شێرزاد شێخانى: هه‌ولێريات (160 ).
هۆنراوه‌يه‌ك لۆ هه‌ولێره‌كه‌م
هه‌موو خاكى وڵاته‌كه‌م لۆ خۆتان ببه‌ن. بيكه‌ن به‌مه‌زره‌عه‌ى پڕ گوڵ وگولزار و كچى چاوشين وپرچ زه‌رد. چارده‌ورى بكه‌نه سياجى برند برند، ته‌نيا زۆبايه‌كى دار‌و ژووره‌كى گچكۆكه‌ى گونده‌كى قه‌د شاخى ئه‌و كوردستانه‌م بده‌نێ!.
زه‌وى هه‌موو شاره‌كانى كوردستان داگييركه‌ن. بيكه‌ن به شوققه سيتى وفێللاو ته‌لارى به‌رزى به‌ره‌و عاسمان.. ته‌نيا سووچى ژووره‌كى حه‌سارى كۆڵانه ته‌سكو ته‌نگه‌به‌ره‌كانى گه‌ڕه‌كى عاره‌بان يان خانه‌قام بده‌نێ!.
سامانى نه‌وت و گاز‌و داهاتى به‌غداش لۆ خۆتان ببه‌ن.. ته‌نيا پاره‌ى له‌فه‌يه‌كى گه‌سى مام ئه‌لياسى به‌رامبه‌ر ده‌ركه‌ى ئۆرۆزديم بده‌نێ!
سه‌ياره مۆديل به‌رزه‌كانى وه‌نه‌وه‌شه‌و لێكزس و تاهوو لامبورجينى لۆ خۆتان ببه‌ن. ته‌نيا رێنگى پاسكيله‌كم بده‌نێ كاتى عه‌سران له‌سه‌ر پرد‌ى سه‌يداوه يارى پێبكه‌م!.
پۆست و پله‌و پايه‌ى وڵات پێشكه‌شتان ده‌كه‌م، ته‌نيا بمكه‌ن به فه‌ڕاشى مه‌كته‌بى خاليديه‌ى ته‌نيشت قه‌برستانه‌كه‌ى شێخ عومه‌ر!.
هه‌رچى شه‌هاده‌ى دكتۆرا‌و ماجستێرو به‌كالوريوس هه‌يه لۆ خۆتان ته‌زويرى بكه‌ن. ته‌نيا وێنه‌يه‌كى مامۆستا عزه‌دين فه‌يزى و موسى عبدالصمد وعومه‌ر ساقيم بده‌نێ!.
هه‌رچى مه‌لاو خه‌تيبى مزگه‌وته بيانكه‌نه كۆيله‌ى خۆتان.. ته‌نيا ديوه‌خانه‌كه‌ى ره‌شاد ئه‌فه‌ندى موفتيم لۆ ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه!.
هه‌رچى له‌و وراته‌ى مندا‌يه لۆ خۆتانى ببه‌ن، به‌س رێگه‌م بده‌ن:
– چايه‌كى شيرينى ده‌ستى سه‌يد سه‌ليم بخۆمه‌وه.
– قاوه‌يه‌كى تاڵى ده‌ستى مام نادرى گازينۆ عه‌بۆ بخۆمه‌وه.
– لۆبيايه‌كى سبه‌ينانى مام برايمى پێش ده‌ركه‌ى قه‌ڵات بنۆشمه‌وه.
– پياسه‌يه‌كى نه‌رمى جاده‌ى باتا و ئه‌سواق سيروان بكه‌مه‌وه.
– ده ده‌قه له‌دوكانه‌كه‌ى الصباغ الموئه‌دب دانيشم و ماچه‌كى ته‌ڕبووشه‌كى بكه‌م وگێ له نوكته‌كانى بگرمه‌وه.
– له‌جاده‌ى سينه‌ما حه‌مرا ده‌مێك ته‌ماشاى مه‌مه‌ده شێت وعاره‌بانه‌كه‌ى بكه‌مه‌وه.
– يه‌ك په‌رداغ ماستاوى ساردى كه‌له‌ته‌زێنى مام سابيرى شێخه‌ڵڵا بخۆمه‌وه.
– جاره‌كيدى له‌سينه‌ما سيروان سه‌يرى فليمى سه‌نگام و ئوم الهند بكه‌مه‌وه.
– ئێواره سه‌عاته‌ك بليارد له‌گه‌ر كه‌ماله درێژ‌و نه‌جات عوسمان وجه‌عفه‌ر گاگۆ بكه‌مه‌وه.
– شه‌و سه‌ردانى دوكانى مامۆستا ئازاد قاوه‌چى لاى مزگه‌فتى كوێتى بكه‌م و ياده‌وه‌رى ساڵانى ئاڵتونيمان بگێرينه‌وه.
– جاره‌كيدى گێ له‌ده‌نگى په‌ره‌مێزى حه‌مامى شه‌وانى گێژنه‌ى ره‌مه‌زان بگرمه‌وه.
– پێش نوستن پڕاوه‌يه‌كى جلكو به‌رگى گێژنه‌ى قوربان بكه‌مه‌وه.
– زستان له‌به‌رده‌م سۆباى عه‌لائه‌دين قه‌مسه‌ڵه ته‌ڕه‌كه‌م هيشك بكه‌مه‌وه..
– ئێواره‌ى هاو‌ين قومێك ئاوى شه‌ربه‌ى سه‌ر ديواره‌كه بخۆم و بچمه باوه‌شى داپيره نه‌زۆ و گێ له‌حيكايه‌ته خۆشه‌كانى بگرمه‌وه.
– شه‌و له‌سه‌ر پشت له‌سه‌ر دۆشه‌گى سيرا پاڵده‌مه‌وه‌و ته‌ماشاى ئه‌ستێره‌ى حه‌فت خوشكه‌كه بكه‌مه‌وه.
هه‌موو شته‌كان لۆ خۆتان ببه‌ن .. ته‌نها ياده‌وه‌رييه‌كانم بۆ به‌جێ بهێڵن..
ياده‌وه‌رى ئه‌و زه‌مه‌نه‌ى ئينسان ئينسان بوو ، ژيانيش مانايه‌كى هه‌بوو .. باقى وه‌لسه‌لام …
- بابەتەکانی تری شێرزاد شێخانی
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
-شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
-شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts