لە عیماد عەلی یەوە بۆ تۆی بەرێز.
به‌ڕێز/ ………………….
بێگومانم له بێلایه‌نی حزبیت له‌م كاته‌دا، جه‌نابت وه‌كو خه‌مخۆرێكی گه‌وره‌ی پرسه‌كه‌مان دوا ده‌رفه‌ت له‌ده‌ست ئه‌و خه‌ڵكه دڵسۆزه‌ی هاوشێوه‌ی جه‌نابتانه.. بۆیه پێم خۆش بوو رۆڵت هه‌بێت له‌م جوڵه كه‌سی و خه‌مخۆریه و به راوبۆچون و نوسین و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمه‌كانی چاره‌سه‌ر رۆڵی جوانی خۆت هه‌بێت و پێكه‌وه زه‌مینه بۆ ئه‌ركێكی قورسی وا بڕه‌خسێنین، به دوور له‌م حزبانه و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان میله‌ت ئاگادار بكه‌ینه‌وه و دواجار به چاره‌سه‌ری گونجاو ده‌ربچین و خه‌ڵك قسه‌ی خۆی بكات و فه‌رزبكرێت به‌سه‌ر حزبه‌كاندا، پێش به‌یه‌كجاری له‌ناوچونی ئه‌زمون و ته‌نانه‌ت نه‌مانی ئاسۆی دوورمه‌ودا و تاریكبوونی ئاینده‌شمان….
چاوه‌ڕێی هیمه‌تتانین به هه‌موو توانایه‌كتانه‌وه كه شایانی رێزن و رۆڵتان له كوردستان دیاره و به‌رز ده‌نرخێنرێت له لایه‌ن گه‌له‌وه، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین سه‌روه‌ته بۆ خۆتان و مێژووتان…
عیماد عه‌لی
07701551428
كێ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه قووڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات؟
پێش هه‌موو شتێك، ئه‌وه‌ی پێویسته بیزانرێت كه ئه‌م ئه‌ركه هه‌ره‌قورسه مێژوویی و چاره‌نوسسازه كاری پڕوكێنه‌ری ده‌وێت نه‌ك كۆڕ‌و كۆبونه‌وه و كۆنگره‌ی دوورودرێژ و وه‌ڕسكه‌ر كه وه‌ك ده‌ڵێن شه‌یتان له درێژدادڕیدایه و له‌م ئه‌كه‌ش ململانێ و گرنگیدان به خود و له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی و كه‌سیی كلاسیكیی هاوشێوه‌ی كاری ئه‌م حزبانه‌ی كوردستان له‌م ده‌یان ساله‌دا، تیده‌كه‌وێت، به‌ڵێ كوردستان پێویستی به كۆمه‌ڵێك له‌خۆبوردووی خۆنه‌ویستی دڵسۆزی پڕتوانا هه‌یه كه قۆڵی لێهه‌ڵماڵن و ئه‌وبه‌رپرسیارێتیه هه‌ڵگرن ئه‌گینا چاره‌سه‌ره‌كان نه لای ئه‌م سه‌ركردایه‌تی و حزبانه و نه له ناوه‌ندی عیراق و نه له پایته‌ختی هیچ وڵاتێكی داگیركه‌ری ده‌وروبه‌ر و نه‌ش لای هیچ وڵاتێكی زلهێزی به‌رژه‌وه‌ندخوازی جیهانیدایه. تاكه ئه‌ركێكی دڵسۆزی ئه‌م حزبانه له خاكیبون و به‌خشینی بواری تایبه‌تیه به‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاسانی ئه‌و ئه‌ركه جێبه‌جێ بكه‌ن و رێگه‌یان لینه‌گرن و به‌و هه‌ڵوێسته‌یان گه‌وره‌ترین و دلسۆزترین هه‌ڵوێست ده‌نوێنن و ده‌رگای كاره قورسه‌كه ده‌كه‌نه‌وه و رێگه فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن و ده‌ره‌فتی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌ڕه‌خسێنن.
ئه‌گه‌ر بگه‌ینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه هه‌ردوو زلهێزه‌كه‌ی كوردستان به مێژوو و ره‌فتار و په‌یوه‌ندی و پێكهاته و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ واقیعه‌كه دوو ده‌وڵه‌تی دواكه‌وتووی خوپه‌رستی بنه‌ماڵه‌یی به‌رژه‌وه‌ندخوازی نێو هه‌رێمی كوردستانن و هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی گشتی به‌ده‌ر له‌ویستی خۆیان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه و خه‌تی سوریان به‌زاندووه و له مێژوویاندا هه‌ڵه‌ی گه‌وره و ناپاكیشیان كردووه و، سه‌رجه‌م هێزه‌كانی تریش بێ‌توانا كه‌وتوون وبوون به پاشكۆیان و ناتوانن خۆیان له ركێڤی ئه‌مان ده‌ربازبكه‌ن. له‌پاش ئه‌م قه‌ناعه‌ته ئه‌وا سور ده‌زانین كه چاره‌سه‌ری ئه‌م وه‌زع و قه‌یران و ته‌نگژه هه‌مه‌جۆرانه لای ئه‌م هێزانه نیه. ئینجا له دوای ئه‌و قه‌ناعه‌ته پرسیارگه‌لێكی بنه‌ڕه‌تی دێنه ئاراوه وه‌ڵامه‌كه‌یان رێگه‌ی رووناك پیشانی هه‌مووان ده‌دات: ئایا ده‌توانرێت به‌ده‌ر له‌م حزبانه و به بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌مانه خه‌ڵكی تر چاره‌سه‌ری ئه‌م وه‌زعه بكات؟ چۆن قه‌ناعه‌ت به‌م هێزانه بكرێت كه ئه‌وان هۆكاری خراپتربونی هه‌رێمی كوردستانن و ئه‌گه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان به‌دوور له‌و سیاسه‌ته هه‌له‌یه‌ی تا ئێستا په‌یره‌ویان كردووه مه‌به‌ست بێت، ده‌بێت رێگری له‌كاری ئه‌و ده‌سته یان ئه‌ڵقه له‌خۆبوردوه نه‌كه‌ن كه له ده‌رئه‌نجامی میكانیزمێكی به‌ده‌ر له حزبایه‌تی ئه‌و ئه‌ركه قورس و چاره‌نوسسازه ده‌گرنه ئه‌ستۆ، به‌ڵكو ده‌بێت یارمه‌تیده‌ری بن و چاودێری بكه‌ن و ره‌خنه‌ی بنیاتنه‌ری لێ‌بگرن.
پێش هه‌موو شتێك ده‌بیت بزانرێت ئه‌و خه‌ڵكه كێیه كه ده‌توانێت هه‌نگاوی چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بنێت؟ به بێره‌زامه‌ندی ئه‌مانه‌ش هیچی پێده‌كرێت؟ به بێ یارمه‌تی ده‌ره‌كی و به بێ هێز توانای چی ده‌بێت و ده‌توانیت چاره‌سه‌ر به‌چی فه‌رزبكات و رێگریه‌كان وه‌لا بنێت؟
ئه‌م هێزانه‌ی تا ئێستا بواریان نه‌داوه خه‌ڵكی دڵسۆز هیچ جموجوڵێك بۆ چاره‌سه‌ر بنێت، ئێستا چۆن رازی ده‌بێت كه هه‌نگاوی یه‌كه‌می هه‌ر جوڵه‌یه‌ك به‌و ئاراسته‌یه ده‌بێت كه ئه‌وان بخاته په‌راوێزه‌وه یان بی كاریگه‌ریان بكات؟ میكانیزمی كاركردنی ئه‌و خه‌ڵكانه چۆن رێكده‌خرێت و چۆن ئه‌و ئه‌ڵقه دڵسۆز و به‌توانا و بێ لایه‌نه له‌دایك ده‌بێت وتوانای كار كردنی ده‌بێت؟ ئایا كاری ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت به‌دوور له‌م هێزانه یان به هه‌ماهه‌نگی و یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی دڵسۆزی نێو ئه‌م هێزانه؟ سنوری ده‌سه‌ڵاتیان چۆن ده‌بێت و مه‌ودای كاركردنیان تا كوێ ده‌گات و چۆن راوبۆچونی دروست و هه‌نگاوی راستی چاره‌سه‌ر ده‌نێن؟
به پێی ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كیانه‌ی كه له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه ده‌دۆزرێته‌وه، ده‌كرێت رای هه‌مه‌چۆری خه‌ڵكی به‌توانای كوردپه‌روه‌ری كوردستان بتوانن به هیلاكیه‌كی زۆره‌وه و به شێوه‌یه‌كی كاری ئه‌سته‌مانه له‌ودیوی تونیڵه تاریكه‌كه به پلانی ستراتیجی و كار و هه‌نگاوی رۆژانه پێشكه‌وتنێكی له‌سه‌رخۆ به‌ده‌ست بێنن. بۆیه تاكه هه‌نگاوی زۆر قورسی پێویستی سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م ئه‌ركه چاره‌نوسسازه و پاشان رۆیشتنی چه‌ن سه‌د میلی له‌دوایدا بێت بۆ ده‌ربازبوون؛ دروستكردنی ئه‌و ئه‌ڵقه بێلایه‌نه دلسۆزه پاك‌و به‌توانایه‌یه كه له هه‌ناوی هه‌ر كۆڕێك یان كۆبونه‌وه‌یه‌ك یان كۆنگره‌یه‌كی دوور له‌م حزبانه بێته ده‌ره‌وه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێ بێت كه ده‌ست به‌كاره زۆر قورسه‌كه‌ی بكات و متمانه‌ی خه‌لك په‌یدا بكات كه كلیلی چاره‌سه‌ر لای ئه‌وه.
بۆیه، له‌م كاته‌دا ئه‌ركی داموده‌زگا ئه‌كادیمی و مه‌ده‌نی و رۆشنبیریه‌كانه بۆ ده‌ستنیشانكردنی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی یه‌كه‌مین و گرنگترین هه‌نگاو؛ هه‌ر یه‌ك لای خۆیه‌وه رۆڵی خۆی بگیڕێت و دواتر به پێشنیار و به‌رنامه و پلان كاری ده‌ستنیشانكردنی به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن و پێشكه‌شی هه‌ر هه‌وڵ و میكانیزمی كاری بكه‌ن كه له چوارچێوه‌یه‌كدا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خۆڕسكانه و به بێ پێشنیاری پێشوه‌خت دروست ێت.
ده‌بێت هه‌میشه ئه‌و دروشمه سه‌ره‌كیه‌ش له‌به‌رچاو بێت كه ئه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یران و كێشنه‌ی دروست كردووه و له‌ژێر ده‌ستی ئه‌ودا ده‌ركه‌وتووه به خۆی ناتوانێت چاره‌سه‌ری بكات، بۆیه ده‌بێت پێكهاته‌ی زاده‌ی ئه‌و ئه‌ركه قورسه خه‌ڵكانێك بن هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌م هێزانه‌وه نه‌بێت و بێلایه‌نی خۆیان بۆ هه‌موو كه‌س ولایه‌نێك له دورونزیك سه‌لماندبێت.