عیماد عه‌لی: كاره‌كه لای پێغه‌مبه‌رێكی ژیاندۆستی هه‌ڵگری په‌یامی دونیاییه! بەشی دووەم.
له مێژوودا، پێش هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی ئایینی و قسه‌كه‌ران به‌ناوی خوداوه، كۆمه‌ڵێك چاكسازیخوازی قۆناغی جۆر به‌جۆر هاتونه‌ته ئاراوه كه به‌قه‌د دونیایه‌ك گۆرانكاریان كردووه بێ ئه‌وه‌ی شت فه‌رز بكه‌ن خۆیان بوون به نمونه‌ی زوهد و پیاوچاك و قوربانیده‌ر، لێره باسی مۆرای مه‌زن و ئاناهیتا و زه‌رده‌شت و مو‌سا و عیسا‌و محه‌مه‌د و 120 هه‌زار پێغه‌مبه‌ر و ههوالهێنه ئایینیه میتافیزیك په‌رسته‌كه ناكه‌م به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له قۆناغی جیاوازدا به كرده‌یی خه‌ڵكانێك ده‌ركه‌وتوون كه له پێشه‌وه‌ی زه‌مانی خۆیاندا بوون له عه‌قڵ و ره‌فتار و راسته‌رێكردنی وه‌زعی گشتی ئه‌و ده‌ورانه‌ی خۆیان گرتۆته ئه‌ستۆ، بێ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان به‌م چه‌مكه نوێیانه‌ی مرۆڤایه‌تی هه‌بێت و، به‌ڵكو هه‌ریه‌كه‌و په‌یوه‌ست بووه به سه‌رخان و ژێر خانی زه‌مانه‌كه‌ی خۆیه‌وه و به‌و پێیه هه‌وڵیداوه خۆی له ژێر ركێڤی چه‌قبه‌ستویی و دۆگما رزگار بكات و هه‌نگاوی به‌ره‌وپێشچونی گرتۆته به‌ر .
ئه‌گه‌ر باس له ئۆشۆ و ده‌لای لاما و غاندی و نه‌هرۆ و چیڤارا و مارتن لۆسه‌ر كینگ و تیریزا و خالید بن سنانی عه‌بسی و قوس بن ساعیدهی ئیادی و ریئابی بن به‌رائی شنی و ئومه‌یه بن ئه‌بی سه‌ڵت و به‌حیرا و وه‌ره‌قه‌ی كوڕی نه‌وفه‌ل وهكوزانا و پێغه‌مبه‌ره دهشتیهكانیش نه‌كه‌م، به‌ڵكو باسه‌كه لێره‌دا له‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ڵگری په‌یامی تازه‌گه‌ری و هه‌ڵگری ئاڵای گۆڕانكاری له سه‌رده‌می خۆیان كورت بكه‌ینه‌وه و به تایبه‌تی كار‌و كرده‌وه و ره‌فتار و به‌رهه‌میان له‌به‌رچاو بگرین، ئه‌وا ده‌كرێت له هه‌ر وڵاتێكی دواكه‌وتووی كوردستان ئاسا له زۆر قۆناغی مێژوویی‌دا خه‌لكانێك ده‌ركه‌وتوون كه جێگه‌ی باوه‌ڕی گه‌لی خۆیان بون و له هه‌زار و یه‌ك حزب و سه‌ركرده‌ی ئه‌م كاته به‌رهه‌میان هه‌بووه و قازانجی تایبه‌تی زۆریان بۆ ره‌وتی ژیانی خه‌ڵكی هه‌بووه (لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وانه نیه كه به‌ناوی یه‌هودی و مه‌سیحی و ئێسلامه‌وه وه‌كو قه‌شه و شێخ و ده‌روێش و سۆفی خۆیان به نوێنه‌ری خوا و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌بینن و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیاندا خه‌ڵك ده‌خه‌ڵه‌تێنن و هه‌ر ماوه‌یه‌ك و ئه‌ویتر خه‌لكانێك له‌م حۆرانه هه‌ڵده‌تۆقن). لێره‌دا ته‌نها خه‌ڵكی بیریار و زانا و مرۆڤ دۆست و چاكسازیخواز و تێگه‌یشتووی پێش قۆناغیخۆی كه‌وتووه كه زۆر جار وه‌كو نوخبه ده‌بنه هۆكاری بازدان له حاڵ و بارودۆخی ژیان خه‌ڵكدا).
پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت ئه‌وه بڵێم كه‌باسكردن و ئاواتخوازین له‌م باره‌وه له‌ده‌رئه‌نجامی بێهیوایی بوونه له چاكسازی له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه به‌م پێكهاته‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌لات و له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌سترۆیشتوون، بۆیه ته‌نها ده‌رچه‌ی راست و واقیعی ئه‌وه‌یه كه له باری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه فریادره‌سی نێو كۆمه‌ڵگه هه‌ڵتۆقێت و هه‌نگاو به هه‌نگاو گۆڕانكاری بكرێت و ئه‌و گۆڕانكاریه‌ش سیستمێكی دیفاكتۆ بسه‌پێنێت.
ئه‌و كاره‌كته‌ره‌ی كه ده‌كرێت ئه‌و ئه‌ركه بگرێته ئه‌ستۆ كه‌سێكی تێگه‌یشتوی بێگهیشتووی پێشكه‌وتووی زاده‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆی بیت، به واتایه‌كی تر پێغه‌مبه‌رێكی خۆڕسكی سروشتی له تێگه‌یشتنی واقیع و بهرتامهرێژی گۆڕانكاری بگرێته ئه‌ستۆ، كه به دور بێت لهخوڕافه و باوه‌ربوون به میتافیزك و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، واته پێهغهمبهری هه‌ڵقوڵاوی كلهلتور و رۆشنبیری گشتی خه‌ڵك و تێڕوانینان بۆ ژیان بێت یان بژارده‌یه‌ك كه رێگریه كه‌لتوریه باوه‌كه تێپه‌ڕێنێت و، به‌دوور بێت له پێغیهمبهرایهتی ده‌ستكرد كه تا ئێستا هاتبێته ئاراوه و خۆی كردبێت به خودایه‌كی ده‌ستكردی خۆی و فه‌رمان به‌ناوی ئه‌وه بكات و رێنمایی خۆی به‌ناوی ئه‌وه‌وه وه‌كو سروت و ئه‌ركی دینی و پاداشت و سزا به‌سه‌ر خه‌ڵكدا فه‌رز بكات، به‌ڵكو به كرده‌وه حه‌قیقه‌تی پێویستی گۆڕانكاری و پێویستی تێهپهربونی قۆناغه‌كه بۆ خه‌ڵك بسه‌لمێنێت ، واته پێغه‌نبه‌ری سروشتی به‌دوور له یغهمبهری ده‌ستكردی خوی یان كۆمه‌ڵگه و بهرژیهوهندیه ته‌سكه‌كان و قسه‌كه‌ر به‌ناوی خوداوه.
ئا به‌و شێوه‌یه و، له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م جۆره چاكسازیخوازه قۆناغ به‌ندی به سروشتی رێزدهبێت و هه‌ر قۆناغێك به‌هه‌ر شێوه و ناوه‌ڕۆكێك بێت تێده‌په‌ڕێت و قۆنلغێكی تر جێگهیپێشوی خۆی ده‌گرێته‌وه ، ئه‌ویش به جاولێكردن پێغه‌مبه‌ری سروشتی له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه یان جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی یان شوێن پێگرتنی و زانینی بیروبۆچون و به پێشه‌وا زانین و تیگه‌یشتن له عه‌قڵیه‌تی. بۆیه ده‌گه‌ینه ئه‌و سه‌رئه‌نجامه‌ی كه له‌وانه‌یه گۆڕانكاری كاتی و به‌شبه‌ش له قۆناغێكی دیاریكراو و له كات و شوێنی دیاریكراوی تایبه‌ت یان به گشتی له زۆرینه‌ی جیهان به پێغه‌مبه‌رێكی دونیابینی ژیاندۆست و هه‌لگری په‌یامی چاكسازی بكرێت كه رووی ژیان وه‌رگێرێت و له ماوه‌یه‌كی تایبه‌ت به پێی بارودۆخی ناوچه‌یی دوور‌و رێژ یان كورت به ئاسایی و ئاشیانه و به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی گۆڕانكاری پێویست و سه‌ره‌كی له ره‌وشی ژیانی گه‌لانی دونیا بكات.
به‌و پێیه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه و به‌تایبه‌تی میزۆپۆتامیا لانكه‌ی چاكخوازان و پێغه‌مبه‌رانه، ده‌كرێت گۆڕانكاری جیهانی لێره‌دا ده‌ست پێبكات و دوباره بێته‌وه و گه‌لانی ناوچه‌كه‌ی خۆمان و به‌تایبه‌تی كوردیش سه‌رقافڵه‌ی چاكسازی بن و مه‌شخه‌ڵی گۆرانكاری به‌گه‌یه‌نێته جیهان و ره‌ونه‌قی ژیاندۆستی ده‌ربكه‌وێت و بارودخۆی ناله‌باری مرۆڤ تێپه‌ڕێنرێت