سەرکەوتی جیهاز: سزا و شۆڕش و ئامانجەکانی +360.
شۆڕش لە ڕوی ئابوری و سیاسی و چەکداریەوە بە سەدان قۆناغی سەختدا تێدەپەڕێ، بە تایبەت شۆڕشی چەکداری درێژ خایەن. لە تەمەنی ڕێکردنی شەمەندەفەری ئەم شۆڕشەدا و لەهەر وێستگەیەک چەندان شەهید دەبن، چەندان توانای درێژی ڕێگایان نامێنێ و دادەبەزن، چەندانی تیایە بۆ پلان سەرکەوتون تا شتێ لەم شەمەندەفەری شۆڕشە بکەن و نەهێڵن بەردەوام بێ لە ڕۆشتن، چەندان دادەبەزن و لە دواوە تەقەیەیان لەم شەمەندەفەرە کردوە، دوای هەمو ئەمانە پۆلێن دەکرێن، ئەوەی دەمێنێتەوە ئەو پێشمەرگانە بون کە لە فارگۆنە سەختەکاندا مانەوە و نەیان هێشت ئەم شەمەندەفەری شۆڕشە بوەستێ، ئەگەر چی سزاش درابن، بەڵام هەر بەردەوام بون.
شۆڕشی چەکداری واتا دسپلینی قورس، لەم دسپلینەشدا زۆر کەس سزا دراوە و دواتر بەردەوام بوە لە شۆڕش بێ ئەوەی سەنگەر چۆڵ بکات یان بچێتەوە ناو بەعس و دژایەتی شۆڕش بکا و بکەوێتە ڕاوە پێشمەرگە.
ئا لێرەوە بە پێی پۆلێن ئەوانەی تەسلیم بونەوە و بونە بەعسی و چاوساخی دوژمن بون، دەبو سزای قورس بدرانایە، خۆ سەدان پێشمەرگەی وەک مامە ڕیشە سزادران و دوایش هەر مانەوە و هەر قارەمان و هەڵۆی شۆڕش بون.
ئەو پەیجەی +360 بە پیلان کار بۆ ناشیرینکردنی شۆڕش و پێشمەگە و جوانکردنی ئەوانەی تا بینەقاقایان ناشیرینی و خیانەت بوە ئەکات.
سەدان پێشمەرگەی شەهید و سەدان پێشمەرگەی قارەمان سزا دران و وەک دیسپلینی سەربازی و پێشمەرگایەتی ئاسایی وەریان گرت و بەردەوام بە پێشمەرگەیی مانەوە و زۆریان شەهیدیش بون، خێرە ئێستا ئەم پەیجە دەیەوێ بە ئاوی کانی شۆڕش دەموچاوی خیانەت کاران پاک بکاتەوە، کە هەمو کارئەکتەرەکانی ناو ئەم شۆڕشە دەزانن کێ پێشمەرگە بوە و کێ خیانەتکار.
ڕوونە وەک رۆژی ڕوناک ئەمە پلانێکە ناچێتە چوارچێوەی ڕەخنە لە کەموکوڕیەکانی شۆڕش، بەڵکو کارکردنە بۆ ناشیرینکردنی شۆڕش و پێشمەرگە و شەهیدەکانمان و، دەیەوێ بڵێ ئەوانەی خیانەتکار بون خەتای شۆڕش و هەڵەکانی شۆڕش بوە. دیسانەوە بە بیری ئەم پەیجە دێنینەوە کە ئەوانە خیانەتکار بون نەک هەڵەی شۆڕش، لە کاتێکدا هەمو شۆڕشێ سزا و پاداشتی هەبوە، وەک ئەو دەیان پێشمەرگەی سزا دران و سەربەرزانە مانەوە.
زەمان زۆر زیاتر ڕاستی دەرخست تا زمان. ئەوەی لە هەمو دەشت و چیا و سەنگەرەکانی پێشمەرگە بە تێکۆشان و ئیرادە و بەرگری کەم وێنە نەخشێنراوە بە چەند پیلانێک دەستکاری ناکرێ. ئێمە لە جیاتی هاوڕێ شەهیدەکانمان بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کە ڕوی ڕاستەقینەی خیانەتکاران بخەینەڕو. ئەو کەسانەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەخۆ بەشدارن لەم جۆرە لە نوسین کە ئەبێتە سەرچاوەی ئەو جۆرە گرتە ڤیدیۆیانە، کەسانی شکستخواردو، بێ مسداقیەت، گەندەڵ و رق لە دڵن. پێناسەی ئەوان لای خەڵکی کوردستان ڕوونە: نە لە ڕابردو، نە لە ئێستا و نە لە داهاتودا نابنە جێگەی متمانەی خەڵک.
بە گوێرەی ئەزمون چاوەڕێ ئەکەین ئەمە وەک چۆن یەکەم جار نیە دواهەمین جاریش نەبێ. وەک جارانی پێشو هەمو هەوڵی نەزۆکن.
وشە بە وشە و دێڕ بە دێڕ لە کات و شوێنی خۆیدا وەڵامی ئەبێ.
لەسەر ئەم بنەما داوا لە هەمو هاوسەنگەر و هاوڕێکانم ئەکەم، ڕاستی بخەنە بەر ڕۆشنایی و وەک بەشداری چالاک و شایەتحاڵی ڕوداوەکان بێنە گۆ.