عیماد عه‌لی: ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین ئه‌ركه پیرۆزه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات؟
رۆڵی خه‌لكی شاری رانیه‌ی سه‌ربه‌رز، وه‌كو ده‌روازه‌یه‌كی ڕاپه‌ڕێنی سه‌رتاسه‌ری دژ به رژێمی به‌عس مێژوویه‌كی جوانی تۆمار كرد و هه‌تاهه‌تایه كورد شانازی پێوه ده‌كات. بێگومان هه‌موو راپه‌ڕێن و شۆرشێك ئامانجی سه‌ره‌كی خۆی هه‌یه، چی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بهرزكرابیتهوه یان سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵقوڵاوی نێو جموجوڵهكه به‌خۆی خۆرسكانه ده‌ربكه‌وێت به‌رزیبكاته‌وه. ئه‌و ڕاپه‌رینه‌ی پێش‌و له‌دژی داگیركه‌ری چهوسێنهربوو، خه‌ڵك له نه‌بوونی ئازادی و شكۆمه‌ندی گه‌یشتبووه حاڵه‌تی بێزاربوون له خۆی، له‌و كاته‌دا خه‌ڵك به روخانی رژێمی به‌عس نه‌بێت به هیچ هه‌نگاوێكی دیكه دڵی ئاوی نه‌ده‌خوارده‌وه، بۆیه له بارودۆخێكی ئه‌وكاته‌ی عیراق و له‌قبونی رژێمه‌كه‌ی و باوه‌ڕبونی خه‌ڵك به رزگاربون و شۆرش و وره‌به‌رزی و خاكپه‌رستی تا ئه‌وكاته له لوتكهدابوو، بۆیه فاكته‌ری سه‌ركه‌وتنی ڕاپه‌رین له شكستهێنانی زۆرتر بوو. خه‌ڵكه‌كه به‌و شێوه بۆ راپه‌ڕین به په‌رۆش بوو له ناخه‌وه له‌و پێناوه‌دا خۆیان به‌خت كرد، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایه داگیركه‌ر ده‌ربكه‌ن و بگه‌نه گه‌وره ئامانجی خۆیان، بۆیه سه‌ركه‌وتنی ڕاپه‌ڕین مسۆگه‌ر بوو، به‌ڵام نه‌یانزانی سه‌ركرده‌كانیان له‌و ئاسته‌دا نه‌بوون پلانی ستراتیجی خۆیان دارێژن و ته‌نانه‌ت بێ متمانه‌یی به خۆ وای لێ‌كردن له دوای روخانی به‌عس و رژێمی دكتاتۆری صه‌دام خۆیان عیراقیان دروست كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پاش نزیكه‌ی سی سال له حوكمڕانی خودی و ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و شه‌ڕو شۆر و ده‌ردانی گه‌نده‌ڵیه‌ی هاته ئاراوه و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ژیانی تاك به‌تاكی خه‌ڵك دانا، ئه‌مڕۆ خه‌ڵك ئه‌وه‌نده بۆ ناجۆری و ناعه‌داله‌تی نێوخۆیی و نه‌بونی متامانه به چاكسازی و جیاوازی و زاڵبونی عه‌قڵیه‌تی بنه‌ماڵه و حزبایه‌تی ته‌سك و بێمنه‌تی به روودانی هه‌ر شتێك له‌م وه‌زعه‌دا له لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ڕاده‌په‌ڕن بۆ شتی تر نیه و ئه‌وه‌ی پاڵ به‌خه‌ڵكه‌وه ده‌نێت بچنه سه‌ر جاده، بێهوده‌یی و بێ ئومێدیانه له‌م ده‌سه‌ڵاته بنه‌ماڵه‌یی و حزبیه بێ خه‌م و بێ‌باك و خه‌مسارده كه وره‌ی خه‌ڵكی له‌گۆڕنا و ئاوات و ئامانجی گه‌لی هێنایه سه‌ر سفر و باوه‌ڕبون ته‌نانه‌ت به نه‌ته‌وه و نیشتملنی كز كرد و، له‌وه‌شدا كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به خاك و ئاڵا‌و نه‌ته‌وه‌ی كوردیش بۆ پله‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره نزمبێته‌وه.
بۆیه ئه‌ركی ئه‌مجاره‌ی خه‌ڵك جیاوازه له‌وه‌ی پێشوو، ده‌بێت ئه‌وه‌شی له‌به‌رچاو بێت كه سه‌ركه‌وتن و ژێركه‌وتنی راپه‌رێن لە هه‌رێم ده‌رئه‌نجامی باشی لێ چاوه‌ڕوان ناكرێت، له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار كه ده‌كرێت پوختی بكه‌ینه‌وه:
1- به‌سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕین كه ماوه‌كه‌ی هه‌رچه‌ند درێژه بكێشێت، وای لێدێت مامه‌ڵه‌ی دڕندانه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته زیاتر خه‌ڵك بێ هیوا ده‌كات و ئه‌گه‌ر بارودۆخ به‌م شێوه‌یه بڕوات و سه‌ركوتی خه‌ڵكیش بكه‌ن، به‌ڵام كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی ههمووساتێك چاوه‌ڕێی هه‌ڵكشانی ژماره‌ی خه‌ڵك له خۆپیشاندانه‌كان بكه‌یت و راپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری رووبدات.
A- به سه‌ركه‌وتنی ڕاپه‌ڕێن له هه‌ر كاتێكدا بێت وچه‌ند بخایهنهێت و بۆ سه‌رجه‌م شار‌و شاره‌كان ته‌شه‌نه بكات، ئه‌وا قه‌واره‌ی هه‌رێم به هه‌موو پێوه‌رێك ئه‌وه‌نده له‌ق ده‌بێت به فویه‌كی ناوه‌ندی عیراق وه‌كو ریزی دۆمینه له‌دوای یه‌ك داده‌ڕمێت.
B- وه‌زعی خه‌ڵك بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بێ حاڵ ده‌بێت و له باری ئابووری و سیاسیشه‌وه كتوپڕ چاره‌سه‌ر نابێت و ده‌ستی ده‌ره‌كی و ناوه‌ندیش درێژتر ده‌بێت و جێگه‌ی ئومێدی كه‌س نابێت.
C- ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌گه‌ر رێگه‌شیان له به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵات لێ بگیرێت، ژیانی تایبه‌تی خۆیان مسۆگه‌ر كردووه و هه‌ریه‌كه و له وڵاتێك دهگیرسیتهوه و جگه له هه‌ژار و داماو كه‌س زه‌ره‌ر ناكات.
D- بواری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بۆ خاوه‌ن حه‌ق و ناحه‌ق زۆر مه‌یسه‌ر ده‌بێت و ئه‌گه‌ری پشێوی زیاتر ده‌بێت له‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی پێشوو.
E- ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌وه‌یه كه ده‌ستوه‌ردانی ناوه‌ندی عیراق به‌هێزه‌وه بێت و به یه‌كجاری خۆی فه‌رز بكات و، له‌و باره‌شدا سیستمی فیدراڵی ده‌كه‌وێته ژیڕ ركێڤی خاوه‌ن فكری تۆتالیتاری و دكتاتۆر په‌رست و به‌عسی و شۆفینیهكانی عیراقه‌وه و به‌ده‌یان ساڵی تر هه‌رێمی كوردستان ناگه‌ڕێته‌وه باری ئێستای.
2- به شكستهێنانی ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری و زاڵبونی زیاتری ده‌سه‌ڵات، چی رووده‌دات؟
A- ئه‌و نه‌فه‌سه ئۆپۆزسیۆنه‌ی له نێو خه‌ڵكدا بونی هه‌یه و زه‌مینه‌ی بۆ نه‌ڕه‌خساوه كاری ئێجابی خۆی بكات، ده‌سڕێته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی كوردی له هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی ملهوڕ تر كارده‌كات و بۆغرابون زیاتر ده‌بێت و منه‌تیان به هیچ كه‌س و لایه‌ك نامێنێت و خه‌ڵكی ره‌نجده‌ر و زه‌حمه‌تكێش له پێشه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان ده‌بێت.
B- گه‌نده‌ڵی زیاتر زاڵ ده‌بێت و ئه‌گه‌ری دابه‌شبونی هه‌رێم به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌كاندا زیاتر ده‌بێت و حوكمی زۆن و بنه‌ماڵه خۆی ده‌سه‌پێنێت.
C- ململانێی حزبی زه‌قتر ده‌بێته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی له نێو حزبه‌كان خۆی ده‌بینێته‌وه و جگه له هه‌ژاران فه‌رمانبه‌رانیش له‌پێشه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتوان ده‌بن.
D- زوڵم و سته‌م و گوێ نه‌دان به‌داواكاری خه‌ڵك توندتر و زیاتر ده‌بێت و ته‌نها ئه‌و چینه تازه‌باوه مهراییكهره و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئه‌م حزبانه له خشته‌یان بردون و ئه‌خلاقیان گۆڕیون زه‌قتر ده‌بن و ژماره‌یان زیاتر ده‌بێت و هه‌رزانبازاڕی له ره‌فتاریان ده‌گاته خۆفرۆشتن و زه‌لیلی بۆ پاروه نانێك.
بۆیه درێژه كێشان و ته‌شه‌نه كردن و فروانبونی خۆپیشاندان و گه‌یشتن به راپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری دوولایه‌نه‌یه و هه‌ردو باری شكست و سه‌ركه‌وتنی زه‌ره‌ر و زیانی بۆ خه‌ڵك ده‌بێت و چه‌ندنی هه‌نگاو ده‌گه‌رێینه دواوه، به‌ڵام ئه‌وه‌شمان له بیرنه‌چێت له چه‌ند بوارێكدا لایه‌نی ئه‌رێنی خۆیشی هه‌یه كه دیارترینیان نه‌مانی ده‌سه‌لاته گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی هه‌رێم و تڕۆبونی ماستاوچی و خه‌ڵكی بێ به‌ها و كوێ له‌مستی سه‌ركرده و كه‌سی گه‌نده‌ل و فێلبازهكانی كوردستانه له‌گه‌ڵ نه‌مانی قه‌واره‌كه‌دا، به‌ڵام بونی ئه‌ڵته‌رناتیڤی باشتریش نه له كوردستان و نه‌ش له عیراق له ئارادا نیه.
بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین یه‌كه‌مجار سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، ئه‌مجاره بواری سهركهوتنو به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی بۆخه‌ڵكی تێدا نابێت، جگه له‌وه‌ی خه‌ڵك ئێستا و له ئه‌نجامی ره‌فتار و بێ پلانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و بنه‌ماڵه‌ییه گه‌یشتۆته ئهوقهناعهتهی باوه‌ڕی به مردنی خۆی و تۆپینی كهرهكهشی هه‌بێت.