عیماد عه‌لی: ئه‌مریكا ئه‌وه‌نده دلسۆزی كورده؟!
ئه‌و واته‌واته‌ی له‌م كاتانه‌دا له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌مه‌ڕ پرسی كورد و به تایبه‌تی كوردستانی باشور ده‌كه‌وێته بازاری سوشیال میدیاوه، سه‌رچاوه‌كه‌ی كوێیه و قازانجی كێی تێدایه و تا چه‌ند ڕاسته و ئه‌گه‌ر هه‌رچیه‌ك بێت بۆچی له‌م كاته‌دا و كێ لێی به‌رپرسیاره و كێ باوه‌ری پێده‌كات و چۆن له راستی و هه‌ڵه‌ی تێبگه‌ین؟
ئه‌گه‌ر ئه‌م پڕۆپاگه‌نده و واته‌واته‌ی ده‌كرێت له ئه‌مریكاوه بێت، جارێك ئه‌گه‌ر به وردی باردودۆخی ئه‌مریكا له‌م كاته‌دا و له لێواری گه‌یشتن به گه‌رمه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌خت و ململانێی هه‌ردوو حزب و به‌كارهێنانی كارته‌كانیان و چۆنێتی پیشاندانی ره‌فتاری سیاسی و هه‌ڵوێستی هه‌ریه‌كه‌یان له‌مه‌ڕ بابه‌ت گه‌لی گرنگ و چارهونوسساز له سیاسه‌تی نێوخۆی ئه‌مریكا و ده‌ره‌وه‌شیدا، ئه‌وه‌ی دیاره، ده‌رخستنی هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕی هه‌ر كاندیدێك له‌م كاته‌دا بۆ به‌كاربردنی نێوخۆییه و تا راده‌یه‌ك په‌یوه‌ندیه‌كی ئه‌وتۆی نابێت به هه‌ڵویستی كاندیدی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن به تایبه‌تی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا. ئێستا كاتی قه‌به‌كردنی هه‌ڵه‌كانی یه‌كتره بۆ دابه‌زاندنی جه‌ماوه‌رێتی به‌رامبه‌ر. ئه‌وه‌ی ترامپ ده‌یتوانی بیكات له‌م چه‌ند ساڵه‌ی حوكمی خۆیدا نه‌یكرد، وا ئێستا ئه‌و قسانه‌ی به‌ده‌مه‌وه ده‌نێن و ناوه‌ڕۆكی قسه و هه‌ڵوێسته دزه‌كراوه‌كان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه مه‌به‌ستی هه‌ر وشه‌یه‌ك له‌و پروپاگه‌ندانه به ناوی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ وه‌زعی نێوخۆیی ئه‌مریكا زیاتر له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی خودی بابه‌ته وروژێنراوهكه.
بۆیه هه‌ڕه‌شه له ناوه‌ندی عیراق له‌به‌رخاتری هه‌رێمی كوردستان و خستنه‌بازاڕی هه‌ڵوێستی سۆزدارانه، ئه‌گه‌ر له نێوخۆی كوردستانیش بێت زیاتر بۆ به‌ره‌نگاریه له ده‌ردانی قه‌یرانه سه‌خته‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌رێم كه وا خه‌ریكه ده‌گاته چڵه‌پۆپه و جڵه‌وه‌كه ده‌پچرێت و خه‌ریكه هه‌موو شتێك له گرێژنه ده‌رده‌چێت.
ده‌توانرا له‌و ماوه‌یه‌ی پێشوو زۆر شت به ئاسانی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلایی بكرێته‌وه و نه‌كرا، بۆ؟ ده‌توانرا فشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی و كازمی بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه هه‌نگاوی خیڕا بنرێت نه‌كرا و، له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا ئه‌م قسانه ده‌رچون كه ئه‌گه‌ر به وردی لێی بڕوانین ده‌گه‌ینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه مه‌به‌ستی تری له‌دواوه‌یه، كه له نزیكترین كاتدا راست وهه‌ڵه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت بۆهه‌مووان. به‌ڵام بۆ نیزكبونهوه له روون كردنه‌وه‌ی راست و دروستی بابه‌ته‌كه تیڕامان له ناوه‌ڕۆكی قسه دزه‌كراوه‌كان بكه‌ین و وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بده‌ینه‌وه:
* بۆچی ئه‌ندامێكی كوردی ئه‌و وه‌فده‌ی بۆ ئه‌مریكا رۆیشتون ئه‌م هه‌واڵانه‌ی به دزیه‌وه دزه‌پێكردووه و هیچ ئه‌ندامێكی عه‌ره‌بی عیراقی وه‌فده‌كه پشتراستی ناكاته‌وه و قسه‌یه‌كیشیان له‌سه‌ر نه‌كردووه، نه به خێر و نه‌ش به شه‌ڕ؟
* با بڵێین راسته، به‌ڵام بۆچی ئه‌مریكا له‌م كاته‌دا ئه‌و فشاره بێ پێشینه‌ی كردووه و هیچ شتێكی له‌وباره‌وه پێشتر دهرنخستووه به‌ڵكو ئاماژه‌ی دوور به‌دووریشی پێنه‌داوه، نه به‌نهێنی و نه‌ش به ئاشكرا؟
* بۆچی فشاره‌كه له لایه‌ن پۆمپیۆ و ترامپ و كۆنگریس و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هه‌مووی پێكه‌وه بووه و له چی كاتێكدا ئه‌و سێ كه‌س و ده‌زگایه له شوێنی ره‌سمی خۆیان ئاماژه‌یان به‌و هه‌ڵوێستانه داوه و كه‌س نایزانێت، ببۆچی ئه‌و زه‌مینه‌یه پێشتر خۆش نه‌كراوه و ئه‌و قسانه كتوپر بوون؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست زیاده‌رۆیی كردن نه‌بێت بۆ مه‌به‌ستی تر؟
* ئه‌م قسانه‌ی ئه‌مریكا بۆچی له پێشتر له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تمه‌دارانی كورد و ئه‌مریكا به‌و شێوه راشكاو ه نه‌كراوه و به‌ڵكو زیادهرؤیهكه له‌وه دیاره كه‌پێ}تر قه‌ت به راشكاویه باس له ریفراندۆم وه‌كو ئامڕازێكی فشاری ئه‌مركیا له‌سه‌ر عیراق نه‌كراوه ،ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته له پشت په‌رده‌ی كورده‌وه نه‌خرابێته سه‌ر زمانی وه‌فده‌كه‌ی كورد بۆ ئه‌مریكا، بۆ مه‌به‌ستی حزبی و بره‌ودان به كهسپهرستی و باسكردنی نامه و نامه‌كاری و رۆڵی كه‌سێتی كاراكته‌ره فهرمانرهواكانی كورد؟
* بۆچی له رێكه‌وتنه‌كانی پێشوی هه‌رێم و به‌غدا ئه‌م فشاره به‌تین و گوڕ‌و به‌هێزانه‌ی ئه‌مریكا له‌ئارادا نه‌بوو، بۆچی له كاتی بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم له به‌غداوه ئه‌مركیا هیچ هه‌ڵویستێكی نه‌بوو و ئێستا چی گۆڕاوه له‌رووی ستراتیجیه‌تی ئه‌مریكا وروانین بۆ هه‌رێم و كوردستان، شتی وا رووبدات، بۆچی له‌مكاته‌دا وا دڵی مامه ترامپ نه‌رم بووه؟
* بۆچی رۆژێك نه‌مانبینی ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی له‌مه‌ڕ ماده‌ی 140 ی ده‌ستوری عیراق سه‌باره‌ت به ناوچه جێ ناكۆكه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی كورد بێت، وا 16 ساڵ ده‌چێت ده‌ستوری عیراق تێپه‌ڕیوه و ماوه‌ی كۆتایی جیبه‌جێكردنی ئه‌و ماده‌یه‌ش چه‌ندین ساڵی به‌سه‌ریدا رۆیشتووه، ئه‌مڕۆ چی گۆڕاوه؟ به‌ڵكو كه كۆمپانیانی برتش پترۆلیۆم ده‌ست به‌سه‌ر ئێستا نه‌وتی كه‌ركوكدا گرتووه و به بێ یاسایی ( له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ناوچه جیناكۆكهكانه و ده‌بێت له پاش رێككه‌وتن و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ماده‌ی 140 مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه یكرێت) بۆچی عیراق به بێ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم بۆخۆی قۆرخی كردووه و ئه‌مریكا هیچ قسه‌یه‌كی له‌باره‌وه نیه؟
* ئایا هه‌ر هه‌مووی راست بێت ئه‌وه راسته كه ده‌سه‌لاتی ئه‌مریكا ئاماژه به‌وه بكات كه هه‌ڵوێستی له‌مه‌ڕ ریفراندۆم ده‌گۆڕێت و پشتگیری سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات ئه‌گه‌ر كازمی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم نه‌كات؟ هه‌ر ئه‌مریكا بوو كه نابهجیترین هه‌ڵوێستی له‌مه‌ر ریفڕاندۆم هه‌بوو، چی گۆڕاوه؟ ئهمهقسانه ده‌چنه عه‌قڵی كێوه؟ كه تۆزێك لێكیبده‌یته‌وه ئه‌مریكا له‌م كاته‌دا پێویستی به عیراقێكی یه‌كگرتووی یه‌ك پارچه هه‌یه و خۆی له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكدایه هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك كاریگه‌ریی خۆی ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌نگ و جه‌ماوه‌رێتی ترامپ؟
* ئه‌وه‌ی گومانی زۆری دروستكردووه له‌م دزه‌كردنه‌ی قسه وقسهلۆكه مه‌به‌ستداره ئه‌وه‌یه؛ بۆچی له‌م كاته‌دا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ونوێنه‌رانی هاوپه‌یمانی دژ به داعش و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌گه‌ڵ رۆیشتنی وه‌فده‌كه‌ی عیراق پێكه‌وه فشار بخه‌نه سه‌ر كازمی بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كورد رێكبكه‌وێت؟
بۆیه ده‌كرێت ئه‌مریكا هانی كازمی دابێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوه‌ند و هه‌ڕیم بۆ هه‌وڵی نزیكبونه‌وه وه‌لانانی گیروگرفته‌كان، كه ئه‌مه‌ش بۆ ترامپ و فه‌رمانره‌وایانی ئه‌مریكا به كارێكی ئه‌رێنی ده‌كه‌ویته‌وه، به‌لام به‌و زه‌قیه و به‌و فشارانه‌ی باسكراون وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌وه‌ی قسه‌و باس ئه‌و فشاره‌ی كردووه ئه‌مریكا نیه و كورده و ئه‌وه‌ی له دڵی خۆیدا بووه به‌و دزه‌كردنه دهریبریوه. ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند په‌ڕه‌گرافه بخوێنیته‌وه جوان بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م دزه‌پێكراوه سه‌رله‌به‌ری كوردیه به زمانی عه‌ره‌بی نوسراوه و ته‌نها قسه‌كردنه نه‌ك شتێكی باوه‌ڕپێكراو.
به‌م شێوه‌یه، ئه‌وه‌ی دیۆكیۆمێنته دزه‌پێكراوه‌كه بخوێنێته‌وه زۆر شتی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه به‌روونی پاریه‌كی سیاسی كورتمه‌ودا ده‌ردخات و ئه‌وه‌شمان بۆ یه‌كلا ده‌كاته‌وه كه له نوسینی لایه‌نی نێوخۆی كوردستانه و به تایبه‌تی ده‌سه‌لات كه ده‌یه‌وێت ناڕه‌زایه‌تی و توڕه‌یی خه‌ڵك هه‌ڵمژێت و قه‌یرانه سیاسی و داراییه‌كه تیپه‌ڕێنێت و بۆ ماوه‌یه‌كیش خه‌لكی پێ به‌ڕێبكات و وه‌ڵامی داواكاریه‌كانی خه‌ڵك نه‌داته‌وه و خۆی به خه‌مخۆر ده‌ربخات و گرنگی پرسی ریفراندۆمیش بۆ خه‌ڵك ده‌ربخات و هیچی تر. ئه‌گینا ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا و سیاسهتكانی و ئامانجه‌كانی بناسێت قه‌د به‌و شیوه‌یه قسه له‌گه‌ڵ عیراقی ده‌وڵه‌ت و قوڵایی و گرنگێتی دوارۆژی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا له‌م ناوچه‌یه ناكات و پشتی ده‌وله‌تی عیراق له‌به‌ر خاتری به‌شێك له گه‌له‌كه‌ی لهئهرزنادات و له‌وه‌ش گه‌ڕێ كه ئه‌مریكا ئه‌وه‌نده مرۆڤدۆست نیه كه له‌م كاته‌دا به تایبه‌تی زوڵم و سته‌م و چه‌سانه‌وه‌ی كوردی خوێندبێته‌وه و داوای مافه‌كانی بكات و له سه‌روی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی دایبنێت.