عیماد عه‌لی: ئه‌مه پرساندن ـە یان ترساندن!
جارێك وشه‌ی (پرساندن) له جیاتی ( المساءلة)ی عه‌ره‌بی خۆی له خۆیدا زۆر قسه هه‌ڵده‌گرێت و وهرگیڕانێكی وشكی په‌تی وشه‌كه‌یه نه‌ك واتا و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، ئینجا دێینه سه‌ر تازه به‌تازه به‌كارهێنانی ئه‌م وشه‌یه له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتاره‌وه، نه‌ك بۆ شوێن و مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی، به‌ڵكو بۆ موزایه‌ده و ئامانجی ته‌سكی حزبی و كه‌سیی بێ به‌رهه‌م.
بێگومان یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی په‌رله‌مان بانگ كردنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و داوای روونكردنه‌وه و ئاشكراكاریه له هه‌ر بابه‌تێك په‌یوه‌ندی به ئه‌ركه گتیهكانی تایبه‌ت به خه‌ڵك و ئاینده و چاره‌نوسی هه‌مووانه‌وه بێت، له‌وێدا به‌رپرسان هه‌ڵگری به‌رپرسیارێتی هه‌ر كهمو كورتیه‌ك ده‌بن له‌و كاره‌دا.
كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی په‌رله‌مان یاسادانان و چاودێری و به‌دواداچون و روونكردنه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێك بێت كه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر كاری رۆژانه‌ی ساكاری حكومه‌تیش بێت یان ئاڵۆزی له خۆ بگرێت یان گومانی لێبكرێت یان بواری هه‌ڵه و گه‌نده‌ڵی تێدا بێت یان كاری جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كابینه‌كه بێت به‌گشتی، ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كیشی به‌سه‌ردا رۆیشتبیت و زۆر شت به حه‌شاردراوی كرابێت و خه‌ڵكی لێ ئاگادار نه‌كرابێته‌وه و راپۆرتی هه‌فتانه و مانگانه و ته‌نانه‌ت ساڵانه‌ش له باره‌یه‌وه دهرنهخرابێت و نهبوبیته كارورهفتاری ئاسایی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌وه‌ی زۆر زه‌روریه له‌به‌رده‌م خه‌ڵك به ئاشكرا بكرێت، یان ئه‌وه‌ی هه‌ر شتێك پێویست بێت به نهێنی بكرێت و خه‌ڵكی تایبه‌تی بهرپرسو نهێنیپارێز ئاگاداری بن و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بخرێته به‌رده‌ستیان، وه‌كو رێكه‌وتنی چاره‌نوسساز كه خاڵی نهێنیی پێویستی تێدا بێت و ده‌رخستنی بۆ خه‌ڵك به‌گشتی ئه‌گه‌ری زه‌ره‌ر و زیان به كۆی گشتی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و وڵات بگه‌یه‌نێت، به‌و شێوه‌یه‌ش بێت ده‌بێت به پێی یاسا په‌رله‌مانی راسته‌قینه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌م و له‌سه‌رووی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه له سیستمی په‌رله‌مانی راسته‌قینه ( نه‌ك وه‌كو سیستمی حوكمڕانی حزبیی رووت و قووت به‌ناوی په‌رله‌مانیه‌وه، هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ی خۆمان له هه‌رێمی كوردستان) لێی ئاگادار بێت.
له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ئه‌ركه واته (پرساندن به قه‌وڵی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه) تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه . ئه‌گه‌ر له وڵاتان ئه‌مه ئه‌وه‌نده ئاسان و ئاساییه و به ساده‌یی ده‌كرێت، كه بۆته عورف و داب‌و نه‌ریتی دهسهلاتهكانیان، كه‌چی له كوردستان تا ئێستا شتێكی وا نه‌كراوه و ته‌نانه‌ت له زانینی زانیاری كاری رۆژانه‌ی ئاساییش پرسیار له ده‌سه‌لات نه‌كراوه. ئه‌گه‌ر رۆژێك سه‌رۆك وه‌زیران به میزاجی خۆی و به داواكاری خۆی هاتبێت وه‌ك میوانداری بووه و ته‌نانه‌ت بواری ئه‌وه‌ی نه‌ره‌خساندوه پرسیار له ئاسایی‌ترین شت‌دا بكرێت و زۆر جار به‌رپرس كه ده‌بێت به‌رپرس بێت له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان به‌خۆی چاوسوركردنه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانتاری به‌كار هێناوه . له‌بیرمانه سه‌رۆك وه‌زیرانی كابینه‌ی پێش‌و چۆن خۆی سوركرده‌وه له به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی فراكسیۆنێك و به لوت بهرزیهكهوه وتی ده‌بێت فێری چۆنێتی پرییاركردن بن له به‌رپرسان وو ئه‌وجا قسه بكه‌ن، كه ئه‌مه له هیچ وڵاتێكی دونیا نه‌بووه ، تۆیه‌ك په‌رله‌مان هه‌ڵت بژێرێت و تۆ به‌رپرسیار بێت له‌به‌رده‌می و تۆ بێیت ده‌رسیان پێ بده‌یت له ئه‌ركه‌كانیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له وڵاتان په‌رله‌مان سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كان هه‌ڵده‌بژێرێت كه‌چی له كوردستان به فه‌رمانی حزبه‌كان به ئهنداماانی په‌رله‌مانه‌كانیان وه‌زیر و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان دیاری ده‌كه‌ن نه‌ك به ئازادیی خۆیان هه‌ڵیببژێرن.
لێره تا ئێستا ئهلفو بێی په‌رله‌مانتاری جێبه‌جێ نه‌كراوه و ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه حزبه به‌ناوی په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌ی په‌رله‌مان دكرێته ئامرازی ده‌ستی حزبه‌كان وه‌ك فشاری حزبی به‌كار دێت نه‌ك كار و ئه‌ركی ئاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان. بۆیه كه تۆیه‌ك نه‌توانی به شێوه‌یه‌كی ئاسایی رۆڵی خۆت بگێڕیت، چۆن ده‌توانیت سه‌رۆك وه‌زیران بهێنیت بۆ به‌رده‌م په‌ره‌لمان و لێپرسینه‌وه (محاسبة) ی بكه‌یت یان داوای روون كردنه‌وه و( مساءلة)ی بكه‌یت، كه تۆیه‌ك تا ئێستا به هه‌زار حاڵ له كابینه‌كانی پێشوو ته‌نها میواندار( ضیافة)ی سه‌رۆك وه‌زیرانت كردووه و ته‌نانه‌ت له دوای داواكری خۆی نه‌ك تۆ، هه‌رچه‌ند هه‌ڵه و كه‌موكورتی و گه‌نده‌ڵیش له كابینه‌كه‌ی هه‌بوبێت كه‌چی به قه‌دری خۆی و به به‌رزكی بانان به هه‌ڵوێستی زاڵیتی و موسه‌یته‌ری له‌و میوانداریه ده‌رچووه و خاڵێكی سه‌لبی له‌سه‌ر نه‌سه‌لمێنراوه، تۆی ئه‌ندام په‌رله‌مان و سهرۆكایهتیهكهشت به مه‌منونی وقه‌رزاری لێی ده‌رچوبن و هیچ زانیاریهكیشت له‌سه‌ر بابه‌ته هه‌ستیاره‌كان ده‌ست نه‌كه‌وتبێت و زیاتر بوارتان بۆ گه‌نده‌ڵی كابینه‌كه فه‌راهه‌م كردبێت، رێگه‌كه‌ی بۆ فراوانتر كرابێت و به ئازادی هه‌موو كارێكی كردبێت، كه ده‌بێت به بێ تۆی په‌رله‌مان هیچ هه‌نگاوێكی له‌وباره‌وه نه‌نابێت. ده‌بێت هه‌ر رێكهوتنكی گه‌وره و گرنگ و چاره‌نوسساز و په‌یوه‌ست به‌به‌رژه‌وه‌ندی دوارۆژی میله‌ته‌وه به نه‌شته‌رگه‌ری په‌رله‌مان و به گفتوگۆی فراوان و تێروته‌سه‌ل و ده‌رچون به ده‌ره‌ئه‌نجامی رازیبونی زۆرینه بێت و ئه‌وسا رێگه بدرێت ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن ئیمزای یكات، كه‌چی رێكه‌وتنی گه‌وره‌ی چاره‌نوسسازی په‌یوه‌ست به‌ئاینده‌ی ده‌یان نه‌وه‌ی ئه‌م میله‌ته ئه‌مه چه‌ندین ساڵه به نهێنی ئیمزا كراوه و بۆ كه‌س نیه به ئاشكرا بزانێت به‌نده‌كانی چۆن و چین و بۆ چی بۆ په‌نجا ساڵه و، به‌سه‌ر خوله‌كانی په‌رله‌مانیشدا تێپه‌ڕیوه و دیزهبهدهرخونهیان كراوه و تا ئێسا نه‌بۆته بابه‌تی گفتوگۆی په‌رله‌مان. بۆیه له‌م باره‌وه بوون و نه‌بوونی په‌رله‌مان هیچ ناگۆڕێت كه نزیكی ئه‌و ئه‌ركه ستراتیجیانه نه‌كه‌وتبێته‌وه و نه‌وێریت خۆی له‌قه‌ره‌ی شتی له‌م چۆره بدات، ئه‌دی پرساندن و ترساندنی چی كاكی په‌رله‌مانتاری حزبی رووت ؟
بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستا بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین ده‌نگ و زیادبونی جه‌ماوه‌ریی حزبی و كه‌سی و كپكردنی خه‌ڵكی ناڕازی باس له ( پرساندن)ی سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه‌كه‌ی له په‌رله‌مان ده‌كرێت، جگه له چه‌واشه‌كاری هیچ شتێكی تر نیه، واته ئه‌م نیاز و كاره‌ی ئه‌و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانه نه پرساندنه و نه‌ش ترساندنه.
له‌رووی زمانهكشهوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمانی ده‌وڵه‌مه‌ندی كوردی زۆر وشه هه‌یه بۆ بانگ كردنی كابینه و داوای روون كردنه‌وه له‌سه‌ر بابهتهكان و وه‌ڵامی پرسیاره‌كان. به‌هیوام وشه‌ی (پرساندن)یش به هه‌ڵه نه‌خرێته فه‌رهه‌نگی سه‌قه‌تی سیاسی كوردستانه‌وه . كه ئه‌م بانگ كردنه‌ش بۆ روونكردنه‌وه‌ی چۆنێتی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كان و ئه‌وه‌ی له ئه‌ستۆی به‌رپرس بێت بانگكردنیشی بۆ روون كردنه‌وه‌ی ئهوهیو پێیهه‌ڵساوه، ده‌كریت پێی بوترێت پرسیار كردن بۆ ده‌رخستنی ( ئه‌ستۆ روونی)،،،، واته مساءلة له پێناو (توضیح الذمة)، واته بانگكردنی ئه‌ندامانی كابینه بۆ (ئهستۆروونی)و ئه‌ستۆ پاكی له جوانی و باشی و پاكی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان.
بۆیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا آێستا بۆ چه‌ندین جاره له‌دووره‌وه و بۆ مه‌به‌ستی جیاواز باس له (پرساندن) ده‌كرێت و به‌رپرسان و حكومه‌تیش مێشیش میوانیان نیه، لێره‌وه ده‌كرێت بڵێین ئه‌م له دووره‌وه یاریكردنه ئیعلامیه‌ی نوێنه‌رانی حزبه‌كان له په‌رله‌مان هه‌وڵێكی نه‌زۆكی (ترساندن)ه نه‌ك (پرساندن).