عیماد عه‌لی: ئه‌و هێزه‌ی له هه‌ڵه‌مووتدا ره‌وه‌ز ده‌نه‌خشێنێت.
له‌دوندی شاخه‌كه‌دا به دووربینێكهوه چاودێری رێگاكه‌ی ده‌كرد، په‌ڵكه ره‌شه جوانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ زه‌رده‌په‌ڕی نێوان لاپاڵ و زه‌نوێر و لاته‌نیشتی ئه‌و شاخه و له‌و بێشه شێره‌دا تاپلۆیهكی سوریالانه‌ی ده‌نه‌خشاند. جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌موان بوو، ئومێدی به بێ ئومێدان ده‌به‌خشی و هاڵاوی هه‌ناسه‌دانی وه‌كو هه‌ڵماوی پاكژی كانیاوێكی هه‌ندرێن تێكه‌ڵی لاچمكی هه‌وره‌كه ده‌بوو. له‌ولاشه‌وه پهیتوكهی بنمیچی ئه‌شكه‌وتێكی مێژوویی جوانونهخشێنراو بهلاسهریدا دیجریواند و ئه‌ویش به توند‌و تۆڵی و بێ ترس به ههستو نه‌ستیه‌وه ئاوێزانی هۆره‌ی هه‌ڤاڵ عه‌گید ده‌بوو. ئازیزخنجیلانهی شاخ وره‌ی لێ ده‌باری، عشقی نیشتمانی لێ ده‌تكا، ئا له‌م كاته‌دا كه باشوور چاوه‌ڕێی نسكۆیه‌كی دیكه‌یه ئه‌و ته‌پڵی سه‌ركه‌وتنی لێده‌دا.
ده‌نگی فرۆكه‌ی تۆران وه‌كو گیزه‌گیزی زه‌رده‌واڵه‌یه‌كی ره‌نگ زه‌رد ده‌بیست و چاوه ئاسك ئاسا مه‌سته‌كانی وه‌كو دووربین به‌دوای دهژمندا ده‌گه‌ڕا. به‌ڵێ ئه‌مه تاكه هێزێكه مابێته‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان دڵیان پێ خۆش بێت و به بیستنی ده‌نگی زوڵاڵیان و بینینی نێوچاوانی نورانیان بێ هیواییان پێ ده‌ڕه‌وێننه‌وه. گڕی بڵێسه‌ی هه‌ڵمه‌تیان زه‌وی ده‌له‌رزێنێت و ئارانی كۆچبه‌رانی كوردستانی گه‌وره رووناك ده‌كاته‌وه، به ڕێ رۆیشتنیان به تیزماڵكێكی زۆر باریكی تولهرێگایهكی ئه‌و كێوه سه‌خته له‌گه‌ڵ كه‌ڵه شاخێكدا هاورێ بوون رێگه‌ی هاتونه‌هاتیان ده‌گرنه به‌ر و چكهچكهی دڵۆپه‌بارانی پاییز خۆشحاڵیان ده‌كات.
دوای بیست و نۆساڵ له حوكمڕانی بنه‌ماڵه‌یی باشووری كوردستان، ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت نسكۆیه‌كی له‌سه‌رخۆی خه‌ته‌رناكی مێژووییه و ئه‌مجاره بێهیوایی و بی متمانه‌یی گه‌یشتۆته لوتكه و تا راده‌یه‌ك خه‌ڵكه‌كه بههگشتی باوه‌ڕیان به نه‌ته‌وه و نیشتمانیش نه‌ماوه.
ئه‌وه‌ی روونه تروسكاییه‌ك له دووری تونێله‌كه‌دا ده‌بینرێت كه بتوانێت باری لاری كورد به‌گشتی راست بكاته‌وه و، ئه‌گه‌ر ئه‌و رێكخراوه به دیسپلینیه راستگۆیه تا ئه‌مڕۆ پارێزگاری له بنه‌ما سه‌ره‌كیه پێویسته‌كانی شۆڕشی راسته‌قینه و دڵسۆزی میله‌ت و هه‌وڵی زامنكردنی دوارۆژی كردووه به‌ڵام ئه‌ویش له‌ژێر ره‌حمه‌تی هاوكێشه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندیی جیهانیدا ده‌ناڵێنێت. جارێك به تیرۆریست وجارێك به توندڕه‌و و جارێكیش به منداڵ رفێن تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن، كه‌چی به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو هێڕشه زۆرلایه‌نه به ئازایه‌تی ئه‌و گه‌نجه خاوه‌ن په‌روه‌رده جوانه‌ی گرتووه و ئه‌وه‌تا رۆژانه ته‌نانه‌ت وانه به شۆڕشگیڕانی دێرینی كوردستانی باشوور ده‌ده‌ن و راستی و دڵسۆزی و خاك په‌رستی خۆیان بۆ هه‌موو لایه‌ك سه‌لماند و دوا رۆژ بۆ راستگۆ و له‌خۆبردوو و پاك‌و خه‌باتگێڕی راسته‌قینه ده‌بێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مو فشار و هێڕشه زه‌به‌لاحانه‌ی له لایه‌ن دۆستانی توركیا ئه‌ندامی ناتۆ و هاوڕێیانی ئه‌ردۆگانی خودپه‌رست له دژی ده‌كرێت به‌ڵام پارتی كریێكاران و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان تا ئه‌مڕۆ سه‌ركه‌وتنی خۆی له هه‌موو بواره‌كاندا سه‌لماندووه و له ستراتیج و تهكتیكدا له‌گه‌ڵ باره پێویست‌و زهرورهكه خۆی گونجاندووه. ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌گه‌ر ئه‌م فشاره هه‌مه‌چه‌شنه له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی كوردستانی باشوور له كاتی شۆڕش و ئێستاش هه‌بوایه هه‌ر له زووه‌وه زه‌نگی ئاشبهتاڵێان لێدابوو.
خاڵێكی زۆر گرنگی ئه‌م رێكخراوه مۆێرن و تایبه‌ته‌ی كوردستان ئه‌وه‌یه كه له جه‌رگه‌ی باری كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان هه‌ڵقوڵاوه به‌ڵام خاڵه سه‌لبیه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی دوور خستۆته‌وه و گه‌وره‌ترین خاڵێ لاوازی باشوور كه تا دێت حوكمی بنه‌ماڵه‌یی زاڵ ده‌بێت له‌م رێكخراوه‌دا به‌دیناكرێت و رێكخستنێكی پته‌وی به سه‌ركردایه‌تیه‌كی مۆدێرن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌نگاوه‌كانی شۆرش و سه‌ركردایه‌تی ئه‌گه‌ر جارناجارێك هه‌ڵه‌ی بچوك ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ جێگه‌ی خۆشحاڵی و دهستگوشینن.
بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م چاودێری ره‌فتار و بۆچون و مامه‌ڵه‌ی گه‌ریلایه‌كی ته‌مه‌ن بچوك بكه‌یت زۆر باش له‌وه یه‌كلایی ده‌بیته‌وه كه به په‌روه‌رده‌یه‌كی جوان و عه‌قڵیه‌تێكی پێشكه‌وتو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه‌كه‌دا ده‌كات و هه‌ر یه‌كه‌یان پرۆژه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی دوارۆژه و له ماوه‌یه‌كی كورتدا جیاوازیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر ده‌رده‌كه‌وێت و له‌وه یه‌كلایی ده‌بیته‌وه كه هیوا و ئاواتی گه‌لی كورد به‌م شێرانه به‌دینه‌یه‌ت به هیچ حزب و لایه‌ن و رێكخراوێك له چوارپارچه‌ی كوردستان به‌دینایه‌ت.
بۆیه كه سه‌ربه‌زانه و پڵنگ ئاسا له‌و ههڵهمووتهی نێو ئه‌و كیوانه سه‌رده‌كه‌ون و بۆ ماوه‌یه‌كی كورتیش بێت جێی خۆیان ئه‌گه‌ر به ره‌وه‌زی پیویست بۆ ژیانی كاتی و بۆبه‌رده‌وامی شۆرش بنیتادهنێن و ده‌نه‌خشێنن و جێ ده‌ستیان وه‌كو هه‌زار كۆشكی سوڵتانی دێته‌به‌رچاو. هه‌ر سه‌ربه‌رز و سه‌رفراز و سه‌ركه‌وتو بن ههقاڵانی خۆشه‌ویست وئاوات و هیوا به‌دیهێنه‌ری كورد و كوردستان.