە رەواکانیان کرد. بەڵام ئەردۆگانی شەڕخواز بڕیاری شەڕی دا.
لەوەدوا قـۆناغـێکی تـازەی شەڕێکی خوێناوی دەستیپێکـرد، بە بیانـووی بێ بنەمـای لەناوبـردنی تیـرۆر، بە لای ئەردۆگانەوە هەموو کوردێک تیرۆریستە. تا ئێستاش ئەم شەڕە درێـژەی هـەیە.. بە هـەزاران کەسی سڤـیل و بێتاوان بوونەتە سووتەمەنی ئەم شەڕە سەپێـنراو و نەخوازراو و بێ ئەنجامە، هـۆکار و بەرپـرسی، تاوانبار ئەردۆگانی دیکـتاتۆری رەگەزپەرستی سیکۆپاتیـیە. کە بووە بە سەگی هـاری ناوچـەکە، پەلاماری هەموو لایـەک دەدا و بە هەمـوو کەسێك دەوەڕێـت. بەڵام کـورد وتـەنی”سـەگی هـار تەمەنی چل شەوە” تا بێت نەیارانی لە ناوەوە و لە دەرەوەی تورکیادا لە زۆربوون دان. ئەو رۆژە نزیک بۆتەوە، کە تەختی وەربگێڕن و تـۆڵەی هەموو تاوانێکی لێبکەنەوە.
(ئەحمەد داواد ئۆغڵـو) سەرۆکی پارتی گەلەجەک (پارتی دواڕۆژ) یا (ئاینده)ی تورکیا وتی:”لە داهـاتووەیەکی نـزیکـدا شتـێک نامێنـێت بە نـاوی (ئا کە پە) ەوە”
(عەلی باباجان) سەرۆکی پارتی(دیموکراسی و پێشکەوتن) کە کورتکراوەکەی(دەڤـا)یە، کە کەسایەتییەکی پـراکماتییە، دەڵێت:”ئەردۆگـان شکـستی هـێنا، ئیـدی پێویستیمان بە دەستوورێکی جیهانییەتی تـازە هـەیە” وتیشی :” کـێشەی کورد بە هـۆی دەستوورەوە دروست بووە، کە تێیدا نکووڵی لە بـوونی کراوە” باباجان دەڵێت:” گەر ئێمە مافەکانی کوردمـان لە دەستووردا زامـن کرد و مافەکـانی خۆیان بەکاربهـێنن، ئیدی (پەکەکە) ش نامێنێت”
هەرەیەکە لە عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن، لەگەڵ ئەحمەد داود ئۆغـڵوی سەرۆکی پارتی دواڕۆژ، بەڵـێنی ئەوەیان بە کورد داوە ئەگەر بێت و لە هەڵـبژاردنەکانی داهـاتووی تورکیادا سەبکـەون و دەسەڵات وەربگـرن، کـێشەی کورد چارەسەردەکەن و گـۆڕانکاری لە دەستووری تورکـیادا دەکەن. بۆ هـاتنەئـارای، ئەم بەڵێنانەشـیان، یەکەم: هـاوڵاتیـبوونی یەکسـانی، دووەم: خوێنـدن بە زمـانی دایک.
بەخـت زیـاتر یاوەری عـەلی باباجـانە لە بەدەستهـێنانی دەنگەکـانی دەنگـدەرانی کـورد لە باکووری کوردستانـدا، زیـاتر لە بەخـتی ئەحمەد داواد ئۆغـڵـو.
پێویستە کورد هـێندە خۆشباوەڕ و دڵپاک نەبێت، تەنها بە بەڵـێن و بە دروشمی رووت هـەڵـبخەڵەتێـت. ئەتـاتورکی گۆڕبەگۆڕ لەو بەڵـێنانە زیـاتری بە کـورد دا، بە یـارمەتی کورد گەیشت بە دەسەڵات، بەڵام لە جیاتی پاداشت و پیاوەتی و پێـزانین، بە ئەوپـەڕی نامەردی و رەگەزپەردتییەوە، کەوتە رەشەکـوژی و کۆمەڵکـوژی کورد و وێرانکردنی کوردسـتان و راگواستـنەوەی کـورد و گـۆڕینی دیمۆگـرافـیای شار و شارۆچکەکـانی باکووری کوردسـتان، ئەردۆگـانییش، لەو نامەردتـر و خوێنڕێـژتر و رەگەزپـەرسترە.
پێویستە کورد لە رێی گفتگۆ و نووسین و داڕشتن و رێکەوتنی بە مەرج، هاوپەیمانی لەگەڵ پارتەکـانی تورکیادا بکـات، کە بە فـەرمی دان بە مافـەکـانی کورد دا بنـێن، لە پرۆگرامەکانی هەڵبژاردنیاندا دایان بنێن، بەڵـێنی جێبەجێکردنیان بدەن، نەک ئەتاتورک ئاسایی، کە دەسەڵاتیـان گـرتە دەست لێـیان پەشـیمان ببـنەوە. ئەمـەش پێـویستی بە یەکـدەنگی و بە یەکهەڵـویستی کورد هـەیە. چـونکە چـارەنووسی هەمـوو کوردێـک پێکەوە گرێدراوە. پێویستە کورد پەند و وانە لە هەڵخەڵەتدانەکانی رابردوو وەربگرێت.
هەر کوردێک لە هەڵـبژاردنەکانی داهـاتووی تورکیادا، دەنگ بە پارتەکەی ئەردۆگانی کوردکـوژ (ئاکەپە) بدات، تنۆکێک ئابرووی نییە و جـاش و خـۆفـرۆش و ناپـاکە و هـەزاران تـف و نەفـرەتی لـێبێت.. با وەکو هەردوو کوردە پەرلەمانتارە جاش و ناپاک و خۆفرۆش و سیخوڕە گۆڕبەگۆڕەکان (دیـاب ئاغـا) و (حهسهن خهیـری) یان بەسەر نەیـات، کە بە دەنگی کورد بـوون بە پەرلەمانتـاری پەرلەمـانی تورکـیا، کەچـی بۆ ئافـەرینێکی ئەتـاتورک حاشـایان لە کوردبوونی خۆیـان کرد. ئەوپـەڕی نـۆکەری و سیخوڕیان بۆ ئەتاتورک لە دژی گەلی کورد کرد، ئینجاش ئەتاتورکی ئاغایان، سووک و رسـوای کـردن. بڕیـاری لە سێدارەدانی حەسەن خەیری دەرکـرد، ئەم ناپـاکییە بێننە بەرچاو یادتان کە چۆن ئەو دوو ناپاکە رسوابوون و تا ئەمڕۆش کورد بە هەزار تـف و نەفـرەتیان لێـدەکەن. گەورەتـرین ناپاکی ناپاکـیکردنە لە کورد و کوردستان.
باشتر وایە کە دەنگ بە (هە دە پە) بدەن بۆ ئەوەی کە بەربەستی (رێـژەی دە لە سەد) دا زیـاتر بەدەست بهـێنێت.. لەوە دوا لەگەڵ ئەو پارتانەدا هـاوپەیمانی بکەن، کە بە فەرمی دان بە بوونی گەلی کورد و بە زمانی کوردی و بە مافەکـانی کورد دا دەنێن.