شێرزاد شێخانى: كاوڵستان.
راپه‌ڕين و مێگه‌ڵ
چه‌ند جارێكى پێشتريش وتوومه كاك نه‌وشيروان مسته‌فا له‌سه‌رده‌مى خۆپيشاندنهكانى 17 شوباتدا، 25 كورسى په‌رله‌مانى هه‌بوو، له‌سه‌ر ئاستى كوردستان گه‌وره‌ترين كاريزماى سياسى بوو، به ئيشارهتى يه‌ك په‌نجه‌ى سه‌د هه‌زار چه‌كدار له‌به‌ر ده‌رگاى مهكۆكهى ئاماده ده‌بوون، سه‌ركرده‌يه‌ك به‌م هه‌موو هێزه‌وه نه‌توانێ هاوكێشه‌ى سياسى له‌كوردستان بگۆڕێ، شاسوارێكى سه‌رۆك كۆمپانياى چاڤيلاند ئه‌توانێ كوردستان‌مان بۆ ئازاد بكات له‌ده‌ست ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ديكتاتۆرو ستهمهكارهدا؟! ..ده‌يان و سه‌دان باره‌گاى لق و ناوچه‌و مه‌ڵبه‌ند و مه‌كۆ بسووتێنرێ، ده‌سه‌ڵات چ باكى پێوه‌يه، به‌يانى هه‌ر به‌پاره‌ى خۆپيشاندهرهكانهوه هه‌موويان به تازه‌ترين دێزاينهوهو به بۆياخێكى جوانتره‌وه ئاوهدانيان ئه‌كاته‌وه. با قوڕگى هه‌زاران خۆپيشانده‌ر ههڵزڕێت و هاوارى رووخانى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بكه‌ن، هه‌رچى كاغه‌زو كارتۆنى قرتاسييهكان هه‌يه پڕكه‌ن لهدروشمى رووخانى گه‌نده‌ڵكاران، چى له‌وه‌زعه‌كه ئه‌گۆڕێ و كێ ئهيانخوێنێتهوه؟! . ئه‌م مێگهڵهى به‌دواى شاسوارو موزيعى كه‌ناڵه‌كه‌ى كه‌وتوون، بهديلهكهيان كێيه، سه‌رۆكى كۆمپانياى چاڤيلاند يان مرۆڤخۆرهكانى داعش و ئهنساروئيسلام؟ .
خۆ كێشه‌ى گه‌وره‌ى ميللهتى ئێمه له‌سه‌رده‌مى راپهڕينهوه تاكو ئه‌مڕۆش ته‌نها نه‌بوونى بهديلێكه، شۆڕش و راپهرينيش به‌بێ سهركردايهتيهكى راسته‌قينه‌ى خاوه‌ن هێز مه‌حاڵه سه‌ربگرێ. له‌هه‌مووشى گرنگتر هيچ خۆپيشاندانێك سه‌ر ناگرێ ئه‌گه‌ر له‌هه‌ولێره‌وه گلپه نه‌سه‌نێ، ئه‌مه حهتميهتى تاريخهو هيچ گۆڕانكاريهكيش له‌سه‌ر قه‌زايه‌كى سه‌ر سنووره‌كانه‌وه نايه‌ته دى، خۆ كورد ده‌يان ساڵ شۆڕشى له‌سه‌ر سنووره‌كان كرد ئايا هيچى پێكرا بۆ گۆڕينى ده‌سه‌ڵاتى ديكتاتۆرى عيراق؟! .
وه‌زعى هه‌ولێريش خۆتان بينيتان، نيو مليۆن بنديوارو سهرديوار له‌هه‌ر خۆپيشاندانێكدا دێنه سه‌ر شه‌قام بۆ سه‌ركوتكردنى خه‌ڵكه‌كه، هێزى زێره‌ڤانى و له‌شكرى رۆژو ئه‌وانيتريش بۆ كاتى ته‌نگانه‌تر ساز‌و ئاماده‌كراون، ئيدى ئه‌و هه‌وڵه بێ ئه‌نجامانه بۆچى راناگيرى و بهدێليكى باشتر بدۆزنه‌وه. لهجياتى باره‌گا سووتاندن و خه‌ڵك به‌كوشتدان، با به رێگايه‌كى شارستانيانهتر ئه‌م وه‌زعه بگۆڕن ئه‌ويش له‌رێگه‌ى سندوقى هه‌ڵبژاردنه‌وه. كه‌س نه‌لێ حزبه‌كانى ده‌سه‌ڵات تهزويرو گزى و فزى ئه‌كه‌ن، ئه‌وانه ئه‌گه‌ر بتوانن ئه‌و په‌ڕى ده دووانزه كورسى ته‌زوير بكه‌ن، با له‌وه زياتر خه‌ڵكى ده‌نگيان نه‌ده‌نێ، دونياش چاوى له‌سه‌ر هه‌رێمه‌و هه‌موو شتێك بۆ ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ناچێ . ئێمه خۆمان ئه‌م حزبانه ئهگهينينه ده‌سه‌ڵات هه‌ر خۆشمان باجه‌كه‌ى ئهدهين..
گه‌نده‌ڵى و چاكسازى
سى ساڵه گه‌نده‌ڵى له‌م هه‌رێمه‌دا ره‌گى داكوتاوه، هه‌ر له‌سه‌رده‌مى ئاوديوكردنى شوفڵهكانى به‌نداوى بێخمه‌وه، تا شه‌ڕى كوردكوژى له‌سه‌ر داهاته‌كانى ئيبراهيم خه‌ليل كه هه‌زاران پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكى بێ‌تاوان بوونه قوربانى. ئێستاش كار له‌كار ترازاوه گه‌نده‌ڵى بووه به كلتوورى ناو ده‌سه‌ڵات، ته‌نانه‌ت براده‌رێك گێڕايه‌وه كاتێك بهبريارى حزب كرابووه موديرعام پێى وترابوو” بڕۆ خۆت ده‌وڵه‌مه‌ند بكه”؟!. ئه‌گه‌ر چى ئه‌و مودير عامه‌ش كارى دكتۆرى فێتهرنهرى بوو!.
يه‌كێك لهدهرهاوێشتهكانى ئه‌م كلتوورهش، سه‌رهه‌ڵدانى جهيشێكى گه‌وره‌ى مافيا بوو، لهتهكيشيدا دامه‌زراندنى ده‌يان هه‌زار بنديوار و خانه‌نشينى ناياسايى و ئيمتياز به‌خشين به‌سه‌رۆك جاش و خائين و خۆفرۆش و ته‌نانه‌ت كۆنه بهعسيهكانيشى گرته‌وه. بۆيه زۆر گاڵته‌م به‌و قسانه دێ كه باسى چاكسازى لهحكومهتهكهى پارتى ده‌كه‌ن. جارێ پێش هه‌موو شتێك ئه‌و بنديوارانه شاده‌مارى ده‌سه‌ڵاته ديكتاتۆريانهكهى پارتييه، به‌بێ ئه‌وانه بۆ يه‌ك له‌حزه ناتوانێ خۆى راگرێ. هه‌م له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌يان هه‌زار ده‌نگيان پێئه‌ده‌ن، هه‌م لهخۆپيشاندانهكانيشدا ده‌بنه چه‌كوشى ده‌ستى بۆ سه‌ركوتكردنى خۆپيشاندانه‌كان،، ئيدى چۆن ئه‌توانێ ده‌ستبه‌رداريان بێت؟!. ئه‌و هه‌موو بهڵين و هيوا درۆيانهى لايه‌نگران و ئهندامهكانيشى له‌سه‌ر شاشه‌كانه‌وه به‌خه‌ڵكى ئه‌فرۆشنه‌وه هه‌مووى بڵقى سه‌ر ئاوه هه‌ر زوو ئه‌توێنه‌وه. ئه‌و هه‌موو ئومێدبهخشينه به‌رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌مووى له‌پێناو به‌نجكردنى ميللهتهو هيچ راستيهكى تيا نيه. ئه‌وان له‌كاتێكدا به‌غدا مانگانه ده‌يان مليار دينارى بۆ ده‌ناردن به‌بێ هيچ حيساب و كيتابێك، ئاماده نه‌بوون له‌به‌رامبه‌ردا ته‌نها 100 هه‌زار به‌رميل نه‌وتيان بده‌نێ، ئێستا چۆن هه‌موو نه‌وته‌كه تهسليمى به‌غدا ئه‌كه‌ن؟.
سه‌رانى پارتى هاواريان لێهه‌ڵساوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى مافى ده‌ستووريان هه‌يه و به‌غدا زه‌وتى كردووه، ده باشه به‌پێى ماده‌كانى ده‌ستوور به‌ڕێوه‌بردنى گومرگه‌كان لهدهسهڵاتێكى هاوبه‌شى هه‌ردووه حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدايه، ئه‌ى بۆچى ناهێلن به‌غدا چاودێرى ده‌روازه گومرگييه‌كانى هه‌رێم بكات؟!. بير له‌وه ناكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر به‌غدا ئێستا له‌به‌ر زرووفى ده‌ولى و ئيقليمى نه‌توانێ ده‌روازه گومرگيهكان به‌هێز بگه‌ڕێنێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆى، خۆ ده‌توانێ به‌يانى له‌گه‌ڵ توركيا و ئێران رێكبكهوێ كه ده‌روازه‌ى تر بكاته‌وه كه به‌ناوچه‌كانى ژێر نفووزى حكومه‌تى هه‌رێمدا تێنه‌په‌رێ. ده‌توانێ به‌ديلى ئيبراهيم خه‌ليل و حاجى ئۆمه‌رانيش زۆر به‌ئاسانى بدۆزێته‌وه، ئه‌وسا حكومه‌تى هه‌رێم چى پێئه‌كرێ؟.
كێشه‌ى پارتى غروورهكهيهتى، وا ده‌زانێ هاتنى دوو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپاو سه‌ردانه‌كانى كونسڵى ئه‌مريكا و به‌ريتانيا، ئيدى به‌مه پشتگييرى ده‌وڵه‌تى بۆ مسۆگه‌ر ئه‌كات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ته‌نها ريفراندۆمه شكستخواردووه‌كه‌ى به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌يه كه كه‌سى له‌پشت نيه و، ئه‌و هه‌موو ديمه‌نه رتووشكراوانهى هاتنى وه‌زيرێكى بيانيش هيچ سووديان نيه، چونكى دوور نه‌ڕۆين، بابايهكى وه‌كو توركيا به‌يه‌ك چه‌قه‌نه‌ى كازمى ئاماده‌يه هه‌موو هه‌رێم و ميللهتهكهشى بكاته قوربانى يه‌ك سه‌فقه‌ى ئابوورى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى عيراقدا، ئه‌وسا نه رێكه‌وتنه په‌نجا ساڵيهكه قييمهتى ئه‌مێنێ، نه بوونى كونسلگهرى توركياش له‌هه‌ولێر، به‌غدا ده‌وڵه‌ته و هه‌رێميش له ديدى توركيا ئێستاش ئيداره‌ى شيمال العراقه.
ده‌سه‌ڵات و نه‌خوێنده‌وار
یەكێك لەفەرماندەكانی پارتی دەڵێ ” په‌كه‌كه ئامانجی لەناوبردنی باشووری كوردستانە و لە سێ ئەندامیان دووانیان بەكرێگیراوی دەزگا هەواڵگرییەكانن “. كابرا وته‌نى ” ده‌وجا وه‌ره خۆت مه‌كووژه”. په‌كه‌كه هه‌وڵئه‌دات هه‌رێمى كوردستان له‌ناو ببات، به‌ڵام توركيا كه رۆژانه بوردۆمانى گونده‌كانى كوردستان ئه‌كات و ده‌يان بنكه‌ى سه‌ربازى تێدا داناوه ئه‌وان پارێزه‌رى هه‌رێمى كوردستان و قهوارهكهين!!. نازانم خۆيان بالوهڕيا به قسه‌كانى خۆيان هه‌يه. ئه‌و مه‌سئولانه‌ى پارتى له‌مه‌سه‌له‌ى درۆكردندا زياد لهحهدديان تێپه‌ڕاندووه، بۆيه خه‌ڵكى هيچ متمانه‌يه‌كى به‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌ماوه. ته‌نانه‌ت له‌كاره‌ساتى كۆرۆناى نهگبهتيش بێ متمانهيى خه‌ڵك بووه هۆى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى به‌مشێوه ترسناكه‌وه.
كێشه‌ى ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى پارتى ئه‌وه‌يه كه ئه‌وانه خوێنده‌واريان زۆر كه‌مه، هه‌رچه‌نده خوێندهواريش پێوه‌ر نيه بۆ رۆشنبيرى، به‌ڵام ئه‌وانه خوێندهواريهكهشيان سه‌قه‌ته. گه‌وره‌ترين سهركردهيان رۆژێك له‌رۆژان وتارى نووسه‌رێك ناخوێننه‌وه، چاويان به كتێبێك هه‌ڵنايه‌ت، سه‌يرى به‌رنامه‌يه‌كى ته‌له‌فزيۆنى ناكه‌ن، ئه‌وه‌ى ههيهو نيه دهستوپێوهندهكانيان ياخود ماستاوچيهكيان پێيان رائهگهينن ئه‌ويش بۆ خۆ نزيككردنه‌وه لێيان، بۆيه هيچكات ئه‌وانه لهئێشوئازارى خه‌ڵكى تێناگه‌ن. هه‌زاران نوسين بڵاو ئه‌بێته‌وه، هه‌زاران پێشنيارى چيينه رۆشنبيرهكه ئه‌خرێنه روو، قه‌ت بووه رۆژێك له‌رۆژان ده‌سه‌ڵاتى پارتى به‌گوێى نوسهرێكى كردبێ يان پێشنيارێكى لێوه‌رگرتبێ؟. قه‌ت بووه نوسينى گه‌وره‌ترين نوسهرى ئه‌م هه‌رێمه كاريگه‌ريه‌كى ئه‌وتۆى هه‌بووبێ به‌سه‌ر بڕياڕێكى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته؟. خۆيان چييان ويستووه هه‌ر ئه‌وه‌يه، بۆيه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته شكست له‌دواى شكست تووشى ئه‌بێ چونكه گوێ له‌خه‌ڵكى دڵسۆز‌و خه‌مخۆرى ميللهت ناگرێ و، قه‌ڵه‌مفرۆش وماستاوچى وگهندهڵكارانى پێ له‌پێشتره!.
ده‌سه‌ڵاتێك ئێستاش له‌وه‌همى ساڵانى چل و پهنجايهكانى سه‌ده‌ى رابردوو ئه‌ژى، وا ئه‌زانێ سه‌ركوتكردن ودهمكوتكردنى ميللهت بۆى ئه‌چێته سه‌ر، غافل له‌وه‌ى ئێستا دونيا كراوهيهو سه‌گێك له‌شوێنێك بتۆپێ ئه‌بێته هه‌واڵى ميدياكان. له‌وڵاتێكى وه‌كو سهنگافوورهو ئيمارات خه‌ڵك نايه‌نه سه‌ر شه‌قام بۆ خۆپيشاندان له‌دژى ده‌سه‌ڵات، چونكه هيچ نوقسانيهكيان نيه، كاتێك خه‌ڵكى برسى ونهدارهى كوردستان له‌تاو برسيه‌تى منداله‌كانيان دێنه سه‌رشه‌قام لهجياتى گوێگرتن لێيان، بهڵتهچييهكانيان تێبه‌رئه‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش سنوورى خۆى هه‌يه و رۆژيك دادێ ئه‌وانه‌ش به‌كه‌ڵكى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نايه‌ن.
له‌كۆتاييدا ده‌مه‌وێ بڵێم، ئه‌م كاره‌ساته‌ى سى ساڵه درێژه‌ى هه‌يه، نه به خۆپيشاندانى جه‌ماوه‌رى كۆتايى دێ، نه بهشۆڕشى چه‌كدارى كه وڵاته‌كه‌مان بكاته‌و يه‌مه‌ن و سوريا، ته‌نهاوته‌نها به‌يه‌ك شت چاره‌سه‌ر ئه‌كرێ ئه‌ويش زيندووبوونه‌وه‌ى ويژدانى ئه‌و حزبانه‌ى تره كه كارێك بكه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌م حكومه‌ته‌و راگه‌ياندنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته، ئه‌وه‌سا با ئه‌و ميللهته زوڵملێكراوه بڕيارى خۆى بدات به گۆڕينى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته زاڵموستهمكاره به تهیرێكى تۆزيك مه‌عقوولتر.
ته‌نها به سندوقى ده‌نگدان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌ڕوخێ نه‌ك خۆپشاندانى دوو قه‌زاو ناحيهى سه‌ر سنوورى ئێران ..
- بابەتەکانی تری شێرزاد شێخانی
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
-شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
-شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts