عیماد عه‌لی: ئه‌م قه‌یرانه‌ی هه‌رێمی كوردستان به دیموكراسی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟
كه‌س نیه به باشی باسی دیموكراسی نه‌كات، ته‌نانه‌ت دكتاتۆره‌كانیش، كه‌س نیه خۆی به دیموكراسی نه‌زانێت، ته‌نانه‌ت نه‌رجسی و خودپهرستهكانیش، كه‌س نیه لاف‌و گه‌زافی بیری دیموكراسی و سوده‌كانی و به دیموركاسی به‌ده‌ستهینانی مافی ره‌وای گه‌ل نه‌كات، ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی پشتبه‌ستو به بنه‌ماڵه و پاره‌و پوڵی خه‌ڵك و ئه‌گه‌ر باش بزانێت به‌خۆی هۆكاری قه‌یران و نادیموكراسیه.
لێره‌دا باس له زه‌مینه و رۆشنبیری گشتی و تێگه‌یتشنی تاك له دیموكراسی و هۆكار و فاكته‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی سه‌ركه‌وتنی دیموكراسی وه‌ك ئامڕازێكی حوكمڕانی پێشكه‌وتو ناكه‌ین، ته‌نانه‌ت به سه‌رپێی چاو به بارودۆخی كوردستان و راده‌ی رۆشنبیری خه‌ڵكه‌كه‌ی و تێگه‌یشتنی له دیموكراسیدا بگێڕین زۆر شتمان بۆ روون ده‌بێته‌وه كه تا ئێستا له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه به‌ردی بناغه‌ی دیموكراسی دانه‌نراوه نه‌كه پیاده كرابێت.
بێگومان دیموكراسی پێش مه‌رجی خۆی هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌زمونه‌كانی جیهان له‌به‌رچاو بگرین و قۆناغه‌كانی پێشكه‌وتنی پیاده‌كردن و جێبه‌جێكردنی دیموكراسی له حوكمڕانی ئه‌و وڵاتهپێشكهوتواندا بخوێنینه‌وه جا ئه‌گه‌ر به قۆناغ به‌ندی بێت یان راسته‌وخۆ و به شێوه‌یكی بازدان و خێرا ئه‌وا پله‌ی جیاوازی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و حوكمرانیانهمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. وڵات هه‌یه ئه‌زمونێكی دوورودرێژی له جیبه‌جێكردنی دیموكراسیدا هه‌یه و قۆناغ به قۆناغ ئه‌م ئامڕازه‌ی جێبه‌جێ كردووه و له به‌ری خواردووه و وه‌زعی سیاسی خۆی جیگیر كردووه، كه‌چی تا ئێستاش چه‌ندین حار توشی قه‌یران و ته‌نانه‌ت نسكۆش بووه.
ئه‌گه‌ر جیاوازیه‌كی به‌رچاو له جیبه‌جێكردنی دیموكراسی له شوێنێكه‌وه بۆ ئه‌ویتر هه‌بوبێت ئه‌وه له‌سه‌ر میژووی ئه‌و جیگه‌یه و ئاستی رۆشنبیری خه‌ڵكه‌كه‌ی و چۆنێتی تێگه‌یشتنی گه‌له له‌م ئامڕازه، له‌گه‌ڵ به‌رجه‌سته‌بونی داموده‌زگه‌یی و سه‌قامگیریی باری كۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری كه رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌گێرێت و، شێوه‌ی حوكمڕانیش زاده‌ی سیفات و وه‌زعی تایبه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه كه‌تێیدا پیاده‌ده‌كرێت.
كوردستان له‌سه‌رجه‌م فاكته‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتنی دیموكراسی بێ به‌شه، نه‌بونی دامودزگهیی، عه‌قڵیه‌تی جێبه‌جیكردنی دیموكراسی و راده‌ی رۆشنبیری خه‌ڵك و نه‌بونی یه‌كڕیزی و ناجێگیری وه‌زعی ئابووری ونه‌بونی ئاشكراكاری و بونی حزبی نائاسایی پێكهاتوو له كۆمه‌ڵێك گردبونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌یی و بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندخوازی به‌ناوی حزبه‌وه، یان پاشكۆیه‌تی ده‌ره‌كی و له‌به‌رچاونه‌گرتنی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و حوكمڕانی له‌سه‌ر میزاجی كه‌سی و به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی ، وای كردووه بگه‌ین به‌م وه‌زعه و ئه‌م قه‌یرانانه كهڵكهبن و ئه‌وه‌نده قووڵ و ئاڵؤز بن چاره‌سه‌ریان زۆر ئه‌سته‌م بێت.
بۆیه گه‌ر دموكراسیهكی ئاسایی و سروشتی و راستوڕه‌وان جیبه‌جێ نه‌بوبێت و به‌ری نه‌گرتبێت وپێنهگهیشتبێت و ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه‌ی دروست كردبێت، چاره‌سه‌ری چۆن ده‌بێت؟ ئایا به دیموكراسی راسته‌قینه چاره‌یه‌ك ده‌دۆزرێته‌وه یان له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌گه‌ری بواری جێبه‌جێكردنی دیموكراسی هه‌یه تاوه‌كو چاره‌ی قه‌یرانه‌كان بكات؟ یان ئه‌م بارودۆخه به ناسروشتی هاتۆته پێش و ئه‌گه‌ری دیموكراسی راسته‌قینه‌ی له كاتێكی به‌رچاودا نیه و ده‌بێت بیر له شتی تر بكرێته‌وه؟
ئه‌و رێكارانهش یان به ڕاپه‌ڕین یان به شۆرش یان به له‌ناوچون و گه‌ڕانه‌وه بۆباوه‌شی داگیركه‌ران و ئاشبه‌تاڵ ده‌كرێت. بۆیه گه‌ر بمانه‌وێت به‌كه‌مترین زه‌ره‌ر تێدا ده‌ربچین، ده‌بێت كورتترین و ره‌واترین و راسترین رێگه‌ی گونجاو بگرینه‌به‌ر كه ئه‌ویش:
خوێندنه‌وه‌ی عه‌قڵیه‌تی خه‌ڵك و چۆنێتی روانینیهتی بۆ هه‌رێمی كوردستان و زانین ئاستی به‌شداری له چاره‌سه‌ر و خۆبه‌ختكردنی هه‌مه‌چه‌شن و قوربانیدانیاه؟ جا گرنگترین پرسیار به عه‌قڵدا تێپه‌رێت ئه‌وه‌یه ئایا كه چاره‌سه‌ریش هه‌بێت كێ ده‌یدۆزێته‌وه و به كێ ده‌كرێت و چۆن رێگریه به‌هێز و فروانه‌كانی حزبه‌كان و ده‌ردانه‌كانی گه‌نده‌ڵی و كاری مافیایی و خودپه‌رستی وه‌لاده‌نرێت؟
بۆیه، ئه‌وه‌نده سهربێنیت و ببه‌یت له هیچ كلۆچیك جێگه‌ی كارئاسانی نیه بۆ ده‌رچوون له ده‌رچه‌یه‌كدا، بۆیه ده‌شێت بڵێین ئاشی نه‌زان خوا بیگێڕێت و چاوه‌ڕێی ره‌خسانی ده‌رفه‌تی وه‌رچه‌رخان و چۆنێتی ده‌ربازبونی كتوپڕ و ئه‌گه‌ری نه‌زانراو بین. ئه‌وه‌ی ده‌یزانین به‌م كاره‌كته‌رانه‌وه، دیموكراسی دووره له رێگه‌كانی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م وه‌زع و قه‌یرانانه و زه‌مینه‌ی نیه و ڕێچكه‌ی خۆی نه‌گرتووه و ته‌نانه‌ت هه‌نگاوه سه‌رتاییه‌كانی نه‌ناوه و ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌مماندا نیه بۆ پشت به‌ستن به دیموكراسی راسته‌قینه.