عیماد عه‌لی: ئه‌و پاكانه‌ی وه‌كو نوقڵی جه‌ژن دابه‌ش ئه‌كرا.
پێویسته بوترێت، درێژه‌دان به‌م مه‌سه‌له‌یه له‌م كاته‌دا، جگه له خه‌ڵكی ته‌سكبین و حزبی شكستخواردووی حوكمڕان، قازانجی كه‌سی تێدا نیه و به زیان بۆ پرسه گرنگه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌وه‌ی له‌م ململانێی ناوه‌خته‌دا له‌دووره‌وه له خۆشی‌دا گه‌شكه‌ی كردووه و گومانیش ده‌كرێت ده‌ستیی تێدا بێت ئه‌گه‌ر به راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ بێت، هه‌ر ئه‌ویشه مه‌شغولی كاری موخابهراتیهو له‌م فرتوفێڵانه یاری باش ده‌كات و به دروستكردنی بابه‌ت خۆی له ده‌رهاویشته‌ی گۆڵمه‌زی جیاواز و پۆرت شكاندنهكانی و قه‌یرانه‌كان قوتار ده‌كات و بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ لایه‌كی ترده‌بات، ئه‌ویش ته‌نها ده‌سه‌لاته. به‌ڵێ كاته‌كه‌ی ناله‌باره وبه شێوه‌یه‌كی گشتی هیچ سودێك به‌كه‌س ناگه‌یه‌نێت و حاڵی خه‌ڵك خراپتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هه‌وڵێكه بۆ سڕكردنی خه‌ڵك به مه‌سه‌له‌یه‌كی لاوه‌كیه‌وه وكه‌س بیر له ده‌ردانه‌كانی ناكاتههوه وهه‌موویان شێلگیرانه پێداگیری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر به بێ مه‌به‌ستیش بێت ئاو ده‌كه‌ن به ئاشی گه‌نده‌ڵ و فێڵبازدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌كرێت گۆڕان و كۆنه ئاڵای شۆرشهكانیش په‌ندیان له‌م بابه‌ته وه‌رگرتبا و بای كۆنیان نه‌كردبا به‌بادا و هه‌وڵی گه‌ردن ئازادی به تۆلیرانسی فراوان وجوان و سه‌رده‌مانه و ئه‌خلاقی به‌رزی دوور له نه‌خۆشی ده‌روونی و روحی و حزبایه‌تی پۆخڵ به نهێنی و برایانه باسی ئه‌م شته لاوهكیانهیان پێشتر یان دواتر له كاتێكی گونجاو‌دا بۆ دڵپاكی بكردایه و ئه‌م گرێیه له نیوان ته‌ره‌فه‌كان بخرایه‌ته به‌ر ره‌خنه، ئه‌گه‌ر بهدڵپاكی بوایه له‌ده‌رئه‌نجامدا به هاوكاری و ته‌باییی نه‌وه‌كانی پاشماوه‌ی ئه‌م قه‌زیه ده‌رده‌چون و قه‌تماغه‌ی برینه‌كه نهكولایه و هه‌مووان له جیاتی درێژه‌دان به رق‌و كینه و بوغز و هێشتنه‌وه‌ی برینه‌كه به كراوه‌یی، ده‌كرا دڵپاكیان له‌یه‌ك بكردبا و هه‌ڤاڵ و هاوكار بوایه‌ن تاوه‌كو ده‌توانرا به یه‌كێتی و یه‌كگرتن كۆتایی به‌م پرسه ئاڵۆزه بهێنرایهو ئه‌و شته بۆخڵهیان نه‌ده‌گواسته‌وه بۆ خه‌باتی شار و سه‌رده‌می جیاواز كه له زه‌مین و زه‌مان و له شۆرشێكی كلاسیكیدا بووه، كه گه‌نجی ئازا و پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌ختكه‌ر و چاونه‌ترس و سه‌ركردایه‌تیه‌كی نه‌زان و پۆخڵ و رق له‌دڵ و نغرۆ له بیركردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و ململانێی كه‌سی ته‌سك و یاریچی له بازنه‌یه‌كی داخراو به بێ له‌به‌رچاوگرتنی خۆنه‌ویستی و ئازایه‌تی شێره پێشمه‌رگه‌ی زه‌مانی باوه‌ڕبون به پرسه‌كه. ده‌كرا ئه‌و دیده‌ی بۆ ئه‌و قۆناغه و لایه‌نی پاكی و جوانی قوربانیدانی ئه‌و كوڕه ئازایه‌نه‌ی به خوێنی خۆیان به‌رده‌وامیان به شۆرش دا، له‌به‌رچاوی نه‌وه‌ی نوێ ئاوا ته‌ڵخ و به‌ڵكو پۆخڵ و نه‌گریس نه‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌قه‌د صولحێكی عهشایهریشیان له‌ده‌ست نه‌هات.
به‌ڵام ئه‌و پاكانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م سێ شۆڕشگێڕه‌دا فه‌رز كراوه، زۆر شت ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ش روون ده‌كاته‌وه؛ ده‌ڵێین:
* ئه‌م پاكانه‌یه شتێكی تازه نیه و زۆرێك له خه‌ڵكی كوردستان خوێندویه‌تیه‌وه و نه‌ك لای یه‌كێتی و خه‌لكه ساكاره رق لهدڵهكهوه به‌ڵكو به كڕینی هه‌ندێك له كادرانی مام ناوه‌ندی و ژماره‌یه‌ك له به‌ناو سه‌ركردایه‌تی ئاڵای شۆرشه‌وه بانگه‌شه بۆ ئه‌و پاكانه‌یه كرا و بوو به بنێشته‌خۆشه‌ی سه‌رزمانی هه‌مووان، ئه‌وه‌ی راستی بێت، ته‌نانه‌ت له دوای ڕأپهڕینیش لای هه‌ندێك بهناوسهركردهی به‌رژه‌وه‌نخوازی ته‌سكبین، كه سه‌ردانت ده‌كردن ئه‌و پاكانه‌یه به‌مه‌به‌ست وه‌كو نوقڵی جه‌ژنانه دابه‌ش ده‌كرا.
* ئه‌وه‌ی تۆزقالێك له لایه‌نی سایكۆلۆجی كه‌سایه‌تی ئاسایی كورد بزانێت، ده‌زانێت له‌كاتی شتێكی ئاوادا چۆن ره‌فتار ده‌كریت، به‌تایبه‌تی تۆیه‌ك سهركردهیهكت به ناپاك له‌قه‌ڵه‌م بدریت و لات زیندانی بێت و ناخاڵه بیت و باوه‌ڕ به هه‌موو شتێك بكه‌یت و دوێنی سه‌ركرده‌ت بوبێت و ئه‌مڕۆ زیندانی بێت لات، چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌یت، له رووی نه‌فسی و جه‌سته‌ییشه‌وه. ئه‌مه ئه‌گه‌ر به رینمایی سه‌ركرده‌یه‌كی ركابه‌ری زیندانیه‌كه بێت چۆن ده‌بێت؟ بۆیه ئه‌م پاكانه‌یه به هه‌ر نوسینێك و هه‌رچیه‌كی ناو ده‌نێیت له ژێر ئه‌و فشاره هه‌مه چه‌شن و له‌و حاڵه‌ته‌دا كه به‌تایبه‌تی به‌ده‌ستی هاوڕی و هاوزمان و هاوخه‌بات و هاوبیروباوهڕی خۆت و به‌دوور له پرسه مه‌بده‌ئی و ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كه بكرێت ( زیندانێك نه زیندانی ئه‌منی عامه و نه موخابه‌راتی به‌عس بێت كه له‌سه‌ر پرسێكی سه‌ره‌كی مه‌بده‌ئی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی رووت و تایبه‌ت به قه‌زیه‌ی كورد و كوردستان و شته مهبدهئیهكان بوبێت و، ململانێێ شه‌خسی و رق و كینه‌ی نێوان سه‌ركرده‌ی هاوخه‌باتی خۆت تێهكهوێت و بیه‌وێت تۆڵه‌ی صراعی كه‌سی تێكه‌ڵ به بابه‌ته‌كه بكات و لق و پۆپی لێبكاته‌وه و شتی زیاتری بخاته سه‌ر و دوور له كڕۆكی بابه‌ته‌كه بیه‌وێت پرسه سه‌ره‌كیه‌كه پوچه‌ڵ بكاته‌وه) بێگومان به‌وه‌ی بۆت بكرێت خۆت قوتار ده‌كه‌یت و ئه‌گه‌ر بۆ رزگاركردنی گیانی خۆتیش نه‌بێت بۆ رزگاركردنی هاوڕێكانت و له‌وه‌ش گرنگتر بۆ روونكردنه‌وه‌ی جه‌وهه‌ری پرسه‌كه و ده‌رخستنی راستیه‌كان وه‌كو ئه‌م بابه‌ته‌ی ئاڵای شۆرش و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی تێكه‌ڵ به شتی شه‌خسی كران، هه‌موو كارێك ده‌كه‌یت. بۆیه ده‌بوایه زۆر زووتر و له كاتی گونجاوی خۆیدا ئه‌و سێ سهركرادیهتیهو به تایبه‌تی كاك به‌ختیار ئه‌م شتانه‌ی روون بكردایه‌ته‌وه و جه‌وهه‌ری همهسهلهكهی وه‌كو خۆی ده‌ربخستایه، نه‌ك ئه‌مڕۆ به شێواوی بخرێته بازرهوه و بكه‌وێته قازانجی گه‌نده‌ڵكارانه‌وه.
* له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و نوسینه له ژێر فشار و به‌مه‌به‌ستی سیاسی و حزبی و كه‌سی به زۆر پێیان نوسرابێت و بۆ له‌كه‌داركردنی ئه‌و سه‌ركردانه بێت نه‌ك وه‌كو بابه‌تی بیروباوه‌ڕ و فكر و بنه‌مای فكری و فه‌لسه‌فی و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه؛ كه له‌و كاته‌دا به‌جدی وه‌كو نوقڵی جه‌ژنانه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا دابه‌ش ده‌كرا كه سه‌ركرده قهزاوهتكار و حوكمدهرهكان مه‌به‌ستیان بوو ئه‌و نوسینه بزانن و ببینن و له‌و سه‌ركرده زیندانیانه دووریان بخه‌نه‌وه.
* زیاده‌ڕه‌وی له ململانێی سیاسی به‌عه‌قڵی ئه‌وكاته له نێوان بنكه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌ردوو لا كرا، كه مه‌رج نیه به‌شێك له‌و كارانه به رێنمایی و فه‌رمانی سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوولا بوبێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه پاكانه كردن له شتێك به فهرمانو رێنمایی و باوه‌ڕی تۆ نه‌بێت و به‌ڵكو باوه‌ڕت به پێچه‌وانه‌كه‌ی بوبێت و بنكه‌ی رێكخستنهكهت به نه‌زانی یان هه‌ڵه ئه‌وه‌ی كردبێت، وه‌كو دژایه‌تی نێوان پێشمه‌رگه و خۆجیاكردنه‌وه و دوبه‌ره‌كی و رقه‌به‌ری نێوان شۆرشگیرانی هه‌ردوولا كه مه‌به‌ست و ئامانجی رێكخستنێكی مه‌ده‌نیی وه‌كو ئاڵای شۆرش نه‌بووه، جه‌ختكردن له‌سه‌ر نه‌فی كردنی ئه‌م شتانه و ره‌تكردنه‌وه‌ی ره‌فتارێك باوه‌رت پێ نه‌بێت و خه‌ڵكی تر به‌ناوی تۆوه ئه‌وه‌ی كردبێت، یان ته‌نها بوختان بوبێت له لایه‌ن دژهبهرهكانت بڵاوكرابیتهوه و، به‌ڵام له حه‌قیقه‌تدا ره‌فتار و بۆچونی و شتی وا نه‌بوبێت، ئه‌مه له بنه‌ڕه‌تدا پێداگیریه له‌سه‌ر بناغه و راستیی جه‌وهه‌ری رێكخستنهكه و پاكانه كردن نیه.
* له ڕاستیدا شتی تریش هه‌یه، ده‌كرێت لایه‌نی سه‌ركه‌وتوی خاوه‌ن هێز شتی زیاده‌شی بخاته سه‌ر، بهتایهیتی له وه‌زعێكی سیاسی و ململانێیه‌كی كه‌سی و حزبی له‌و جۆره‌ی ئه‌و كاته‌دا و، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌كرێت زیاده‌ڕه‌ویش بكرێت و زۆر شتی تریش به‌ناوی ئه‌و كه‌سانه‌وه بنوسرێت و بخرێته بازاڕه‌وه و كه‌سیش گومانی لێنه‌كات.
بۆیه ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر بته‌وێت له‌م قۆناغه‌دا سود به خه‌ڵك به گشتی بگه‌یه‌نیت و زه‌مینه‌ی فشاری رای گشتی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات فه‌راهه‌م بكه‌ین وسه‌رقاڵی نه‌كه‌یت و فشاری خه‌ڵك له‌سه‌ر جوكمران و گه‌نده‌ڵكاران سوك نه‌كه‌یته‌وه ، پێویسته خۆت له‌م شێوه ره‌فتار و ململانێیه‌ی ئه‌م كاته‌دا به‌دور بگریت و كورتی بكه‌یته‌وه، گوناحه كای كۆن بكه‌یت به‌بادا و گه‌نده‌ڵكاران سودی لێببینن و خه‌لكه‌كه زیاتر بناڵێنن.