عیماد عه‌لی: سه‌رباری گرنگی موچه به‌ڵام نه‌مانی متمانه به‌خۆ كاره‌ساته.
زۆرجار باس له‌وه ده‌كرێت كه زۆرێك له خه‌ڵكی كوردستان سه‌رجه‌م پرسی كوردیان له موچه‌دا كۆده‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام ئه‌مانه ده‌یانه‌وێت نارازیبونی خه‌ڵك له تێكڕای ره‌فتار و گوفتار و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی نابه‌جێی ئه‌م ده‌سه‌لاته له ناڕازیبونی فه‌رمانبه‌ران ته‌نها له نه‌بونی موچه كورت بكه‌نه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان به موچه‌خۆر و كاسبكار و كرێكار و زه‌حمه‌تكیش و نه‌دار و هه‌ژار و ته‌نانه‌ت چینی مام ناوه‌ندیش به هه‌مویانه‌وه ببه‌ستنه‌وه به داواكاری موچه‌وه، كه ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ خۆڵ كردنه چاوی گه‌لی كوردستانی نارازیه به‌گشتی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه و هیچیتر، به‌ڵام دابینكردنی موچه ئه‌ركێكی سانایه و له هه‌ره ئهولهویاتهكانه كه‌چی تۆی ده‌سه‌ڵات ئه‌م داواكاریه بۆ داپۆشینی ناڕازهیهتیه گشتیه‌كه به‌كاردێنێت نه‌ك خه‌ڵك خۆیان له‌و بازنه‌دا بچوك كردبێته‌وه.
تۆیه‌ك سه‌رباری دابیننه‌كردنی موچه‌كه هیچ شتێكی ترت پێ نه‌كرێت، تۆیه‌ك ته‌نها ململانیێی حزبی و كه‌سی بكه‌یت و خه‌ریكی دزی و تاڵانی و گه‌نده‌ڵی و حوكمی مافیایی بیت سه‌رباری دابیننه‌كردنی موچه‌كه، تۆیه‌ك كه موچه‌خۆر متمانه‌ت پێ نه‌كات كه ته‌نانه‌ت پاره‌شت هه‌بێت موچه دابین بكه‌یت و ئه‌وه‌نده شه‌فاف نه‌بیت و تا ئێستا له‌سه‌ر حسابی هه‌مووان هه‌زاران ملیۆنێرت دروست كردبێت، بۆچی واده‌زانیت خه‌ڵك ته‌نها باسی موچه ده‌كات. نه‌خیڕ كه‌باسی موچه ده‌كرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك یه‌كلایی بۆته‌وه له‌وه‌ی كه تۆیه‌ك نا‌توانیت ئامانجه‌كانی تریش بپێكیت و ملكه‌چی داگیركهرانیت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا موچه‌كه نه‌ده‌یت كه یه‌كێكه له زهرورهیهته بنه‌ڕه‌تیه‌كان، بۆیه حه‌قی خۆیه‌تی باس له مووچه‌كه ده‌كات. به‌ڵێ خه‌ڵك ئێستا له‌وه‌زعی ئاشبه‌تاڵدا ده‌ژێت و باوه‌ڕی به تۆ نه‌ماوه و تۆی حكومه‌ت ته‌نها وه‌كو فه‌رمانبه‌ری ئیداره و دارایی پاره له‌به‌غدا وه‌رده‌گریت و به نیوه وناچڵ به دواكه‌وتن و كه‌موكورتی دابه‌شی ده‌كه‌یت، بۆیه خه‌ڵك باس له موچه‌كه ده‌كات و ده‌زانێت تۆی گه‌نده‌ڵ كه نه‌توانیت موچه دابین بكه‌یت چۆن ده‌توانیت به‌م وه‌زع و توانا لاوازه‌وه ئامانجی گه‌وره بپێكیت. خه‌ڵك ده‌زانێت خوێنی شه‌هیدانتان به‌فێڕۆ داوه و، له پێناوخۆتان سه‌روه‌ریی گه‌ل و نیشتمانتان روشاندوه و ئاسانترین كاری ئاینده‌یی ستراتیجیتان پێ نه‌كراوه و به‌ڵكو زۆر شتی تریشتان دۆڕاندووه، ئه‌ی باسی چی له‌گه‌ڵ ئێوه بكات كه رووی هیچ شتی ترتان نیه و، ئه‌و بزانێت كه ساناترین ئه‌رك به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك جێبه‌جی ناكه‌ن.
كه تۆ خه‌ڵك له‌برسا بكوژیت و خۆت له لوتكه‌ی ره‌فاهیه‌ت و خۆشگوزه‌رانی بژیت و هه‌موو قورساییه‌كانی وه‌زعی سیاسی و ئابووری كوردستانت خستبێته سه‌ر شانی خه‌ڵك و بته‌وێت خه‌ڵك باسی داواكاریه‌كی ئاسایی نه‌كات، باشه كه باسی موچه نه‌كرێت و خه‌ڵك داوای له‌موچه گه‌وره‌تر بكات جێبه‌جێی ده‌كه‌ن یان هه‌زار بوختانی بۆده‌كه‌ن؟
كوا پێشه‌كه‌وتنی ئابوری و رۆشنبیری و زانستی و فه‌رهه‌نگی، كوا پلانی چه‌ند ساڵه، بۆچی رۆژ له‌دوای رۆژ پاشه‌كشه ده‌كه‌ین له سه‌رجه‌م بواره‌كان، ئه‌ی له‌م حاڵه‌ته‌شدا باسی موچه‌ش نه‌كه‌ن؟
كه ده‌زانن ئێوه ته‌نانه‌ت له شته پێرۆزه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه‌مته‌رخه‌م و بێباكن، بۆیه خه‌لك له‌وانه ده‌گه‌ڕێن و ده‌ڵێن با ئاسانترین ئه‌ركی حكومه‌ت كه دابینكردنی موچه‌یه دابین بكه‌ن و دواتر ئه‌ركه گه‌وره‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن، ئا ئه‌وه بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌گشتی نه‌ك خه‌لك ته‌نها داوای موچه‌ی كردبێت و وازی له ئامانج و فكر و بیری خۆی هێنابێت.
به‌ڵێ هه‌ركه‌س و لایه‌نێك له ده‌سه‌ڵات و داروده‌سته و پاشكۆ و شێخی ده‌ربار و ملكه‌چبووی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك هه‌لده‌سێت، وا قسه ده‌كات گوایه ته‌نها نارازیبونهكه له‌به‌ر بێ موچهیییه، نه‌خێر ناڕازیهبونهكه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م بواره‌كانه به‌ڵام موچه ئاسان و ساناترین مافه و فه‌رزه دابین بكرێت و كه دابینتكرد ده‌توانیت شتی تریش بكه‌یت كه نایكه‌یت. له دونیادا نیه خۆت به دروشم و قسه‌ی قه‌به و زل و زه‌به‌لاحی خه‌یاڵی بابده‌یت و توانای دابینكردنی شتێكی ئاسانی وه‌كو موچه‌ت نه‌بێت و ئه‌و بوختانه بهخهڵكدا بكه‌یت كه خه‌ڵك هه‌موو شتیكی پشت گوێ خستووه ته‌نها داوای موچه ده‌كات. نه‌خێر خه‌ڵك قوربانی داوه و ئێوه ته‌نها له‌سه‌ر كورسیهكهوه فه‌رمان ده‌رده‌كه‌ن ، خه‌ڵك شۆرشی به‌رێوه‌بردوه و ئێوه شۆرشتان تیكدا و به‌رهه‌می خوێنی گه‌شی شه‌هیدانتان له‌ناوبرد، خه‌ڵك باوه‌ڕی به خاك و نیشتمان و پرسه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده لا گه‌وره و پیرۆز بوو كه به‌گیانی خۆیان فیداكاری بوون، خه‌ڵك خوێن و هه‌موو پێداویستیه‌كانی كه‌سی و خێزانی خۆی به‌خشی به كوردستان و ئێوه هاتنه سه‌ری و له‌ناوتان برد و ده‌تانه‌وێت به ناوی شتی خه‌یاڵی به‌ده‌ر له موچه چه‌واشه‌یان بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه كه‌س نه‌یوتووه كه ده‌سه‌ڵاتی عیراق زێڕی عه‌یار بیست‌و چواره، به‌ڵام ئێوه‌ن ئه‌م ئه‌زمونه‌تان گه‌یاندۆته ئه‌م حاڵه و نه‌تانزانیوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كاندا بكه‌ن و بارودۆخه سیاسیه‌كانتان وا تێكداوه كه‌هه‌میشه به‌ره‌و دواوه هه‌نگاو ده‌نێن و له‌ولاشه‌وه به‌خۆتان ده‌ڕۆن ملكه‌چی به‌غدا ده‌بن. كه تۆ ئه‌مه حاڵت بێت و خه‌لك شتی بچوكترت لێ داواده‌كات و ناتوانی دابینی بكه‌یت، ئه‌ی چۆن ده‌توانیت شتی گه‌وره‌تر دابین بكه‌یت، ئه‌وه‌ی نه‌توانێت به‌ردێكی بچوك هه‌ڵگرێت ده‌توانێت به‌ردێكی گه‌وره هه‌ڵگرێت؟! بۆیه به‌م قسانه كه له بێ ئه‌رزش كردنی داواكاری خه‌ڵك و هه‌وڵدان بۆ چه‌واشه‌كردنی گشتی به‌ناوی هه‌بوونی شتی له موچه گرنگتر ته‌نها بازدانه و خۆڵكردنه چاوی هه‌موان و چه‌واشه‌كاری و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دواوه و، به‌لێ ئێوه ئه‌مه حاڵتان بێت ناتوانن شتی گه‌وره بكه‌ن، ده‌بێت سوپاسی خه‌ڵك بكه‌ن كه داوای شتی بچوكی وه‌كو دابینكردنی موچه‌تان لێده‌كات له‌م كاته‌دا كه وه‌زعی سیاسی وئابووری ئێوه به‌م شێوه‌یه‌یه كه ده‌یبینین.