عیماد عه‌لی: كاره‌كه لای پێغه‌مبه‌رێكی ژیاندۆستی هه‌ڵگری په‌یامی دونیاییه! بەشی یەکەم.
ئه‌وه‌ی له سه‌ر بارودۆخی خه‌ڵك له مێژوودا زانراوه و ئه‌و گۆڕانكاریه نه‌رێنیانه‌ی له ره‌وشی ژیانی مرۆڤ و به‌ده‌ستی خودی مرۆڤ روویداوه، تاوه‌كو ئه‌مڕۆ زیاتر له 500 ملیۆن كه‌س له جه‌نگدا تیاچوون. دونیا ئه‌وه‌نده به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات ئه‌مڕۆ1.2 ملیار كه‌س ئاوی خواردنه‌وه‌یان ده‌ست ناكه‌وێت له جیهاندا. 700 ملیۆن كه‌س له ژێر هیڵی هه‌ژاریه‌وه ده‌ژین و پێویستیان به ژه‌میكی خۆاردنه. 250 ملیۆن كه‌س ئاڵوده‌ی ماده بێهۆشكهرهكانن و زۆرینه‌ی ره‌ها به‌ده‌ستی نادادپهروهریهوه ده‌ناڵێنن. هه‌ر مرۆڤ خۆی بۆته هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ده‌ریا به‌ڕاده‌ی 20 مه‌تر بۆ سه‌ره‌وه، پله‌ی گه‌رمای كه‌شوهه‌وای زه‌وی 3 پله به‌رزبۆته‌وه. ئه‌مه جگه له پیسبونی ژینگه و زۆربونی خۆڵ و خاشاك و پاشه‌رۆ و كه‌مبونه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه و شتی خراپتری زیانبه‌خش، سه‌ڕه‌رای پێشكه‌وتنی زانست و ئامێر و ئامڕازه‌كانی ئاسانكاری به‌ڕێكردنی ژیانی مرۆڤ. ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی زانست و زانیاری و پاشكه‌وتنه‌ی ره‌وشی به‌ڕێوه‌چونی ژیانی مرۆڤ پێویستیی یه خۆداچونه‌وه و چاكسازی و گۆڕانكاری گه‌وره هه‌یه، ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ی ژیانی ئاده‌میزاد زاده‌ی ده‌رهاویشته‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رمایه‌داریی جیهان بێت، گۆڕانكاری تێیدا به سیستمێكی سه‌رمایه‌داریی قازانجپه‌رست جێبه‌جێ ناكرێت و ئه‌وه‌ی پشتی پێ ببه‌سترێت هه‌ڵچونی خودی گه‌لان و ره‌خسانی فاكتهرهكانه بۆ گۆڕانكاری هه‌مه‌چه‌شنی زه‌مینه‌ی ژیانی مرۆڤ و هاتنه‌ئارای ئامرازی گۆڕانكاریی ئه‌رێنی و له‌دایكبونی سیستمێكی نوێی جیهانی له فكر و فه‌لسفه و بیروباوه‌ری نوێ، بۆ ئه‌وه‌ی پشتی پێ ببه‌سترێت له گۆڕانكاری و هاتنه‌ئارای شێوه‌یه‌كی دیكه له به‌ڕێكردنی ژیانی مرۆڤدا.
بۆیه لێره‌دا ئه‌گه‌ر وه‌كو به‌شبه‌ش كردنی ئه‌رك و پوختكردنه‌وه‌ی چۆنێتی به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئامانجه‌كه ده‌كریت له روبه‌رێكی بچوكدا كورتی بكه‌ینه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كێشه‌كان لهبهرچاوجیاواز ده‌رده‌كه‌ون. به‌ڵام قوتاربوون به یه‌ك ئامڕاز ده‌كرێت ئه‌ویش به پشت به‌ستن به وته‌ی ( هیچ كێشه‌یه‌كم بۆ باس مه‌كه، به‌ڵكو چارهسهركێشهی لای خۆت واته ئه‌ڵته‌رناتیڤمان بخه‌ره به‌رده‌ست، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی كه چاره‌سه‌ره‌كه لای من‌و تۆ‌و ئه‌و و ئێمه و ئه‌وانه پێكه‌وه نه‌ك پاڵدانه‌وه و پشت به‌ستن به غه‌یب و ئه‌ویتر، به‌ڵكو هه‌موان لای خۆیانه‌وه چاكسازیخواز بن و كاری بۆ بكه‌ن، واته له خۆته‌وه ده‌ست پێده‌كات و ده‌بێته ئێوه‌ی خه‌ڵكی گوندێك ئه‌وجا ناحیه‌یه‌ك و قه‌زایه‌ك و پارێزگایه‌ك و وڵاتێك یه‌ك له‌دوای یه‌كدا، واته به‌رپرسیارێتیه‌كه له‌سه‌ر هه‌مووانه و به‌كۆكردنه‌وه‌ی چالاكی و هیلاكی كۆی گشتی خه‌ڵكه، ئه‌مه‌ش وا ده‌گه‌یه‌نێت كه چاره‌سه‌ر به سه‌رمایه‌داری ناكرێت كه پشت به تاك ده‌به‌ستێت و جیاوازی له داهات و خه‌رجی تاكه‌كان ده‌بێت به‌ڵكو به كۆی گشتی تاكه‌كان ده‌بێت كه پێكه‌وه به سیستمێكی گشتگیر كاربكه‌ن و پێكه‌وه به یه‌ك ده‌نگ هاواری گۆڕانكاری بكهنو هیمه‌تی خۆبه‌خشین و خۆبه‌ختكردن بكه‌ن، ئه‌وه‌ی رۆشنه كه هه‌ر كارێكی سه‌ركه‌وتو زانستێكی روون پێشی ده‌كه‌وێت وبه‌و پێیه كاری له‌سه‌ر ده‌كات نه‌ك عه‌قڵیه‌تێكی خوڕافی میتافیزیكی چه‌قبه‌ستوو. ئه‌مه‌ش واته به پشت به ستن به زانست له پشێوه‌ی رزگارمان ده‌كات و به رێك و ره‌وان هه‌نگاو ده‌نێین، واته هه‌ر یه‌كه‌و پێغه‌مبه‌رێكی چاكسازیخوازی زانستخوازی واقیعی و ژین په‌رست بێت و له‌سه‌ر چاكسازی و پێكه‌وه‌یی و هاوكاری خه‌ڵك رابێنێت و ته‌نیا گۆڕانكاری سه‌رتاسه‌ری و هه‌مه‌گی له مێشكی‌دا خول بخواته‌وه و به خۆی بیێت به مۆمیك خه‌ڵك رابێنێت له‌سه‌ر گرنگی رزگاركردنی كۆمه‌ڵگه له‌و قه‌یرانانه‌ی پێوه ده‌ناڵێنێت و له‌و به‌ینه‌شدا كۆمه‌ڵگه‌كان هاوكار ده‌بن و بۆ چاكسازی له ره‌وتی ژیانی مرۆڤایه‌تی كارده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌م هاوكێشه‌یه شیبكه‌ینه‌وه و پرسه‌كه ئاسان بكه‌ینه‌وه و ئه‌م كێشه گه‌وره له كوردستاندا چر بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه ته‌نها لایه‌نی سیاسی و ده‌سه‌لات نیه پێویستی به خۆداچونه‌وه و گۆڕان بێت به‌ڵكو گۆڕانكاری چۆنێتی ژیانی كۆمه‌ڵگه و بیركردنوه ی راست و پێكه‌وه‌یی و مشور خواردنی هه‌مه‌لایه‌ن و هاوكاریی هه‌مووانه بۆ تێپه‌ڕین له هه‌ر گیروگرفتێكدا پێشوه‌خت ده‌بێت به‌دوای چاره‌سه‌ریدا بگه‌رێین.
دوای ئه‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌كلایی بوینه‌وه كه چه‌مكه پێشكه‌وتوه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه له‌م ناوچه‌یه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به سه‌رجه‌م گهلانیهوه جیگه‌ی نابێته‌وه و لهههربارێكدا بڕۆیت واته به‌هه‌ر رژێمێكدا كۆماری بێت یان پاشایه‌تی و به‌هه‌ر فه‌لسه‌فه‌یه‌كی حوكمڕانی بێت ده‌گه‌یته‌وه بانه، واته كه‌سایه‌تیه‌ك یان بنه‌ماڵه‌یه‌ك یان كۆمه‌ڵێك هاوبه‌رژه‌وه‌ند زاڵن به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا و ئه‌وانن كه سه‌رجه‌م خوریه‌كه‌ی دونیای پێشكه‌وتنخوازی ده‌كه‌نه‌وه به خوریهكه، بۆیه ته‌نها ئاوات لای هه‌وڵی تاك و كه‌سایه‌تیه‌ك یان چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی گونجاوی تێگه‌یشتووی پێش زه‌مانی خۆی كه‌وتبێت ده‌مێنێته‌وه كه ده‌شێت پێیان بلێین پێغه‌مبه‌رانی گۆڕانكاری.