جه‌میله شێخ مه‌حمود: زمانی یه‌كگرتووی كورد چی به‌سه‌ر هات؟
له وڵاتی ئه‌لمانیا كه دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتر له 83 ملیۆن كه‌سه، چه‌ندین شێوه‌زاری جیاجیای تیایه، هه‌ر وه‌ك جیاوازییه‌كانی نێوان دهۆك و سلێمانی، به‌ڵام خاوه‌نی زمانی یه‌كگرتووی خۆیه‌تی، شێوه‌زاری هه‌رێمی شلیسفیگ هوڵشتایین كه ده‌كه‌وێته باكوری ئه‌لمانیا و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 2,89,000 كه‌سن، واته كه‌متر له 3 ملیۆن كه‌سن به‌ڵام كراوه‌ته زمانی فه‌رمی ئه‌و وڵاته. عه‌ره‌ب زیاتر له 200 ملیۆن كه‌سن، ده‌یان شێوه‌زاری جیاوازیان هه‌یه به‌ڵام شێوه‌زاری عربی فسحا زمانی یه‌كگرتووی عه‌ره‌به. ره‌نگه هه‌ندێك بڵێن ئه‌وان قورانیان هه‌یه‌و بۆته زمانی یه‌كگرتوویان، خۆ ئه‌لمانیا قورئانیان نییه و خاوه‌نی زمانی یه‌كگرتوون، چونكه فه‌رمانره‌وایانی ئهلمَانیا خه‌ڵكانی نیشتمانیین و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌یان له‌پێش بیری ته‌سكی حزبایهتییهوهیه.
له‌وڵاتانی ئه‌وروپا ، عه‌ره‌ب كێشه‌ی وه‌رگێڕیان نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك ده‌ڵێت عه‌ره‌بم، وه‌رگێرێكی عه‌ره‌ب دێنن و كاره‌كه‌یان به‌ڕێوه ده‌چێت، ئیتر ئه‌و وه‌رگێره مصری بێت یان سوری یان عیراقی یان یه‌مه‌نی ، چونكه شێوه‌زاری عه‌ره‌بی فسحا كۆیان ده‌كاته‌وه. به‌ڵام كورد كه پێویستی به وه‌رگێر ده‌بێت، لێی ده‌پرسن سۆرانی یان كورمانجی؟ كه به‌داخه‌وه به‌س كورد ئه‌و كێشه‌یه‌ی هه‌یه، بۆیه زۆر جار كوردێكی ڕۆژهه‌ڵات په‌نا بۆ وهرگێری فارس ده‌بات، یان كوردێكی باشور په‌نا بۆ وه‌رگێڕێكی عه‌ره‌بی ده‌بات، كوردێكی باكور په‌نا بۆ وه‌رگێڕێكی تورك ده‌بات. له‌لایه‌كی تره‌وه كه له لای بێگانه‌كان باس له كیان و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كرێت، ده‌ڵێن ئێوه له هه‌رێمی كوردستان كه ده‌سه‌ڵات لای خۆتانه ناتوانن زمانێكی یه‌كگرتووی هه‌رێمه‌كه‌تان دانێن چۆن ده‌توانن ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوو دروست بكه‌ن. زۆر به‌داخه‌وه ئه‌وه گرفتێكی گه‌وره‌ی كورده كه به‌هۆی بیری ته‌سكی حزبایه‌تییه‌وه تا ئێستا چاوهسهر نه‌كراوه.
من په‌رله‌مانی كوردستان به به‌رپرسی یه‌كه‌م ده‌زانم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه خه‌ریكه ده‌بێته ده‌زگایه‌كی بانكی بۆ دابه‌شكردنی موچه پاش هه‌لگرتنی عموله، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان ئه‌م گرفته‌ی پێ چاره‌سه‌ر ناكرێت به‌هۆی عه‌قدی شسكتخواردوی نه‌وت له‌گه‌ڵ توكیا، ده‌شێت كێشه‌كانی تری ئه‌م هه‌رێمه چاره‌سه‌ر بكات، كاری په‌رله‌مان ته‌نها جه‌خت كردن نییه له مافه ئابورییه‌كان كه پێی چاره‌سه‌ر نه‌كرا ئیتر بچێته قۆزاخه‌وه، به‌ڵكو چه‌ندین پرسی تر هه‌یه كه به‌نسبه‌ت ئه‌م قۆناغه‌ی كورده‌وه چاره‌نوسسازه، وه‌ك كێشه‌ی نه‌بوونی ده‌ستورو نه‌بوونی زمانی یه‌كگرتووی هه‌رێم.
حكومه‌تی به‌عس بنه‌مایه‌كی باشی بۆ دارشتین، ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌یت خه‌ڵكه به‌ته‌مه‌نه‌كانی ناوچه‌ی بادینان زۆر باش له شێوه‌زاری سۆرانی تێده‌گه‌ن و كێشه‌ی گفتوگۆ له نێوانیاندا نییه، ده‌كرێت هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ڕێچكه‌یه به‌رده‌وام بین. جيي سةرنجة ئه‌گه‌ر بیانییه‌ك بێته كوردستان و بیه‌وێت فێری زمانی كوردی ببێت، ده‌بێ په‌نا بۆ چ فه‌رهه‌نگێك ببات؟ یان ده‌بێت ئه‌ویش فیری كورمانجی و سۆرانی ببێت؟